|
به مناسبه‌ی هه‌فته‌ی مه‌نسوور حکمه‌ت ڕۆژی شه‌ممه 9 ی حوزه‌یرانی 2007 مراسمێک له لایه‌ن ته‌شکيلاتی که‌نه‌داى حیزبیی حکمه‌تيست وحزبی کۆمونیستی کرێکاریی عێراق له شاری تۆرۆنتۆی که‌نه‌دا ساز درا. و دوو سخنرانى به دوای یه‌ک له لا یه‌ن هاوڕێ فاتحی شێخ ره‌ئيس مه‌کته‌بی سياسى حیزبی حکمه‌تيست له ژێر ناو نیشانی - ئیستراتیجی "نه‌زمی نوێ ی جیهان"ی ئه‌مریکا و متۆدۆلۆژی و بۆچونه‌کانی مه‌نسوور حکمه‌ت به‌م مه‌سه‌له‌یه. به زمانی فارسی وه هه‌روه‌ها " منسوور حکمه‌ت و سیاسه‌تی کۆمۆنیستی له عێراق و کوردستان" به زمانی کوردی ، پێشکه‌ش کرا. وه دۆستدارانی مه‌نسوور حکمه‌ت و به‌شدار بوان له‌م مه‌راسیمه‌دا به شێوه‌یه‌کی چالاک به‌شداری گفت‌و گۆکه بوون. حزبی کۆمونیستی کرێکاریی عێراق – ته‌شکیلاتی که‌نه‌دا  |