|
دروشمی
بژی کۆنگره‌ی ئازادی عیراق
له شه‌قامه‌کانی ئه‌وروپا ده‌نگ ده‌داته‌وه.
کۆمۆنیسته کرێکاریه‌کانی عیراق و کوردستان
به دروشمه‌کانی
کۆتایی بێت جه‌نگ و داگیرکاری ئه‌مریکا له
عیراق
نا بۆ داگیرکاری ئه‌مریکا، نا بۆ ئیسلامی
سیاسی
ڕیگای گێڕانه‌وه‌ی مه‌ده‌نیه‌ت بۆ کوردستان
جیابوونه‌وه و پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی
سه‌ربه‌خۆیه
به‌شداری ئاکسیۆنه ئایاریه‌کانی ئه‌وروپایان
کرد
رێکخراوی ده‌ره‌وه‌ی ووڵاتی حزبی کۆمۆنیستی
کرێکاری عیراق به خۆئاماده‌کردنێکی
هه‌مه‌لایه‌نه له ئاکسیۆنه ئایاریه‌کانی
ئه‌وروپا ده‌نگی کرێکاران و به‌شمه‌ینه‌تانی
عیراقی به گوێێ کرێکاران و ئازادیخوازانی
دنیا گه‌یاند. له کاتێکدا که سه‌رانی
بۆرجوازی و چینه داراکانی عیراق به وورد و
درشتیانه‌وه خه‌ریکی به‌ش کردنی که‌یکی
ده‌سه‌ڵاتن و مه‌ینه‌ت و مالوێرانیه‌کانی
خه‌ڵکی عیراقیان کردۆته سه‌رچاوه‌ی
ده‌وڵه‌مه‌ند بوون و ده‌سه‌ڵاتدار بوون. حزبی
کۆمۆنیستی کرێکاری عیراق له یه‌کی ئایاری
2006 جارێکی تر وه‌ک نوێنه‌ری کرێکاران و
چه‌وساوه‌کانی عیراق شه‌قام و مه‌یدانه‌کانی
شاره‌کانی ئه‌وروپایان کرده مه‌یدانی
ده‌نگدانه‌وه‌ی خواست و بانگه‌وازی کرێکارانی
عیراق. له له‌نده‌ن و ئۆسلو و یۆتۆبۆری و
کۆبنهاگن و زیوریخ و هلسنکی و مانشسته‌ر و
نۆتینگهام و ستۆکهۆلم و چه‌ندین شاری تر
هاوده‌م له‌گه‌ڵ سه‌دان هه‌زار کرێکار له
پێناوی ئازادی و یه‌کسانی ڕزگاری له کۆت و
به‌ندی دیلهێنه‌ری سه‌رمایه‌داری سروودی
خه‌باتی نه‌پساوه‌یان ووته‌وه. ئه‌مه‌ی
خواره‌وه کۆرته‌یه‌ک له‌و هه‌ڵسووڕانانه
نیشانده‌دات که، تا کاتی ئاماده کردنی ئه‌م
ریپۆرتاجه، هه‌واڵه‌کانی به ده‌ستی کۆمیته‌ی
ده‌ره‌وه‌ی ووڵات گه‌یشتووه.
به‌ریتانیا:
-
له‌نده‌ن
*
Long live Iraq freedom congress
شه‌قامه‌کانی له‌نده‌ن ده‌هه‌ژێنیت
ڕۆژی یه‌کی ئایار هاوپێ له‌گه‌ڵ یه‌کێتیه
کرێکاریه‌کانی به‌ریتانیا وه‌ک
TUC،
یه‌کێتی کرێکارانی هاتوچو، یه‌کێتی
جۆرنالیسته‌کان، یه‌کیتی کرێکارانی
خزمه‌تگوزاریه گشتیه‌کان، ڕێکخستنه‌کانی
به‌ریتانیای حزبی کۆمۆنیستی کریکاری عیراق و
شه‌به‌که‌ی نوێنه‌رانی یه‌کێتی شورا و
سه‌ندیکا کرێکاریه‌کان له عیراق له
گه‌وره‌ترین و پڕشکۆترین مارشی ئایاردا
به‌شداریان کرد.
دروشمه‌کانی ده‌ستی ئه‌ندامان و دۆستانی حزب
که له‌سه‌ریان نوسرابوو:
نا بۆ ئه‌مریکا، نا بۆ ئیسلامی سیاسی
ئه‌مریکا، به‌ریتانیا بچنه ده‌ره‌وه له
عیراق
له پێناوی وه‌ده‌رنانی ئه‌مریکا له عیراق و
بۆ به‌رگرتن به جه‌نگی مه‌زهه‌بی و قه‌ومی
پشتیوانی له کۆنگره‌ی ئازادی عیراق بکه‌ن.
یه‌کێتی شورا و سه‌ندیکا کریکاریه‌کان له
عیراق ڕابه‌ری خه‌باتی کرێکارانه له دژی
برسێتی و بێ مافی.
له نێو ڕیزی خۆپیشاندانه‌که‌دا
ده‌دره‌وشایه‌وه.
هاوکات هاوڕییان ده‌شتی جه‌مال و نادیه محمود
و ابراهیم محمد به هوتافی:
Long live May Day
بژی یه‌کی ئایار
The worker United will never be defeated
كرێکاران یه‌کگرتووبن هه‌رگیز شکست ناهێنن.
Long Live Iraq freedom Congress
بژی کۆنگره‌ی ئازادی عیراق
شه‌قامه‌کانی له‌نده‌نیان خرۆشاندبوو.
شایانی باسه به درێژایی کاتی ئاکسیۆنه‌که و
له کاتی میتینگه‌که‌دا تیمه‌کانی
بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌یانه‌کانی حزب سه‌دان
به‌یاننامه‌یان بلاو کرده‌وه.
·
له ڕۆژی شه‌ممه 29/4 هه‌ردووحزبی کۆمۆنیستی
کرێکاریی عیراق و حز بی حکمه‌تیست شه‌وێکی
هاوپشتییان له‌گه‌ڵ کرێکارانی عیراق و ئیران
سازدا، قسه‌که‌رانی ئه‌م بۆنه‌یه برێتی بوون
له موئه‌یه‌د ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی مه‌کته‌ب
سیاسی
حزبی کۆمۆنیستی کریکاریی عیراق، هۆزان مه‌حمود
نوێنه‌ری ده‌ره‌وه‌ی ووڵاتی کۆنگره‌ی ئازادی
عیراق، جۆرج بینیت له یه‌کێتی کرێکاری
UNISON
و جه‌واد ئه‌سڵانی له حزبی حکمه‌تیست. که
سه‌باره‌ت به ئه‌وزاعی سیاسی عیراق وئیران و
هه‌ڕه‌شه‌ی جه‌نگ له دژی ئیران و جێگاوشوێنی
کۆنگره‌ی ئازادی عیراق قسه‌وباسیان کرد. ئه‌م
به‌شه به به‌شداری ده‌یان که‌س پاش چه‌ند
سه‌عات قسه و باس کۆتایی پێ هات و به‌شی
دووهه‌می به‌رنامه‌کان که پێکهاتبوو له
ئاهه‌نگ و گۆرانی ده‌ستی پێ کرد. له‌م
به‌شه‌شدا هاوڕییان هۆزان مه‌حمود و ده‌شتی
جمال و مارتن تۆماس له گروپی هاوبه‌ندی بۆ
ڕزگاری کرێکاران چه‌ند ووته‌ی کورتیان پێشکه‌ش
کرد. شایانی ووتنه له‌م بۆنه‌یه‌دا چه‌ند
که‌س له ئاماده بووانی ئینگلیز زمان
ئه‌ندامه‌تی خۆیان بۆ کۆنگره‌ی ئازادی عیراق
ڕاگه‌یاند.
-
شاری
نۆتنگهام:
له 28/4 له‌م شاره هه‌ردوو حزب به‌شداری
مارشی یه‌کی ئایاریان کردوو و هاوڕی جاسم
غه‌فور وه‌ک نوێنه‌ری حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی
سه‌باره‌ت به وه‌زعی سیاسی عیراق و کۆنگره‌ی
ئازادی عیراق بۆ ئاماده بووان قسه و باسی
کرد. هاوڕێیانی حزب چه‌ندین پلاکارتیان به‌رز
کردۆته‌وه که دروشمه‌کانی حزبیان له‌سه‌ر
نووسراوه.

-
مانشسته‌ر:
له شاری مانشسته‌ریش ژماره‌یه‌کی زۆر له
ئه‌ندامان و دۆستانی حزب به‌شداری رێپێوانی
ئایاریان کرد و هاوڕێ بورهان فه‌تاح به ناوی
حزبه‌وه سه‌باره‌ت به وه‌زعی عیراق و
کوردستان بۆ ئاماده بووان قسه و باسی کرد.
نه‌رویج:
-
ئۆسلۆ:
له ئۆسلۆی پایته‌ختی نه‌رویج هه‌زاران که‌س
له مه‌یدانی به‌رده‌م ڕێكخراوی (ئێل ئۆ)
کۆبوونه‌وه. هه‌ڵسووڕاوان و دۆستانی حزب
به‌شداری به‌رچاویان کرد و به لافیته‌ی
گه‌وره که شیعاری (بۆ کردنه ده‌ره‌وه‌ی
هێزه‌کانی ئه‌مریکا له عێراق و ڕێگرتن
به شه‌ڕی قه‌ومی و تائیفی، پشتیوانی له
کۆنگره‌ی ئازادی عێراق بکه‌ن و کۆنگره‌ی
ئازادی عێراق ڕابه‌ری خه‌باتی کرێکاران و
جه‌ماوه‌ری عێراقه بۆ ئازادی و گێڕانه‌وه‌ی
مه‌ده‌نیه‌ت بۆ کۆمه‌ڵگا). هه‌روه‌ها چه‌ند
تراکتێک که شیعاره‌کانی سه‌باره‌ت به
پشتیوانی له کۆنگره‌ی ئازادی عێراق و
فیدراسیۆنی شورا و نه‌قابه کرێکاریه‌کان و
پشتیوانی له خه‌باتی خه‌ڵکی کوردستان بۆ
ئازادی و خۆشگوزه‌رانی تیا بوون به زمانی
نه‌رویجی نووسرابوون. هه‌روه‌ها
سه‌دان نوسخه له برۆشیره‌ی ڕێکخراوی
ده‌ره‌وه که ڕاگه‌یاندنی ڕێکخراو و چه‌ندین
تراکتی له‌سه‌ر بوو سه‌باره‌ت به عێراق و
کوردستان، به زمانی نه‌رویجی بڵاوکرانه‌وه.
-
فرێدریکستاد:
له شاری فرێدریکستادیش به هه‌مان شێوه
هه‌ڵسووڕاوان و دۆستانی حزب به‌شداریان له
ڕێپێوانی ئه‌و شاره‌دا کرد به لافیته‌یه‌ک
که شیعاری (ده‌ستبه‌جێ هێزه‌کانی ئه‌مریکا و
هێزه داگیرکه‌ره‌کان له عێراق بچنه ده‌ر و
نا بۆ تیرۆریزمی ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا و
تیرۆریزمی ئیسلامی سیاسی) به‌رزکردبۆوه و
دواتریش له مه‌راسیمه‌که‌دا که سازیان کرد،
جه‌بار محسن ڕاگه‌یاندنی ڕێکخراوی ده‌ره‌وه‌ی
له‌په‌یوه‌ند به یه‌کی ئایاره‌وه
خوێنده‌وه. شایانی باسه که له ڕێپێوانی
ئۆسلۆ و فرێدریکستاددا چه‌ندین که‌س به
چه‌پڵه و ده‌ست به‌رزکردنه‌وه ته‌ئیدی خۆیان
بۆ شیعاره‌کانی حزب ده‌رئه‌بڕی.
هه‌روه‌ها له شارۆچکه‌ی مانداڵ، له
مه‌راسیمی یه‌کی ئایاردا سه‌رکه‌وت ئه‌مین
ڕاگه‌یاندنی ڕێکخراوی ده‌ره‌وه‌ی بۆ
ئاماده‌بووان خوێنده‌وه. وه هه‌مان
دروشمه‌کانی سه‌ره‌وه له‌ویش به‌رزکرابۆوه.
ئایاری ووڵاتی سوید
ڕۆژی دووشه‌ممه یه‌کی ئایار ،کۆمیته‌ی
ێۆتۆبۆری حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق
هه‌ستا به دانانی که‌ژاوه‌یه‌ک له نێو
سه‌نته‌ری شار له‌ساحه‌ی ( یانتۆرێت )
دروشمی سه‌ره‌کی ( هێزه‌کانی ئه‌مریکاوگشت
هێزه داگیر که‌ره‌کان ده‌بێت ده‌سبه‌جێ عێراق
به‌جێ بهێڵن! نا بۆ ئه‌مریکا نا بۆ تیرۆریزمی
ئیسلامی سیاسی) له سه‌ره‌وه‌ی که‌ژاوه‌که
دانرابوو. بڵاو کردنه‌وه‌ی ته‌واوی
بڵاوکراوه‌کانی حیزب و کۆنگره‌ی ئازادی عێراق
بوو به زمانه‌کانی (ئینگلیزی، سویدی،
عه‌ره‌بی، کوردی) و ووتنه‌وه‌ی
ئه‌نته‌رناسێۆنال و چه‌ندین سرودو گۆرانی
ئایاری، سه‌رنجی خه‌ڵکیکی زۆری به‌ره‌و
که‌ژاوه‌که‌ی حزب ڕاکێشا. له‌لایه‌ن خه‌ڵکێکی
زۆره‌وه پێشوازی له به‌دیل وڕێگا جاره‌کانی
حیزب کراو به‌تایبه‌تی کۆنگره‌ی ئازادی عێراق
وهێزی ئه‌منی کۆنگره‌ی ئازادی عێراق که
بووبووه مه‌سه‌له‌ی زۆرێک له‌ئاماده‌بووان.
فنله‌ندا:
-
هلسنکی:
-
ئه‌م سال له شاری هلسنکی له سێ شوێن
یادی یه‌کی ئایار کرایه‌وه،،هاورێیان حزب
له هه‌ر سێ شوینه‌که به‌یان نام هی
رێکخراوی ده‌ره‌وه بۆ یه‌کی ئایاری ئه‌م
ساڵ و نامیلکه‌یه‌ک که سه‌باره‌ت
به‌کۆنگره‌ی ئازادی عێراق ئاماده کرابوو
به زمانی فنلاندی بڵاوکرده‌وه.
-
له
یه‌کێک له سه‌نته‌ره‌کانی شار که
ئاماده کرابوو بۆ مراسیمی یه‌کی ئایار،
خێمه‌یه‌کی ته‌بلیغی دانرا بوو که
رازابوبوه‌وه به لافیته‌و وینه‌ی مارکس
و منسور حکمت،که تیادا مێزکتابێک
دانرابوو که ئه‌ده‌بیاتی حزبی به
زمانه‌کانی کوردی ، عه‌ره‌بی، ئئنگلیزی،
وه فنلاندی،تیا دابوو بۆ ئه‌م
مه‌به‌سته‌ش نامیلکه‌یه‌کمان ئاماده
کردبوو له‌سه‌ر کۆنگره‌ی ئازادی عێراق که
ژماره‌یه‌کی زۆری لی بلاو بوه‌وه..
-
حزبی کۆمۆنیستی فنلاند به بۆنه‌ی یه‌کی
ئایاره‌وه مراسیمێ‌کی سازدابوو و
نوینه‌ری حزبمان هاورێ جمال سالح یه‌کێک
بوو له سوخنرانانی ئه‌و مه‌راسیمه.
باسه‌که‌ی هاوری جمال سالح له‌سه‌ر
داگیرکاری ئه‌مریکا و شه‌ری هه‌ردوو
به‌ری تیرۆریست و هه‌ل ومه‌رجى ئیستای
عيراق و جه‌نگ و نه‌هامه‌تيه‌كانى بوو،
هه‌روا شه‌ڕى تايه‌فه‌گه‌رى و كوشت و
كوشتار‌و ده‌ورى حيزبي ئێمه‌و پێکهانینی
کۆنگره‌ی ئازادى عيراق وه‌ك ئامرازێكى
خه‌باتگیر بو رزگار كردنى کۆمه‌لگای عيراق
و به‌ديهاتنى ئاواته‌كانى خه‌لكى سته‌م
ديده، هاوری جمال له درێژه‌ی قسه‌کانیدا
ووتی: (بۆ وه‌ڵام دانه‌وه به‌م هه‌ل و
مه‌رجه پرولیتاریاش ده‌بێ خۆی
چه‌کداربکات و کۆنگره‌ی ئازادی عێراق
هه‌نگاوی عه‌مه‌لی له‌م باره‌یه‌وه
ناوه، هه‌ر بۆیه داواکارم به‌هه‌ر
شێوه‌یه‌ک پێتان ده‌کرێت کۆمه‌کی ئه‌م
رێکخراوه‌یه بکه‌ن بۆ بنه بر کردنی
تیرۆر‌و کوشت و کوشتار و ده‌ست کۆتا کردنی
ئیسلامی سیاسی و هیزه قه‌ومیه‌کان و
داگیرکاری ئه‌مریکا)
دواتر ناميلكه‌ى کۆنگره‌ی ئازادى عيراق به
زمانى فنلاندى به‌سه‌ر به‌شداربوواندا
بلاوكرايه‌وه.
-
شاری له‌هتی
هاوڕێیان
و دۆستانی حیزب هاوبه‌ش له گه‌ڵ ڕێکخراوه
حیزبه چه‌پ و کریکاریه‌کانی شاری له‌هتی بۆ
ڕێزگرتن له یه‌کی ئایار له یه‌کێک له
شه‌قامه سه‌ره‌کیه‌کانی شاره‌وه به ئاڵا‌و
لافیته‌ی سورو سرودی کریکاریه‌وه که تیپێکی
مۆسیقا ده‌یان ووته‌وه به‌ره‌و سه‌نته‌ری
شار(تۆڕی) له وێشه‌وه بۆ به‌نده‌ر(سه‌تاما)
ڕێپێوانیان کرد که خه‌ڵکێکی زۆر له‌م به‌ر
وئه‌و به‌ر شه‌قامه‌کاندا وه‌ستابوون.
له شوێنی کۆبونه‌وه‌ی ڕێپێوانه‌که هاوڕێ
ئیبراهیم حسێن وته‌ی حیزب و کۆنگره‌ی ئازادی
عێراقی خوێنده‌وه که جێگای خۆشحالی ئاماده
بوان بوو، له هه‌مان کاتدا هاوڕێنی حیزبی
هه‌ستان به دابه‌ش کردنی به‌یاننامه‌ی حیزب
به‌بۆنه‌ی یه‌کی ئایاره‌وه هه‌روه‌ها بڵاو
کردنه‌وه‌ی ئه‌دره‌سی سایتی فینله‌ندی حیزب
که به‌تایبه‌ت ئاماده کرابوو.
هاوڕێ ئیبراهیم حسێن له وته‌که‌یدا باسی له
شه‌ری تیرۆریستانی نیوان ئه‌مریکا و ئیسلامی
سیاسی و قه‌تڵ وعام کردنی خه‌ڵکی عێراق
له‌ژێر بیانوی ئازاد کردنی خه‌ڵکدا.
هه‌روه‌ها باسی له له‌شکری پرۆلیتاریای
کۆنگره‌ی ئازادی عێراقی کرد تاکه ڕێگایه بۆ
پاراستنی گیان وژیانی خه‌ڵک و ڕزگار کردنیان
له تیرۆریزم و بانگه‌وازی ئامه‌ده‌بووانی کرد
که هاوکاری کۆنگره‌ی ئازادی عیراق بکه‌ن له‌و
پێناوه‌دا.
دانیمارک، کۆبنهاگن
ئه‌مڕۆ یه‌کی ئایار ڕۆژی ناڕه‌زایه‌تی جیهانی
چینی کرێکار له دانیمارک به شێوه‌یه‌کی
فراوان به‌رز
ڕاگیرا، له‌و مه‌راسیم و
کۆبونه‌وانه‌ی ئه‌نجامدران ده‌یان هه‌زار
کرێکار و خه‌ڵك به‌شداریان کرد.
له کۆبنهاگنی پایته‌ختی دانیمارک کۆبونه‌وه
و ڕێپێوانی گه‌وره و ئاهه‌نگی گۆرانی و
مۆسیقا به‌ڕێخرا، ئاڵای سوور و سروودی
نێونه‌ته‌وه‌یی چینی کرێکار په‌یامێکی تازه‌ی
به گوێی ئاماده‌بواندا ده‌دا. ته‌شکیلاتی
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق، کۆنگره‌ی
ئازادی عێراق و ڕێکخراوی ئازادی ژن به‌شداری
مه‌راسیم و کۆبونه‌وه‌کانی کۆبنهاگنیان کرد و
هه‌ستان به بڵاوکردنه‌وه‌ی سه‌دان ژماره له
ڕاگه‌یاندنه‌کانی ڕێکخراوی ده‌ره‌وه‌ی حزبی
کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق و نامه‌ی هاوڕێ
سه‌میر عادل سه‌باره‌ت به کۆمه‌ک کردن به
که‌ناڵی ئاسمانی بۆ کۆنگره‌ی ئازادی عێراق و
بڵاوکراوه‌ی ڕێکخراوی ئازادی ژن.
ٍشایانی
باسه له چه‌ند ووڵاتی تری وه‌ک سویسرا و
که‌نه‌دا و ئوسترالیا چالاکی جۆربه‌جۆر له‌م
ڕۆژه‌دا ساز دراوه یان له ڕۆژه‌کانی ئاینده
ساز ده‌درێت که له ریپۆرتاجه‌کانی داهاتوو
ورده‌کاری بلاوده‌که‌ینه‌وه.
کۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی ووڵاتی حزبی کۆمۆنیستی
کرێکاریی عیراق
01.05.2006 |