|
ئاگادارى روۆژنامه‌گه‌رى 3
به‌بۆنه‌ى كۆبوونه‌وه‌ى سه‌رانى وولآتانى
ئه‌وروپا و روسيا له‌شارى لاهتى فنلاندا،
لايه‌نه چه‌پ و کۆمۆنيسته‌كان
خۆپيشاندانێكيان له رۆژی 20/10/2006دا رێکخست
.
حيزبى کۆمۆنیستی کرێکاری عيراق رێکخراوى
فنلانداکه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه یه‌که‌ێک
بووه له رێکخه‌انی ئه‌و خۆپیشاندانه
به‌شدارىتێدا كرد.
هاورێيانى حيزبى كه هه‌ر له‌وه‌پێشه‌وه
خۆيان بۆ ئه‌م خۆپیشاندانه ئاماده كردبوو و
بڵاوكراوه‌يه‌كي حيزبي به‌زمانى فنلاندى
به‌ناوى "ده‌نگى راستى" كه‌سه‌ر وتاره‌كه‌ى
داواى كۆتايي هێنانی به داگيركارى ئه‌مريكا
ده‌كات چاپ كرابوو. هه‌روه‌ها لافيته و
شيعاراتى ديكه له دژى داگير كردنى عيراق و
دژى ئه‌مريكا بۆ ئه‌و رۆژه ئاماده‌كرابوو.له
ئێواره‌ى هه‌مان رۆژدا له‌كاتێکدا نوێنه‌ران
وسه‌رانى يه‌کێتى ئه‌وروپا له‌ژێرپارێزگارى
ئيجگار تووندى پۆَليس روويان ده‌كرده شارى
لاهتى و له نزيك شوێنى كۆبوونه‌وه‌كه رووبه
رووی ووتافی خۆپيشانده‌ران ده‌بوونه‌وه که
پێک هاتبوو له كۆمه‌لێكى زۆر له‌رێکخراو و
لايه‌ن و كه‌سانى ئازادى خواز.
هه‌روه‌ها له‌به‌ر گرنگى رووداوه‌كه دام
وده‌زگاى سه‌رتاسه‌رى راگه‌یاندنی فنلاندى
له‌و شوێنه‌دا ئاماده‌بوون و راپۆرتى
خۆپيشاندانه‌كه‌يان بڵاوده‌كرده‌وه. شایه‌نی
باسه که لافیته‌و پۆستکارته‌کانی حزب
سه‌رنجی رۆژنامه‌نووسانی بۆ لای خۆی
راده‌کێشا. كه‌نالى سێی ته‌له‌فيزيونى
فنلاندا راپۆرتى خۆپيشاندانه‌كه‌ى بلآوكرده‌وه
وه باسی ئاماده‌بوونی حزبی کۆمۆمنیستی
کریکاری عیراقی کرد . له‌نیوان قسه‌كه‌رانى
خۆپيشاندانه‌كه‌دا هاورێ جمال صالح وه‌ك
نوێنه‌رى حزب قسه‌و باوسى كرد، ناوه‌رۆكى
قسه‌وباسى هاوری جمال سه‌باره‌ت به
وه‌زعيه‌تى ئه‌مرۆى دنيا كه شه‌ر و كوشت
وكوشتار و هه‌موو نه‌هامه‌ته‌كان
له‌سه‌رتاسه‌رى دنيادا يه‌خه‌ى به ئينسان
گرتوه وله‌سايه‌ى يه‌كگرتنى ولآتانى
سه‌رمايه‌دارى وه‌كو ئه‌وروپا ئه‌م
به‌دبه‌ختيانه‌يان بۆ به‌شه‌ريه‌ت به ديارى
هێناوه كه عيراق زه‌قترين نموونه‌يه‌تى كه
تا ئێستا 2،5% خةلكى عيراق له‌دواى رووخانى
حكومه‌تى به‌عس و داگيركردنى له‌لايه‌ن
ئه‌مريكاوه‌كوژراوه، كه ئه‌مه ئامارێکى
ترسناكه و نيشانه‌ى ئه‌وه‌يه كه
به‌رژه‌وه‌نديه‌كانى ئه‌م ولاتانه‌چه‌نده دژى
ئينسان و ئينسانه‌يه‌ته، ...... كۆنگره‌ى
ئازادى عيراق يه‌كێکه له‌و رێگا رووناك و
پرشنگدارانه‌ى كه به‌به‌شدارى حيزبي ئێمه
ئێستا خراوه‌ته به‌رده‌م خه‌لكى عيراق و
به‌رده‌وام له چوونه پێشه‌وه‌دایه، ئێمه
دژى داگيركارى ئه‌مريكاين و ده‌بي هه‌رچى
زووتر هيزه‌كانى بباته ده‌ره‌وه......
بروخێ داگيركه‌ر،
بژى چينى كريكارى عيراق
حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق
کۆمیته‌ی فنلاند |