|
له‌سه‌ر بانگێشتی لقی ژنانی سه‌ندیکای
کریکارانی شه‌مه‌نده‌فه‌ر، گواستنه‌وه‌ی
ده‌ریایی و هاتوچۆ (National
Union of Rail, Maritime and Transport
Workers, RMT)،
هۆزان محمود، نوێنه‌ری ڕێکخراوی ئازادی ژن له
عێراق به‌شداری کرد له کۆنفرانسی ساڵانه‌ی
ئه‌م ڕێکخراوه‌یه که له رۆژانی
24-25ی
شوباتدا له (Gloucester)
به‌سترا.

سه‌ره‌تا هۆزان محمود ده‌رباره‌ی بارودۆخی
ئێستای عێراق و پێشهاته‌کانی قسه‌وباسێکی
پێشکه‌ش کرد. دواتر سه‌باره‌ت به خه‌باتی
ژنانی عێراق دژی داگیرکاری و به‌ئیسلام کردنی
کۆمه‌ڵگه‌ی عێراق دواو جه‌ختی خسته سه‌ر
گرنگی هاوپشتی له‌گه‌ڵ خه‌بات و
ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی ژنانی عێراق به دژی
داگیرکاری و بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئازادی و
یه‌کسانی هه‌مه‌لایه‌نه.
هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئه‌و داهۆڵه‌ی که‌له‌لایه‌ن
ئه‌مریکاوه دروست کراوه و ناوی لێنراوه
ده‌وڵه‌ت قسه‌وباسی کرد‌و سه‌رنجی
ئامه‌ده‌بووانی ڕاکێشا بۆ ترسی جێبه‌جێ کردنی
یاسا‌و ده‌ستوری کۆنه‌په‌رستانه‌ی ئیسلامی له
عێراقدا، وه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌مه
داوای هاووپشتی کۆنفرانسی کرد.
پاش ته‌واوبوونی قسه‌کانی، له‌لایه‌ن
نوێنه‌رانی به‌شدار له کۆنفرانسه‌که‌دا سوپاس
و قه‌د‌ردانی هۆزان کرا بۆ ئاماده‌بوونی و
ئه‌و زانیاریانه‌ی که‌سه‌باره‌ت به کێشه‌کانی
عێراق پێشکه‌شی کرد. له‌کۆتاییشدا له‌لایه‌ن
کۆنفرانسه‌وه بڕێک پاره وه‌ک کۆمه‌ک پێشکه‌ش
کرا به ڕیکخراوی ئازادی ژن له عێراق.
رێکخراوی
ئازادی ژن له عێراق/ لقی به‌ریتانیــــــــا
27.02.2006 |