|
له ماوه‌ى 4 مانگى ڕابوردوودا له
ناو‌چه‌کانى ژێر ده‌سه‌لاتى پارتى دیموکراتى
کوردستان دا هاوشانى کرده‌وه‌و سیاسه‌ته
سه‌رکه‌تکه‌ره‌کانى پارتى به‌رانبه‌ر خه‌لکى
کوردستان، تاوان و پێشێلکارى گه‌وره
به‌رانبه‌ر به به‌رپرسان و کادرانى حزبمان
کراوه. له مانگى کانونى یه‌که‌مى ساڵى
ڕابوردوو دا 2 جار یوسف قادر به‌رپرسى
نوسینگه‌ى حزب له‌هه‌ولێر له‌لایه‌ن ئاسایشى
هه‌ولێره‌وه حیجز کراوه، جارى یه‌که‌م
چو‌نکه به‌یاننامه‌ى حزبى بلاوکرۆته‌وه
سه‌باره‌ت به هه‌لبژاردنه گالته‌جارییه‌که‌ى
ناوه‌راستى مانگى 12ى ڕابوردوو، له نێو
بازاره‌وه ده‌یبه‌ن بۆ ئاسایش. وه جارى
دووه‌م له کۆتایی مانگى 12 چو‌نکه به‌یانى
حزبى بلاو‌کردۆته‌وه دژ به بڕیارى جه‌عفه‌رى
سه‌باره‌ت به زیادکردنى نرخى به‌نزین و
سوته‌مه‌نیه‌کان و ده‌چنه ماڵه‌وه‌و پاش دوو
کاتژمێر له لێکۆلینه‌وه ئینجا ئازادى
ده‌که‌ن. دواتر له شه‌وى 21ى ئازارى
ئه‌مساڵدا کاتژمێر 9ى شه‌و به‌شدار عه‌لى
کادرى حزب له کاتى هاتنه ده‌ره‌وه‌یدا له
سه‌نته‌رێکى ئه‌نته‌رنێت له هه‌ولێر
ده‌فڕێنرێت و ئه‌شکه‌نجه‌ى گیانى‌و روحى
ده‌ده‌ن و تاکو به‌یانى گلى ده‌ده‌نه‌وه‌و پێى
ده‌لێن "ئه‌مه ته‌نها ئاگادارکردنه‌وه‌یه".
دواى ئه‌وه له ئێواره‌ى 23ى ئازادا ته‌قه
له جه‌بار سۆفى ده‌کرێت له شارى دیانه‌و
گوله‌یه‌ک به‌ر ده‌موچاوى ده‌که‌وێت و
به‌خه‌ستى بریندار ده‌بێت و به ڕێکه‌وت
رزگارى ده‌بێت له کوشتن. جه‌بار سۆفى که‌سێکى
ناسراوى دیانه‌یه‌و به‌رپرسى بلاوکردنه‌وه‌ى
ڕۆژنامه‌و ئه‌ده‌بیاتى حزبه له‌وشاره‌دا.
ئه‌گه‌ر گلدانه‌وه‌و لێکۆلینه‌وه له‌گه‌ڵ
یوسف قادر پێشێلکارییه‌کى ته‌واوه دژ به
هه‌ڵسوڕانى ئازادى سیاسى‌و ڕێگه گرتنێکى
ئاشکرایه له چالاکى مخالفینى سیاسى ،
ئه‌وا پارتى دیموکرات به‌رپرسه له تاوانى
فڕاندنى به‌شدار عه‌لىو هه‌روه‌ها له هه‌وڵى
تیرۆرکردنى جه‌بار سۆفى له شارى دیانه.
30ساڵ حوکم! به‌سه‌ر د. که‌مالى سه‌ید قادر و
ئه‌م پێشێلکارىو تاوانانه‌ى سه‌ره‌وه که له
ماوه‌یه‌کى کورت و به‌دواى یه‌کدا ڕویان داوه،
هه‌روه‌ها په‌لامارى ئاسایشى دهۆک بۆ سه‌ر
خۆپیشانده‌ران له ڕۆژى 26ى ئه‌م مانگه‌دا
به‌شێوه‌یه‌کى ڕۆشن هه‌ولى سه‌رکوتکه‌رانه‌ى
پارتى دیموکراتى کوردستان و ئیداره‌که‌ى نیشان
ده‌ده‌ن به‌رانبه‌ر به موخالفینى سیاسى خۆیان
و گشت مافه سیاسى‌و فه‌ردىو مه‌ده‌نیه‌کانى
خه‌لکى کوردستان. شایانی بیرهێنانه‌وه‌یه که
ده‌سه‌ڵاتی پارتی له ماوه‌ى ساڵى ڕابوردوودا
ته‌واوى ئه‌و داوایانه‌ى که بۆ خۆپیشاندان
له لایه‌ن مامۆستایان و خوێندکاران و
توێژه‌کانى تره‌وه پێشکه‌شکراوه
ڕه‌تکردۆته‌وه و ڕێگای به هیچ
خۆپیشاندانێکى خه‌لکى نه‌داوه و هه‌ر
له‌سه‌ره‌تاوه سه‌رکوتى کردوون به‌هۆى
نه‌دانى مۆله‌ته‌وه.
له هه‌مان کاتدا ڕوودانى ئه‌و پێشێلکارىو
تاوانه گه‌ورانه‌ى سه‌ره‌وه‌و به‌رده‌وام
بوون له سه‌ریان، ته‌واوى ئه‌و
پروپاگه‌ندانه‌ى که سه‌باره‌ت به " بوونى
ئازادى سیاسى" و "به‌لێنى نه‌هێشتنى
ره‌قابه‌ت له سه‌ر ئازادى سیاسى " ده‌کرێت
له‌و ناوچانه‌دا له سه‌ر زارى بارزانى‌و
سه‌رۆکى ئیداره‌ى هه‌ولێره‌وه، بێ ناوه‌رۆکو
کاریکاتۆرانه نیشان ده‌دات و له راستیدا بۆ
ڕازاندنه‌وه‌ى ڕاگه‌یاندن و مانشێتى هه‌واڵ و
ڕۆژنامه‌کان وچه‌واشه کردنى ڕاى گشتى
جیهانىو عێراقىیه.
ئێمه وه‌ک حزبى کۆمۆنیستى کرێکارى عێراق به
ئه‌رکى فه‌وری خۆمانى ده‌زانین، که ڕاى گشتى
جیهانىو عێراقى له‌م ڕاستیانه
ئاگاداربکه‌ینه‌وه‌و له پێناو به‌رپه‌رچ
دانه‌وه‌ی ئه‌م کرده‌وه سه‌رکوتگه‌رانانه و
به مه‌به‌ستی ناچار کردنی پارتی بۆ ڕێزگرتن
له ئازادى هه‌ڵسوڕانى سیاسى، هه‌ر جۆره
ڕێگایه‌کی گونجاوی سیاسی و خه‌باتکارانه
ده‌گرینه به‌ر. پارتی ده‌بێت سنوورێک بو
کرده‌وه دوژمنکاریه‌کانی به‌رامبه‌ر ئازادی
دابنێت و ده‌ستبه‌رداری ئه‌و هه‌ڵسوکه‌وتانه
بێت که مێژووی ڕابردووی سه‌رکوت و داپلۆسین
بیری خه‌ڵکی کوردستان ده‌هینێته‌وه.
له ڕێگاى ئـه‌م لێدوانه‌وه، بانگه‌وازى
خه‌لکى کوردستان و ڕابه‌ران وهه‌لسوڕاوانى
بزووتنه‌وه ناڕه‌زایه‌تیه‌کانى خه‌لکى
کوردستان و هه‌روه‌ها ئازادیخوازانى عێراق و
جیهان و ڕێکخراوه‌کانى پارێزه‌ری مافى مرۆڤ و
پێشکه‌وتوخوازه‌کان ده‌که‌م که فشار بخه‌نه
سه‌ر پارتى دیموکراتى کوردستان و ناچاری بکه‌ن
که ده‌ستبه‌رداری ئه‌و کرده‌وه
سه‌رکوتگه‌رانانه بێت و ده‌ست له په‌لامار
بۆ سه‌ر خه‌ڵک و ئازادیه‌کانیان هه‌لگرێت و
هه‌روه‌ها
ناچارى
بکه‌ن بۆ به ڕه‌سمیه‌ت ناسینى مافى ئازادى
هه‌ڵسوڕانى سیاسى‌و له‌وانه ئازادى خۆپیشاندان
و ئازادى بیروڕاو سه‌رجه‌م
ئازادییه‌سیاسیه‌کان له کوردستاندا.
سامان که‌ریم
به‌رپرسى ڕێکخراوى کوردستان
حزبى کۆمۆنیستى کرێکاریى عێراق
1/4/2006 |