|
له‌سه‌ر زاری باڵیۆزی هێزه داگیرکه‌ره‌کان،
زه‌ڵمای خه‌لیل زاده‌وه ڕاگه‌یه‌نرا که
گفتوگۆ سه‌باره‌ت به عێراق له‌گه‌ڵ
نوێنه‌رانی کۆماری ئیسلامی ئێران،
له‌ئارادایه و ئه‌مه‌ش له دوای داوایه‌ک دێت
که سه‌رۆکی هاوپه‌یمانی عێراقی یه‌کگرتوو
عه‌بدولعه‌زیز حه‌کیم کردبووی. کۆنگره‌ی
ئازادی عێراق له‌سه‌ر ئه‌م ڕاگه‌یاندنه ڕای
خۆی به‌م جۆره ڕاده‌گه‌یه‌نێت:
·
داگیر کردنی عێراق و کردنی به بنکه‌یه‌کی
جێبه‌جێ کردنی پرۆژه جه‌هه‌نمیه‌کانی
ئیداره‌ی ئه‌مریکی، ئه‌م وڵاته‌ی کردووه به
گۆڕه‌پانێک بۆ کۆکردنه‌وه‌ی ته‌واوی
جه‌مسه‌ره تیرۆریستیه‌کانی جیهان. له‌لایه‌کی
تریشه‌وه ئه‌م ڕاگه‌یاندنه دان پیانانێکی
ڕه‌سمی و ئاشکرای ئه‌م لایه‌نانه‌یه که
عێراقیان کردۆته گۆڕه‌پانی یه‌کلاکردنه‌وه‌ی
کێشمه‌کێشه‌کانیان و جێبه‌جێکردنی
سیاسه‌ته‌کانیان له‌سه‌ر حسابی ئاسایش و
ئارامی کۆمه‌ڵگه‌ی عێراق.
·
ئه‌م گفتوگۆیه که له نێوان چه‌ند لایه‌نێکی
خولقێنه‌ری وه‌زعیه‌تی کاره‌ساتباری عێراقدا
به‌ڕێوه ده‌چێت ده‌ری ده‌خات که هه‌موو ئه‌و
شته‌ی که به پرۆسه‌ی سیاسی ناو ده‌برێت هیچ
نییه بێجگه له هه‌وڵی هێزه داگیرکه‌ره‌کان
و ئه‌و هێزانه‌ی که له‌گه‌ڵی هاتنه
ناوه‌وه‌و پشتگیری سیاسه‌ته‌کانیان کرد، بۆ
داسه‌پاندنی نفوزی خۆیان و جێبه‌جێکردنی
سیاسه‌ته‌کانیان، ئه‌مه‌ش دوور و نزیک هیچ
په‌یوه‌ندییه‌کی به به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی
جه‌ماوه‌ر و ئاسایش و گوزه‌رانیانه‌وه نییه.
هێزه داگیرکه‌ره‌کان له هه‌ر کردارێكی
سیاسی‌دا که پێی هه‌ستابن قه‌سابخانه‌یان
خوڵقاندووه، له‌وانه‌ش هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی
کانونی یه‌که‌م و ده‌نگدان بۆ ده‌ستورو
هه‌لبژاردنه‌کانی کانونی دووه‌م. کۆماری
ئیسلامی ئێرانیش پشتیوانی ته‌واوی
ئیستیخباراتی و چه‌کداری و ماڵی میلیشیاکانی
حیزبه‌کانی لایه‌نگری خۆی کردووه، که
هه‌ڕه‌شه‌و ڕفاندن و فه‌زای ترسیان به‌سه‌ر
کۆمه‌ڵگه‌دا سه‌پاندووه و له‌هه‌ر کردارێکی
سیاسیانداو له‌وانه که‌باسمان کردن کوشتارو
سه‌ربڕینیان به‌ڕێخستووه. به‌م جۆره
له‌لایه‌کی تریشه‌وه ئیراده‌ی ئازادانه‌ی
خه‌ڵک له هه‌ڵبژاردنی ڕژێمی گونجاو به
خۆیان زه‌وت کردووه. ئه‌م لایه‌نانه هه‌موو
ئه‌م هه‌لومه‌رجه سیاسی و ئه‌منیه‌یان
به‌کارهێناوه بۆ وه‌رگرتنی په‌نجه‌مۆری خه‌ڵک
بۆ شه‌رعیه‌ت دان به سیاسه‌ت و بوونیان له
عێراقدا.
·
ئه‌م گفتوگۆیه‌ی که به‌ڕێوه‌یه بۆ باس کردن
له‌و پێشێلکاریه شه‌رمهێنه‌رانه نییه که
هێزه داگیرکه‌ره‌کان و حیزبه‌کانی لایه‌نگری
کۆماری ئیسلامی ئێران پێی هه‌ڵساون به‌رامبه‌ر
به مافی هه‌زاره‌ها که‌س له ده‌ستگیرکردنو
زیندانی کردنیان یان کوشتنیان و شێواندنی
لاشه‌کانیان. به‌ڵکو بۆ باس کردنی سنوره‌کانی
ئێرانه بۆ ده‌خاڵه‌ت له ڕێی دام‌و ده‌زگا
ئیستیخباراتیه‌کان و حیزبه‌کانی
لایه‌نگریه‌وه له عێراقدا به جۆرێک که
کێشه بۆ پرۆژه سیاسییه‌کانی ئیداره‌ی
ئه‌مریکی و هێزه قێزه‌ونه‌کانی دانه‌نێن له
عێراقدا.
·
ئاسایش و ئارامی له ڕێگه‌ی گفتوگۆی ئه‌م
جه‌مسه‌رانه‌وه نایه‌ت که ده‌ستیان به
خوێنی هه‌زاره‌ها خه‌ڵکی بێ تاوان سووره له
عێراقدا له‌ماوه‌ی سێ ساڵ جه‌نگ و داگیرکاری و
تیرۆردا. هێزه داگیرکه‌ره‌کانی ئه‌مریکا و
کۆماری ئیسلامی خۆیان به‌شێوه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆ
به‌رپرسن له قووڵ کردنه‌وه‌ی قین و ڕقی
ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی و داگیرسانی ئاگری شه‌ری
ناوخۆ له عێراقدا. هه‌ر دوو لایه‌نه‌که له
لایه‌ن کۆنگره‌ی ئازادی عێراق و ته‌واوی هێزه
ئازادیخوازه‌کانی جیهانه‌وه مه‌حکومن و
مایه‌ی توڕه‌بون و ناڕه‌زایه‌تین. وه
چاوه‌ڕێی هیچ شتێکی تریان لێ ناکرێت بێجگه
له تاوان و پێشێلکاری به‌رامبه‌ر مرۆڤایه‌تی
له عێراقدا. سه‌رئه‌نجامی ئه‌م گفتوگۆیه‌ش
هه‌ر شتێک بێت هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی نییه به
به‌رژوه‌ندیه‌کانی جه‌ماوه‌ره‌وه و له‌ڕاستیدا
هیچ نرخێکیشیان بۆ دانانێت.
·
ئاسایش و ئارامی ته‌نها له ڕێگه‌ی کۆتایی
هێنان به داگیرکاری و دامه‌زراندنی
حکومه‌تێکی نا قه‌ومی و نا دینییه‌وه ده‌بێت
که مه‌سه‌له‌ی ئاسایش و ئازادی و گوزه‌رانی
خه‌ڵک له سه‌ره‌تای کار‌و به‌رنامه‌ی خۆیدا
دابنێت.
کۆنگره‌ی ئازادی عێراق
19.03.2006
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
باره‌گای سه‌ره‌کی: به‌غداد، ئه‌لعه‌وازیه،
پردی ئه‌لسه‌رافیه، پشتی مزگه‌وتی عادله
خاتون، نزیک سه‌فاره‌تی لوبنانی.
ifcongress@gmail.com
www.ifcongress.com
|