|
 له‌سه‌ر بانگه‌وازی هه‌ڵسوڕاوانی کۆنگره‌ی ئازادی عێراق، ئه‌مرۆ14.6.2007 به ده‌یان که‌س له ئازادی خوازانی دانیشتوی فنلاند به ریپێوان چوونه به‌رده‌م سه‌فاره‌تی ئه‌مه‌ریکا له شاری هلسنکی بۆ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر به‌و هێرشه‌که هێزی داگیرکاری ئه‌مه‌ریکاله رۆژی 7.6.2007 کردبوویه سه‌ر باره‌گای کۆنگره‌ی ئازادی عێراق له بغداد و ده‌ستگیرکردنی چه‌ند هه‌ڵسوڕاوێکی. سه‌ره‌تا رێپێوانه‌که له سه‌نته‌ری شاری هلسنکی ده‌ستی پێ‌کرد وه به‌ره‌و سه‌فاره‌ت به ووتنی شعاراتی نا بۆ دگیرکاری، بژی ئازادی. به‌ربونی گیراوه‌کان ده‌ست به‌جێ، وه به‌رزکردنه‌وه‌ی چه‌ندین لافیته و پلاتکارد ذيشطێ پێ کردر. له‌به‌رده‌م سه‌فاره‌تیش به ده‌نگێکی به‌رز هاوار ده‌کرا نا بۆداگیرکاری، ئه‌مریکا کوا ئازادیه‌که‌ت. وه زۆریک له شعاراتی تر که له لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه به‌شێوه‌یه‌کی حماسه‌وه ده‌وترایه‌وه. دواتر له لایه‌ن مسته‌فا باهره‌وه قسه‌و باسیک پێشکه‌شکرا ده‌رباره‌ی به‌ڕێخستنی ئه‌م خۆپیشاندانه، هه‌روه‌ها ئه‌و نامه ناره‌زایه‌تیه‌شی خوێنده‌وه که بۆ سه‌فاره‌تی ئه‌مه‌ریکا ئاماده کرابوو ، که دواتر له لایه‌ن جمال صالحه‌وه درایه ده‌ست نوێنه‌ری سه‌فاره‌ت،ئه‌وانیش به‌لێنیاندا که نامه‌که بگه‌یه‌ننه شوێنی مه‌به‌ست. پاشان به ده‌م ووتافکێشآنه‌وه خۆپیشاندانه‌که سه‌رکه‌وتوانه کۆتایی هات. کۆمه‌لێک هه‌لسوراوی کۆنگره‌ی ئازادی عێراق له فنلاند  |