|

با 8ی مارسی ئه‌مســاڵ بکه‌ینه رۆژی وتنی "
نـــــــــــــــــــــــا" یه‌کی گه‌وره به
یاساکانی شه‌ریعه‌ت له عێراقدا، به‌ڵێ بۆ
ئــازادی، یه‌کسانی و سکولاریزم!
به بۆنه‌ی ئه‌م رۆژه مێژووییه‌وه، ڕێکخراوی
ئازادی ژن له عێراق پیرۆزبایی خۆی له هه‌موو
هه‌ڵسوڕاوانی بزووتنه‌وه‌ی ژنان ده‌کات له
ته‌واوی دنیادا.
سه‌دان ساڵه ژنان بۆ به‌ده‌ستهێنانی
مافه‌کانی خۆیان له ئازادی و یه‌کسانی
کۆمه‌ڵایه‌تی له‌هه‌ر کونجێکی ئه‌م دنیایه‌دا
له خه‌باتی به‌رده‌وامدان. له‌م خه‌باته
درێژه‌دا ژنان ده‌سکه‌وتی گه‌وره‌یان
به‌ده‌ست هێناوه، به‌ڵام تا ئێستا له‌هیچ
شوێنێک ئێمه شایه‌تی به‌ده‌ستهێنانی یه‌کسانی
ڕاسته‌قینه نه‌بووین، نه‌ک هه‌ر ئه‌مه،
به‌ڵکو له زۆر شوێنی دنیاش چه‌وساندنه‌وه‌و
پێشێل کردنی زه‌قی مافه‌کانی ژنان هه‌ر
به‌رده‌وامه، عێراق یه‌کێکه له‌و شوێنــانه.
داگیرکاری ئه‌م وڵاته له‌لایه‌ن ئه‌مریکا و
به‌ریتانیاوه کۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی گه‌ڕانده‌وه
بۆ چاخه‌کانی ناوه‌ڕاست که تێیدا " کوشتنی
نامووسی"، سه‌رپه‌ڕاندن، حیجابی زۆره‌ملێ و
توندوتیژی سیکسی کردۆته سیمای رۆژانه‌ی ئه‌م
وڵاته. ده‌سه‌ڵاتی
کۆنه‌په‌رستانه‌و تائیفی سه‌پاو له‌لایه‌ن
ئه‌مریکا‌وه، ده‌یه‌وێت چه‌وسانه‌وه‌ی ژنان
بکاته کارێکی یاسایی له‌م وڵاته‌دا.
له‌به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌م شه‌ڕو داگیرکاریه که
له ژێرناوی به‌رقه‌رارکردنی " ئازادی" و
"دیموکراسی" به دنیا ناسێنرا، ده‌ست گرتن و
هێنانی گروپه سیاسیه کۆنه‌په‌رست
ئیسلامیه‌کان و سه‌پاندنیان به‌سه‌ر
کۆمه‌ڵگه‌ی عێراق بوو ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی
دامه‌زراوه ده‌وڵاتیه‌کان و په‌رله‌مان و
ده‌ستورێکه‌وه که ژن ده‌کاته هاووڵاتی
پله‌دوو.
به‌درێژایی ئه‌م سێ ساڵه ژنانی عێراق نه به
ته‌نهــا له‌دژی داگیرکاریی، به‌ڵکو له‌دژی
هه‌موو ئه‌و گروپ و تاقمه ئیسلامیه
تووندڕه‌وانه وه‌ستاونه‌ته‌وه
که‌ده‌یانه‌وێت ئێرانێک وسعودیه‌یه‌کی تر له
عێراقدا دامه‌زرێنن و ئاپارتایدی جنسی و
یاساکانی باری که‌سێتی وخێزان به‌پێی
شه‌ریعه‌ت دیاری بکه‌ن.
رێکخراوی ئازای ژن له عێراق، له‌خه‌باتدایه
بۆ ڕێکخراو کردنی ژنانی عێراق و ئه‌وانه‌ی
پشتیوانی له‌م بزووتنه‌وه‌یه ده‌که‌ن
له‌سه‌رانسه‌ری دنیادا به‌دژی داگیرکاری و
به‌ئیسلام کردنی کۆمه‌ڵگه‌ی عێراق.
ئه‌مریکا و هێزه هاوپه‌یمانه‌کانی تری ده‌ڵێن
ئێمه ناچارکراوین به ڕێزگرتن له "کولتوری
ئیسلامی" و "کولتوری عه‌ره‌بی". به بۆچوونی
ئێمه ئه‌م کاره خه‌ڵک له به‌ربه‌ریزم دا
ڕاده‌گرێت و سنوورێکی له‌گه‌ڵ ڕاسیزمدا
نیه
، ئێمه دژی ئه‌وه‌ین که دین تێکه‌ڵی سیاسه‌ت
بکرێت و خوازیاری ده‌ستورێکی یه‌کسانیخوازو
سکولارین له عێراقدا.
ئه‌وان ده‌یانه‌وێت له‌سه‌ر بنه‌مای دین،
تایه‌فه و ڕه‌گه‌ز جیاوازی بخه‌نه نێوان
خه‌ڵکه‌وه، ئێمه داواکاری یه‌کسانی ته‌واوی
هاووڵاتیانین به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و
قاڵبانه‌ی سه‌ره‌وه. ژنان له عێراقدا
له‌هه‌موو کات زیاتر پێویستیان به هاوپشتی
ئێوه هه‌یه، ڕێکخراوی ئازادی ژن تا ئێستا
توانیویه‌تی که بمێنێته‌وه‌و به‌رده‌وام بێت
له‌سه‌ر کاره‌کانی به‌هۆی هاوپشتیه‌کی
نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه که‌لێی به‌هره‌مه‌نده،
به‌هۆی هاوپشتیی ژنان، خه‌ڵکانی مه‌ده‌نی
وڕێکخراوه کرێکارییه‌کان له سه‌رتاسه‌ری
جیهاندا.
له‌م ڕاستایه‌دا ئێمه داوامان ئه‌وه‌یه که
له‌م رۆژه جیهانیه‌ی 8ی مارسدا، په‌یوه‌ست
بن به ئێمه‌وه، بۆ وتنی
"نــــــــــــــــــــا" به یاسا دینیه‌کان
له عێراق، بۆ وتنی "به‌ڵێ" به‌ئازادی و
یه‌کسانی.
- نا بۆ یاسای شه‌ریعه‌ت له عێراقدا!
- بژی 8ی مارس، رۆژی نێونه‌ته‌وه‌یی ژنان!
- بژی ئازادی، یه‌کسانی و سکولاریزم!
ڕێکخراوی ئازادی ژن له عێراق – نوێنه‌رایه‌تی
ده‌ره‌وه
شوباتی
2006

بۆ زانیاری زیاتر تکایه په‌یوه‌ندی بکه به
هۆزان محمود.
ته‌له‌فون: 447956883001+
ما‌یل:
houzan73@yahoo.co.uk
www.equalityiniraq.com
|