|
ئازیزان خێزان و که‌سوکاری هاوڕێی ئازیز سامی
ئه‌بو سه‌لام
هه‌واڵی گیان له ده‌ست دانی هاوڕێ و
هاوخه‌باتی ئازیزمان سامی دڵمانی توند گووشی و
خه‌م و ئازارێکی گه‌وره‌ی پێ داین. سامی مروش
تا ئه‌و کاتانه‌ی که دوایین هه‌ناسه‌کانی
ئه‌دا، له‌گه‌ڵمان بوو، له خه‌می باشکردنی
کاره‌کانی حزب و به‌ره‌وپێشبردنیدا بوو به
تایبه‌تی وه‌ک کادرێکی به‌رچاو و کاریگه‌ری
کۆمیته‌ی که‌نه‌دا، مشووری کار و پرۆژه‌کانی
ئه‌خوارد. تا دوا ساته‌کانی ژیانی بیری لای
پته‌وکردن و به‌هێزکردنی کۆنگره‌ی ئازادی
عێراق بوو. ئه‌و مرۆڤه به‌رز و خه‌باتکاره
دڵی هه‌میشه پڕ بوو له ئومێد به
ئاینده‌یه‌کی باشتر بۆ ئینسان و ژیانیشی بۆ
هه‌وڵ و تێکۆشانی بێپایان ته‌رخان کردبوو.
له ده‌ستدانی هاوڕی سامی خه‌ساره‌تێک نیه
ته‌نها له ئێوه له خێزان و که‌سوکاری
که‌وتبێت، به‌ڵکو کۆمیته‌ی که‌نه‌دا و حزب و
کۆنگره‌ی ئازادی عێراق، دڵسۆزترین و کاراترین
که‌سی له ده‌ست چوو. ته‌حه‌مول کردنی ئه‌م
کۆسته بۆ هه‌مووان گرانه، به‌ڵام ئه‌و
خه‌بات و تێکۆشانی له پێناو ئازادی و ڕزگاری
ئینساندا بۆ ئێمه جێهێشت. ئێمه‌ش ته‌نها
ئه‌وه‌مان له به‌رده‌مدا ماوه به هه‌مان
نه‌فه‌سی درێژی ئه‌وه‌وه، کۆڕی خه‌باتی ئه‌و
گه‌رم و پته‌و ڕابگرین.
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق
ڕێکخراوی ده‌ره‌وه‌ی ووڵات
03.08.2006 |