|
خۆپیشاندانی ئۆسلۆ بۆ
ئازادکردنی د.که‌مال سه‌ید قادر
سه‌رکه‌وتووانه ئه‌نجام درا
ئه‌مڕۆ ڕۆژی شه‌ممه ڕێکه‌وتی 14.01.2006
کۆمه‌ڵێک که‌سی ئازادیخواز و دژ به
پێشێلکردنی ئازادی، له‌به‌رده‌م سه‌فاره‌تی
ئه‌مریکیدا کۆبوونه‌وه بۆ ده‌ربڕینی
ناڕه‌زایه‌تی خۆیان دژ به حوکمی 30 ساڵ
زیندانی کردنی د. که‌مال له لایه‌ن حکومه‌تی
پارتىیه‌وه.
دروشمه‌کانی خۆپیشاندانه‌که که له‌سه‌ر
لافیته و تراکت نووسرابوون بریتی بوون له:
ئازادی بێ‌مه‌رج بۆ د. که‌مال، حوکمی 30 ساڵ
زیندانی بۆ د. که‌مال له لایه‌ن پارتی
دیموکراتی کوردستانه‌وه ناشه‌رعىیه، پارتی
دیموکراتی کوردستان ڕێز له ئازادی ڕاده‌بڕین
ناگرێت، زیندانی کردنی د. که‌مال بۆ 30 ساڵ
پێشێلکردنی ئاشکرای ئازادی ڕاده‌بڕینه، بژی
ئازادی بیروڕا و ڕاده‌ربڕین له کوردستان.
دواتر جه‌مال موحسین یاداشتی خۆپیشانده‌رانی
به زمانی کوردی و ئینگلیزی خوێنده‌وه.
له‌به‌رئه‌وه‌ی که کاتی ده‌وام نه‌بوو، ڕۆژی
دوو شه‌ممه نوێنه‌رانی خۆپیشانده‌ران
یاداشته‌که ئه‌به‌ن بۆ سه‌فاره‌ت و وه‌ڵامی
ئه‌و دانیشتنه‌ی وه‌ک کۆمیته‌که له‌گه‌ڵ
به‌ڕێز سه‌فیر داوایان کردووه
وه‌رئه‌گرنه‌وه.
کۆمیته‌ی داکۆکی له ئازادی بیروڕاده‌ربڕین
له نه‌رویج
14.01.2006
|