|
دوای سڵاو.....
له ڕاگه‌یاندنی
به‌ڕێز ڕێبوار ئه‌حمه‌د سکرتێری کۆمیته‌ی ناوه‌ندی
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق له ڕۆژی
20/11/2005 دا، باس له‌وه ده‌کا که یه‌کێتی
نیشتمانی کوردستان هێرشی کردۆته سه‌ر باره‌گای
حیزبه‌که‌ی له ته‌مووزی ساڵی 2000 دا و
له‌ئاکامدا پێنج که‌س له ئه‌ندامانیان کوژراون و
ده‌ستیش گیراوه به‌سه‌ر ته‌واوی که‌لوپه‌له‌کانی
ئه‌م حزبه‌دا و به درێژایی ئه‌م ساڵانه‌و هه‌تا
کاتی ئاماده کردنی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تی نامه‌یه
چالاکیان قه‌ده‌غه کراوه.
ئه‌وه‌ی که
به‌سه‌ر حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراقدا هاتووه
پاساوه‌کانی هه‌رچییه‌ک بێت، جێگه‌ی تووڕه‌یی و
ناڕه‌زایه‌تی ئێمه‌و ته‌واوی ئازادی خوازانه.
ده‌ست بردن بۆ چه‌ک بۆ چاره‌سه‌ر کردنی کێشه
سیاسیه‌کان به‌ڵگه‌ی ته‌حه‌موول نه‌کردنی پێوانه
دیموکراسیه‌کان و ئازادییه سیاسیه‌کانه.
به‌ڕاستی ئه‌وه‌ی جێی سه‌رسوڕمانه ئه‌وه‌یه که
چالاکی ئه‌م حیزبه له‌و کاته‌وه هه‌تا ئێستا که
زیاتر له پێنج ساڵه قه‌ده‌غه کراوه.
به‌ڕێز جه‌لال
تاڵه‌بانی.......!
ئێوه هه‌میشه له
ڕێگه‌ی ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنتانه‌وه و به
فه‌خره‌وه باس له‌وه ده‌که‌ن که به‌رگری له
ئازادی ده‌که‌ن و ده‌تانه‌وێت ئه‌زمونی دیموکراسی
سه‌رکه‌وتووی کوردستان دووباره بکه‌نه‌وه له
عێراق. وه له‌م ڕۆژانه‌شدا باستان له‌وه کرد
که نابێت عێراقیه‌ک هه‌بێت و هه‌ست به
چه‌وسانه‌وه بکات. وه جه‌ختیشتان له‌سه‌ر ئه‌وه
کرد که ده‌تانه‌وێت چاره‌سه‌ری کێشه‌کان له‌گه‌ڵ
هه‌موو لایه‌نه‌کاندا له‌ڕێگه‌ی ووتووێژه‌وه
بکه‌ن.
به‌ڵام ئایا
ئه‌زانن که هه‌موو ئه‌م ڕاگه‌یاندنانه‌تان
پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌یه که له ناوچه‌کانی ژێر
ده‌سه‌ڵاتتاندا ئه‌گوزه‌رێت؟ قه‌ده‌غه کردنی
چالاکی حزبێکی سیاسی له‌ژێر هه‌ر بیانوویه‌کدا
بێت کرده‌وه‌یه‌کی پێچه‌وانه‌ی ئازادیه
سیاسیه‌کان و دیموکراسیه‌ته. له شوێنێکدا که
حیزبێکی سیاسی قه‌ده‌غه کراو هه‌بێت، دیموکراسی
بوونی نىیه، هه‌ر ئه‌مه‌ش پێوانه‌یه نه‌ک
ڕاگه‌یاندنی هه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارێک له‌و شوێنه‌دا.
به‌ڕێز جه‌لال
تاڵه‌بانی .. ئێمه به ته‌واوی نیگه‌رانییه‌وه
ده‌ڕوانینه مامه‌ڵه‌و هه‌ڵسوکه‌وتی یه‌کێتی
نیشتمانی کوردستان به‌رامبه‌ر ئازادیه سیاسیه‌کان
و دیموکراسیه‌ت. پابه‌ند بوون به پێوانه
دیموکراسیه‌کان و ته‌حه‌موول کردنی جیاوازی سیاسی
و وابه‌سته بوون به شێوازی ووتووێژ که خۆشتان
هه‌میشه باسی ده‌که‌ن، مانای پراتیکی هه‌یه
له‌ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتاندا، که به ڕاستی
له ئێستادا واته له کوردستان نه‌ک عێراق.
له ڕاگه‌یاندنی
به‌ڕێز ڕێبوار ئه‌حمه‌ددا، سه‌ره‌ڕای هه‌موو
ئه‌مانه، ده‌رده‌که‌وێت که حزبی کۆمۆنیستی
کرێکاریی به‌هۆی هه‌ست کردن به لێپرسراوێتیه‌وه
ده‌ستپێشخه‌ری کردووه بۆ کۆتایی هێنان به که‌شو
هه‌وای بارگرژی نێوانتان، که‌ده‌بوایه ئێوه ئه‌و
کاره‌تان بکردایه. ئێمه ئیمزاکارانی ئه‌م
ناڕه‌زایه‌تی نامه‌یه له‌کاتێکدا پێزانینی خۆمان
بۆ ئه‌م ده‌ستپێشخه‌ریه‌ی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی
ده‌رده‌بڕین، له هه‌مان کاتدا به نیگه‌رانیه‌وه
ده‌ڕوانینه هه‌ڵسوکه‌وتتان به‌رامبه‌ر ئازادیه
سیاسیه‌کان و هێرش کردنه سه‌ر حزبی کۆمۆنیستی
کرێکاریی و قه‌ده‌غه کردنی چالاکیه‌کانی و دانانی
ڕێگری له به‌رده‌میداو ده‌ست گرتن به‌سه‌ر
شتومه‌که‌کانیاندا، ئه‌مانه کرده‌وه‌ی دژی
دیموکراسین. داواتان لێ ده‌که‌ین که ڕێگریه‌کان و
بایکۆت له‌سه‌ریان هه‌ڵگرن و شتومه‌که ده‌ست
به‌سه‌ردا گیراوه‌کانیان بۆ بگێڕنه‌وه‌و هه‌روه‌ها
لێکۆڵینه‌وه له ڕووداوی 14ی ته‌مووزی 2000 بکه‌ن
و ڕێز له ئازادیه سیاسیه‌کان و دیموکراسیه‌ت
بگرن.
وه‌ڵام دانه‌وه‌و
مامه‌ڵه کردنی به‌ڕێزتان به‌م ناڕه‌زایه‌تی
نامه‌یه، به‌ڵگه‌یه‌ک ده‌بێت بۆ وه‌فاداریتان بۆ
ڕاگه‌یاندنه‌کانتان سه‌باره‌ت به دیموکراسیه‌ت.
ناوه‌کان
پیشه
1.
جاسم والي لفتة سه‌رۆکی
ڕێکخراوی خێزانه ئاواره و به زۆر کۆچ
پێکراوه‌کان
2.
سعد زبون علي کۆمه‌ڵه‌ی
دابه‌ش کردنی بڵاوکراوه‌و گۆڤاره‌کان
3.
سامي
نسيم به‌ڕێوه‌به‌ری
تیپی مۆسیقای مونیر به‌شیر
4.
حبيب زاهر
جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دائره‌ی هونه‌ری مۆسیقا
5.
كريم كنعان وسفي
به‌ڕێوه‌به‌ری تیپی سه‌مفۆنیا
6.
قاسم
البديري سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری با
ده‌ست پێ بکه‌ین
7.
آمال إبراهيم
محمد به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری
نێوده‌وڵه‌تی بۆ خوێندنی موسیقا ته‌قلیدیه‌کان
8.
أحمد
سليم مۆسقاژه‌نێکی تیپی مۆسیقای
سه‌مفۆنی
9.
سابر محمود
عبداللـه
به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌کاله‌تی ئه‌سۆشه‌یتدپریس و
مامۆستای زانکۆ
10.
سعاد
العبيدي ڕۆژنامه‌گه‌ر
11.
حسين
حسن ڕه‌خنه‌گر
12.
نازم
السعود
ڕۆژنامه‌گه‌رو
ڕه‌خنه‌گر
13.
كازم
غيلان شاعیر و ڕۆژنامه‌گه‌ر
14.
د. رياز النعماني شاعیر
15.
علا‌ء اسماعيل
ساڵح نووسه‌ر
16.
سه‌دي الفهد
ڕۆژنامه‌گه‌ر
17.
عدنان عاني
ڕۆژنامه‌گه‌ر
18.
سعيد
الهزار ئه‌دیب و شاعیر و
ڕه‌خنه‌گر
19.
سلاح
هادي الهلالي ڕۆژنامه‌گه‌ر
20.
جعفر عبد
الله نووسه‌ر
21.
جبار السوداني
شاعیر
22.
وحيد عباس
شاعیر
23.
شوقي كريم حسن ڕۆماننووس، ئه‌ندامی
نوسینگه‌ی کارڕاپه‌ڕاندنی یه‌کێتی ئه‌دیبه‌کان
ئه‌م ناڕه‌زایه‌تی
نامه‌یه له به‌شی عه‌ره‌بی سایتی حزبی کۆمۆنیستی
کرێکاریی عێراق
http://www.wpiraq.net/arabic/index.htm
ه‌وه وه‌رگیراوه.
ناڕه‌زایه‌تی نامه‌که به‌رواری ده‌رچوونی لێ
نه‌دراوه ( وه‌رگێڕ
جبار محسن)
|