|
ئه‌مڕۆ سه‌عات 5 ی ئێواره به کاتی به‌غداد
کرێکارانی به‌شی جیاکردنه‌وه‌ی غاز له
ڕافزیه‌ی به‌سره به مانگرتنه‌وه په‌یوه‌ست
بوون که ئه‌م هه‌نگاوه‌ش ده‌کاته ڕاگرتنی
ناردنه ده‌ره‌وه‌ی نه‌وت
له عیراقه‌وه.
هه‌روه‌ها کرێکارانی کارگه‌کانی غازی سه‌ر به
دامه‌زراوی نه‌وتی باشوریش خۆیان بۆ په‌یوه‌ست
بوون به مانگرتنه‌که‌وه ئاماده ده‌که‌ن و
به‌مه‌ش کار به ته‌واوی له‌م دامه‌زراوه
نه‌وتییه ڕاده‌وه‌ستێت.
کرێکارانی دامه‌زراوی نه‌وتی باشور داواکاری
زۆر ساده‌یان پێشکه‌ش کردووه و ملنه‌دانی
حکومه‌تی عیراق به‌م داواکاریانه جگه له
بێباکی به‌رامبه‌ر گوزه‌ران و ژیانی خه‌ڵک
هیچی تر ناگه‌یه‌نێت.
ئێمه جارێکی تر ته‌ئکید ده‌که‌ینه‌وه که
له‌م خه‌باته ڕه‌وایه‌ی کرێکاران بۆ
خواسته‌کانیان شانبه‌شانی کرێکاران ده‌وه‌ستین
و هه‌موو ئازادیخوازان بۆ نیشاندانی هاوپشتی
له‌گه‌ڵ کرێکارانی نه‌وت و مه‌حکوم کردنی
بێده‌ربه‌ستی و ملنه‌دانی حکومه‌ت به
داخوازیه‌کانیان، بانگهێشت ده‌که‌ین.
هه‌روا بانگه‌وازی هه‌موو ڕێکخراوه
کریکاریه‌کان و ئیتیحادیه‌کان له سه‌رانسه‌ری
جیهان و هه‌موو داکۆکی کارانی مافه‌کانی
خه‌ڵکی عیراق ده‌که‌ین که شانبه‌شانی
کرێکارانی عیراق بووه‌ستن، هاوثشتی له خه‌بات
و ناڕه‌زایه‌تی کرێکارانی نه‌وتی باشور بکه‌ن.
کۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عیراق
22
آب،
2006 |