|
به‌رواری9/8/2006 نه‌سرین نامیق له‌لایه‌ن
هاوسه‌ری پێشویه‌وه به‌ناوی "عادل احمد" له
شاری هاڵمستادی سوید، درایه به‌ر چه‌قۆو
گیانی له‌ده‌ستدا.
هۆکاری کوشتنی
نه‌سرین
له‌لایه‌ن هاوسه‌ره کۆنه‌که‌یه‌وه، ته‌نها
ئه‌وه بووه که لێی جیابۆته‌وه‌و ژیانێکی
هاوسه‌ری نوێی هه‌ڵبژاردووه، به‌ڵام
فه‌رهه‌نگی کۆنه‌په‌رستانه‌ی پیاوسالاری که
تیایدا پیاو خۆی به‌خاوه‌نی هه‌موو هه‌ست
ونه‌ستی ژن ده‌زانێت‌و ته‌نانه‌ت دوای
جیابونه‌وه‌ش ناتوانێت هه‌زمی بڕیاری
سه‌ربه‌خۆی ژن بکات، ده‌بێته هۆکاری ئه‌م
ژنکوژیه‌ی که عادل به‌رامبه‌ر به ژنه‌که‌ی
ئه‌نجامی داوه.
نه‌سرین نامیق پێشتر پۆلیسی سویدی له
هه‌ره‌شه‌کانی هاوسه‌ره‌که‌ی
ئاگادارکردۆته‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه
بێ‌ده‌ربه‌ستی پۆلیس له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م
هه‌ڕه‌شانه‌دا بۆته هۆی ئه‌وه‌ی نه‌سرینیش
وه‌کو چه‌ندین ژنی تر، بکه‌وێته به‌رده‌م
چه‌قۆی پیسی پیاو سالاری‌و بکوژرێت
.
بێ‌گومان ده‌وڵه‌تی سوید لێپرسراوه
به‌رامبه‌ر به‌م تاوانه، ڕێزدانان بۆ
فه‌رهه‌نگی میللی له‌ژێر ناوی نسبیه‌تی
فه‌رهه‌نگیدا، جگه له‌وه‌ی هه‌ڵاواردنێکی
ئاشکرایه له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ویه‌تی
موزه‌یه‌فی نه‌ته‌وه‌یی ونیشتمانی‌و هاوکات
زه‌مینه سازکردنیشه بۆ تاوانکارانی دژه ژن
که به فه‌رهه‌نگی کۆنه‌په‌رستانه‌ی
پیاوسالاریی‌و ڕۆژهه‌ڵاتیه‌وه، ده‌ستیان
بچێته گیانی ژنان.
ئێمه له‌کاتێکدا هاوده‌ردی خۆمان له‌گه‌ڵ
که‌س وکارو ئازیزانی نه‌سرین ده‌رده‌بڕین‌و
خۆمان به هاوبه‌ش له‌خه‌م و په‌ژاره‌یاندا
ده‌زانین، هاوکات ده‌وڵه‌تی سوید به به‌رپرس
ده‌زانین له دادگایی کردن‌و سزادانی
تاوانباردا به‌پێی یاساکانی سوید.
نابیت هیج چه‌شنه پاساوێک ببێته هۆی ئه‌وه‌ی
که بکوژانی وه‌ک عادل سزای تاوانه‌کانی خۆیان
وه‌رنه‌گرن.
هاوکات بانگه‌وازی هه‌موو هه‌ڵسوڕاوانی ژنان و
ئازادیخوازان ده‌که‌ین که هه‌وڵه‌کانیان بۆ
به سزا گه‌یاندنی عادله‌کان‌و به‌رگرتن به
دووباره بوونه‌وه‌ی تاوانی له‌م چه‌شنه
بخه‌نه کار.
کۆمیته‌ی سویدی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق
19-8-2006 |