|
له
رۆژه‌کانی 25 و-26/ 3 /2006 دا رێکخراوی
فنلاندای حزب، به ئاماده‌بوونی هاورێیان شماڵ
علی ئه‌ندامی م.س لێپرسراوی رێکخراوی
ده‌ره‌وه‌ی ووڵات و سامان کریم ئه‌ندامی
مه‌کته‌بی سیاسی حزب و سکرتێری ڕێکخراوی
کوردستانی حزب، وه به به‌شداری ژماره‌یه‌ک
له ئه‌ندامان و دوستان ولایه‌نگرانی حزب
هه‌شته‌مین کۆنفرانسی ساڵانه‌ی خۆی له شاری
هلسنکی گرت. سه‌ره‌تای کۆنفرانسه‌که به
سرودی ئه‌نته‌رناسیۆناڵ و ده‌قیقه‌یه‌ک
بێده‌نگی بۆ رێزگرتن له هاوڕێیانی
گیانبه‌ختکردوی رێگای ئازادی و سۆسیالیزم وه
به‌تایبه‌تی هاوریی ئازیزمان منصور حکمت
ده‌ستی پێ کرد.
هیئه‌ی سه‌رپه‌رستیاری کۆنفرانسه‌که له
لایه‌ن ئاماده‌بوانه‌وه هه‌ڵبژێردرا. دواتر
ئایننامه‌و ده‌ستوری باسه‌کانی کۆنفرانس
په‌سه‌ند کران. هاورێ شمال علی به وتاریک
کۆنفرانسه‌که‌ی کرده‌وه. پاشان په‌یامی حزبی
کۆمۆنیستی کریکاری ئێران_ حکمتیست له لایه‌ن
هاورێ ئیسماعیل وه‌یسی وه
، هه‌روه‌ها په‌یامی یه‌کێتی چه‌پی فنلاند و
یه‌کێتی سۆسیالیسته‌کان و به‌ڕێزان ئاوڵیس
کاڵیۆ (که سایتی هاوپشتی عێراقی کردۆته‌وه)
و ڕامی هاڵینێن خوێندرانه‌وه.
باسی یه‌که‌می کۆنفڕانس له ژێر ناونیشانی
هه‌لومه‌رجی سیاسی ئێستای کوردستان له لایه‌ن
هاورێ سامان کریمه‌وه پێشکه‌ش کرا، که دواتر
ئاماده‌بوان به پرسیار و سه‌رنجه‌کانیان
به‌شداریان کرد. پاشان راپۆرتی کار‌و
هه‌ڵسورانی کۆمیته‌ی ده‌وره‌ی ڕابردوو له
لایه‌ن هاورێ مسته‌فا باهروه پێشکه‌شکرا، که
گرنگترینیان بریتیبوون له که‌مپینی چالاکانه
بۆ ئازادکردنی هاوڕێ ڕێبوار عارف، کردنه‌وه‌ی
سایتی حزب به زمانی فنلاندی، ده‌رکردنی چه‌ند
بڵاوکراوه‌یه‌ک به زمانی فنلاندی و چالاکی
به‌رچاو له ڕۆژی یه‌کی ئایار و
ئاکسیۆنه‌کانی دژی جه‌نگدا و ئاکسیۆن له
پێناو ئازادی وشه ده‌ربڕین. راپۆرتی ده‌وره‌ی
پێشوی نوێنه‌رایه‌تی ڕێکخراوی ئازادی ژنان له
لایه‌ن هاورێ ئالا فرجه‌وه پێشکه‌ش کرا، که
گرنگتریناین بریتیبوون له به‌شداری چالاکانه
له ڕێزگرتن له 8ی مارس، په‌یوه‌ندی کردن به
ڕێکخراوه‌کانی ژنانی فنلانداوه و ده‌رکردنی
چه‌ند بڵاوکراوه‌یه‌کی ڕێکخراو به زمانی
فنلاندی. ئاماده‌بوان به سه‌رنج و بۆچون و
دیاریکردنی خاڵه به‌هێزه‌کان و لاوازه‌کان
به‌شداری گه‌رموگوڕ وبه‌رچاویان کرد و
ئیشاره‌تی تایبه‌تیان به ده‌رکه‌وتنی هاوڕێان
له ڕێگه‌ی ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌کانی
فنلانده‌وه‌دا.
هاورێ شماڵ علی ئه‌وله‌ویه‌ته‌کانی کارمان له
ده‌ره‌وه‌ی ووڵاتی باسکرد، وه‌له‌سه‌ر رۆشنای
ئه‌و باسه و گفتوگۆی ئاماده‌بووان کار‌و
ئه‌وله‌ویه‌ته‌کانی سالی ئاینده‌ی ڕێکخراوی
فنلاندا دیاری کران. له به‌شی کۆتای
کۆنفرانسه‌که‌دا کۆمیته‌یه‌کی 9 که‌سی
هه‌ڵبژێردرا که بریتین له هاورێیان: سروه
حه‌وێز، جمال صالح، نه‌به‌ز خالد خالد،
،چیمه‌ن کریم، ئاڵا فرج، سیروان امین. ابراهیم
حسین، جمال شریف و مسته‌فا باهر.
شایه‌نی باسه له به‌شێکی کۆنفڕانسه‌که‌دا
به‌ڕێزان لیۆ پارتانێن، له لایه‌ن حزبی
کۆمۆنیستی فنلانده‌وه وه توتتی کۆتیلاینێن
له لایه‌ن شه‌به‌که‌ی ژنانی دیموکراته‌وه
په‌یامی خۆیان و ڕێکخراوه‌کانیان ڕاگه‌یاند،
وه به‌ڕێز لێۆ پارتانێن کتێبێکی وێنه‌ی
بزووتنه‌وه‌ی دژی جه‌نگی فنلاندی پێشکه‌ش به
کۆمیته کرد، وه ئاماده‌بووان به چه‌پڵه‌ی
توند سوپاسیان کرد. کۆنفرانس دوای 2 ڕۆژ له
کاری چڕوپڕی وه له‌ناو شۆرو شه‌وقی
ئاماده‌بواندا به سرودی ئه‌نته‌رناسیۆناڵ
کۆتی به کاره‌کانی خۆی هێنا.
دوای کۆتایی هاتنی کۆنفرانسه‌که، کۆمیته‌ی
تازه‌ی هه‌ڵبژێردراو یه‌که‌مین کۆبونه‌وه‌ی
خۆی به‌ست و به‌تێکڕای ده‌نگ هاوڕێ مسته‌فا
باهر وه‌ک سکرتێری کۆمیته هه‌ڵبژێردرا،
حزبی
کۆمۆنیستی کریکاری عێراق
کۆمیته‌ی فنلاند
29.3.2006
|