|
ئه‌مرۆ
سه‌رله‌به‌یانى کاتژمێر
11 هاورى ئه‌مجه‌د غه‌فوور سه‌روکى مه‌کته‌بى
سیاسی‌و هاورى ئازاد ئه‌حمه‌د ئه‌ندامى
مه‌کته‌بى سیاسى به‌مه‌به‌ستى دیدار‌و
چاوپیکه‌وتن له‌گه‌ل گیراوه‌کانى خۆپیشاندنى
دوێنێ‌ی شارى سلێمانى، سه‌ردانى گرتووخانه‌ى
کانى گۆمه‌یان کرد‌و له‌وێ چاویان که‌وت به
گیراوه‌کان‌و له باره‌ى بارودۆخ‌و حاڵه‌تى
ته‌ندروستیانى پرسی‌یه‌وه‌و هاوکات هه‌واڵى
خۆپیشاندانى سه‌رکه‌وتووانه‌ى شارى سلێمانى
پێ‌گه‌یاندن. هه‌رله‌وێشدا به‌رێزیان چاوی
که‌وت به هه‌موو هاوڕێیانى حیزب که به‌هۆى
به‌شداربوونیان له رێکخستن‌و هێنانه‌مه‌یدانى
جه‌ماوه‌رى خه‌ڵک له خۆپیشاندانى شاره‌کانى
کوردستاندا گیرابوون‌و گویزرابوونه‌وه بۆ
ئه‌م گرتووخانه‌یه. شایانى باسه گیراوه‌کان
به‌حه‌ماسه‌تیکى گه‌رم‌و شوڕوشه‌وقێکى
خه‌باتکارانه‌وه پێشوازى‌یان
له‌سه‌ردانه‌که‌ى هاوڕێیان کرد‌و جارێکى تریش
سووربوونى خۆیان له‌خه‌بات بۆ به‌ده‌ستهێنانى
داخوازىیه‌کانى خه‌لکى کوردستان
راگه‌یانده‌وه‌و
دوای
نزیک به کاتژمێرێک قسه‌وباسکردن وه‌فدى حیزب
به له ئامێزگرتنی گه‌رمى هاورییانى زیندانیى
به‌په‌رۆشه‌وه سه‌ردانه‌که‌یان کۆتایى
پێهێنا.
کۆمیته‌ى رابه‌رى ریکخراوى کوردستان
حیزبى کۆمۆنیستى کرکیارى عیراق
14/8/2006 |