|
 
ڕۆژی شه‌ممه 18.03.2006 له یادی سێ ساڵه‌ی
شه‌ڕی ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانانی له دژی
خه‌ڵکی عێراق، له به‌رده‌م په‌رله‌مانی
نه‌رویج میتینگێک سازدرا. حزبی کۆمۆنیستی
کرێکاریی عێراق و حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی
ئێران _حکمه‌تیست به‌شداری به‌رچاویان کرد و
شیعار‌ی سه‌ربه‌خۆی خۆیان به‌رزکردبۆوه که
بریتی بوو له (نا بۆ داگیرکاری ئه‌مریکا، نا
بۆ ئیسلامی سیاسی، به‌ڵێ بۆ ده‌وڵه‌تێکی
سکولار) وه (نا بۆ شه‌ڕخوازی ئه‌مریکا،
شه‌ڕخوازی ئه‌مریکا حوکمی جمهوری ئیسلامی درێژ
ئه‌کاته‌وه). چه‌ندین نوسخه له
به‌یاننامه‌ی سه‌میر عادل، سه‌رۆکی کۆنگره‌ی
ئازادی عێراق و به‌یاننامه‌ی ڕێکخراوی
ده‌ره‌وه‌ی ووڵاتی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی
عێراق به زمانی ئینگلیزی بڵاوکرانه‌وه.
هه‌روه‌ها چه‌ندین نوسخه له به‌یانی حزبی
حکمه‌تیست سه‌باره‌ت به هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌مریکا
بۆ به‌رپاکردنی شه‌ڕ له دژی خه‌ڵکی ئێران به
ناو خه‌ڵکدا بڵاوکرایه‌وه.
دواتر خۆپیشانده‌ران به ڕێپێوان به‌ڕی که‌وتن
بۆ به‌رده‌م سه‌فاره‌تی ئه‌مریکا به ده‌م
ووتنی شیعار‌ی (بوش، ئه‌مڕۆ چه‌ند مناڵی عێراقت
کووشت، و بوش ئه‌بێ بدرێ به دادگا)ه‌وه که
سه‌رنجی پیاده‌ی شه‌قامه‌کانیان ڕائه‌کێشا.
دوای ماوه‌یه‌ک وه‌ستان له‌به‌رده‌م
سه‌فاره‌تدا، خۆپیشاندانه‌که کۆتایی پێ هات.


کۆمیته‌ی نه‌رویجی
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق
20.03.2006 |