|
رۆژى 22.08.2006 له شارى ستگالن کۆبونه‌وه‌ی
مانگانه‌ى ئه‌منستى ئه‌نتيرناشنال به‌سترا
سه‌ردار حميد کادرى حيزب به‌شدارى ئه‌و
کۆبوونه‌وه‌يه‌ى کرد باسيکى له‌سه‌ر
خۆپيشاندانه‌کانى شار‌و شارۆچکه‌که‌کانى
کوردستان بۆ پێداويستیيه سه‌ره‌تایيه‌کانى
خه‌ڵک وه‌ک ئاو‌و کاره‌با و سوته‌مه‌نى
پيشکه‌ش کرد.
ئه‌وه‌ى روونکرده‌وه که ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌و
ناوچه‌يه له جياتى دابين کردنى ئه‌م
پێداويستىيه سه‌ره‌تايانه ده‌که‌ونه گرتن‌و
کوشتنى هاوڵاتيان ته‌واوى ئه‌و پيشيلکاريانه
که کراون وه‌ک کوشتنى ئارى محمود ته‌مه‌ن
19ساله له شارى که‌لار برينداربوونى ده‌يان
که‌سی تر و ده‌ستگيرکردنى ئه‌ندامانى
ده‌سته‌ى داکۆکى له داواکانى خه‌ڵکى کوردستان
وزياتر له 200 خۆپيشانده‌رى تر له لايه‌ن
ئاسايشى و ده‌زگا ئه‌منيه‌کانه‌وه.
به ئاماده بووان راده‌گه‌يه‌نێت ئه‌م
گوزارشه‌ى سه‌ردار ده‌بيته جيگه‌ى قسه‌و باسى
ئاماده بووان. له کۆتایيدا ئه‌منستى برياری
دا که به وردى چاوديرى رووداوه‌کانى داهاتوو
ده‌کات له‌سه‌ر کوشتن‌و گرتن‌و که‌فاله‌ت
وه‌رگرتن له گيراوه‌کان و پيشيلکاريه‌کانى تر
نامه‌یه‌ک بۆ ئه‌منستى به‌شى بيرن و له‌نده‌ن
ده‌نيرن تاکو ئه‌وان فشارى زياتر بۆ حکومه‌تى
هه‌ريم بهينن بۆ ئازاد کردنى ته‌واوى
خۆپيشانده‌ران و دوو باره نه‌بوو پيشيلکارى
له‌و جۆره. ئه‌وه‌ى شايانى باسه ئه‌منستى
دلگرانىو بيزارى خۆيان ده‌ربڕى له پيشيلکردنى
مافه‌کانى مرۆڤ و نه‌بوونى ئازادى
خۆپيشاندان‌و ڕاده‌ربڕين له کوردستاندا.
ته‌واوى راگه‌ياندن و دۆکۆمينته‌کانى
خۆپيشاندانه‌کان دران به ئه‌منستى. به‌شيکى
تر‌ى باسه‌که‌ى تايبه‌ت بوو به که‌مپينى هۆزان
محمودو ناسک ئه‌حمه‌د له‌سه‌ر کوشتنى مهاباد
جوانه له لايه‌ن سالح ئه‌حمه‌د شه‌ريفه‌وه که
ناسراوه به ساله مزه‌لى جێى باسه ته‌واوى
ئاماده بووان پشتگيرى خۆيان بۆ که‌مپينه‌که
ده‌ربڕى و وه‌ک ئه‌منستى چوونه پشت
که‌مپينه‌که.
کۆميته‌ى سويسراى حزبى کۆمۆنیستى کرێکاریى
عيراق
24.08.2006 |