|
سه‌رتاسه‌ری
دنیا مه‌یدانی جه‌نگێکی دژواره دژ به
کرێکاران. به‌رهه‌مهێنه‌رانی سه‌روه‌ت و
سامان، خوڵقینه‌رانی ژیان ناجارن سه‌ره‌ڕای
کۆیلایه‌تی شان بده‌نه ژێر باری قورسی
خه‌باتێکی بێ ووچان بۆ زیندوو مانه‌وه. له
ئه‌مریکاوه بۆ فه‌ره‌نسا، له به‌ریتانیاوه
بۆ چین، له چاڵه‌نه‌وته‌کانی که‌نداوه‌وه بۆ
کانه‌کانی زێڕ له باشووری ئه‌فریقا کارگه‌ران
ناچارن له‌م سه‌رده‌می پێشکه‌وتن و
گه‌شه‌سه‌ندنه سه‌رسوڕهێنه‌ره‌دا، له پێناوی
مافی هاووڵاتی بوون، بۆ پارێزگاری له
ده‌ستکه‌وته‌کانی په‌نجا ساڵ له‌مه‌وبه‌ریان،
له پیناوی مافی خانه‌نشینی، بۆ دابینکردنی
کرێیه‌ک که به‌شی تێرکردنی سکیان بکات ،
ناچارن هه‌ر ڕۆژه ده‌رگیری شه‌ڕ و ململانێ
بن. ناچارن بۆ به‌رگرتن به دڕنده‌یی
سه‌رمایه و سه‌رمایه‌داران هه‌میشه له
مه‌یدانی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌دا بن.
به‌ڵام هێشتا خه‌باتی چه‌ند سه‌ده
له‌مه‌وبه‌ر و ئه‌و ده‌ستکه‌وتانه‌ی به خوێن
و عاره‌قی چه‌ند نه‌وه‌ی چینی کرێکار به
ده‌ست هاتوون ڕێگره له‌وه‌ی سه‌رمایه‌داری
به ته‌واوی سیمای دڕندانه‌ی خۆیه‌وه
ده‌رکه‌وێت. ئه‌وه‌تا له فه‌ره‌نسا و
به‌ریتانیا و خودی ئه‌مریکا ڕیزی ملیۆنی
کرێکارانی ناڕازی په‌لاماری سه‌رمایه‌داران
به‌رپه‌رچ ده‌داته‌وه و تێکی ده‌شکێنێ
هه‌نگاو بۆ داسه‌پاندنی خواسته‌کانی
هه‌ڵده‌گرێت. ئاماده‌یی کرێکاران له ئه‌وروپا
و ئه‌مریکا بوار نادات ڕووی ڕاسته‌قینه‌ی بۆش
و بلێر و باقی سه‌رانی بۆرجوازی دنیا
ده‌رکه‌وێت، سیاسه‌ته دژی کرێکاریه‌کانی ئه‌م
ده‌سه‌ڵاته دیمۆکراتانه له ووڵاته‌کانی
خۆیان چه‌نده به‌رجه‌سته بێت به‌ڵام هێشتا
نه‌ک له شه‌قامه‌کانی نیویورک و له‌نده‌ن له
به‌رامبه‌ر کرێکارانی موهاجیر و خانه‌نشینان،
به‌لکو له نێو کۆڵان و ماڵه‌کانی به‌غداد و
فه‌لووجه و ڕوومادی، له زیندانه‌کانی
ابوغریب و به‌سره ڕووی ڕاسته‌قینه و دژی
ئینسانی ئه‌م ده‌وڵه‌ته تاوانکارانه
ده‌رده‌که‌وێت.
جه‌نگ و شه‌ڕخوازی ئه‌مریکا کۆمه‌ڵگای عیراقی
خاپوور کرد. بۆش و بلێر به په‌لاماردانی
عیراق ژیانی چه‌ند ملیۆن ئینسانی ئه‌م
ووڵاته‌یان خسته دۆزه‌خێکی ڕاسته‌قینه‌وه،
ڕوژ نیه ئه‌و ووڵاته چه‌ند ڕووداوی دڵته‌زێن
و جه‌ند قه‌سابخانه به‌خۆیه‌وه نه‌بینێت.
عیراق له سایه‌ی وێرانکاریه‌ک که په‌لامار و
جه‌نگی ئه‌مریکا خوڵقاندوویه‌تی، له ئه‌نجامی
سیاسه‌تی نائینسانی بۆ دابڕدابڕ کردنی
کۆمه‌ڵگای عیراق و دابه‌شکردنی خه‌ڵکه‌که‌ی
به‌سه‌ر هه‌ویاتی قه‌ومی و مه‌زهه‌بی،
مه‌یدانێکی گه‌رمی ململانێێ چه‌کدارانه‌ی باند
و میلیشیا قه‌ومی و دینیه‌کانه. کرێکارانی
عیراق نه‌ک به ته‌نها له‌به‌رامبه‌ر
هه‌ڕه‌شه‌ی خاوه‌نکار و ده‌وڵه‌ت بۆ له‌سه‌ر
کار وه‌ده‌رنان، به‌ڵکوو هه‌ر ڕۆژه سه‌ره‌ڕای
بوونه قوربانیی گوله‌ی ڕاسته‌وخۆ یان وێڵی
هێزه‌کانی ئه‌مریکا و به‌ریتانیا، له
به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌سته و تاقمی
تاوانکاری ئیسلامی و قه‌ومی بۆ گیانکێشان و
له ژیان وه‌ده‌رنان قه‌راریان گرتووه.
مه‌یدانی کار، کارخانه، ڕێگای هاتوچۆ بۆ
سه‌رکار مه‌یدانی جه‌نگێکی ڕاسته‌قینه‌یه
هه‌ر ڕۆژه ده‌یان و سه‌دان کرێکار تیایدا
ده‌بنه قوربانی.
له به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌لومه‌رجه
خه‌ته‌رناکه کرێکارانی عیراق ده‌ست بۆ چه‌ک
ده‌به‌ن. بۆ پارێزگاری له ژیان و زیندوو
مانه‌وه هیچ ڕێگایه‌ک غه‌یری چه‌کدار بوون
نه‌ماوه‌ته‌وه. نه‌ک ئازادی به‌لکو بۆ
کرێکارانی عیراق ئه‌مڕۆ هه‌ناسه‌دان و زیندوو
مانه‌وه‌ش چه‌کی پێویسته. ڕزگارکردنی
کۆمه‌ڵگای عیراق له داگیرکاری و جه‌نگ و
کوشتار و تیرۆریزم، گێڕانه‌وه‌ی مه‌ده‌نیه‌ت
پێویستی به چه‌کدار بوونی سه‌ربه‌خۆی
کرێکارانه.
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عیراق بۆ چه‌کدار
کردنی کرێکاران و پێکهێنانی سوپای پرۆلیتاریای
عیراق کار ده‌کات. کۆنگره‌ی ئازادی عیراق که
له پێناوی وه‌ده‌رنانی ئه‌مریکا له عیراق و
گێڕانه‌وه‌ی مه‌ده‌نیه‌ت بۆ ئه‌م ووڵاته
خه‌بات ده‌کات، ئامرازی چه‌کدار کردن و
هێنانه مه‌یدانی چه‌کدارانه‌ی کرێکارانی
عیراقه.
کرێکاران، ئازادیخوازانی دنیا!
ڕۆژی یه‌کی ئایار بۆ کرێکارانی عیراق ڕۆژی
ده‌ستبه‌کاربوونه بۆ دامه‌زراندنی هێزی
چه‌کداری سه‌ربه‌خۆی خۆیان. با یه‌کی ئایار
له سه‌رتاسه‌ری دنیا ڕۆژی پشتیوانی کردن له
چه‌کداربوون و پێکهاتنی سوپای پرۆلیتاریای
عیراق بێت. هاوپشتی چینایه‌تی و ئینسانیتان
له هاوچینه‌کانتان له عیراق ئه‌مڕۆ به‌م
پشتیوانی کردنه ده‌توانێت به چاکترین شیوه
به‌رجه‌سته بێت، له‌وه دڵنیا بن که درووشم
و هووتافه‌کانتان له دژی ئه‌مریکا و
داگیرکاری عیراق ئه‌گه‌ر باسکی چه‌کداری
کرێکارانی عیراق به‌هێز نه‌کات هیچ شتێک
ناگۆڕێت. له پێناوی ژیان و ئازادی و
مافه‌کانی کرێکاران له عیراق پشتیوانی و
کۆمه‌ک به پێکهاتنی له‌شکری پرۆلیتاریای
عیراق بکه‌ن. له په‌نا کۆنگره‌ی ئازادی
عیراقه‌وه ڕاوه‌ستن، پێوه‌ی په‌یوه‌ست بن و
به هیزی بکه‌ن.
بژی یه‌کی ئایار ڕۆژی هاوپشتی جیهانی چینی
کرێکار!
دامه‌زرێت له‌شکری پرۆلیتاریای عیراق!
بژی کۆنگره‌ی ئازادی عیراق!
کۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی ووڵاتی
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی
عیراق.
2006-04-25 |