|
ئێوه ده‌نگی ڕه‌سای ئازادیخوازان بوون
بۆ ئازادکردنی د.که‌مال وبه‌رگری له‌ئازادی
سیاسی!
به‌هۆی کار وهه‌ڵسوڕانی گه‌رموگوڕ وخه‌بات
وماندووبوونێکی بێوێنه‌ی دانه‌دانه‌ی ئازیزانی
ناو کۆمیته‌ی به‌رگری له‌ئازادی سیاسی
وڕاده‌ربڕینه‌وه، دوێنێ
هه‌ینی6-1-2006به‌رده‌م باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریکا
له‌شاری ده‌نهاغ-هۆڵه‌ندا بووه مه‌یدانی
نمایشێکی نموونه‌یی به‌رگری له‌مافی ژیان،
له‌ئازادی بێقه‌ید ومه‌رج بۆ د.که‌مال سه‌ید
قادر، مه‌یدانی به‌رگری له‌ئازادی سیاسی
وڕاده‌ربڕین وئازادی قه‌ڵه‌م وبیروباوه‌ڕ.
وه‌مه‌یدانی وه‌ستانه‌وه به‌ره‌وڕووی
سیاسه‌تی فڕاندن وشوێنبزرکردنی که‌سانی سیاسی
ونووسه‌رانی ئازادیخواز وسیاسه‌تی سه‌رکوتی
سیاسی وه‌ڕیسواکردنی ئه‌م سیاسه‌ته
که‌له‌لایه‌ن پارتی دیموکراته‌وه
پیاده‌ده‌کرێت.
خۆپیشاندانی شکۆدار وجه‌سوورانه‌ی دوێنێ
سه‌ره‌ڕای هه‌موو پیلان وچه‌واشه‌کارییه‌کانی
پارتی دیموکراتی کوردستان که‌له‌ڕێگه‌ی
به‌کرێگیراوانی سه‌ر به‌ده‌زگاکانی
پاراستنییه‌وه، خرابووه‌کار بۆ بایکۆتکردن
وبه‌شکستکێشانی، زۆر سه‌رکه‌وتووانه
به‌به‌شداری دلێرانه‌ی ژماره‌یه‌کی زۆر
له‌ئازادیخوازان ولایه‌نگرانی ئازادی سیاسی
وئازادی د.که‌ماله‌وه ئه‌منجامدرا. ئاکام
وکاریگه‌ری ئه‌م خۆپیشاندان وتێکۆشانه‌ی
هۆڵه‌ندا که‌نمایشی شکۆداری دوێنێی
لێکه‌وته‌وه پاش چه‌ند کاتژمێرێک
له‌خۆپیشاندانه‌که له‌ڕادیۆی ده‌نگی
ئه‌مریکاوه که‌زمانحاڵی حکومه‌تی
ئه‌مریکایه، به‌ده‌رکه‌وت وخۆی نیشاندا. ئه‌م
کاره عه‌زیمه به‌ره‌نجامی یه‌کگرتوویی ئێوه
بوو.
زیاتر له14ساڵه پارتی ویه‌کێتی له‌کوردستان
له‌ژێر سایه‌ی ئه‌مریکادا ده‌کوژن،
ده‌بڕن،بێسه‌روشوێن ده‌که‌ن، گه‌نده‌ڵی
وڕاووڕووت ئه‌نجامده‌ده‌ن وئه‌مریکا خۆی لێ
که‌ڕکردووه. بۆیه‌که‌م جاره له‌م 14ساڵه‌دا
به‌هیمه‌تی هێزی جه‌ماوه‌ری وئازادیخوازانی
کوردستان، وبه‌تایبه‌تی خۆپیشاندانی دوێنێی
هۆڵه‌ندا ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا به‌شێوه‌یه‌کی
ڕه‌سمی وله‌ڕادیۆی ده‌نگی ئه‌مریکاوه فڕاندن
ودادگاییکردن وحوکمی 30ساڵ زیندانی پارتی
دیموکراتی کوردستانی به‌کارێکی ناڕه‌وا ودژی
دیموکراتی ومافی مرۆڤ دایه قه‌ڵه‌م. به‌هه‌ق
ئه‌مه سه‌رکه‌وتنێکی مێژوویی گه‌وره‌یه بۆ
بزووتنه‌وی ئازادیخوازی له‌کوردستان.
هه‌قوایه هه‌موو لایه‌ک ئه‌م سه‌رکه‌وتنه
به‌کۆمیته‌ی به‌رگری له‌ئازادی سیاسی
وڕاده‌ربڕین- هۆڵه‌ندا پیرۆزبایی بڵێت
وبه‌هه‌موو تواناوه پشتیوانی‌یان لێبکه‌ن.
ئێمه حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق که‌له‌م
14ساڵه‌دا له‌کوردستان دیفاعی
سه‌رسه‌ختانه‌مان له‌ئازادی سیاسی وماف
وئازادییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان کردووه، وله‌و
پێناوه‌شدا سه‌ره‌ڕای گرتن وڕاونان وئازاردان
وتیرۆر یاکوشتاری هاوڕێیانمان، به‌رده‌وام
ومه‌حکه‌م له‌م سه‌نگه‌ره‌ی دیفاعدا
ڕاوه‌ستاوین وخه‌ڵکی کوردستان شاهیدی حاڵن،
وه‌به‌شانازییه‌وه هه‌میشه وله‌هه‌ر
حه‌ره‌که‌یه‌کی ناڕه‌زایه‌تی وجه‌ماوه‌ریدا
هاوڕێیان وکادران وئه‌ندامانی ئێمه له‌ڕیزی
پێشه‌وه‌دا بوون، هه‌ربه‌و شێوه‌یه‌ش کادرانی
ئێمه له‌هۆڵه‌ندا به‌ئه‌رکی فه‌وری خۆیانیان
داناوه که‌هه‌م ده‌سپێشکه‌ری دامه‌زراندنی
کۆمیته‌ی دیفاع له‌ئازادی سیاسی بکه‌ن وهه‌م
هه‌ڵسووڕاو وچالاک بن تیایدا. ئێمه له‌گه‌ڵ
ده‌سخۆشانه‌مان بۆ نه‌خشی به‌رچاوی
کادرانێکمان له‌م کۆمیته‌یه‌دا، له‌هه‌مان
کاتدا ده‌ور وچالاکی ژماره‌یه‌کی باش
له‌ئازادیخوازانێک که‌شانبه‌شانی ئه‌م
هاوڕێیانه‌ی ئێمه له‌م کۆمیته‌یه‌دا کاریان
کردووه وئه‌نجامدان وسه‌رکه‌وتنی ئه‌م
خۆپیشاندانه‌شیان مسۆگه‌رکرد ڕێزله‌ده‌گرین.
وێڕای ده‌سخۆشانه له‌سه‌رجه‌م ئاماده‌بووانی
خۆپیشاندانه‌که. یه‌کێتی ئازادیخوازان
وڕووناکبیران وژماره‌یه‌ک له‌کورده‌کانی
دانیشتووی هۆڵه‌ندا له‌ده‌وری کۆمیته‌ی دیفاع
له‌ئازادی سیاسی، فریوکاری وپیلانی ده‌زگاکانی
پاراستن وبه‌کرێگیراوانیانی پووچه‌ڵ
کرده‌وه. ئه‌م سه‌رکه‌وتنه وئه‌م هه‌نگاوه
گرنگه بکه‌نه سه‌کۆیه‌کی پته‌و وبه‌هێز بۆ
یه‌کێتی ویه‌کگرتووییتان.ڕێگه مه‌ده‌ن
به‌ناوی "کوردایه‌تییه‌وه" ڕیزی خه‌باتی
یه‌کگرتووانه‌تان له‌پاڵ ئازادیخوازان
وکۆمۆنیسته‌کان وحیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری
عێراقدا پارچه‌پارچه بکرێت.
|