|
 
به‌بۆنه‌ی 3 ساڵه‌ی داگیرکردنی عێراق
له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه ، ده‌یان رێکخراوی چه‌پ
وانساندۆست و نه‌قابه کرێکارییه‌کان له شاری
جنێڤی سویسرا له‌ژێر شیعاری نابۆ داگیرکاری
ئه‌مریکا ، نا بۆ شه‌رو .......
خۆپیشاندانێکیان به‌رێخست، رێکخراوی کۆنگره‌ی
ئازادی عێراق ـ نوێنه‌رایه‌تی سویسرا و
کۆمیته‌ی سویسرای حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری
عێراق له‌ژێر شیعاری ( بۆ کۆتایی هێنان
به‌جه‌نگ و داگیرکاری ... نابۆ شه‌ری
تایه‌فه‌گه‌ری و تیرۆر‌و ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی
سیاسی ... به‌ڵێ بۆنان و ئه‌منه‌یه‌ت و
ئازادی و سکولاریزم ) له‌م رێپێوانه‌دا
باشداربو، رێپێوان رۆژی شه‌ممه کاتژمێر 1.30
پاشنیورۆ له‌ناوه‌ندی شاروه‌و به‌به‌شداری
زیاتر له 1000 که‌س ده‌ستی پێ‌کرد، هوشیار
قادر به‌رپرسی کۆنگره‌ی ئازادی عێراق له‌به‌شی
فرنسی سویسرا ووتاری کۆنگره‌ی پێشکه‌ش کرد‌و
سه‌رنجی به‌شداربوانی بۆ نه‌هامه‌تیه‌کانی
خه‌ڵکی عێراق له‌ژێر سایه‌ی حوکمی ئه‌مریکاو
لایه‌نگرانی و تیرۆریزمی ئیسلامی سیاسی دا
راکێشاو رێگه‌چاره‌ی کۆنگره‌ی ئازادی عێراقی
خسته‌رو که‌له‌گه‌ڵ پێشوازی گه‌رمی
به‌شداربوان به‌ره‌وروبو، داوای هاوکاری بۆ
کۆنگره‌و خه‌ڵکی عێراقی خسته‌رو به‌مه‌به‌ستی
کۆتایی هێنان به‌م وه‌زعه مه‌ینه‌تباره‌ی
خه‌ڵکی عێراق ، ئه‌مه‌و به سه‌دان نسخه
له‌نامه‌ی سمیر عادل ره‌ئیسی کۆنگره‌و حزبی
کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق به‌زمانه‌کاتی فرنسی
و ئنگلیزی بلاوکرایه‌وه. رێپێوان دوایی 3
سه‌عات له‌رۆیشتن به‌ناو شاردا له‌به‌رده‌م
سه‌فاره‌تی ئه‌مریکا به‌شیعاری نابۆ داگیرکاری
سه‌رکه‌وتوانه کۆتایی هات.
کۆنگره‌ی ئازادی عێراق ـ سویسرا
حزبی کۆمۆنیستی
کرێکاری عێراق ـ کۆمیته‌ی سویسرا
18 ـ 03 ـ 2006 |