|
ئه‌مڕۆ سه‌عات 8ی به‌یانی به کاتی به‌غداد
کرێکارانی کۆمپانیای هێڵ‌و لووله‌کانی نه‌وت
له ناوچه‌ی شوعه‌یبه له شاری به‌سرا
ده‌ستیان دایه مانگرتن و به کرده‌وه
ڕۆیشتنی نه‌وتیان ڕاگرت.
ئه‌م مانگرتنه پاش چه‌ند مانگ له ده‌ربڕینی
ناڕه‌زایه‌تی له لایه‌ن کرێکارانه‌وه
سه‌باره‌ت به هه‌ل‌ومه‌رجی کارکردن‌و
کرێکانیانه‌وه دێت و خواسته‌کانی کرێکاران
برێتین له:
1-
دوانه‌خستنی مووچه‌کانیان.
2-
زیاد کردنی موخه‌سه‌ساته‌کانیان.
3-
دانی به‌ده‌لی سه‌عات کاری زیاده.
4-
دانی کرێی هاتوچۆ.
5-
فه‌راهه‌م کردنی سه‌یاره‌ی فریاکه‌وتن (اسعاف)
بۆ گواستنه‌وه‌ی کرێکارانی ناساغ له شوێنی
کاره‌وه
هه‌رچه‌نده کرێکاران بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگه
ئه‌م خواستانه‌یان به کۆمپانیا و ئیداره
داوه به‌ڵام ئیداره ئاماده نه‌بووه گوێ
له کریکاران بگرێت و داواکانیان بۆ جێبه‌جێ
بکات. که سه‌ره‌نجام کرێکاران ناچار بوون
په‌نا بۆ چه‌کی مانگرتن به‌رن بۆ جێبه‌جێ
کردنی خواسته‌کانیان.
ئێمه له کاتێکدا که پشتیوانی
هه‌مه‌لایه‌نه‌ی خۆمان له کرێکاران و
خواسته‌کانیان ڕاده‌گه‌یه‌نین. داوا له
ئیداره و ۆکومه‌ت ده‌که‌ین که ده‌ستبه‌جێ
به پیر داخوازیه‌کانی کرێکارانه‌وه بچێت و
جێبه‌جێیان بکات. هه‌روا به‌رپرسێتی هه‌ر
باروئه‌نجامێکی نه‌خوازراوی ئه‌م مانگرتنه
ده‌خه‌ینه ئه‌ستۆی هێزه‌کانی داگیرکه‌ری
عیراق و حکومه‌ته ده‌ستنێژه‌که‌ی.
هه‌روا بانگه‌وازی هه‌موو ڕێکخراوه
کرێکارییه‌کان و ئیتیحادیه‌کان ده‌که‌ین که
پشتیوانی له‌م مانگرتنه بکه‌ن و فشار بۆ
حکومه‌تی عیراق بهێنن که ده‌ستبه‌جێ
خواسته‌کانی کرێکارانی نه‌وتی به‌سره
جێبه‌جێ بکات.
کۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی
عیراق
22.08.2006 |