|
له
ڕۆژه‌کانی 6 و 7 ی ئایار سیمیناری کادره‌کانی
ڕێکخراوی ده‌ره‌وه‌ی ووڵاتی حزبی کۆمۆنیستی
کرێکاری عیراق له شاری کۆڵن له ئه‌ڵمانیا
به ئاماده بوونی ڕیبوار ئه‌حمه‌د سکرتێری
کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری
عیراق سازدرا.
بۆ ئه‌م سیمیناره وه‌فدێکی ڕه‌سمی حزبی
حکمه‌تیست که پێک هاتبوون له هاوڕییان
نه‌سانی نه‌ودینیان ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ڕابه‌ری
حزبی حکمه‌تیست و ده‌بیری ڕێکخراوی ده‌ره‌وه‌ی
ووڵاتی حزب و لاده‌ن داوه‌ر و محمدی ڕاستی
هه‌روا هاوڕییان طاهر حسن و ناسک ئه‌حمه‌د له
ڕابه‌رانی ناسراوی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری
عیراق ئاماده بوون.
ئه‌م سیمیناره 2 ڕۆژیه پاش نیوه‌رۆی ڕۆژی
شه‌ممه به ده‌قیقه‌یه‌ک وه‌ستان بۆ ڕێز گرتن
له گیانی گیانبه‌ختکردووانی ڕیگای سۆشیالیزم
ده‌ستی پێ کرد‌و پاشان شه‌ماڵ علی، سکرتیری
کۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی ووڵات به کورتی
سه‌باره‌ت به ئامانجه‌کانی ئه‌م سیمیناره‌و
ئه‌و بابه‌تانه‌ی که پێشکه‌ش ده‌کرێن قسه‌ی
کرد.
له پاش ئه‌وه ڕیبوار ئه‌حمه‌د باسێکی
سه‌باره‌ت به پیلینۆمی 18هه‌مین کۆمیته‌ی
ناوه‌ندی پێشکه‌ش کرد، که تیایدا ئاماژه‌ی
به میحوه‌ره سه‌ره‌کیه‌کان‌و مه‌سه‌له
ئه‌صڵیه‌کانی ئه‌م پیلینۆمه کرد‌و له‌م
چوارچێوه‌یه‌دا وێڕای ده‌ستنیشانکردنی تازه
پێشهاته‌کانی هه‌ل‌ومه‌رجی سیاسی عیراق‌و
به‌رپا بوونی جه‌نگی ناوخۆ‌و زه‌روره‌تی
ڕێکخستنی چه‌کدارانه‌ی خه‌ڵک بۆ پارێزگاری له
ئه‌منیه‌تی خۆیان، قامکی له‌سه‌ر بڕیاره‌کانی
پیلینۆم سه‌باره‌ت به کۆنگره‌ی ئازادی
عیراق‌و پێکهێنانی سوپایه‌ک به ڕابه‌رایه‌تی
کۆنگره‌ی ئازادی عیراق دانا. هه‌روا سه‌باره‌ت
به گۆڕینی ئارایشی ڕابه‌رایه‌تی حزب قسه‌ی
کرد‌و ئه‌وه‌ی ڕوون کرده‌وه که چۆن سه‌ره‌ڕای
ئه‌وه‌ی ئه‌و ئارایشه‌ی پێشوو پێشڕه‌وانه تر‌و
خوازراو تره، به‌ڵام پیلینۆم به مه‌به‌ستی
واڵاکردنه‌وه‌ی زیاتری ده‌رگا له به‌رده‌م
موباده‌ره‌و ده‌ستپێشکه‌ریه‌کی زیاتری
ژماره‌یه‌کی زۆرتر له شه‌خسیاتی ڕابه‌ریی
ئه‌م شێوازه نوێیه‌ی به ده‌سته‌وه گرتووه.
سکرتێری کۆمیته‌ی ناوه‌ندی پاش قسه‌و
باسه‌کانی به دوورودرێژی گوێبیستی پرسیار‌و
ڕه‌خنه‌و پێشنیاره‌کانی کادره‌کان بوو‌و
وه‌ڵامی پێ دانه‌وه.
باسی دووهه‌می سیمیناره‌که له لایه‌ن
هاوڕێیان جه‌مال موحسن‌و شه‌ماڵ علی‌یه‌وه
پێشکه‌ش کرا که سه‌باره‌ت به ئاراسته‌و
ئه‌وله‌ویاته‌کانی ڕیکخراوی ده‌ره‌وه‌ی ووڵات
بوو‌و تیایدا ته‌ئکید له‌سه‌ر کارکردن بۆ
سه‌رخستنی کۆنگره‌ی ئازادی عیراق وه‌ک
ئه‌وله‌یه‌تی یه‌که‌می ڕێکخراوی ده‌ره‌وه‌ی
ووڵات کرایه‌وه‌و وێڕای ئه‌مه‌ش ئاماژه
به‌وه کرا که ئه‌وله‌ویه‌تێکی تر کارکردنه
بۆ سازدان‌و ڕێکخراو کردنی جووڵانه‌وه‌ی
ئازادیخوازانی ده‌ره‌وه‌ی ووڵات بۆ پشتیوانی
له جووڵانه‌وه ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی خه‌ڵکی
کوردستان‌و فشارهێنان بۆ ئه‌حزابی
ده‌سه‌ڵاتدار له کوردستان بۆ پابه‌ند بوون‌و
ڕیزگرتن له ماف‌و ئازادیه‌کانی جه‌ماوه‌ری
خه‌ڵکی کوردستان. ئه‌وله‌ویه‌تێکی تر که
تاکیدی له‌سه‌ر کرایه‌وه کار کردن بوو له
مه‌یدانی مه‌سه‌له‌و کێشه‌ی په‌نابه‌ران‌و
به‌شداری فه‌عالانه‌ی حزب له‌م مه‌یدانه‌دا،
خاڵیکی تر که له باسه‌کاندا وه‌ک
ئه‌وله‌ویه‌تێک ئاماژه‌ی پێکرا بینا کردنی
حزب‌و جێخستنی پایه‌کانی وه‌ک حزبێکی سیاسی
مۆدێرن بوو، که له‌م چوارچێوه‌شدا پێویستمان
به چاوخشاندنه‌وه به شێوازی کارکردن‌و
هه‌ڵسووڕانه‌کان له بواره جۆراوجۆره‌کاندا
هه‌یه. به‌شداربووان لایه‌نه جۆراوجۆره‌کانی
ئه‌م باسه‌یان به پرسیار‌و سه‌رنج‌و
ڕه‌خنه‌کانیان ده‌وڵه‌مه‌ند کرد.
کامل ئه‌حمه‌د به باسێک سه‌باره‌ت به
ڕێکخراوه جه‌ماوه‌ریه‌کان ته‌وه‌رێکی تری
باسه‌کانی ئه‌م سیمیناره‌ی کرده‌وه، له‌م
باسه‌دا ئاماژه به گرنگی له‌به‌رچاو گرتنی
سه‌ربه‌خۆیی ڕێکخراوه جه‌ماوه‌ریه‌کان له
ڕووی ڕێکخراوه‌ییه‌وه کراو پێویستی گرتنه
به‌ری شیوازی وا که ده‌روازه‌ی ئه‌م
ڕیکخراوانه به ڕووی هه‌موو هه‌ڵسوڕاوان بێ
له‌به‌رچاوگرتنی ئینتیمای حزبی‌و سیاسیان
بکاته‌وه، ته‌ئکیدی له‌سه‌ر کرایه‌وه.
باسێکی تری ئه‌م سیمیناره باسی مالی بوو که
له لایه‌ن هاوڕێ موسته‌فا باهیره‌وه پێشکه‌ش
کراو تیایدا وێڕای ته‌ئکید کردن له‌سه‌ر
بایه‌خی هه‌ڵسوڕانی حزب له ده‌ره‌وه‌ی ووڵات
له‌م مه‌یدانه‌دا، چه‌ند پێشنیاری عه‌مه‌لی بۆ
بره‌وپێدانی تواناییه‌کانی هێنانی ئیمکانیاتی
مالی بۆ پشتگرتن‌و بردنه پێشه‌وه‌ی پرۆژه
گرنگه‌کانی حزب پێشکه‌ش کرد.
باسی پێش کۆتایی سیمیناره‌که قسه‌وباسی
هاوڕێ ده‌شتی جه‌مال بوو سه‌باره‌ت به
کارکردن له مه‌یدانی دیفاع له مافه‌کانی
په‌نابه‌ران که تیایدا وێڕای کورته باسێک
سه‌باره‌ت به مه‌ودای فراوانی کێشه‌ی
په‌نابه‌ران‌و په‌لاماری نائینسانی
ده‌وڵه‌ته‌کانی ئه‌وروپا بۆ سه‌ر په‌نابه‌ران،
تیشکی خسته سه‌ر ئیمکانیه‌تێکی فراوان‌و
پێداویستی گه‌وره‌ی هه‌ڵسوڕانی کاریگه‌ری حزب
له‌م مه‌یدانه‌دا، هه‌روا ئاماژه‌ی به
بایه‌خی فراوان کردنه‌وه‌و به‌هێزکردنی
فیدراسیۆن وه‌ک ڕێکخراوێک که ده‌توانێت
هه‌موو به‌رگریکارانی مافه‌کانی په‌نابه‌ران
بگرێته خۆی، کرد.
به‌شی کۆتایی سیمیناره‌که گفتوگۆیه‌کی ئازاد
بوو که له‌سه‌ر پێشنیاری هه‌ندێک له
هاوڕییان بۆ ده‌ستوری باسه‌کان زیاد که
تیایدا به شێوه‌یه‌کی ئازاد له‌سه‌ر
مه‌سائیلی جۆربه‌جۆر له په‌یوه‌ند به حزب‌و
سیاسه‌ته‌کانی‌و چۆنێتی پێشڕه‌وی‌و
په‌ره‌گرتنی حزب له ده‌ره‌وه‌ی ووڵات
قسه‌وباس کرا.
شایانی باسه له ڕێڕه‌وی باسه‌کاندا هاوڕییان
نه‌سان نه‌ودینیان‌و محمدی ڕاستی‌و طاهر حسن
به پێشکه‌ش کردنی په‌یام‌و قسه‌وباس
به‌شداری‌یان کرد‌و پیرۆزباییان له گرتنی
سیمیناره‌که کرد‌و هیوا خوازی سه‌رکه‌وتنی
بوون.
له میانه‌ی سیمیناره‌که‌دا‌و به‌ر له کۆتایی
هاوڕی شه‌ماڵ علی له جیاتی کۆمیته‌ی
ده‌ره‌وه‌ی ووڵات ده‌سته گوڵی پێشکه‌ش به
هاوڕێ ڕێبوار ئه‌حمه‌د کرد‌و سوپاسی کرد که
سه‌ره‌ڕای ماندوو بوونی له سه‌فه‌ری عیراق
زه‌حمه‌تی به‌شداری کردنی ئه‌و سیمیناره‌ی
کێشا بوو. هه‌روا چه‌ند ده‌سته گوڵی تری
پێشکه‌ش به هاوڕییان محمد امین به‌رپرسی
کۆمیته‌ی ئه‌ڵمانیای حزب، گه‌شاو محمد، عیرفان
کریم و زه‌مه‌ند نه‌وزاد کادره‌کانی ڕێکخراوی
ئه‌ڵمانیای حزب کرد وه‌ک نیشانه‌ی پێزانین‌و
به‌رزنرخاندنی ماندوو بوونیان بۆ سازدانی
سه‌رکه‌ووتوانه‌ی سیمیناره‌که.
سیمیناری کادران پاش دوو ڕۆژ له باس‌و
نه‌زه‌ر گۆڕینه‌وه‌ی به سوود له نێو
شوروشه‌وقی ئاماده بووان کۆتایی به
کاره‌کانی خۆی هێنا.
کۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی ووڵاتی
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی
عیراق
10-05-2006 |