|
هیچ که‌س نی‌یه له دنیادا ڕاستیه تاڵ‌و
خوێناویه‌کانی عیراق نه‌زانێت. ڕۆژ نی‌یه
ئه‌م ووڵاته نه‌بێته شانۆی دڵته‌زێنترین
ڕووداو، ڕۆژ نی‌یه جادده‌یه‌ک، گۆڕه‌پانێک،
مه‌یدانێکی کرێکاران، بازاڕێک نه‌بێته
قه‌سابخانه‌ی ئینسانه‌کان‌و گۆماوی خوێنی تیا
دروست نه‌بێت. به پێی ئاماره‌کانی خودی
حکومه‌تی ده‌ستنێژی ئه‌مریکا له به‌غداد، له
ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابوردوودا چه‌ندین هه‌زار
که‌س کوژراون‌و زیاتر له ملیۆنێک له
دانیشتوانی خواروو ناوه‌ڕاستی عیراق ناچار به
ئاواره بوون‌و جێهێشتنی شوێنی ژیانی خۆیان
کراون.
له کوردستانیش ئه‌وه‌ی شوێنه‌واری
ده‌سه‌ڵاتێکی مه‌ده‌نی‌و هاوچه‌رخه بوونی
نی‌یه. ئه‌حزابه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان
سه‌ره‌ڕای ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی هه‌موو
سه‌روه‌ت‌و سامانی کۆمه‌ڵگا‌و کۆنترۆڵ کردنی
هه‌موو لایه‌ناکانی ژیانی خه‌ڵک، جه‌ماوه‌ر
له سایه‌ی نه‌بوونی ساده‌ترین
پێداویستیه‌کاندا ژیانێکی سه‌خت‌و
تاقه‌تپڕوکێنیان به‌سه‌ردا فه‌رز کراوه. له
به‌رامبه‌ر هه‌ر ناڕه‌زایه‌تیه‌کیشدا ده‌زگا
ئه‌منی‌یه‌کانی ئه‌م حزبانه به سه‌رکوت‌و
ته‌قه‌کردن له خه‌ڵک‌و زیندانی کردنی بێ
مه‌حکه‌مه‌یان وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه.
هه‌موو که‌س له دنیا ئه‌م ڕاستیانه
سه‌باره‌ت به عیراق به باشی ده‌زانێت، له
نێو ئه‌وانه‌شدا حکومه‌تی بلێر که خۆی
به‌شداری خولقاندنی ئه‌م هه‌ل‌ومه‌رجه‌ی
کردووه. حکومه‌تی بلێر به پشتیوانی کردنی
له جه‌نگی ئه‌مریکا له دژی عیراق‌و به‌شداری
کردن له داگیرکردنی عیراق خۆی موسه‌ببێکی
سه‌ره‌کی ئه‌م هه‌ل‌ومه‌رجه‌ی عیراقه. ڕۆڵی
بلێر‌و حکومه‌ته‌کانی پێش جه‌نگی 2003ش له
گه‌مارۆدانی عیراق‌و له برسا کوشتنی منالانی
ڕوون‌و به‌رچاوه. بلێر و حکومه‌ته‌که‌ی به
وه‌سف کردنی حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی
کوردستان به ئازادیخواز‌و ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان
به دیموکرات‌و هه‌ل‌ومه‌رجی ژێر سایه‌ی
حاکمیه‌تیان به ئاسایی له ڕاستیدا دووڕوویی
و ڕیاکاری خۆیان به‌یان ده‌که‌ن‌و نیشانی
ده‌ده‌ن که تا چ ڕاده‌یه‌ک ئاماده‌ن به
پێچه‌وانه‌ی ئیدیعاکانیانه‌وه له پشتی
سه‌رکوتگه‌ران‌و سیاسه‌ته
داپڵۆسینه‌راکانیانه‌وه بووه‌ستن. دیاره
ساده‌یه بۆ حکومه‌تێکی له‌م چه‌شنه که
ئاماده نه‌بێت مه‌سئولیه‌ت له به‌رامبه‌ر
قوربانیه‌کانی سیاسه‌ته نائینسانیه‌کانی
خۆیدا قبووڵ بکات.
ماوه‌ی چه‌ند مانگه ئه‌م حکومه‌ته به
پێشگرتنی سیاسه‌تی به زۆر ناردنه‌وه‌ی
په‌نابه‌رانی کوردزمانی عیراق خه‌ریکه
نموونه‌یه‌کی زۆر زه‌ق له پشت‌کردن له هه‌ر
پێوانه‌یه‌کی ئینسانیی نیشانی دنیا ده‌دات.
دوایین هه‌نگاویش مه‌حروم کردنی ئه‌و
په‌نابه‌رانه‌یه له مافی کارکردن‌و
خۆژیاندن. به پێی ڕاپۆرتێک که له‌لایه‌ن
فیدراسیۆنی په‌نابه‌رانی عیراقی‌یه‌وه
بڵاوکراوه‌ته‌وه له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا
ژماره‌یه‌کی زۆر له په‌نابه‌رانی کوردستانی
عیراق به‌هۆی ئه‌وه‌ی که وه‌ڵامی موسبه‌تی
په‌ناخوازی‌یه‌کانیان نه‌دراوه‌ته‌وه،
ده‌سته‌جه‌معی له‌سه‌ر کار ده‌رکراون ئه‌مه
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که به‌شێکی به‌رچاویان
چه‌ندین ساڵه له کارخانه‌و دامه‌زراوه‌کانی
ئه‌و ووڵاته‌دا به ڕه‌سمی کار ده‌که‌ن.
سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و ده‌نگه
ناڕه‌زایه‌تیه‌ی له به‌رامبه‌ر سیاسه‌تی دژی
په‌نابه‌ریی حکومه‌ت به‌رزبۆته‌وه، بلێر‌و
حکومه‌ته‌که‌ی خه‌ریکن به‌م هه‌نگاوه‌ی دوایی
نیشانی ده‌ده‌ن که بۆ بردنه پێشی
سیاسه‌ته‌کانی خۆیان ئاماده‌ن تا چ ڕاده‌یه‌ک
له سه‌ر ژێرپێنانی مافه سه‌ره‌تای‌یه‌کانی
ئینسان پێ‌دابگرن.
ئێمه له حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عیراق وێڕای
ڕیسواکردن‌و ئیدانه‌کردنی گشت ئه‌و سیاسه‌ته،
پشتیوانی خۆمان له داوای په‌نابه‌ران بۆ
گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌رکاره‌کانیان ده‌رده‌بڕین‌و
له هه‌وڵ‌و خه‌باتیان بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی
بڕیاری ده‌رکردنیان له‌سه‌ر کار خۆمان به
هاوبه‌ش ده‌زانین. فیدراسیۆنی په‌نابه‌رانی
عیراقی له له‌نده‌ن که پێشه‌نگی ئه‌م
خه‌باته‌یه به نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی
په‌نابه‌ران ده‌زانین‌و هه‌موو لایه‌ک‌و له
پێش هه‌مووانیشه‌وه په‌نابه‌ران بۆ هاوکاری
نزیک له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕێکخراوه که بۆ دیفاع له
مافه سه‌ره‌تایی‌یه‌کانی په‌نابه‌ران
پێکهاتووه بانگه‌واز ده‌که‌ین.
ئێمه وه‌ک له چه‌ندین جێگای تریشدا
ڕامانگه‌یاندووه، له‌م خه‌باته ڕه‌وایه‌ی
خه‌ڵکی په‌نابه‌ر ئه‌وان به ته‌نها نابینین،
ئیتیحادیه کرێکاریه‌کان، چه‌پی ئه‌م
کۆمه‌ڵگایه‌و هه‌موو ئه‌و ڕێکخراوو
لایه‌نانه‌ی که خۆیان به مودافیعی مافه‌کانی
ئینسان ده‌زانن له‌م خه‌باته‌دا پشت‌وپه‌نای
په‌نابه‌رانن. هه‌ر لێره‌دا دووباره
بانگه‌وازی هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه ده‌که‌ین
که ده‌رگای ئومێد به ڕووی ئه‌م هه‌زاران
ئینسانه بێپه‌نایه بکه‌نه‌وه‌و به هانای
وه‌زعی ئینسانی‌و حقوقیانه‌وه بێن.
کۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی ووڵاتی حزبی کۆمۆنیستی
کرێکاریی عیراق
2006-07-20 |