|
له ڕۆژه‌کانی 5 و 6 -1-2007 له زۆریک له
وولاته‌کانی ئه‌وروپا هه‌روا که‌نه‌دا
خۆپیشاندانی سه‌رتاسه‌ری به بۆنه‌ی ده‌رچوونی
ڕاپۆرتی کۆمیسیۆنی به‌یکه‌ر-هاملتۆن و بۆ
به‌رزکردنه‌وه‌ی خواستی ریفراندۆم بۆ
سه‌ربه‌خۆیی کوردستان، به بانگه‌وازی حزبی
کۆمۆنیستی کرێکاری عیراق به‌رپا کرا.
له‌م خۆپیشاندانانه یاداشتیک به ناوی
خۆپیشاندانه‌وه ته‌سلیم به سه‌فاره‌ته‌کانی
ئه‌مریکا کرا. خۆپیشاندان له‌م ووڵاتانه‌ی
خواره‌وه ئه‌نجامدرا:
به‌ریتانیا، له‌نده‌ن:
ریکخراوى به‌ریتانیا ڕۆژی هه‌ینی 5-1
خۆپیشاندانى له‌به‌رامبه‌ر سه‌فاره‌تى
ئه‌مریکى به‌ئاماده‌بونى ئه‌ندامان و دۆستان و
هاوریانیک له‌حیزبى کۆمۆنیستى کریکارى ئیران –
حکمتیست ئه‌نجام دا، ئه‌م خۆپیشاندانه
به‌به‌رزکردنه‌وه‌ى شیعاره‌کانى: نا بۆ بۆش،
نا بۆ بیکه‌ر هاملتۆن، به‌لى بۆ ریفراندۆم بۆ
سه‌ر‌به‌خۆیى کوردستان،
No to Bush،
No to Baker-HamiltonYes to a Referendum for
Kurdistan's Independence
به‌زمانه‌کانى کوردى و ئینگلیزى و هه‌روه‌ها
ووته‌یه‌کى کورت به‌زمانى ئینگلیزى،
به‌به‌رده‌وامى له‌گه‌ل شیعاره‌کاندا
ئه‌وترایه‌وه، که ئه‌و شیعار‌و وته‌یه
ده‌بوه شوینى سه‌رنجى سه‌دان که‌س که‌به‌و
ناوه‌دا هاتوچویان ده‌کرد.
به‌دوایدا هه‌یئه‌تیک له‌کۆمیته‌ى به‌ریتانیا
که‌پیکهاتبوو له‌هاوریان ( پرشنگ ئه‌حمه‌د،
ده‌شتى جمال و نورى به‌شیر ) چاویان که‌وت
به‌نوینه‌رى سه‌فاره‌تى ئه‌مه‌ریکى
له‌به‌ریتانیا، یاداشتی ناڕه‌زایه‌تی
خۆپیشانده‌رانیان ته‌سلیم به سه‌فاره‌ت کرد
که تیایدا ناڕه‌زایه‌تی له‌به‌رامبه‌ر
سیاسه‌تی ئه‌مریکا له عیراق و کوردستان
به‌یانکرابوو و ریگاچاره‌ى ریفراندۆم بۆ
سه‌ربه‌خۆیی کوردستان ته‌ئکید کرابؤوه.
هه‌روه‌ها هه‌یئه‌ته‌که قسه‌وباسیکى کورتی
له‌گه‌ل نوینه‌رى سه‌فاره‌تى ئه‌مریکا کرد
سه‌باره‌ت به‌راپۆرتى بیکه‌ر هاملتۆن و
سیاسه‌تیک که ئه‌مریکا به‌رامبه‌ر
به‌کوردستان گرتویه‌ته به‌ر. وه ریگا چاره‌ى
حیزبیان بۆ ئاینده‌ى کوردستان خسته روو.
خۆپیشاندانه‌که به‌دواى دانى شیعاریکى زۆر و
قسه‌وباسیکى کورتى پرشنگ ئه‌حمه‌د لیپرسراوى
کۆمیته له‌سه‌ر چاوپیکه‌وتنى هه‌یئه‌ته‌که
له‌گه‌ل نوینه‌رى سه‌فاره‌ت، بۆ ئاماده‌بوان،
کۆتایى پی هات.
سوید، ستۆکهۆلم:
به‌به‌شداری ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له
ئازادیخوازان و خوازیارانی ریفراندۆم سه‌عات
1.30ی پاشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی هه‌ینی 5-1 کۆمیته‌ی
ستۆکهۆلمی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عیراق به
مه‌به‌ستی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر
سیاسسه‌تی ئه‌مریکا له کوردستان و عیراق و بۆ
خواستی ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان،
له به‌رامبه‌ر سه‌فاره‌تی ئه‌مریکا
خۆپیشاندانێکی سازدا. له سه‌ره‌تای ئه‌م
خۆپیشاندانه شه‌مال علی قسه‌وباسی بۆ
ئاماده‌بووان کرد و تیایدا ئاماژه‌ی به
بایه‌خی خۆپیشاندان بۆ خواستی ریفراندۆم کرد و
ووتی ئه‌مه ئه‌و ڕێگایه‌یه که ده‌بێت
جه‌ماوه‌ری کوردستان بۆ به‌رگرتن به
کاره‌ساتێکی تر، که وه‌ک به‌رهه‌می فه‌شه‌لی
سیاسه‌تی ئه‌مریکا و فه‌شه‌لی هاوکاتی
ئه‌حزابی ده‌سه‌ڵاتداری کوردستان مومکینه
بێته کایه‌وه، بگیرێته به‌ر. هه‌روا
ته‌ئکیدی له‌سه‌ر ئه‌وه کرد که ئه‌مه
سه‌ره‌تای کارمانه و ده‌بێت له هه‌وڵی
ئه‌وه‌دا بین که خۆپیشاندانی فراوانتر و
گه‌وره‌تر ئه‌نجامبده‌ین تاکو ئه‌م خواسته
به‌رهه‌قه‌ی خه‌ڵکی کوردستان به گوێی دنیا
بگه‌یه‌نین.
پاشان یاداشتێک که ئاماده کرابوو له لایه‌ن
شه‌ماڵ علی به زمانی کوردی بۆ ئاماده‌بووان
خوێندرایه‌وه. هه‌روا هه‌ڵاله ڕافع به
زمانی سویدی سه‌باره‌ت به خۆپیشاندانه‌که بۆ
ئاماده‌بووان قسه‌و باسی کرد. پاش ئه‌وه
شه‌ماڵ علی به نوینه‌رایه‌تی خۆپیشانده‌ران
یاداشتی ناڕه‌زایه‌تی پێشکه‌ش به نوێنه‌ری
سه‌فیری ئه‌مریکا له سوید کرد و له
قسه‌وباسێکی کورت‌دا ته‌ئکیدی له‌وه کرده‌وه
که نه سیاسه‌تی چه‌ندین ساڵه‌ی ئه‌مریکا له
به‌رامبه‌ر عیراق و کوردستان و نه سیاسه‌تێک
که ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه به دوای ڕاپۆرتی
به‌یکه‌ر-هامڵتۆن بگیرێته به‌ر جێگای قبووڵی
خه‌ڵکی کوردستان نییه و خه‌ڵکی کوردستان
خوازیاری ئه‌وه‌ن که ئه‌و مافه‌یان پێ بدرێت
که له ریفراندۆمێکی ئازاد‌دا چاره‌نووسی
خۆیان دیاری بکه‌ن. هه‌روا ووتی که ئه‌مریکا
وه‌ک هێزێک که عیراقی داگیرکردووه ده‌بێت
چاو به سیاسه‌ته‌کانی خۆیدا له‌وانه سیاسه‌تی
به‌زۆر ئیلحاقکردنه‌وه‌ی کوردستان به
عیراقێکی قه‌ومی عه‌ره‌بیه‌وه بخشێنێته‌وه.
نوێنه‌ری سه‌فیر به‌ڵێنی دا که هه‌م
یاداشته‌که و هه‌م ناوه‌رۆکی ئه‌و
قسه‌وباسانه‌ی کرا له ڕێگای سه‌فیره‌وه که
بۆ پشووی سه‌ری ساڵ چووبووه‌وه بۆ واشنتۆن
به ئیداره‌ی ئه‌مریکا بگه‌یه‌نێت.
خۆپیشاندان که تیایدا هوتافی وه‌ک :
(ئه‌مه‌یه خواستی هه‌مووان، ریفراندۆم،
سه‌ربه‌خۆیی کوردستان) ، (مافی خه‌ڵکی
کوردستانه مافێکی سه‌ره‌تایی، ریفراندۆمی
ئازاد و بڕیاردانی جیایی) (نا بۆ فیدرالیزم،
نا بۆ به‌یکه‌ر-هاملتۆن، به‌ڵێ بۆ ریفراندۆم و
سه‌ربه‌خۆیی کوردستان) ده‌ووترایه‌وه، دوای
نزیکه‌ی سه‌عاتێک کۆتایی پێهات.
سوید، یه‌تۆبۆری:
کۆمیته‌ی یۆتۆبۆری حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری
عێراق ڕۆژی هه‌ینی 5/1/2007 ئاکسێۆنێکی
له‌نێو سه‌نته‌ری شاری یۆتۆبۆری ، له (برونس
پارکن)، سازدا.
ئه‌م خۆپیشاندانه له ژیر درووشمی (ڕیفراندۆم
بۆ سه‌ربه‌خۆی کوردستان هه‌رئێستا وه‌ڵامی
ئێمه‌یه به‌بۆش وبێکه‌ر هامڵتۆن) که
به‌لافیته‌یه‌کی گه‌وره به زمانی سویدی
نوسرابوو ئه‌نجامدرا، هاوکات به بڵاو
کردنه‌وه‌ی سه‌دان به‌یاننامه‌ی حیزب به‌زمانی
سویدی سه‌رنجی ڕیبواران و ئاماده‌بووان
به‌ره‌و ناوه‌رؤکی خواستی خۆپیشاندانه‌که
ڕاکێشراوو چه‌ندین پرسیار وگفتوو گۆ له
لایه‌ن ئاماده بووانه‌وه ڕو به‌ڕوی
هاوڕێیانێک کرایه‌وه که له‌وێ ئاماده‌بون،
ئه‌مه‌و ئاکسێۆنه‌که زیاتر له کاتزمێرێکی
خایاندوو سه‌رکه‌وتووانه کۆتایی هات.
فنلاندا، هیلسینکی
هه‌ر له هه‌مان رۆژ کۆمیته‌ی فینلاندی حزبی
کۆمۆنیستی کریکاری عیراق له ناو سه‌نته‌ری
شاری هلسنکییه‌وه وێڕای ووتنه‌وه‌ی هوتافات
رێپێوانێکی به‌ره‌وه سه‌فارت به‌ڕێخست.
له به‌رده‌می سه‌فاره‌ت سه‌ره‌تا هاورێی
مسته‌فا باهر به‌ناوی کۆمیته‌ی فنلاندای
حزبه‌وه به خێرهاتنی به‌شدار بوانی کرد و
پاشان قسه‌ی بۆ به‌شدار بوان کرد که تیایدا
باسی وه‌زعی ناله‌بار‌ی دانیشتوانی کوردستانی
کرد له لایه‌ن حکومه‌ته مه‌رکه‌زیه یه‌ک
له‌دوای یه‌که‌کانی عیراقه‌وه دانیشتوانی
کوردستان توشی چ کاره‌ساتیک بوون. هه‌روا وتی
فیدرالیزم دادی خه‌لکی کوردستان نادات و
ته‌نها ڕیگا بۆ ئه‌وه‌ی کوردستان رزگاری بێت
له‌و زولم‌و زۆره پێویسته که ده‌وله‌تی
سه‌ربه‌خۆی هه‌بێ.هه‌روا ووتی که ریفراندۆم
هه‌قیکی ره‌وای خه‌لکه وه پێویسته ئه‌مریکا
ئه‌م هه‌قه به ره‌سمی بناسێت. له کۆتایی
قسه‌کانیدا داوای له ته‌واوی ئازادیخوازانی
کوردستان کرد که شان به شانی حزب بێنه
مه‌یدان بۆ وه‌دیهینانی ئه‌م داخوازیه.
پاشان دوو که‌س له نوێنه‌ری سه‌فاره‌تی
ئه‌مه‌ریکا هاتنه لای ئاماده بوان، له
لایه‌ن هاورێ جمال صالح وه ئالا فرج
پێشوازیان لی کرا ویاداشته‌که‌یان ته‌سلیم
کرد. نوێنه‌رانی سه‌فاره‌ت به‌ڵینیان دا که
پاش گه‌رانه‌وه‌ی سه‌فیر که بۆ پشوی سه‌ری
ساڵ چووه‌ته‌وه ئه‌مه‌ریکا، یاداشته‌که‌ی
ته‌سلیم بکه‌ن.
شایانی باسه خۆپیشاندانه‌که پاش ماوه‌ی نیو
سه‌عات مانه‌وه له به‌رده‌م سه‌فاره‌تدا
کۆتایی هات.
هۆله‌ندا، ده‌نهاغ
به مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی ناره‌زایه‌تی دژ به
ڕاپۆرتی بیکه‌ر-هاملتۆن و به‌رزکردنه‌وه‌ی
خواستی ڕیفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان،
کۆمیته‌ی هۆڵه‌ندای حزب خۆپیشاندانێکی
هیمنانه‌ی سازدا بۆ به‌رده‌م سه‌فاره‌تی
ئه‌مریکا له شاری ده‌نهاغ.
وه‌ک بڕیاردرابوو سه‌عات 13:00 له مه‌یدانی
نزیک سه‌نترال ستاشیۆن هاوڕێیانی حیزب
پیشوازیان له خۆپیشانده‌ران کرد. کاتژمیر
14:00 ڕێپێوان ده‌ستیپێکرد. لافته‌یه‌کی
گه‌وره که به ئینگلیزی له‌سه‌ری نووسرابوو
"نا بۆ بۆش، نا بۆ بیکه‌ر-هاملتۆن...به‌ڵێ بۆ
ڕیفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان" له
پێشه‌وه‌ی ڕێپێوانه‌که‌دا به‌رزکرابۆوه‌و
له‌گه‌ڵ ده‌نگی مۆسیقا‌و شاورلیدان سه‌رنجی
ده‌وروبه‌ری ڕاکیشابوو. ڕێپێوان که گه‌یشته
به‌رده‌م سه‌فاره‌ت بۆ ماوه‌ی 40 ده‌قیقه به
هوتافکێشان سه‌رنجی ده‌ورووبه‌ری ڕاکێشا.
خۆپیشانده‌ران چه‌ندین پلاکارتی کوردی‌یان
به‌رزکردبۆوه که ئه‌م شیعارانه‌ی له‌سه‌ر
نووسرابوو: " ڕیفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی خواستی
خه‌ڵکی کوردستان"، "نامانه‌وێ ..نامانه‌وێ
کوردستان بچێته‌وه سه‌ر عیراق"، "بژی خواستی
ڕیفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان"و "ڕێی
ڕزگاری کوردستان.. ڕیفراندۆمه.. ڕیفراندۆم".
(گۆران رشید) به نوێنه‌رایه‌تی
خۆپیشاندانه‌که یاداشتنامه‌یه‌کی تایبه‌تی
پیشکه‌شکرد به سه‌فاره‌ت و داوای لێکردن که
به‌شێوه‌یه‌کی ڕه‌سمی وه‌ڵامی ئه‌و
یاداشتنامه‌یه بده‌نه‌وه. نوینه‌ری
سه‌فاره‌تیش به‌لینی دا که به خیرایی وه‌ڵام
بده‌نه‌وه.
جیگای ووتنه که سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی ڕۆژی
خۆپیشاندان هه‌ینی بوو و کورده‌کانی هۆله‌نداش
سه‌رقالی کارکردن بوون، به‌ڵام ژماره‌یه‌کی
به‌رچاوی خه‌لک ئاماده‌ی ئاکسیۆنه‌که بوون.
سویسرا، بێرن
کۆمیته‌ی سویسرای حزب له‌رۆژی 6ـ1 دا له‌شاری
بێرن له‌کاتژمێر14 رێپێوانێکی سازدا، که له
هێلڤاتیاپلاتزه‌وه ده‌ستی پێ‌کرد به‌ره‌و
سه‌فاره‌تی ئه‌مریکی. له‌به‌رده‌م سه‌فاره‌ت
شیعاری (نا بۆ بۆش ، نا بۆ به‌یکه‌ر-هاملتۆن ،
به‌ڵی بۆریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی کوردستان)،
(ئه‌مه‌یه خواستی هه‌موان، ریفراندۆم،
سه‌ربه‌خۆیی کوردستان) به‌ده‌نگی به‌رز
ده‌وترایه‌وه له‌لا‌یه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه،
نه‌به‌ز سلیم سکرتێری کۆمیته وێرای
به‌خێرهاتنی ئاماده‌بووان باسی تقریری
به‌یکه‌ر-هاملتونی کرد‌و خواستی ریفراندۆم و
جیابونه‌وه‌ی کوردستانی وه‌ک به‌دیلێکی عملی
خسته روو. ئه‌مه و خۆپێشاندانه‌که له ناو
شۆرو شه‌وقێ ئاماده‌بووان سه‌رکه‌وتووانه
کۆتایی هات.
شایانی باسه وه‌فدی کۆمیته پێشتر
سه‌فاره‌تیان ئاگادار کردبۆوه بۆ قسه‌وباس و
پێدانی نامه‌ی ناره‌زایه‌تی به‌سه‌فیر، که
له وه‌ڵامدا کاربه‌ده‌ستانی سه‌فاره‌ت
داوایانکردبوو که رۆژی 2شه‌ممه و پاش
ئه‌وه‌ی سه‌فیر ده‌گه‌ڕیته‌وه مه‌وعد
داده‌نێن بۆ یه‌کتر بینین، کۆمیته‌ش ئه‌م
پێشنیاره‌ی قبو‌ڵ کرد.
نه‌رویج، ئۆسلۆ
ڕۆژی شه‌ممه ڕێکه‌وتی 06.01.2007 ڕێکخراوی
نه‌رویجی حزب بۆ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین
به‌رامبه‌ر به سیاسه‌ت و ستراتیژی ئه‌مریکا‌و
ڕاپۆرته‌که‌ی به‌یکه‌ر_هامڵتۆن، له به‌رده‌م
سه‌فاره‌تی ئه‌مریکادا له ئۆسلۆ کۆبۆوه.
تیایدا لافیته‌یه‌کی گه‌وره و چه‌ندین تراکت
به‌رزکرابوونه‌وه بۆ ته‌ئکیدکردنه‌وه
له‌سه‌ر به ڕه‌سمی ناسینی ڕیفراندۆم بۆ
خه‌ڵکی کوردستان و بڕیاردان له‌سه‌ر
جیابوونه‌وه‌ی کوردستان. پاش نزیکه‌ی سه‌عاتێک
کۆبوونه‌وه‌که کۆتایی پێهات...
که‌نه‌دا، تۆرنتۆ
کۆمیته‌ی تۆرنتۆی حزب پاشنیوه‌ڕۆی شه‌ممه 6-1
خۆپیشاندانێکی له‌به‌رده‌م قونسولیه‌تی
ئه‌مریکا سازدا که تیایدا کۆمه‌ڵێک پلاکارد و
دروشم بۆ خواستی ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی
کوردستان به‌رزکرایه‌وه.
کۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی حزبی کۆمۆنیستی کریکاریی
عیراق
2007-01-07 |