|
ئه‌و کاره‌ساته‌ی که له هه‌ولێر ڕووده‌دات،
شتێکی زۆر شێتانه‌یه
بۆ زانینی
ئێوه من ئێستا له نه‌مسام، هه‌فته‌یه‌که
له ڤییه‌نام
.سبه‌ینێ به‌ره‌و کوه‌یت ده‌ڕۆم، ڕۆژی
چوارشه‌ممه ده‌چمه‌وه بۆ به‌غداد .
هه‌روه‌ها له کاتێکدا من له نه‌مسا بووم،
له‌سه‌ر کێشه‌که‌ی د. که‌مال هه‌ر ڕۆژه ده
تێله‌یفۆنم بۆ هه‌ولێر ده‌کرد .
ئه‌و کاره‌ساته‌ی
که له هه‌ولێر ڕووده‌دات، شتێکی زۆر
شێتانه‌یه . به‌ڕاستی وادیاره
نایانه‌وێت به‌و زووانه د. که‌مال ئازاد
بکه‌ن . هوشیار زێباری ڕۆژی چوارشه‌ممه
تێله‌فۆنی بۆ کردم و پێی ڕاگه‌یاندم که د.
که‌مال ئازاد بووه . من دوو جار پرسیارم
لێکرد : مه‌به‌ستتان ئه‌وه‌یه که ئایا ئێوه
د. که‌مالتان ئازاد کردووه ؟ . له‌وه‌ڵامدا
وتی : به‌ڵێ وایه ئازاد بووه . وه‌زیرێکی
تری عێراقی ، به‌رهه‌م ساڵحیش ئه‌و خه‌به‌ره‌ی
پشت ڕاستکرده‌وه، به‌لام پاشان ئێمه ئاگادار
بووین که د. که‌مال ئازاد نه‌کراوه . ئێمه
وه‌کو ده‌وڵه‌تی نه‌مسا، به ئه‌مریکاو
به‌رتانیامان ڕاگه‌یاند، ئه‌و
ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ی به ئێمه‌یان گوتبوو که
ئه‌وان د. که‌مالیان ئازاد کردووه، به‌ڵام
مخابن ڕاست ده‌رنه‌چوو . وه هه‌روه‌ها،
ئه‌مریکاو به‌ریتانیا له ڕێگای سه‌فیرانی
خۆیانه‌وه تێله‌فۆنیان بۆ ئه‌ربیل کردبوو .
له‌وه‌لامی ئه‌وانیشدا وتبوویان
د . که‌مال 3 مانگ له‌لای ئێمه زیندانی بووه
، ئه‌وه‌ش مانای ئه‌وه‌یه که ئێستا زیندانی
نییه‌و ئازاد کراوه
. به‌و ووشانه ویستویانه قه‌ناعه‌تمان
پێبکه‌ن که د. که‌مال ئازاد بووه، به‌ڵام تا
ئێستا د. که‌مال له زینداندایه . باوه‌ڕ
بکه‌ن هه‌رچی له توانای مندا هه‌بێت
کردوومه، ده‌یکه‌م و هه‌روه‌ها به‌رده‌وامیش
ده‌بم . تکایه به
بنه‌ماڵه‌ی د. که‌مال و خوشکه‌کانی د. که‌مال
بڵێن که ئه‌و شتانه شه‌رم و عه‌یبێکی زۆر
گه‌وره‌یه بۆ هوشیار زێباری وه‌ک وه‌زیری
ده‌ره‌وه‌ی
عێراق که خۆی له‌گه‌ڵ زیندانیکردنی د.
که‌مالدا نییه . له‌به‌رئه‌وه‌ی که ئه‌ویش
پێشتر له ده‌ره‌وه‌ی عێراقدا ژیاوه و
زیندانیکردنی د. که‌مال به‌شه‌رم ده‌زانێت .
دڵنیام که ئه‌ویش هه‌وڵده‌دات بۆ ئازادکردنی
د. که‌مال
.
له‌گه‌ڵ گه‌رمترین سڵاومدا
Gudrun Harre
سه‌فیری نه‌مسا له به‌غداد
29
/ 1 / 2006 |