|
هۆڵه‌ندا
کۆمیته‌ی سه‌رپه‌رشتکاری یه‌کی ئایار له
هۆڵه‌ندا ، بۆڕێزگرتن له‌م یاده پیرۆزه،
له‌ڕۆژی 27-4- 2007 کاتژمێر شه‌شی ئێواره
هه‌ستان به‌ڕێکخستنی مه‌راسیمێک له شاری
زۆترمیرzoetermeer))
.به ئاماده بوونی هاوڕێیانی کۆمیته‌ی حککع و
ژماره‌یه‌ک له که‌سانی ئازادیخواز‌و به
به‌شداری دوو نوێنه‌ری حیزبه چه‌په‌کانی
هۆڵندا-زۆترمیر. پارتی سۆسیالیستsp
.وه پارتی چه‌پی سه‌وزgroen
links.
له فه‌زایه‌کی پڕ شوروشه‌وقدا مه‌راسیمه‌که
به‌سروودی ئینترناسیونال ده‌ستی پێ‌کرد. پاشان
وتاری حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق
له‌لایه‌ن( دانا بهادین) لێپسراوی کۆمیته‌ی
هۆله‌ندا-حککع به‌کوردی خوێندرایه‌وه .
وه هه‌روه‌ها وتاری حزبی کۆمۆنیستی
کرێکاریی عێراق له لایه‌ن هاورى (ریناتا)
به زمانی هۆله‌ندی خوێندرایه‌وه .وه
به‌ڕێز ڕێناتا، له چوارچێوه‌ی هاوکاری و
دۆستایه‌تی بۆ حککع و بۆ ڕێزگرتن له ده‌ورو
جێگای هاوڕێ مه‌نسوری حیکمه‌ت ،له‌ئاست
بزووتنه‌وه‌ی یه‌کسانیخوازیدا ،بیر‌و ڕاو
بۆچوونه پڕبایه‌خه‌کانی که له دوو
مه‌لزه‌مه‌دا به زمانی ئینگلیزی ئاماده‌ی
کردبوو،وه‌کو دیاریه‌کی جه‌ژنی یه‌کی ئایار،
پێشکه‌ش به هه‌ردوو نوێنه‌ری ئه‌و حزبانه
کرا . دواتر هه‌ردوو حزبی ناوبراو داوای
په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامیان له گه‌ڵ کۆمیته‌ی
هۆله‌نده ى حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراقدا
کرد‌و ئاماده‌یی خۆیان بۆ هاوکاریکردن
ده‌ربڕی. له په‌یوه‌ند به وه‌زعی
عێراقه‌وه وتاری کۆنگره‌ی ئازادی عێراق له
لایه‌ن هاورێ( سلام الربیعی) به زمانی عربی
خوێندرایه‌وه. وه به‌دوایدا هاوڕێ محمود
عثمان به‌زمانی هۆڵندی گرنگی کۆنگره‌ی ئازادی
عێراقی بۆ ئاماده‌بووان باسکرد، وه‌کو
پێداویستیه‌کی سیاسی بۆ ده‌ربازبوون له
بارودۆخی ناهه‌مواری ئێستای عێراق. پاشان به
مۆسیقا‌و شایی که تا کاتژمێر 11ی شه‌وی خایاند
،کۆتایی به‌مه‌راسیمه‌که هێنرا له
فه‌زایه‌کی پڕشۆرو شه‌وقی هاوڕێیانه‌دا.
ئه‌ڵمانیا
رۆژی شه‌ممه رێکه‌وتی 28.04.2007 رێکخراوی
حز‌ب له شاری کالسرۆ به‌شداری له جه‌ژن
وکۆبونه‌وه‌یه‌کی جیهانی دا کرد که‌وا
له‌لایه‌ن رێکخراوی چه‌پی سۆسیالیستی یه‌وه
سازدرا ،له‌م کۆبونه‌وه‌یه‌دا که‌وا به
به‌شداری چه‌ندین ئه‌حزاب ورێکخراوی سیاسی
وجه‌ماوه‌ری جۆراو جۆر له ئه‌ڵمانی و تورکی و
ئه‌فریقایی به‌رێوه‌چوو، ووتاری حز‌ب به
بۆنه‌ی رۆژی جیهانی چینی کرێکاره‌وه، له
لایه‌ن هاورێ (موسلح ئه‌سعه‌د حه‌مه‌د )ه‌وه
به‌زمانی ئه‌ڵمانی خوێندرایه‌وه ،له هه‌مان
کاتدا بڵاوکراوه‌و به‌یاننامه‌کانی حز‌ب له
هۆڵی کۆبوونه‌وه‌که له‌سه‌ر مێزکتێبێک
ئاماده‌کرابوو.
رۆژی سێ شه‌ممه رێکه‌وتی 1 یه‌کی ئایار
رێکخراوی حز‌ب له شاری کالسرۆ به‌شداری
له‌رێپێوانی یه‌کێتی کرێکارانی ئه‌ڵمانیادا
کرد، هاورێیانی حز‌ب له‌م رێپێوانه‌دا چه‌ندین
تراکت و لافیته به‌زمانه‌کانی ئه‌ڵمانی ،
کوردی ، عه‌ره‌بی ، که خواست ودروشمه‌کانی
حزبی له‌سه‌ر نوسرابوو له‌نێو رێپێوانه‌که‌دا
به‌رزکرده‌وه و نیشاندا، و هه‌روه‌ها له‌نێو
ریزی به‌شداربواندا به‌یاننامه‌ی حزبیان
به‌زمانی ئه‌ڵمانی سه‌باره‌ت به رۆژی جیهانی
چینی کرێکار بڵاوکرده‌وه.
رۆژی سێ شه‌ممه رێکه‌وتی 1یه‌کی ئایار
،هاورێیانی حز‌ب له‌شاری به‌رلین به‌هاوکاری
هاورێیانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئێران ـ
حیکمه‌تیست له‌شاری به‌رلین به‌شداریان له
مه‌راسیمی یه‌کی ئایار له‌وشاره‌دا کرد ،له‌م
مه‌راسیمه‌دا به‌یاننامه‌ی حز‌ب سه‌باره‌ت
به‌رۆژی جیهانی چینی کرێکار بڵاوکرایه‌وه.
فنلاند
هێلسنکی
سه‌رله‌به‌یانی رۆژی 1 ی ئایار ئه‌ندامان و
دۆستانی حز‌ب له سه‌نته‌ری شاری هلسنکی
پایته‌ختی فنلاند، خێمه‌یه‌کی ته‌بلیغیان دانا
که به لافیته‌وتراکت رازێنرابووه‌وه.
مێزکتابێک دانرابوو که‌تیایدا چه‌ندیک
نامیلکه‌و په‌رتوک به زمانی کوردی، عربی.
فنلاندی دانرابوو. بوه هۆی ئه‌وه‌ی که
ئاماده‌بوان پرسیاری له‌سه‌ر وه‌زعی خه‌ڵکی
عیراق وه وه‌زعی حز‌ب, بکه‌ن وه ژماره‌یکی
به‌رچاوو له کتیبه‌کانی هاوری منسور حکمت که
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئاماده کرابوو به زمانی
فنلاندی فرۆشرا.هاوکات به سه‌دان وێنه له
به‌یاننامه‌ی کۆمیته‌ی ده‌ره‌وه که به‌زمانی
فنلاندی ئاماده‌کرابوو به‌سه‌ر
ئاماده‌بوواندا دابه‌ش ده‌کرا.
پاشان هاورێیان و دۆستانی حز‌ب به لافیته‌ی
تایبه‌ته‌وه به‌شداری مارشی ئایاریان کرد،
وه به‌یان نامه‌و. رۆژنامه‌یه‌ک که
به‌زمانی فنلاندی بۆ یه‌کی ئایار ئاماده
کرابوو بڵاوکرایه‌وه.
لاهتي
ڕۆژی یه‌کی ئایار کات ژمێر یه‌کی پاش نیوه‌ڕۆ
له لایه‌ن حیزبه چه پ و کرێکاریه‌کانی شاری
لاهتی و به به‌شداری هاوڕێیانی حزبی
کۆمۆنیستی کرێکایی عێراق یه‌کی ئایار
به‌ڕێوه چوو، سه‌ره‌تا له سه‌نته‌ری
شاره‌وه به لافیته و ئاڵای سور و مارش به
ناو شاردا و به‌ره‌و گلکۆی گیانبه‌ختکردوانی
ڕێگای کۆمۆنیزمدا تێپه‌ڕین،
که به‌ناو ئاپۆڕه‌ی خه‌ڵکانێکدا که له‌سه‌ر
شه‌قامه‌کان وه‌ستا بوون بۆ پێشوازی له
ڕێێوانه‌که هاوڕێیانی حز‌ب به‌یاننامه‌کانی
کۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی حزبیان به‌سه‌ردا دابه‌ش
کردن.
پاش چه‌ند ساتێک وه‌ستان له باخچه‌ی
گیانبه‌ختکردوانی ڕێگای کۆمۆنیزم له وێوه
به‌ره‌و سه‌تامای(به‌نده‌ر)ی شار چوون و له‌وێ
مه‌راسیم ده‌ستی پێ‌کرد.
که ده‌وری هاوڕێیانی حیزب هات بۆ قسه کردن
سیروان ئه‌مین به‌یاننامه‌ی کۆمیته‌ی
ده‌ره‌وه‌ی حزبی بۆ ئاماده‌بووان خوێنده‌وه،
هه‌ر له‌وێشدا به‌یاننامه و نامیلکه‌ی
کۆنگره‌ی ئازادی عێراق له لایه‌ن
هاوڕێیانه‌وه بڵاو کرایه‌وه.
به‌شی دووه‌می مه‌راسیمه‌که به گۆرانی و
موزیک تا ئێواره‌یه‌کی دره‌نگ درێژه‌ی هه‌بوو.
سويد
ستۆکهۆڵم
كوميتةي ستوكهولمي حزبي كومونيستي كريكاریی
عيراق روذي ية كي ئايار بة هاوكاري لة طة ل
كوميتة ي ستوكولمي حيزبي كومونيستي كريكاري –
حيكمتيست لة نيوةندي شار سةر لة بةياني رؤذي
يةكي ئايار بةهة لداني خيمةي تة بليغاتي و
داناني ميزكيتابي رازاوة وهة لواسيني شيعارو
ثوستة رةكاني ماكس و منسورحكمت وة بلاو كردنة
وةي بة يان و بلاوكراوة كاني حيزب بة شداريان
لة ئاكسيون و ميتينطي سة راسة ري شار كرد كة
حيزبي ضةثي سويد و ريكخراوة ضة ث و كريكارية
كاني سويد بيي بةو بؤنةوة ثيي هة لسابوون.
لةو خيمة تةبليغاتيةدا كة ذمارةيةكي زؤر لة
خةلكي بة به بان و نووسراوو بلاو كراوةكاني
حيزب ئاشنا بوون , سةرباري بلاوكردنةوةي
بةيانةكاني حيزب لةسة ر ئامانج و سياسةتةكاني
حيزب بؤ ئةو كةسانة تةوزيح درا, ئةمةو ئةو
خيمة تةبليغاتية تا كاتذمير 4 ي دوا نيوةرؤ
دريذةي بوو.
يوتوبورى
کۆمیته‌ی ێۆتۆبۆری حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی
عێراق به‌بۆنه‌ی یه‌کی ئایاروه له‌ناوه‌ندی
شار له‌گه‌ڵ هه‌ندێ له ئه‌حزاب وکۆمه‌ڵه‌ی
چه‌پی سویدی وعێراقی یادی یه‌کی ئایاریان
به‌ڕێخست ، به‌دانانی مێز کتاب وبڵاو
کردنه‌وه‌ی بڵاوکراوه‌کانی حیزب وکۆنگره‌ی
ئازادی عێراق وهه‌ره‌وه‌هاسه‌دان به‌یاننامه‌ی
حیزب و کۆنگره‌ی ئازادی عێراق به زمانه‌کانی
( کوردی، عه‌ره‌بی، ئینگلیزی)له‌نێو
ئاماده‌بوواندا بڵاو کرانه‌وه که هاوڕێیانی
حیزب له‌گه‌ڵ زۆرێک له ئاماده‌بووان که‌وتنه
گفتووگۆ چه‌ندین پرسیار له‌لایه‌ن
ئاماده‌بووانه‌وه کراو که له‌لایه‌ن
هاوڕێیانی ئێمه‌وه وه‌ڵام درانه‌وه،
هه‌روه‌ها کۆمه‌کی مالی بۆ هه‌ریه‌ک له حز‌ب
وکۆنگره‌ی ئازادی عێراق کۆکرانه‌وه، که‌نزیک
به‌به پێنج کاتژمێری خایاندوو
سه‌رکه‌وتووانه کۆتایی هات.
كه نه دا
تۆرۆنتۆ
ڕۆژی شه‌مه 5-5-2007 کات ژمیر 2:00 ی پاش
نیوه‌ڕۆ ڤستیڤاڵی یه‌کی ئایار له شاری
تۆرۆنتۆی که‌نه‌دا له لایه‌ن حزبی کۆمۆنیستی
کرێکاریی عێراق –کۆمیته‌ی که‌نه‌دا و حزبی
حکمه‌تیست و کۆنگره‌ی ئازادی عێراقه‌وه
به‌رپا کرا.
سه‌ره‌تا هاوڕی جه‌لال سه‌عید به خێر هاتنی
ئاماده بووانی کرد و پیرۆز بایی جه‌ژنی
ئایاری له ئاماده بوان کرد و به‌رنامه‌کانی
پێشکه‌ش کرد.
ڤستیڤاڵه‌که
به سروودی ئه‌نته‌رناسیونال له لایه‌ن
هاوڕێ مه‌حه‌مه‌د غه‌فووره‌وه ده‌ستی پێ کرد
و پاشان ووته‌ی کۆمیته‌ی که‌نه‌دای حیزبی
کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق له لایه‌ن هاوڕێ
عادل ئه‌حمه‌د سکرتێری کۆمیته‌ه‌وه پێشکه‌ش
کرا .ووته بێژی دووه‌م هاوڕێ مینۆ هومه‌یلی
سکرتێری کۆمیته‌ی که‌نه‌دای حزبی حیکمه‌تیست
بوو.
له کۆتایی دا هاوڕێ ئه‌مجه‌د علی به‌یانی
کۆنگره‌ی ئازادی عێراقی که به بۆنه‌ی یه‌کی
ئایاره‌وه ده‌رچووبوو بۆ ئاماده بووان
خوێنده‌وه.
شایانی
باسه هه‌ر له‌و ڤستیڤاڵه‌دا
خواردن و خواردنه‌وه سێرڤ کرا و ئام
ڤستیڤاڵه بوو به مایه‌ی خۆشحاڵی ئاماده
بووان.
نه‌رویج
ئوسلو
دانانی مێزکتێبێک له مه‌یدانی یۆنگستۆرگه
شوینی کۆبوونه‌وه‌ی ڕێپێوانی یه‌کی ئایار که
به لافیته‌و شیعاره‌کانی حز‌ب و کۆنگره‌ی
ئازادی عێراق و پێشانگه‌یه‌کی وێنه‌یی له‌سه‌ر
داگیرکاری ڕازێندرابووه‌وه. هاوکات دانانی
ئه‌ده‌بیاته‌کانی حز‌ب و به‌یاننامه‌ی ڕێکخراوی
ده‌ره‌وه‌ی حز‌ب به زمانه جۆراوجۆره‌کان
له‌سه‌ر مێزکتێبه‌که و بڵاوکردنه‌وه‌ی سه‌دان
وێنه له به‌یاننامی ڕێکخراوی ده‌ره‌وه به
زمانی نه‌رویجی له نێو ئاماده‌بوواندا.
به‌شداریکردنی هاوڕێیان و دۆستانێکی زۆری حز‌ب
له ڕێپێوانه‌که‌دا به شیعار‌و لافیته‌ی
سه‌ربه‌خۆی خۆمانه‌وه به زمانی نه‌رویجی که
تیایدا نوسرابوو "نا بۆ شه‌ڕ، نا بۆ داگیرکاری
و کوشتنی تایفی!، بیمه‌ی بێ‌کاری و
چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی کرێ بۆ هه‌موان!" شایانی
باسه له کاتی ڕێپێوانه‌کدا سروودی
ئه‌نته‌رناسیونال به زمانی کوردی له لایه‌ن
به‌شداربووانه‌وه ده‌وترایه‌وه‌و له‌زۆر
شوێنیش‌دا به چه‌پڵه‌ڕێزان پێشوازیان له
لافیته‌که‌مان ده‌کرد و پشتیوانیان بۆ
ڕاده‌گه‌یاندین.
فرێدریکستاد
هاوڕییانی حز‌ب له‌م شاره‌دا هه‌ر له پێش
ئایاره‌وه کۆمیته‌یه‌کی هاوبه‌شیان له‌گه‌ڵ
حزبه چه‌په‌کانی نه‌رویجدا پێکهێنا بۆ
سازدانی ئایار ئه‌مساڵ له‌و شاره. کۆمیته‌که
له‌سه‌ر به‌رزکردنه‌وه‌ی شیعاره‌کانی حز‌ب
له‌سه‌ر عێراق ڕێکه‌وتن و چه‌ند ڕۆژێک پێش
ئایار پۆسته‌ره‌کان به‌ناو شاردا
بڵاوکرایه‌وه که ئه‌م شیعارانه‌ی له خۆ
گرتبوو:ئه‌مریکا هه‌ر ئێستا بۆ ده‌ره‌وه له
عێراق و به‌ڵی بۆ عێراقێکی سکۆلار". سه‌رله
به‌یانی 1 ی ئایاریش مه‌راسیم ده‌ستپێکرد و
هاوڕێ جبار محسن ووته‌ی حزبی پێشکه‌ش به
ئاماده‌بووان کرد که بریتی بوو له
به‌یاننامه‌ی ڕێکخراوی ده‌ره‌وه‌ی حز‌ب به
زمانی نه‌رویجی و دوواتریش قسه‌وباس له‌سه‌ر
داگیرکاری ئه‌مریکا کرا له لایه‌ن
ئاماده‌بووانه‌وه. دوای ته‌واوبوونی
مه‌راسیمه‌که هاوڕێیانی حز‌ب به ڕێپێوان
به‌ره‌و مه‌یدانی شار به لافیته‌و شیعاراتی
خۆمانه‌وه له‌گه‌ڵ ئاماده‌بووانی
مه‌راسیمه‌که به‌ڕێکه‌وتن و هه‌مان شیعاری
شاری ئۆسلۆ به‌رزکرابووه‌وه. شایانی باسه
چه‌ندین که‌سی دانیشتووی ئه‌و شاره له پشت
شیعاره جیاجیاکانمانه‌وه ده‌ڕۆیشتن. هاوکات
چه‌ندین وێنه له به‌یاننامه‌ی حز‌ب به
زمانه جۆراوجۆره‌کان بڵاوکرایه‌وه. شایانی
باسکردنه که دۆستانێکی زۆری حز‌ب له بردنه
پێشه‌وه‌ی ئه‌م چالاکیانه‌دا به‌شداربوون
شه‌وی 4 ی ئایاریش مه‌راسیم و ئاهه‌نگێکی
قه‌شه‌نگ سازکرا که تاییدا کامل احمد سکرتێری
کۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی ووڵات ووته‌یه‌کی پێشکه‌ش
به ئاماده‌بووان کرد. ئاهه‌نگه‌که‌ش له نێو
شۆڕو شه‌وقی ئاماده‌بوواندا که به چه‌ندین
زمان ده‌دووان تا شه‌و دره‌نگانێک درێژه‌ی
هه‌بوو.
کریستیانساند
هاوڕێیانی حز‌ب له‌م شاره به‌شداریان له
خۆپیشاندانی شاردا کرد به لافیته‌ی حزبه‌وه
هاوکاتیش ده‌یان به‌یاننامه‌ی ڕێکخراوی
ده‌ره‌وه‌یان به زمانی نه‌رویجی و ئینگلیزی
له نێو ئاماده‌بوواندا بڵاوکرده‌وه.
ئێواره‌ی هه‌مان رۆژیش هاوڕی سه‌رکه‌وت ئه‌مین
له مه‌راسیم و کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا ووته‌ی حزبی
به زمانی نه‌رویجی پێشکه‌شکرد که بریتی بوو
له به‌یاننامه‌ی ڕێکخراوی ده‌ره‌وه‌و
دوواتریش چه‌ندین پرسیاری ئاڕاسته‌کرا له
سه‌ر سیناریۆی ڕه‌ش و داگیرکاری له عێراقدا و
به‌دیلی ئێمه که وه‌ڵامی به ئاماده‌بووان
دایه‌وه.
ترۆندهایم و کۆنگسڤینگه‌ر
هاوڕێیان و دۆستانی حز‌ب له‌م دوو شاره‌شدا
به‌شداریان له ڕێپێوانی 1 ی ئایاری شاردا کرد
به به‌رزکرنه‌وه‌ی لافیته و شیعاره‌کانی حز‌ب
و بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌ی ڕێکلخراوی
ده‌ره‌وه‌ی حز‌ب له نێو ئاماده‌بوواندا.
به ريتانيا
رؤذي شةمة 29-4-2007 بؤ ثيشوازي لةيةكي
ئايار رؤذي جيهاني ضيني كريكار ريَخراوي
بةريتانيای
حز‌ب ئاهةنطيَكي شادي لةشاري لةندةن
سازكرد،سةرةتا( ثرشنط ئةحمةد) سكرتيري كؤميتةي
ريَكخراوي بةريتانياي حز‌ب ثةيامي ثيَشوازي لة
يةكي ئايار رؤذي جيهاني ضيني كريكار لةثيَناوي
ئازدي و يةكساني وخؤشطوزراني بة ئامادةبوان
راطةياند و هةوالةكاني كار‌و ضالاكي يةكان بةم
بؤنةيةوة لةعيراق لةذير سايةي داطيركاري
ولةكوردستان كة حزبي كؤمؤنيستي كريكاري عيراق
بةريَوةي دةبات بؤ ئامادةبوان باسكرد ،ثاشان
شيريني لةنيو ئامادةبوان ثيَشكةشكرا بة ئاهةنط
و شادي وموسيقا ئةو شةوة رازايةوة.
ئيَوارةي هةمان رؤذ ريَكخراوي بةريتانياي حزبي
كؤمؤنيستي كريكاریی
عيراق ئيَوارة كؤريَكي بؤ (ئاسؤ كةمال،دةشتي
جةمال) ئةنداماني مةكتةبي سياسي حزبي
كؤمؤنيستي كريكاریی
عيراق لةسةر ثيَويستي ثيكهيناني حزبي
كؤمؤنيستي كريكاریی
كوردستان ريَكخست ،لةم كؤرةدا تيشك خرايةسةر
ثيَويستي سياسي و كؤمةلايةتي يةكاني ضيني
كريكاري و زةحمةتكيشي كوردستان بةحزبيَكي
سياسي و جيَ بةجيَكردني بةرنامةي يةك دنياي
باشتر ، لة سةرثيَويستي ثيَكهيناني ئةم
حزبةوة هةنطاوة عةمةلي يةكاني لةناوةوة
و
دةرةوةي كوردستان باسكرا وة هةروةها
ئةولةويتة فةوري يةكاني هةر ئيستاي كاري ئةم
حزبة بؤ يةكلاكردنةوةي ضارةنووسي سياسي
كوردستان بة باري جيابوونةوةو ثيَك هيناني
دةولةتيَكي غةيرةقةومي وغةيرةديني لةكوردستان
و هينانة مةيداني ئيرادةي جةماوةري كريكارو
زةحمةتكيش محوةري باسةكاني كؤبوونةوةكة بوو
،ثاشان ئامادةبوان بة ثرسيار و سةرنجةكانيان
بةشداري قسةوباسةكانيان كرد دواي 3 كاتذمير
كؤرةكة تةواوكرا.
رؤذي سيَ شةمة 1 ئاياري ريَكخراوي بةريتانياي
حز‌ب لةمارشي كؤنطرةي يةكيتي كريكاريةكاني
بةريتانيا
بةبؤنةي يةكي ئايار بةشداري كرد ،مارشةكة
لةبةردةم كتيبخانةي ماركس بةرو ناوةندي شار ي
لةندةن بؤ مةيداني تراظلطاسكؤير كؤبووة. هةر
لةم بؤنةيةدا بة سةدان بةياننامةى ريَكخراوى
دةرةوةى حيزب لة سةر 1 ى ئايار بلاوكرايةوة
لةم مارشةدا دةيان يةكيتي كريكاري بةريتانياو
ريَكخراوي ضةثو هةلسوراي كريكاري بؤ نيشانداني
ريزي يةكطرتوانةو ضينايةتي خؤيان دذ نة نيزامي
سةرمايةداري بةشداريان كرد .
ريَكخراوي بةريتانياي حز‌ب لةم مارشةدا
بةشيعاري بةسيتي جةنط ،بةسيتي داطيركاري،بذي
يةكي ئايار رؤذي جيهاني ضيني كريكاري
،كلريكاراني جيهان يةكطرن لةم مارشةدا بةشداري
كرد، بة سةدان بةياني حزبي كؤمؤنيستي كريكاري
عيراق بةبؤنةي يةكي ئايار لةنيو بةشدار بوان
بلاوكرايةوة.
سویسرا
له ووڵاتی سویسرا وه‌ک ته‌واوی ووڵاتانی دنیا
یادی ڕۆژی یه‌کی ئایار کرایه‌وه. ئه‌م ساڵ
جیاواز له ساڵانی تر ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له
خه‌ڵک به‌شداریان تیاداکرد. کۆمیته‌ی سویسرای
حز‌ب و کۆنگره‌ی ئازای عێراق زۆر چالاکانه
له زوریخ و ستگالن به‌شداریان کرد. له شاری
زوریخ کۆمیته‌ی یه‌کی ئایار 3 ڕۆژی بۆ ئه‌م
یاده دانابوو. مێزکتێب و خێمه‌ی حز‌ب که به
وێنه‌کانی مارکس و مه‌نسور حکمه‌ت
ڕازێندرابووه‌وه له وێ دانراو بووه جێگای
سه‌رنجی ئاماده‌بووان و به‌یاننامه‌ی حز‌ب به‌م
بۆنه‌یه‌وه بڵاوکرایه‌وه.
گروپی ئیمزاکۆکردنه‌وه بۆ پشتگیری له
که‌مپینی جیهانی دژ به ڕه‌شه‌کوژی و
به‌رده‌بارانکردنی ژنان له کوردستان که له
لایه‌ن (شارا عزیز و په‌یمان کریم) ه‌وه
سه‌رپه‌رشتی ده‌کرا توانیان
ڕووداوی نامرۆڤانه‌ی کوشتنی دوعا به‌و
هه‌زاران
به‌شداربووه‌ی یه‌کی ئایار بگه‌یه‌نن و
ژماره‌یه‌کی زۆر ئیمزای ڕێکخراو و که‌سایه‌تی
سویسری و ووڵاته‌کانی تر کۆبکه‌نه‌وه دژ به‌م
کاره نامرؤڤانه‌یه.
له شاری ستگالن به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌کی
زۆر له کرێکاران و خه‌ڵکی ئه‌م شاره یادی
یه‌کی ئایار کرایه‌وه. ووتاری کۆنگره‌ی ئازای
عیراق له لایه‌ن سه‌ردار حامد ه‌وه
خوێندرایه‌وه که باسی له ڕه‌وشی ناهه‌مواری
عێراق و شه‌ڕ و داگیرکاری ئه‌مریکای کرد له
ناوچه‌که‌دا. هاوکات باسی زه‌روره‌تی پشتگیری
به‌ره‌ی چه‌پ و پێشکه‌وتوخوازی سویسرای له
کۆنگره‌ی ئازادی عێراق کرد بۆ ڕزگارکردنی
خه‌ڵکی عێراق له به‌ڵای داگیرکاری ئه‌مریکاو
هێزه کۆنه‌په‌رسته‌کان. بوونی به‌ره‌یه‌کی
پێشکه‌وتنخواز له کۆمه‌ڵگای ئێستای عێراقدا
به چه‌پڵه‌و پشتیوانی ئاماده‌بووان پێشوازی
لێ‌کرا.
ڕێکخراوی ده‌ره‌وه‌ی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی
عێراق |