|
"له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتێکی دینیدا هیچ قسه‌وباسێک
له ئازادی، سکولاریزم و مافه‌کانی ژنان
نیه"!

له رۆژی 8ی مارس و له‌سه‌ر بانگێشتی ڕێکخراوی
ئه‌منیستی ئه‌نته‌رناشیوناڵ له وێلز، هۆزان
محمود به نوێنه‌رایه‌تی ڕێکخراوی ئازادی ژن
له له عێراق، بانگێشت کرا بۆ قسه‌وباس کردن
له کۆبوونه‌وه‌ی حزبه‌کانی ناو په‌رله‌مانی
وێلز له‌وانه حزبی کرێکاران،
کۆنسێرڤاتیڤه‌کان"المحافظین"، حزبی دیموکراتی
لیبراڵ وحزبی نیشتمانی وێلز.
8
ژنی تر له عێراقه‌وه بانگێشتی ئه‌م
کۆبوونه‌وه‌یه کرابوون له‌وانه " حنان
الفتلاوي" و "امل انور عارف" ئه‌ندامانی
په‌رله‌مانی عێراق و
6
ژنی هه‌ڵسوڕاوی تر له مه‌یدانه ئه‌کادیمیه
جۆراوجۆره‌کاندا، له‌وانه فوزیه العطیة،
پرۆفیسۆر له کۆلیژی هونه‌ره جوانه‌کان، نها
عواد، سه‌رۆکی به‌شی پاڵاوتن له وه‌زاره‌تی
زانست و ته‌کنۆلۆجیا، انتصار خدوم له
حزبه‌که‌ی لیث کبه، اسماء مصطفی ئه‌ندام له
کۆمه‌ڵه‌ی "ازدهار"ی ژنان له به‌غدادو ڤینۆس
جمال له رێکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ له
کوردستان.
ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی وێـلز که ئاماده‌ی
کۆبوونه‌وه‌که بوون بریتی بوون له: کاترین
تۆماس له حزبی کرێکاران، هێلین ماری جۆن له
حزبی نیشتمانی وێلز، هینا وود له کرێکاران و
جێنی راندیرسون له حزبی لیبراڵ
دیموکراته‌وه. سه‌ره‌ڕای به‌شداری زۆرێک له
نوێنه‌رانی رێکخراوه نا ده‌وڵاتیه‌کان
له‌وانه (Amnesty
International, Oxfam
Christian Aid, Save the Children,
) وکۆمه‌ڵێکی تر. کۆبوونه‌وه‌که له‌لایه‌ن
کریستیان شامپیۆن، سه‌رۆکی گروپی "ژنان و
دیموکراسی" له په‌رله‌مانی وێلزو
په‌رله‌مانتار جۆن گریفیث ه‌وه به‌ڕێوه‌چوو.
قسه‌وباسه‌کانی هۆزان له ده‌وری ئه‌م
باسانه چه‌قی به‌ست، بارودۆخی عێراق،
مه‌سه‌کانی تایبه‌ت به شه‌ڕو ده‌مارگیری
دینی، به زۆرسه‌پاندنی حکومه‌تێکی دینی
وگرنگی کۆتایی هێنان به داگیرکاری له
عێراقدا.
سه‌ره‌تا هۆزان جه‌ختی خسته سه‌ر مه‌ترسی
ده‌ستورو یاسای شه‌ریعه‌ت له‌عێراقداو ڕۆڵی
ڕێکخراوی ئازادی ژن له وه‌ستانه‌وه به دژی
ئه‌م ده‌ستوره‌و به‌ڕێخستنی که‌مپین له‌دژی.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند که له‌ژێر سایه‌ی ئه‌م
حکومه‌ته دینیه‌دا ناکرێت هیچ قسه‌یه‌ک له
ده‌وڵه‌تێکی مه‌ده‌نی و ئازاد بکرێت که
مافه‌کانی ژنانی تیا پارێزراوبێت، له‌ژێر
سایه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌دا ژنان هه‌ست
به‌سه‌لامه‌تی ناکه‌ن و بچوکترین مافه‌کانیان
پێشێل ده‌کرێت، ده‌سه‌ڵاتێک و په‌رله‌مانێک
له هێزه دینیه‌کان که به‌خواستی ئه‌مریکا
سه‌پاوه ده‌یه‌وێت سه‌رکوتی ژنان بکاته
کارێکی سیسته‌ماتیکی.
نوێنه‌رانی په‌رله‌مانی عێراق به پێچه‌وانه‌ی
هۆزان قسه‌یان کرد‌و ویستیان وێنه‌یه‌کی
دره‌خشان له‌باره‌ی بارودۆخه‌که‌وه پیشان
بده‌ن. ئه‌وان وتیان که ئێستا خه‌ڵک به‌م
بارودۆخه دڵیان خۆشه‌و ئه‌مه یه‌که‌مین
جاره که ژنان خۆیان هه‌ڵده‌بژێرن بۆ
په‌رله‌مان و عێراق له‌سه‌ر ڕێگه‌ی دیموکراسی
ده‌ڕوات. به‌ڵام هه‌ندێ له‌و ژنه عێراقیانه‌ی
تر له‌گه‌ڵ قسه‌کانی هۆزان هاوڕابوون و چونه
پشتی قسه‌کانی.
له‌کۆتاییدا فرسه‌تێکی تر درا به هۆزان بۆ
وه‌ڵام دانه‌وه به‌و قسانه‌و وتی که بوونی
ژنان له ده‌سه‌ڵاتدا هیچ مانایه‌ک نابه‌خشێ
له به‌رامبه‌ر سروشتی کۆنه‌په‌رستانه‌ی
ده‌وڵه‌تدا، کاتێک ئه‌وانه‌ی که
فه‌رمانڕه‌وان به‌شکرابن به‌سه‌ر دینێک،
تایه‌فه‌یه‌ک یان باکگراوندێکی ئیتنیکیدا.
پاشان پرسیاری کرد له‌و ژنانه‌ی که وه‌ک
نوێنه‌ری په‌رله‌مانی عێراق له‌وێ ئاماده بوون
که ئایا ئه‌وان چیان کردووه بۆ ژنانی عێراق،
وه ئایا ته‌نانه‌ت ئاگادارن که خه‌ڵکی عێراق
رۆژانه چی لێ دێت؟ وه‌چۆن ئه‌وان بێ ئاگان
له بارودۆخێک که هه‌موو دنیا ده‌زانێت که
عێراق ترسناکترین شوێنی دنیایه وه رۆژانه
سه‌دان که‌سی تیا ده‌کوژرێت؟ وه مافه‌کانی
ژنان چووه‌ته دواوه. هه‌روه‌ها وتی که
بارودۆخی عێراق زۆر سامنا‌که و ئه‌مه
پێویستی به هاوپشتی ته‌واوی ئه‌و هێزانه
هه‌یه که له خه‌باتی رۆژانه‌دان بۆ ماف
وئازادیه‌کانی ژنان، یه‌کسانی و دامه‌زراندنی
کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی مه‌ده‌نی. له‌کۆتایی
قسه‌کانیدا هۆزان محمود وتی، عێراق پێویستی
به ده‌وڵه‌تێکی مه‌ده‌نی و سکولارهه‌یه بۆ
ڕزگارکردنی خه‌ڵکه‌که‌ی که به زۆر
خراوه‌ته نێو ئه‌م به‌ربه‌ریزمه‌وه.
هه‌روه‌ها وتی که په‌رله‌مانتاره‌کان
پێویسته ئه‌م باسه به‌بایه‌خه‌وه وه‌ربگرن
کاتێک که ته‌ماشای بارودۆخی عێراق ده‌که‌ن
وه تێبگه‌ن که کێشه‌ی عێراق ته‌نها شیعه‌و
سوننه‌و کوردوعه‌ره‌ب نیه، به‌ڵکو ئه‌مه
کێشه‌ی به‌ره‌ی سکولاریزم و خه‌ڵکی
ئازادیخوازه له دژی هه‌ردوو به‌ره‌ی
داگیرکاری ئه‌مریکاو به‌ریتانیا له‌لایه‌ک و و
به‌ره‌ی ئیسلامی سیاسی چ ئه‌وانه‌ی له
ده‌سه‌ڵاتدان یان ئه‌وانه‌ی که پێیان
ده‌وترێت" مقاومة"، له‌لایه‌کی تر.
رێکخراوی ئازادی ژن له عێراق- به‌ریتانیا
9ی مارتی 2006 |