|

له ڕۆژه‌کانی 7-8 تاکو
11-8 یه‌که‌مین ده‌وره‌ی مه‌دره‌سه‌ی مارکس
له شاری ستۆکهۆلم سازدرا.
له‌م ده‌وره‌یه که به
به‌شداری 18 کادری حزب له ده‌ره‌وه‌ی ووڵات
ئه‌نجامدرا هاوڕێیان ڕیبوار ئه‌حمه‌د و فاتحی
شێخ و ئیره‌جی فه‌رزاد چه‌ندین باس و
لێکچه‌ریان سه‌باره‌ت به بابه‌تی جۆربه‌جۆری
سیاسی پێشکه‌شکرد.
9 لێکچه‌ری یه‌که‌م که
له ڕۆژی یه‌که‌م و دووهه‌مدا به‌ڕیوه‌چوو
هاوڕی ڕێبوار ئه‌حمه‌د باسێکی سه‌باره‌ت به
مێژووی جووڵانه‌وه‌ی چه‌پ و کۆمۆنیزمی کرێکاری
له عیراق پێشکه‌ش کرد که تیایدا وێڕای
سه‌ردێکی مێژوویی قۆناغه‌کانی په‌ره‌گرتن و
ئاڵوگۆڕکردنی جووڵانه‌وه‌ی چه‌پ و کۆمۆنیزمی
کرێکاری، زه‌مینه کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیه‌کانی
ده‌رکه‌وتن و شکڵ‌گرتنی جووڵانه‌وه‌ی کۆمۆنیزمی
کرێکاری ده‌ستنیشانکرد.
باسی دووهه‌م له لایه‌ن
هاوڕێ فاتحی شیخه‌وه پێشکه‌شکرا که بریتی
بوو له 6 لیکچه‌ر سه‌باره‌ت به مێژووی
سۆسیالیزم له کۆتایی سه‌ده‌ی 18 ه‌وه که
تیایدا سه‌ره‌تاکانی ده‌رکه‌وتنی سۆسیالیزم
وه‌ک جووڵانه‌وه‌یه‌ک ده‌ستنیشانکراو دواتر
ئاماژه به ده‌وری مارکس و مارکسیزم له
شکڵپێدانی سۆسیالیزم وه‌ک جووڵانه‌وه‌یه‌کی
سیاسی و حزبی بۆ ئاڵوگۆڕ پێدانی دنیا و
ژێره‌وژوورکردنی سه‌رمایه‌داری و دامه‌زراندنی
سۆسیالیزم کرا. فاتحی شێخ له میانه‌ی
ده‌ستنیشانکردنی ده‌وری مارکس له مێژووی
سۆسیالیزمدا ده‌ستی خسته سه‌ر ئه‌و مه‌یدان و
به‌شانه‌ی که دیدگای مارکسیستی لێ پێک دیت و
به ڕوونی جیاوازیه‌کانی مارکسی له‌گه‌ڵ
فه‌لسه‌فه و ئیقتیساد و سیاسه‌تی سه‌رده‌می
خۆی ده‌ستنیشانکرد. هه‌روا له درێژه‌ی
باسه‌که‌یدا فاتح باسی رۆڵی گه‌وره و بێ
وێنه‌ی لینین و تیئوری شۆرشی ئه‌وی له میژووی
پرشنگداری جووڵانه‌وه‌ی سۆسیالیستی‌دا کرد.
باسی سێهه‌م سه‌باره‌ت به
دیدگای مارکسیستی و به تایبه‌ت به‌و جۆره‌ی
که له کتێبی سه‌رمایه‌دا عه‌رز کراوه له
لایه‌ن هاوڕێ ئیره‌جی فه‌رزاده‌وه پێسکه‌شکرا
که 4 لێکچه‌ری خایاند و تیایدا ئیره‌ج
سه‌ره‌تا پێویسته‌کانی بۆ خوێندنه‌وه‌ی کتیبی
سه‌رمایه بۆ ئاماده بووانی ده‌وره‌که
ڕوونکرده‌وه.
نیوه‌ی دووهه‌می ڕۆژی
سێهه‌م فاتحی شیخ چه‌ند لێکجه‌ری سه‌باره‌ت
به هونه‌ری نووسین‌و جیاوازی شێوازه‌کانی
نووسینی سیاسی ڕوونکرده‌وه و هه‌روا
سه‌ره‌تای باسێکی له‌سه‌ر زمانی کوردی‌و
شێوازی نووسینی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی به کوردی
کرده‌وه، فاتح ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد که په‌تی
نووسین که وه‌ک زۆر زمانی تر له کوردی‌دا
بووه‌ته مه‌سه‌له‌یه‌ک له ڕاستیدا پاکسازی
نه‌ته‌وه‌ییه له بواری زماندا و هیچ
په‌یوه‌ندی به ئه‌رکه‌کانی زمانه‌وه نییه
وه‌ک ئامرازی ده‌ربڕین و کۆمیونیکه‌یشن.
ڕۆژی چوارهه‌م ته‌رخان
کرابوو بۆ مێژووی کۆمۆنیزمی کریکاری له ئێران
که له لایه‌ن هاوڕێ فاتحی شێخه‌وه به 5
لیکچه‌ر پێشکه‌شکرا. هه‌روا لیکدانه‌وه
له‌سه‌ر تیئووری ده‌وڵه‌ت له دیدگای مه‌نسور
حکمه‌ته‌وه که له لایه‌ن هاوڕی ئیره‌جی
فه‌رزاده‌وه پێشکه‌شکرا. شوێنپێ هه‌ڵگرتنی
جووڵانه‌وه‌یه‌ک که مه‌نسور حکمه‌ت له‌گه‌ڵ
چه‌ند هاوڕییدا ده‌ستی پێکردوو تاکو پایه
داکووتانی ڕه‌وه‌ندێکی تری کۆمۆنیزمی ئه‌م
سه‌رده‌مه‌مان درێژه‌ی بووه، سه‌ردێکی
مێژوویی بوو که فاتحی شیخ هاوپای ئه‌وه
خاڵه سه‌ره‌کی‌یه‌کانی تێڕوانین و دیدگای
حکمه‌تیزمی ڕۆشن ده‌کرده‌وه.
ئیره‌جی فه‌رزاد له باسی
تیئووری ده‌وڵه‌ت لای مه‌نسور حکمه‌ت ئاماژه‌ی
به‌و ئیزافانه کرد که مه‌نسور حکمه‌ت بۆ
تیئوری ده‌وڵه‌تی لینینی کردووه، ئه‌و
لێکدانه‌وه ورده‌ی که سه‌باره‌ت به
ده‌وڵه‌ت له ده‌ورانه‌کانی شۆڕشدا ئه‌نجامی
داوه.
باسی دواین ڕۆژ سه‌باره‌ت
به کۆمۆنیزم و دنیای هاوچه‌رخ بوو که له
میانه‌ی ئه‌م باسه‌دا فاتحی شێخ ئاماژه‌ی به
خسوسیاته‌کانی سه‌رمایه‌داری سه‌رده‌م به
گلۆبالیزه‌یشن و جووڵانه‌وه‌ی ئه‌نتی
گلۆبالیزه‌یشن و جێگاوشوێنی کۆمۆنیزم له
دنیای ئه‌مڕۆدا کرد.
یه‌کێک له‌و بابه‌تانه‌ی
تر که به دڕیژایی 5 ڕۆژه‌که چه‌ند سه‌عاتی
بۆ دیاری کرابوو، شه‌رح و فێرکردنی چۆنێتی
به‌کارهێنانی پرۆگرامی
in desaign
بۆ دیزاینی بڵاوکراوه
بوو که هاوڕێ ئیره‌جی فه‌رزاد ئه‌رکی
ووتنه‌وه‌ی ده‌کێشا.
شایانی باسکردنه که
شوێنی به‌ڕیوه‌چوونی مه‌دره‌سه‌که که‌نار
ده‌ریاچه‌یه‌کی ستۆکهۆلم بوو که به‌شدار
بووان سه‌ره‌ڕای سوودمه‌ند بوون له باس و
ده‌رسه‌کان فرسه‌تی به‌سه‌ربردنی پشویه‌کی پڕ
سه‌رگه‌رمیشیان هه‌بوو.
مه‌دره‌سه‌ی مارکس پاش
پێنج ڕۆژ له کاری چڕ‌وپڕ له نێو شوروشه‌وقی
ئاماده بووانیدا کۆتایی هات.
کۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عیراق.
ئابی 2006 |