|
ئازادیخوازان ده‌بێت له دژی بریاری سزادان و
ده‌ستگیرکردنی ڕۆژنامه نووسان بێنه ده‌نگ!
وه‌ک هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێکی کۆنه‌په‌رست و ڕۆژ
به‌سه‌رچووی تر، ئه‌حزابی ده‌سه‌ڵاتداری
کوردستان له سه‌رکوت به‌ولاوه هیچ ڕێگایه‌کی
تریان بۆ بێده‌نگ کردنی خه‌ڵک بۆ په‌یدا
نابێت.
چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر به‌ڕێز حه‌وێز حه‌وێزی
که ڕۆژنامه‌نوسێکه له کوردستانی عیراق، له
پای ڕه‌خنه گرتن له هه‌ندێک به‌رپرسی
یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان له شاری کۆیه که
که‌وتۆته ژێر ده‌سه‌ڵاتی هه‌مان حزبه‌وه بۆ
جاری دووهه‌م زیندانی کراو ئه‌زیه‌ت و ئازار
درا.
دوێنێ 2/5 به ناو دادگای که‌تنی سلێمانی له
پاڵ ته‌غریم کردن به بڕی 75 هه‌زار دینار
حوکمیکی ناڕه‌وای بۆ زیندانی کردنی هه‌ردوو
سه‌رنووسه‌ری کۆن و تازه‌ی هه‌فته‌نامه‌ی
هاووڵاتی، به‌ڕیزان ئاسۆس هه‌ردی و توانا
عوسمان بۆ شه‌ش مانگ ده‌رکرد.
به پێی ڕاپۆرتی هه‌مان هه‌فته‌نامه له
ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژ و هه‌فته‌ی ڕابردوودا،
ئه‌ندازیار محه‌مه‌د به‌رزی له‌ده‌زگای
گشتی پرۆژه تایبه‌تیه‌كان له ناوچه‌ی
سلێمانی، نه‌جات ئه‌حمه‌د خوێندکاری زانکۆی
سه‌لاحه‌ددین له هه‌ولێر له سه‌ر وتار و
نووسینه‌کانیان له‌و بڵاوکراوه‌یه‌دا له
لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه سزا دراون‌و
لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ کراوه.
ئه‌مانه ته‌نها چه‌ند تازه‌پێشهاتێکی
هه‌ل ومه‌رجێکن که قه‌ڵه‌م و زمانی
ڕۆژنامه‌نووسان و نووسه‌رانی کوردستانی به
گشتی تیادا زیندانیی کراوه. چه‌ند نموونه‌ی
ئه‌و فه‌زا سه‌رکوتگه‌ریه‌ن که باڵی به‌سه‌ر
سه‌رتاسه‌ری کوردستاندا کێشاوه. کوردستان به
پێچه‌وانه‌ی ئیدیعاکانی سه‌رانی شه‌ڕخوازی
ئه‌مریکاو به‌ریتانیاوه نه نموونه‌ی
ئازادیه و نه بۆنێکی ڕێزگرتنی مافه
سه‌ره‌تاییه‌کانی ئینسانی لێ دێت. به‌ڵکو
سه‌رکوتگه‌ریی له‌م ناوچه‌یه به‌ڵگه‌یه‌کی
تره بۆ به‌درۆخستنه‌وه‌ی بۆش‌و بلێرو
زوڕناژه‌نانیان‌و په‌ڵه‌یه‌کی شه‌رمهێنه‌ری
تره به ته‌وێڵی دووڕوویی‌و دیموکراسی‌خوازی
ساخته‌کارانه‌ی ئه‌مریکاو
هاوپه‌یمانانیه‌وه.
به‌دیهێنانی ئازادی‌و جێخستنی مافه
سه‌ره‌تاییه‌کانی ئینسان له کوردستانی ژێر
ده‌ستی پارتی‌و یه‌کێتیدا که‌متر له هه‌ر
کۆمه‌ڵگایه‌کی تری موبته‌لا به ده‌سه‌ڵاتی
سه‌رکوتگه‌رو گه‌نده‌ڵ خه‌بات‌و تێکۆشانی
ناوێت. خه‌ڵکی ئازادیخوازی کوردستان وێڕای
خه‌بات‌و ماندوونه‌ناسی خۆیان بۆ به‌دیهێنانی
ئه‌مه چاویان نه‌ک له بۆش‌و بلێرو
هاوشیوه‌کانیان، که مێژووی کۆن و نوێیان پڕه
له بنباڵ گرتن وپشتیوانی کردن له
ده‌سه‌ڵاته خوێنڕێژه‌کان، به‌لكو ئومیدی
گه‌وره‌یان به هاوپشتی ئازادیخوازان‌و
جووڵانه‌وه‌ی چه‌پی دنیا هه‌یه.
سۆشیالیست ئه‌نته‌رناسیۆنال‌و حزبه‌کانی له
ئه‌وروپا که ئیدیعای دیموکراسی‌خوازی ده‌که‌ن
ڕووبه‌ڕووی توڕه‌یی‌و پرسیاری قورسی خه‌ڵکی
کوردستاندا ده‌بنه‌وه: که چۆنه حزب‌و تاقمی
عه‌شیره‌تی‌و کؤنه‌په‌رست‌و داپلۆسێنه‌ری وه‌ک
یه‌کێتی‌و پارتی به میوانیش له لای خۆیان
ڕاده‌گرن؟
ئیمه له ڕێکخراوی ده‌ره‌وه‌ی ووڵاتی
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عیراق له کاتێکدا
بانگه‌وازی هه‌موو ئازادیخوازان‌و
رێکخراوه‌کانی داکۆکیکار له مافه‌کانی مرۆڤ
ده‌که‌ین که له ڕووی ئه‌م سه‌رکوته بێ
په‌رده‌یه‌دا بێنه ده‌نگ، هاوکات
ئازادیخوازانی کوردزمانی ده‌ره‌وه‌ی ووڵات
بانگه‌واز ده‌که‌ین که له پێناوی
به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌م پێشیلکاریانه‌دا
رێکخراوانه بێنه مه‌یدان. هه‌روا به‌ڵێن به
ئازادیخوازان‌و هه‌موو خه‌ڵکی ناڕازی کوردستان
ده‌ده‌ین که له هیچ کار‌و هه‌ڵسوڕانێک له
پێناو ئاشکرا کردنی کرده‌وه
سه‌رکوتگه‌رانه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدارانی
کوردستان‌و له قاودانی سروشتی
داپلۆسێنه‌رانه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌و یاساکانی
درێغی ناکه‌ین‌و هه‌موو ڕێگایه‌کی گونجاوی
سیاسی بۆ گوشارخستنه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی
کوردستان له پیناوی ڕێزگرتن له ئازادی‌و
مافه‌کانی خه‌ڵک ده‌گرینه به‌ر.
ئازادیخوازانی کوردستان، جه‌ماوه‌ری ناڕازی‌و
مافخوازی کوردستان ته‌نها نین، له نێو
شێلگیرترین داکۆکیکارانیان حزبی کۆمۆنیستی
کرێکارییان هه‌یه.
شه‌ماڵ علی
سکرتێری کۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی ووڵاتی
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عیراق
2006-05-04
Mobile: +46739079397 |