|

له ڕۆژه‌کانی ڕابردوودا حزبی کۆمۆنیستی
کرێکاری عیراق له چه‌ندین شار و ووڵات له
که‌نه‌داوه بۆ ئوسترالیا چه‌ندین سیمینار و
پێشانگای کتێب و مێزی کتێبی ساز دا. چه‌ندین
کتێب و نامیلکه‌ی جۆراوجۆری به چاپ گه‌یاند و
به زمانه جۆراوجۆره‌کان له شه‌قامه‌کانی
ئه‌مستردام‌و تۆرنتۆ و ستۆکهۆلم‌و یۆتۆبۆری‌و
چه‌ندین شوێنی تر به ده‌ستی خوێنه‌رانی
زمانه جۆراوجۆره‌کانی گه‌یاند.
له چه‌ند سیمینار و باس‌دا له له‌نده‌ن و
مانشسته‌ر و ئانشخه‌ده له هۆله‌ندا و ئۆسلۆ
و یۆتۆبۆری و تۆرنتۆ و سیدنی و هلسنکی سه‌دان
که‌س له زمانی ڕابه‌ران و کادره‌کانی حزبی
کۆمۆنیستی کرێکاری عیراقه‌وه به مه‌نصور
حکمه‌ت و داهێنانه نه‌زه‌ریه‌کانی ئه‌م
مارکسیسته مه‌زنه ئاشنا بوون.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه کورته‌ی ئه‌و
هه‌ڵسوڕانه‌یه که کۆمیته‌کانی ده‌ره‌وه‌ی
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عیراق له‌م
هه‌فته‌یه‌دا ئه‌نجامیان داوه:
له به‌ریتانیا
به‌بۆنه‌ی هه‌فته‌ی منسوری حیکمه‌ت رابه‌ری
بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆمیزمی کریکاریی، بیرمه‌ندو
تیئۆریسته‌ی مارکسیستی هاوچه‌رخ، ئه‌و
رابه‌ره به‌توانایه‌ی به به‌رهه‌مه فکری‌و
سیاسی، باوه‌ره‌کان و شیوازه‌کانی کارکردنی
توانی کۆمۆنیزمی مارکس زیندوو رابگرێ،
ئینسانیه‌ت بۆ کۆمۆنیزم بگه‌رینیته‌وه.
بۆریز لینان و ناساندنی به‌رهه‌م و
ده‌ستکه‌وته مه‌زنه‌کانی منصور حکمه‌ت‌و
جه‌نگێکی نه‌براوه‌ی له به‌رامبه‌ر باوه‌ره
دژ ئینسانییه‌کان ئه‌م سه‌رده‌مه ،ریکخراوی
بریتانیای حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عیراق له
هه‌فته‌ی منصور حیکمه‌تدا له دوو شارى
که‌وره‌ى به‌ریتانیا سیمنارى رێک خست :
له‌نده‌ن
له رۆژى یه‌ک شه‌ممه 4\6\2006 له له‌نده‌ن
سیمینارێک به زمانی کوردی له کاتژمیر 12 تا
6 ئێواره رێک خرا. له‌م سیمناره‌دا چه‌ند
باسێک پێشکه‌ش کرا له‌لایه‌ن هاوریان
(خه‌سره‌و سایه ،فاتح شیخ).
سه‌ره‌تای به‌رنامه‌کان له‌سه‌ر هه‌فته‌ی
مه‌نصوری حکمه‌ت و بیروگرافی مه‌نصور حیکمه‌ت
له‌لایه‌ن (ده‌شتی جه‌مال) پێشکه‌ش کرا.
پاشان خه‌سره‌و سایه باسه‌که‌ی خۆی پێشکه‌ش
کرد له‌سه‌ر (منصور حکمه‌ت و تیئوری
جه‌نگ،لیکدانه‌وه‌و هه‌ڵویستگرتن) له‌م
باسه‌دا روانگه‌ی مارکس و لینین باسی له
تیروانینی ئه‌وان کرد بۆ جه‌نگ و پاشان
تیزه‌کانی منصور حکمه‌ت بۆ جه‌نگ له‌م نیوه‌دا
باسی ئه‌و جه‌نگانه‌ی که له‌سه‌رده‌می منصور
حکمه‌ت به‌رێوه چووه (جه‌نگی ئیران
عیراق،رووبه‌رووبوونه‌وه‌و سیاسه‌تی جه‌نگی
ئیران له‌گه‌ل ئه‌فغانستان .شه‌ری کۆمه‌له‌و
حزبی دیمکرات ..لیدانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری
عیراق له‌لایه‌ن یه‌کیتی نیشتمانی، دواتریش
رووداوی خۆیناوی 11 سپتامبه‌ر و شه‌ری هه‌ردوو
به‌ره‌ی تیروریستی ئه‌مریکاو ئیسلامی سیاسی
له رووانگه‌ی منصور حکمه‌ته‌وه..
پاشان باسی دووه‌م له‌لایه‌ن فاتح شیخ به
ناونیشانی (باسه‌و به‌ناوبانگه‌که‌ی منصور
حکمه‌ت :حزب و کۆمه‌ڵگا و حزب و ده‌سه‌لاتی
سیاسی ) به‌دریژی له روانگه‌ی منصور
حکمه‌ته‌و باسی حزبی سیاسی و حزب و قودره‌تی
سیاسی ومیکانیزمه کۆمه‌لایه‌تی یه‌کانی
به‌ده‌سته‌وه گرتنی ده‌سه‌لات له‌لایه‌ن
کۆمۆنیسته‌کانه‌وه.....
پاشان ماوه کرایه‌وه بۆ پرسیار‌و به‌شداری
ئاماده‌بووان له‌قسه‌و باسه‌کاندا ،له
کۆتایدا هاوریان (خه‌سره‌و سایه فاتح شیخ)
وه‌لامیان به پرسیاره‌کانی ئاماده‌بوان
دایه‌وه.
مانچه‌سته‌ر:
رۆژى شه‌ممه رێکه‌وتى 9\6\2006 له شارى
مانچه‌سته‌ر سیمنارێک بۆ هاورىَ خه‌سره‌و
سایه ئه‌ندامى مه‌کته‌بى سیاسى حزبی
کۆمۆنیستی کرێکاری عیراق سازکرا . له‌م
سیمناره‌دا خه‌سره‌و سایه پێدا چوونێکى کرد
به‌سه‌ر باس و نوسینه‌کانى منصور حکمه‌تدا وه
به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى که سه‌باره‌ت به
جه‌نگ‌و سیاسه‌ته‌کانى کۆنیزمى کرێکارى و
مه‌سه‌له‌کانى کوردستانى عێراق بوون. له
کۆتایى باسه‌که‌ىدا ئامادده‌بووان به چه‌ندین
پرسیار و سه‌رنج به‌شداریان کرد .
سوید
یۆتۆبۆری
1- کۆمیته‌ی یۆتۆبۆری حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری
عێراق له په‌یوه‌ند به هه‌فته‌ی مه‌نصور
حکمه‌ت ڕۆژی هه‌ینی 2_6_2006 کۆڕێکی ساز کرد.
کۆڕه‌که به سرودی ئه‌نته‌رناسێۆنال‌و
ده‌قیقه‌یه‌ک وه‌ستان بۆ گیان به‌ختکردوانی
سۆسیالیزم ده‌ستی پێ کرد‌و پاشان (کاروان
له‌تیف) به‌ناوی کۆمیته‌ی یۆتۆبۆری حیزبی
کۆمۆنیستی کرێکاری عێراقه‌وه به‌خێر هاتنی
میوانانی کرد‌و بڕگه‌کانی به‌رنامه‌که‌ی بۆ
ئاماده بووان باس کرد.
سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن هاوڕێ ( ڕه‌عد سلیم)وه
قسه‌و باسێک پێشکه‌ش کرا له‌ژێر ناوی (مه‌نصور
حکمه‌ت‌و بزوتنه‌وه کۆمۆنیستی له‌عێراق) که
باسی له‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی له عێراق
به درێژای ده‌یان ساڵی ڕابردوو کرد‌و ئه‌وه‌ی
ده‌ستنیشان کرد که ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه بێ
ئاسۆ بووه و ڕیکخراوه‌کانی له چه‌شنی حزبی
شیوعی‌و کۆمه‌له‌ی مارکسی لینینی
نه‌یاتوانیوه ئاسۆی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه ڕۆشن
بکه‌نه‌وه، له‌به‌شێکی تری قسه‌کانیدا هاته
سه‌ر ده‌ورو نه‌خشی مه‌نصور حکمه‌ت له
پێکهێنانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق‌و
ئه‌وه‌ی ڕوونکرده‌وه که چه‌نده ڕۆڵێکی
کارای گێڕاوه له دروست کردن وپلان دانان‌و
ئاسۆدار کردنی ئه‌م حزبه‌دا. به‌دوای ئه‌و
(سه‌لامی زیجی) له‌لایه‌ن حزبی کۆمۆنیستی
کرێکاری ئێران-حیکمه‌تیسته‌وه باسێکی پێشکه‌ش
کرد له‌ژێر ناوی (مه‌نسور حیکمه‌ت‌و
بزوتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی له ئێران) ، دوای
ئه‌وه (سه‌ردار عه‌بدوڵا) په‌خشانیکی
خوێنده‌وه له‌ژێر ناوی (ژوبینی ئا‌زیز تۆ
له‌نێومانی) . کۆڕه‌که دووسه‌عاتێکی خایاند‌و
سه‌رکه‌وتووانه به سرودی ئه‌نته‌رناسێۆنال
کۆتای به به‌رنامه‌کانی هێنا..
2- ڕۆژانی دووشه‌ممه تا پێنج شه‌ممه
ڕێکه‌وتی 5_6 تاکو 8_6 ی 2006 کۆمیته‌ی
ێۆتۆبۆری حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق به
هاوکاری له‌گه‌ڵ حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری
ئێران_حیکمه‌تیست به بۆنه‌ی هه‌فته‌ی مه‌نصور
حیکمه‌ت میز کتابی له‌نێو سه‌نته‌ری شارله(
برونس پاکین) دانا که ژماره‌یه‌کی به‌رچاوی
له نوسینه‌کانی مه‌نصور حکمه‌تی له‌خۆ گرتبوو
به زمانه‌کانی ( عه‌ره‌بی، فارسی، کوردی،
ئینگلیزی،سویدی) که بووه جێگای سه‌رنجی زۆرێک
له‌خه‌ڵکی به‌تایبه‌تی خه‌ڵکی سویدی وکوردی و
عه‌ره‌ب زمانه‌کان و ژماره‌یه‌کی به‌رچاویان
له کتێب ونوسینه‌کان کڕی،
ستۆکهۆلم:
ڕؤژی هه‌ینی 2-6 هه‌ردوو حزبی کۆمۆنیستی
کرێکاری عیراق و حزبی حکمه‌تیست مێزکیتابیان
له ناوه‌ندی شاری ستؤکهۆلم له مه‌یدانی
سێرگڵ دانا و ژماره‌یه‌ک له نووسینه‌کانی
مه‌نصور حکمه‌ت و کورته‌ی ژیانیان به زمانی
سویدی بڵاو کرده‌وه.....
هۆڵه‌ندا:
مێزکتێبی نمایشی ژیانی پڕبه‌رهه‌می مه‌نصور
حکمه‌تله شاری ئه‌مستردام به‌ڕێوه‌چوو
هه‌ردوو حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق و
حیزبی حکمه‌تیست کۆمیته‌کانی هۆڵه‌ندا،
به‌بۆنه‌ی هه‌فته‌ی مه‌نصور حکمه‌ته‌وه، که
تایبه‌ته به ناساندن وبڵاوکردنه‌وه
وگه‌یاندنی نووسراو وبه‌رهه‌مه‌کانی بیریاری
مارکسیست وڕابه‌ری کۆمۆنیزمی کرێکاری، مه‌نصور
حکمه‌ت، به ده‌ستی هه‌موو خه‌ڵکی دنیا، ڕۆژی
یه‌کشه‌ممه 4-6-2006 له ناوه‌ندی شاری
ئه‌مستردام، که به مه‌یدانی (دام) ناسراوه،
له کاتژمێر 12:00 بۆ ماوه‌ی 4سه‌عات مێزکتێب
وخێمه‌ی ته‌بلیغاتییان سازکرد. مێزکتێب که
به چه‌ندین پۆسته‌ری تایبه‌ت به هه‌فته‌ی
مه‌نصور حکمه‌ت و وێنه‌ی گه‌وره‌ی مه‌نصور
حکمه‌ت و لافته‌ی گه‌وره ڕازێنرابۆوه،
ده‌یان به‌رهه‌می گه‌وره وبچوکی به
زمانه‌کانی ئینگلیزی وعه‌ره‌بی و کوردی وفارسی
تیادا نمایشکرابوو.
لیژنه‌کانی هه‌ردوو حیزب به ئاماده‌یی و به
گه‌رمی پێشوازییان له میوانان ده‌کرد، که
له نێوانیاندا ژماره‌یه‌کی زۆر له
توریسته‌کانی شاری ئه‌مستردام که له هه‌ر
چوارگۆشه‌ی جیهانه‌وه له وه‌زی هاویندا ڕوو
له‌م شاره ده‌که‌ن ده‌بینران و به
شۆروشه‌وقه‌وه پرسیاری مه‌نصور حکمه‌ت وده‌ور
ونه‌خشیان ده‌کرد، هاوڕێیانیش وه‌ڵامیان
ده‌دانه‌وه. ده‌یان نوسخه له به‌رهه‌مه‌کان
و نووسراوه‌کانی مه‌نصور حکمه‌ت به‌خۆڕایی
پێشکه‌شی میوانانه‌کان کران. هه‌روه‌ها
ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له جالیه‌ی عه‌ره‌بی
وعێراقی وئێرانی وکوردی سه‌ردانی
مێزکتێبه‌که‌یان کرد وله‌گه‌ڵ هاوڕێیانمان
گفتوگۆیان ده‌رباره‌ی کار وبه‌رهه‌مه‌کانی
مه‌نسور حکمه‌ت ده‌کرد. خێمه‌ی ته‌بلیغاتی
ومێزکتێبی هاوبه‌شی هه‌ردوو حیزب به
شێوه‌یه‌کی به‌رجه‌سته ببوه جێگای سه‌رنجی
هه‌ر که‌سێک که به مه‌یدانی (دام)دا
ڕه‌تببوایه وسه‌ردانیان ده‌کرد.
شایانی باسه که بۆ هه‌فته‌ی مه‌نصور حکمه‌تی
ئه‌م ساڵ ژماره‌یه‌ک له نامیلکه‌کانی
نامیلکه‌کانی مه‌نصور حکمه‌ت به هه‌ر سێ
زمانی کوردی و عه‌ره‌بی و ئینگلیزی له لایه‌ن
هاوڕییان نوری به‌شیر و خه‌سره‌و سایه بۆ چاپ
کردن ئاماده کرابوو که بۆشاییه‌کی گه‌وره‌ی
له مێز کیتابه‌کان پڕ کردبۆوه.
تاهیر حه‌سه‌ن و ته‌ها مه‌عروف له
دووسیمیناردابه‌بۆنه‌ی هه‌فته‌ی
)مه‌نسور
حکمه‌ت(ه‌وه
له هۆڵه‌ندا
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 11-6-2006 کاتژمێر
1.30پاشنیوه‌ڕۆ له شاری (ئه‌نشخده‌ی)
هۆڵه‌ندا، حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری
عێراق-کۆمیته‌ی هۆڵه‌ندا، به‌بۆنه‌ی هه‌فته‌ی
مه‌نصور حکمه‌ته‌وه‌و بۆ ڕێزگرتن له ژیانی پڕ
خه‌بات و پڕبه‌رهه‌می ئه‌م ڕابه‌ره کۆمۆنیستی
وکرێکارییه‌و له‌پێناوی زیاتر ناساندنیدا به
جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی کوردستان، دوو سیمیناری
سازکرد بۆ کورده‌کانی دانیشتووی ئه‌و شاره‌و
ده‌وروبه‌ری. سیمیناری یه‌که‌م به‌ناوی؛ ده‌ور
ونه‌خشی مه‌نصور حکمه‌ت له ئاڵوگۆڕه‌کانی
چه‌پی عێراقدا، بۆ تاهیر حه‌سه‌ن،
سیمیناری دووه‌م؛ کێشه‌ی خه‌ڵکی کورستانی
عێراق وڕێگاچاره‌ی عه‌مه‌لی بۆ ڕزگاربوون له
تێڕوانینی مه‌نصور حکمه‌تدا، بۆ ته‌ها
مه‌عروف.
هاوڕێیان له قسه‌وباسه‌کانیاندا به ووردی
له ده‌ورونه‌خش وشێوازی مامه‌ڵه‌ی مه‌نصور
حکمه‌ت دووان ده‌رباره‌ی کۆمۆنیزمی دوای
ئۆکتۆبه‌ر له عێراقدا وبه‌تایبه‌ت په‌نجه
خرایه سه‌ر جێگاوڕێگای حیزبی شیوحی عێراقی
ونه‌خشی ڕابه‌رییه‌که‌یان نیشانی
ئاماده‌بووانی کۆڕه‌که‌دا سه‌باره‌ت به
پێکهاتنی ئاڵوگۆڕێکی ڕیشه‌یی که به‌ڕابه‌ری
مه‌نصور حکمه‌ت به‌سه‌ر چه‌پی کوردستان و
عێراقدا هات له سه‌ره‌تای هه‌شتاکانه‌وه
هه‌تا ئه‌مڕۆ. چۆنێتی دابڕانی کۆمۆنیزمی
کرێکاری له سوننه‌تی کۆمۆنیزمی ڕووسی و چه‌پی
ماویستی و پۆپۆلیزم و نا‌کرێکاری وه
هه‌نگاونان ڕووه‌و پێکهێنانی حیزبی سیاسی چینی
کرێکاری عێراق. هه‌روه‌ها ته‌رح وتێڕوانینی
مه‌نصور حکمه‌تیان شیکرده‌وه سه‌باره‌ت به
کێشه‌ی خه‌ڵکی کوردستانی عێراق وشێوه‌ی
عه‌مه‌لی وکارساز بۆ چاره‌سه‌ری ڕیشه‌یی ئه‌م
گرفته مێژووییه‌ی عێراق وناوچه‌که. وه
تیایدا به ڕۆشنی ڕووانگه‌ی مه‌نصور حکمه‌ت
خرایه‌ڕوو بۆ ته‌رحی ڕیفراندۆم له‌پێناوی
جیابوونه‌وه‌ی کوردستان وپێکهێنانی ده‌وڵه‌تی
سه‌ربه‌خۆدا.
به‌شی کۆتایی سیمیناره‌که پرسیار وبه‌شداری
ئاماده‌بوان بوو. ژماره‌یه‌ک له ئاماده‌بووان
به پرسیار و سه‌رنجه‌کانیان به‌شداری
کۆره‌که‌یان کرد، هاوڕێیانیش به ووردی
وه‌ڵامی پرسیاره‌کانیان دایه‌وه.
دوای 4سه‌عات درێژه‌کێشانی باسه‌کان
سه‌رکه‌وتوانه به به‌شداری و ئاماده‌بوونی
ژماره‌یه‌کی زۆر له کورده‌کانی شاری
ئه‌نشخده‌ی و ده‌وروبه‌ری سیمیناره‌کان
کۆتای‌یان هات.
فنلندا
له هه‌فته‌ى مه‌نصور حکمه‌تدا و بۆ رێزگرتن
له ژیانى پڕ به‌رهه‌مى ئه‌و هاورێ
خۆشه‌ویسته‌مان هه‌ردوو رێکخراوى فنلاندى
حیزبی کۆمۆنیستى کرێکارى عیراق و حیزبى
حیکمه‌تیست سیمینارێکیان له رێکه‌وتى
10/6/2006 له شارى هلسینکى رێکخست که بریتى
له 3 باس له‌لایه‌ن هاورێیانه‌وه سامان کریم
و ئاڵا فرج و ئیسماعیل وه‌یسى پێشکه‌ش کرا.
له سه‌ره‌تای به‌رنامه‌که‌دا به‌شوین خوێندنى
سروودى ئینته‌رناسیونالدا هاورێ ئیسماعیل
وه‌یسى باسێکى کورتى سه‌باره‌ت به ده‌ور و
نه‌خشى مه‌نصور حکمه‌ت له بزووتنه‌وه‌ى
کۆمۆنیستى وچه‌پی ئه‌مرۆدا پێشکه‌ش کرد وگرنگى
باسه‌کانى کۆمۆنیزمى کرێکارى بۆ دونیاى
ئه‌مرو.
دواتر هاورێ سامان کریم باسێکى له ژێر
ناونیشانى مه‌نصور حکمه‌ت و خه‌باتى چینایه‌تى
پێشکه‌ش کرد، هه‌روه‌ها باسێکى هاورێ ئالا
سه‌باره‌ت به مه‌نصور حکمه‌ت و بزووتنه‌وه‌ى
ژنان له عیراقدا و باسى سێهه‌میش له‌لایه‌ن
هاوری ئیسماعیل وه‌یسیه‌وه سه‌باره‌ت به
مه‌نصور حکمه‌ت و مارکسیزمى ده‌خاڵه‌تگه‌ر.
استرالیا
سیدنی
له چوارچیوه‌ی چالاکی یه‌کانی کۆمیته‌ی
ده‌ره‌وه‌ی حزبی کۆمۆنیستی کریکاری عیراق به
بۆنه‌ی هه‌فته‌ی
مه‌نصور حکمه‌ته‌وه
کۆمیته‌ی ئوسترالیای حزب رۆژی 11-6 سه‌عات 6-9
کۆریکی بۆ موزه‌فه‌ر عبدالله ئه‌ندامی
کۆمیته‌ی ئوسترالیای حزب و ئه‌سه‌د حه‌یده‌ری
هه‌لسوراویکی دیاری کۆمۆنیزمی کریکاری ساز دا
.له‌م کۆره‌دا که بۆ ریز لینان له ژیانی پڕ
به‌رهه‌می
مه‌نصور حکمه‌ت
ساز درا بوو به به‌شداری ئه‌ندامانی حزب و
چه‌ند که‌سی ئازادیخوازی تر به‌ڕێوه چوو.
له‌م کۆره‌دا سه‌ره‌تا جلال محمد ئه‌ندامی
کۆمیته‌ی ئوسترالیا دوای به‌خیر هاتنی
ئاماده‌بوان ئاماژه‌ی به ده‌وری
مه‌نصور حکمه‌ت
وه‌ک رابه‌ر و بیرمه‌ندیکی مه‌زنی مارکسیست
له‌م چه‌رخه‌دا کرد.
باسی یه‌که‌م له لایه‌ن ئه‌سه‌د حه‌یده‌ری
یه‌وه کرا به ناوی دیدگای
مه‌نصور حکمه‌ت
بۆ حزب و ده‌سه‌لاتی سیاسی .ئه‌سه‌د حه‌یده‌ری
له باسه‌که‌یدا به وردی ئاماژه‌ی به
وه‌زعه‌یه‌تی ئه‌مرۆی کۆمه‌لگا له سایه‌ی
سیسته‌می سه‌رمایه‌داری دا . پاشان هاته سه‌ر
باسی گرینگی گۆرینی ئه‌م بارودۆخه‌و رزگار
کردنی کۆمه‌لگای مرۆڤایه‌تی له‌م سیسته‌مه،
به‌هۆی حزبی کۆمۆنیستی کریکار یه‌وه. له‌م
روه‌وه باسی تیزه گرینگه‌که‌ی
مه‌نصور حکمه‌تی
کرد سه‌باره‌ت به حزب و ده‌سه‌لاتی سیاسی .
- پاشان باسی دووه‌م له لایه‌ن موزه‌فه‌ر
عبدالله‌وه کرا سه‌باره‌ت به دیدگای
مه‌نصور حکمه‌ت
بۆ کیشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی و ریگا چاره‌که‌ی .
سه‌ره‌تا باسیکی له‌سه‌ر هاتنه مه‌یدانی
مه‌نصور حکمه‌تدا
بۆ مه‌یدانی سیاسی له چواچیوه‌ی
هه‌لومه‌رجیکدا که له ئیران ده‌گوزه‌را له
سه‌رده‌می شۆرشی 1979 دا .یاشان هاته سه‌ر
باسی یه‌کیک له باسه گرینگه‌کانی
مه‌نصور حکمه‌ت
سه‌باره‌ت به مه‌له‌سه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی و
ریگا چاره‌ی رۆشنی کۆمۆنیستی بۆ ئه‌و
کیشه‌یه. له‌م قسه‌و باسانه‌دا ئاماژه‌ی
به‌وه‌دا که له هه‌لومه‌رجی ئه‌مرۆدا چۆن
ده‌بیت کۆمۆنیسته‌کان سیاسه‌ت و ریگا
چاره‌یه‌کی رۆشن بگرنه به‌ر بۆ ئه‌م کیشه‌یه
که له چوار چیوه‌ی ئه‌و هه‌لومه‌رجانه‌دا
بیت که ئه‌م کیشه‌یدا تیایدا موجوده و
هاوکات ده‌بیت ره‌خنه‌ی رۆشن و توندی خۆیان
ئاراسته‌ی هه‌موو ئه‌و بزوتنه‌وانه بکه‌ن که
ده‌بنه هۆی سه‌رهه‌لدانی سته‌م و کیشه‌ی
نه‌ته‌وایه‌تی و ئاکامه‌کانی .
پاش ته‌واو کردنی قسه‌و باسه‌کانی هه‌ریه‌ک
له ئه‌سه‌د و موزه‌فه‌ر چه‌ند که‌س له
ئاماده بوان به‌شداری قه‌سوباسه‌کانیان کرد
به سه‌رنج و راو بۆچونه‌کانیان .
شایانی ئاماژه کردنه که پیشه‌نگایه‌کی
فۆتۆگرافیش سه‌باره‌ت به ژیانی مه‌نسور
حیکه‌ت له کۆره‌که‌دا نیشان درابوو .
که‌نه‌دا
تۆرنتۆ
·
له رۆژانی 7و11 ی حوزه‌یران 2006 حیزبی
کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق و حیزبی حیکمه‌تست
مێز کتابیان بۆ ئه‌ده‌بیاته‌کانی مه‌نصور
حیکمه‌ت له به‌شی کتێبخانه‌ی
North York Civic Center
سازدا، هاوڕێیان په‌روین ئه‌حمه‌د و جه‌لال
سه‌عید و عادل ئه‌حمه‌د هاوکاری ئه‌م مێز
کتابیه بوون.
·
ڕۆژی 11\ 6 \ 2006 له هۆڵی 3 ی
North York Civic Center
دا سیمنارێک ساز درا بۆ هاوڕێیان یه‌نار
موحه‌مه‌د و ئیره‌جی فه‌رزاد به بۆنه‌ی
هه‌فته‌ی مه‌نسوور حیکمه‌ته‌وه . ئه‌م
به‌رنامه‌یه له لایه‌ن سه‌ڵاحی ئێران
دۆسته‌وه به‌ڕیوه ده‌براو پێشه‌کییه‌کی
ئاماده کردوو وه له دوو تۆیدا هه‌ردوو
سوخنرانی تێدا ناساند.
به‌شی یه‌که‌می سیمناره‌که بۆ هاورێ یه‌نار
موحه‌مه‌د ته‌رخان کرابوو به زمانی ئینگلیزی
له ژێر ناو نیشانی " یادێک له مه‌نصور
حیکمه‌ت". هاوڕێ یه‌نار له به‌شێک له
قسه‌کانیدا چووه سه‌ر یاداوه‌رییه‌ک له ڕۆڵ
و ده‌خاڵه‌تی هاوڕێ مه‌نصور له بزووتنه‌وه‌ی
کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق و ڕێکخراوه
جه‌ماوه‌رییه‌کان. وه ئیشاره‌ی به‌وه دا که
ئه‌گه‌ر هاوڕێ مه‌نصور نه‌بوایه ئێستا
بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی له عێراق دا شانسی
له‌وه باشتر نه‌ده‌بوو که له ووڵاتانی تری
دوونیای عه‌ره‌ب ده‌گوزه‌رێ که له
چوارچێوه‌ی ناسیونالیزم وڕیفۆرمیزم تێناپه‌ڕێ.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند که ئه‌گه‌ر ئه‌و
نه‌بووایه ئێستا ئه‌م درکه ڕۆشنه‌ی که
ئێستا ئه‌م حیزبه هه‌یه‌تی له سه‌ر ئه‌وزاعی
جیهان و عێراق زۆر لێڵ وتاریک ده‌بوو.
به‌شی دووه‌م بابه‌تێک بوو له ژێر ناونیشانی
" گه‌شتێک به نێو دوونیای مه‌نصور حیکمه‌ت "
له لایه‌ن هاوڕێ ئیره‌جی فه‌رزاده‌وه
پێشکه‌ش کرا. هاوڕێ ئیره‌ج له به‌شێک له
قسه‌کانی ئیشاره‌ی به‌وه کرد که یاد
کردنه‌وه‌ی مه‌نصور حیکمه‌ت بۆ ئێمه له دیدی
مه‌زهه‌بی گه‌رایه‌وه نییه ، به‌ڵکو بۆ
ئێمه مه‌نصور حیکمه‌ت وه‌ک ڕۆڵی گه‌شه‌سندنی
ڕه‌وتی مارکسیستی‌و گه‌ڕانه‌وه‌ی جێگا‌و شوێنی
کۆمه‌ڵایه‌تی کۆمۆنیزم‌و ده‌وڵه‌مه‌ند کردن‌و
ڕۆشنکردنه‌وه‌ی زیاتری به‌شێک له تێز‌و بنه‌ما
سه‌ره‌کییه‌کانی مارکسیزم وه‌ک ده‌وڵه‌ت‌و
ماهیه‌تی ده‌وڵه‌ت له سه‌رده‌می شۆرشدا‌و
په‌نجه خستنه‌وه سه‌ر ئه‌و ناڕۆشنیایه‌ی که
ته‌جرووبه‌ی سۆڤیه‌ت له مه‌یدانی ئه‌رک
ومه‌هامه‌کانی ده‌وڵه‌ت تێیدا شکستی خوارد.
هه‌روه‌ها حیزب‌و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌و
میکانیزمه‌کانی گرتنی ده‌سه‌ڵات‌و
دامه‌زراندنی ده‌وله‌تی سۆشیالیستی کراوه
که هه‌ر ئینسانێ له هه‌ر جێگایه‌که‌وه بێت
ده‌توانێ ببێته هاووڵاتی ئه‌م ده‌وله‌ته.
هه‌روه‌ها ووتی کۆمۆنیزمی مه‌نصور حیکمه‌ت
گه‌ڕانه‌وه‌ی جێگا‌و شوێنی کۆمۆنیزمه بۆ ڕێگا
چاره‌ی هه‌موو مووشکیله‌و نه‌هامه‌تییه‌کانی
سیستمی سه‌رمایه‌داریه وه‌ک مووشکیله‌ی
کرێکار، ژنان، لاوان، منداڵان‌و سته‌می میللی
،... له به‌شێکی تری‌دا ووتی مه‌نسوور
حیکمه‌ت تاکه مارکسیستێک بوو دوای مارکس‌و
لینین حه‌تمییه‌ت وجه‌بری سۆشیالیزمی ره‌ت
ده‌کرده‌وه و پێی وابوو ئیراده‌ی ئینسان
ده‌ور ده‌گێرێ له مێژوو درووست کردن‌و
ده‌خاڵه‌ت له چاره‌نووسی خۆیدا.
به‌شی کۆتایی پێک هاتبوو له نمایشی فیلمی
به‌شێک له سوخنڕانی مه‌نصور حیکمه‌ت له
کۆنگره‌ی سێهه‌می حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری
ئێران. شایانی باسه به‌شێکی به‌رچاو له
ئه‌ندامان‌و دۆستان‌و که‌سانی نێو جالییه‌ی
عێراقی‌و ئێرانی ئاماده‌ی ئه‌م سیمناره
ببوون.
نه‌رویج
ئۆسلۆ
له ئۆسلۆ ڕۆژی یه‌ک شه‌ممه ڕێکه‌وتی
04.06.2006 کۆڕێک له کاتژمێر 1 ه‌وه تا 7
سازکرا که له دوو باس پێکهاتبوو، یه‌که‌میان
باسی (ده‌ور و نه‌خشی مه‌نصور حکمت له
ئاڵوگۆره‌کانی چه‌پی عێراقدا) له لایه‌ن
تاهیر حه‌سه‌نه‌وه پێشکه‌ش کرا. هاوڕێ تاهیر
له‌و باسه‌یدا به دور و درێژی هاته سه‌ر
ڕۆڵی گرنگی ئه‌و ڕابه‌ره مه‌زنه له
ئاڵوگۆڕه‌کانی چه‌پی عێراقدا و خۆ
دوورخستنه‌وه له بۆچونه‌کانی پۆپۆلیزم و
دواتر ده‌ور گێڕان له پێکهێنانی حزبی
کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق و هێنانی چه‌پ و
کۆمۆنیزم بۆ ناو ساحه‌ی سیاسی کۆمه‌ڵگا و ڕۆڵی
گرنگ له هێنانه ناوه‌وه‌ی دووباره‌ی
مه‌سه‌له‌ی ژن بۆ کۆمۆنیزم و جێگه په‌نجه‌ی
بزووتنه‌وه‌ی یه‌کسانیخوازی له خه‌باتی ژنانی
کوردستاندا. ئه‌مه‌و هه‌روه‌ها هاوڕێ تاهیر
ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که مه‌نصور حکمت چ ڕۆڵێکی
گرنگی بووه له ڕه‌خنه له چه‌پی حاشیه‌یی و
ده‌ور گێڕانی حبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق
له چاره‌نووسی کۆمه‌ڵگا وچوونه نێو
هاوکێشه‌ی ده‌سه‌ڵات و بوون به هێزێکی
قودره‌تمه‌ند. شایانی باسه که
ئاماده‌بووانیش به قسه و باس به‌شداریان له
باسه‌که‌دا کرد.
دواتریش جمال محسن باسه‌که‌ی خۆی له ژێر
ناونیشانی (مه‌نصور حکمه‌ت و ئازادی ئینسان)
پێشکه‌ش کرد که تیایدا له‌و مه‌قوله‌یه‌ی
مه‌نصور حکمه‌ته‌وه ده‌ستی پێ‌کرد که
(بنه‌مای سۆسیالیزم ئینسانه، سۆسیالیزم
بزووتنه‌وه‌ی گێڕانه‌وه‌ی ئیراده‌یه بۆ
ئینسان) که له‌گه‌ڵ به‌راورد به مه‌قوله‌ی
مارکس سه‌باره‌ت به نامۆبوونی ئینسان که
کۆیله بوونێتی بۆ به‌رهه‌می ده‌ستڕه‌نجی خۆی.
هه‌روا مه‌نصور حکمه‌تیش پێداگری له‌سه‌رو
ئه‌وه کردووه که ئینسان بنه‌مایه و هیچ
شتێک له ئینسان پیرۆزتر نیه. بۆیه ڕزگاری و
ئازادی ئینسان له کۆت و به‌ندی سه‌رمایه‌داری
بنه‌مای کار و پراتیکی ئێمه‌یه. هه‌روه‌ها
جمال محسن هاته سه‌ر به‌ندی دووه‌می
به‌رنامه که یه‌کێک له داهێنانه
به‌نرخه‌کانی مه‌نصور حکمه‌ته وله‌وێدا
هه‌موو پێوانه‌کانی ئازادی ئینسان هه‌تا
کاتێکیش که هێشتا به ته‌واوه‌تی له کۆت‌و
به‌ندی سه‌رمایه ڕزگاری نه‌بووه وه‌ک به‌شێک
له پرات |