|
چه‌ند ڕۆژێک له‌مه‌وبه‌ر شاری دانهاخی
هۆڵه‌ندا و دوێنێش ئۆسلۆی نه‌رویج، بوونه
مه‌یدانی خۆپیشاندان به‌ڕووی سه‌رکوتگه‌ری
ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی پارتیدا، مه‌یدانی
وه‌ستانه‌وه به‌ڕووی بڕیاری ناشه‌رعیانه‌ی
پارتی بۆ زیندانی کردنی د. که‌مال سه‌ید
قادردا، مه‌یدانی خۆنواندنی ئازادیخوازان له
دژی سه‌رکوت....
ئه‌گه‌ر ماوه‌ی زیاتر له 80 ڕۆژه کێشه‌ی د.
که‌مال له لایه‌ک نیشانده‌ری ده‌سه‌ڵاتی دژی
ئازادی و سه‌رکوتگه‌رانه‌ی پارتی دیموکراتی
کوردستانه، له لایه‌کی تریشه‌وه هاتنه
مه‌یدانی خه‌ڵکی ئازادیخواز و به‌رزکردنه‌وه‌ی
ده‌نگێکی ناڕازی سیمایه‌کی تری به کێشه‌که
داوه. خۆپیشاندانی ئۆسلۆ و دانهاخ و
پێکهێنانی کۆمیته و که‌مپینه‌کانی داکۆکی له
ئازادی و ئازادکردنی د. که‌مال نیشانده‌ری
ده‌نگێکی تره، ده‌نگێک که پێچه‌وانه‌ی وویست
و حه‌زی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی پارتىیه. نیشانده‌ری
ئه‌وه‌یه که هێزێک له مه‌یداندایه بۆ
داکۆکی و پارێزگاری له ئازادی سیاسی و چیتر
له ده‌سه‌ڵاتداران قبووڵ ناکات ده‌نگی
ئازادانه‌ی خه‌ڵک پێشێل بکه‌ن.
ئه‌م حه‌ره‌که‌تانه نیشانی دا که خه‌ڵکی
ئازادیخواز هاتۆته مه‌یدان و ئه‌توانێت گوڕ و
ته‌وژمێکی زیاتر به جووڵانه‌وه‌ی شار و
ووڵاته‌کانی تر بدات و ئازادی سیاسی و بیروڕا
به‌سه‌ر پارتیدا بسه‌پێنێ. ئه‌م به‌ره‌ی
ئازادیخوازه ئه‌توانێ نه‌خشی ئه‌وه بنوێنێ
که ڕه‌خنه‌گرتن و یه‌خه‌گرتنی ده‌سه‌ڵاتداران
چیتر تابۆ نىیه و که‌س ناتوانێ ئه‌و مافه
له خه‌ڵک زه‌وت بکات.
ئێمه وێڕاوی ده‌ستخۆشانه‌مان له یه‌ک به
یه‌کی به‌شداربووانی ئه‌و خۆپیشاندان و
حه‌ره‌که‌تانه، پشتیوانی بێ‌درێغی خۆمان بۆ
هه‌رجموجۆڵێک له پێناو ئازادی بیروڕادا
دووپات ئه‌که‌ینه‌وه. هاوکات بانگه‌واز بۆ
به‌هێزکردنی به‌ره‌ی ئازادیخوازی و
فراوانکردنه‌وه‌ی هه‌ڵسووڕانه‌کان له هه‌موو
ووڵاته‌کانی تردا ئه‌که‌ین.
سه‌رکه‌وتن بۆ ئێمه ئازادیخوازانه و
سه‌رکوتیش ئه‌بێ ببرێته دواوه.
ئازادی بۆ د. که‌مال سه‌ید قادر
بژی ئازادی سیاسی و بیروڕا
ڕێکخراوی ده‌ره‌وه‌ی ووڵات
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق
15.01.2006 |