پاش تێپه‌رینی نزیک به سێ(3) مانگ به‌سه‌ر
ده‌ستگیرکردنی د.کمال سید قادر ئه‌مرۆ
بزوتنه‌وه‌یه‌کی به‌رفراوان بۆ داکۆکی کردن
له‌ئازادی بێ قه‌یدو‌شه‌رتی د.کمال هاتووه‌ته
مه‌یددان و به شێوه‌یه‌کی که‌م وێنه
هه‌زاران که‌س له‌خه‌ڵکی ئازادیخوازی کوردستان
وپه‌نابه‌رانێک که له هه‌نده‌رانا ژیان
به‌سه‌رده‌به‌ن به‌شیوازی جۆراوجۆر هاتونه‌ته
مه‌یدان و دنگی ناره‌زایه‌تیان
به‌رزکردوه‌ته‌وه. کێشه‌ی د.کمال بووته
کێشه‌یه‌کی سه‌ره‌کی و سیمایه‌کی
نێونه‌ته‌وه‌ی به‌خۆوه‌گرتوه و رۆژبه‌رۆژ
ده‌نگی ناره‌زایه‌تی زۆرتر‌و فراوانتر ده‌بێت،
که ئه‌مه‌خالی درخشان و جێگه‌ی شانازیه بۆ
هه‌موو ئازادیخوازان و خه‌لکی کوردستان.
له‌م باره‌یه‌شه‌وه بانگه‌وازێکی( که‌مپینی
ئازادی بۆ دکتۆر کمال سید قادر ( ده‌سته‌ی
سه‌رپه‌رشکه‌ر) مان به‌دی کرد که بانگه‌وازی
سازدانی خۆپیشاندانیان له به‌رده‌م
سه‌فاره‌ته‌کانی ئه‌مه‌ریکادا کردوه،بۆ فشار
دانان له‌سه‌رپارتی و ئازادی ده‌ست به‌جێی
د.کمال.
ئێمه وه‌ک ته‌شکیلاتی حیزبی کۆمۆنیستی
کرێکاری عێراق له فنلاندا، تا ئه‌و شوێنه‌ی
که‌هێشتا هیچ جۆره کۆمیته‌یه‌ک بۆ داکۆکی
کردن له کێشه‌ی دکتۆر کمال پێک نه‌هاتوه،
به ئه‌رکی سه‌رشانی خۆمانی ده‌زانین که ئه‌و
بۆشای یه پر بکه‌ینه‌وه‌و له روانگه‌ی داکۆکی
کردن له ئازادی بیر‌و راو، ئازادی به‌یان و
ره‌خنه‌گرتن و ئازادی هه‌ڵسورانی سیاسی یه‌وه
ده‌ست به‌کاربین بۆ رێکخستنی ئه‌و خۆپیشان
دانه له به‌رده‌م سه‌فاره‌تی ئه‌مه‌ریکا له
شاری هلسنکی دا. ئه‌گه‌ر چی به‌داخه‌وه
به‌هۆی هه‌ندێک گرفتی تایبه‌تی ته‌وه ئێمه
ناتوانین هه‌مان رۆژی دیاری کراو خۆپیشان
دانه‌که ساز بکه‌ین، هه‌ر بۆیه ناچارین که
رۆژی چوار شه‌مه رێکه‌وتی 18 / 1 /2006 به‌و
کاره هه‌ستین.
له‌م باره‌شه‌وه بانگه‌وازي هه‌موو
ئازاديخوازان وهه‌ر لايه‌ن وكؤرو كؤمه‌ليك
ده‌كه‌ين كه ئازادكردني دكتؤر كه‌مال
وپاشه‌كشه پيَ كردني پارتي ديموكراتي
كوردستان له‌م باره‌وه، به ئه‌ركي سه‌رشاني
خؤيان ده‌زانن ئه‌وا ده‌ست به‌جي
په‌يوه‌نديمان پيوه بكه‌ن تا بتوانين رِيزي
يه‌كگرتوانه‌ي خه‌باتمان دژ به‌م ده‌ست
دريژيانه بؤ سه‌ر ماف وئازاديه‌كاني خه‌لكي
كوردستان تووندوتؤل تروبه‌هيزتر بكه‌ينه‌وه .
شوێنی کۆبونه‌وه،
Tehtaankatu 2
نزیک به سه‌فاره‌تی ئه‌مه‌ریکا، پاشان
له‌وێوه به‌ره‌و سه‌فاره‌ت.
کات. رۆژی.18 /1 /2006 کاتژمێر 16.30
بۆ زانیاری زیاتر په‌یوه‌ندی بکن به ژماره
ته‌له‌فونی. 0445010754
ته‌شکيلاتي
حزبي كؤمؤنيستي كريكاري عيراق له
فنلاند
15 / 1 / 2006 |