|
8ی مارس ڕۆژی ده‌نگ هه‌ڵبڕین و ناڕه‌زایه‌تی
نیشاندانه به‌رامبه‌ر به ژێر ده‌سته‌یی
ژنان. ڕۆژی ڕاگه‌یاندنه‌وه‌ی ئه‌م حوکمه‌ی
به‌شه‌ریه‌تی ئازادیخواز و یه‌کسانیخوازه که
ژن و پیاو ده‌بێت به‌رابه‌ر بن.
له سه‌رتاسه‌ری دنیا نابه‌رابه‌ری و
ژێرچه‌پۆکه‌یی ژنان دیارده‌یه‌که که
سیسته‌می سه‌رمایه‌داری هه‌موو ڕۆژێک
به‌رهه‌می دێنێته‌وه. نه‌ک ته‌نها له
ووڵاتانی گیرۆده به ئیسلام که سته‌م له
سه‌ر ژنان به نائینسانیترین و دزێوترین شێوه
به‌ڕێوه ده‌چێت، به‌ڵکو له جه‌رگه‌ی
شارستانیه‌تی سه‌رمایه‌داری دا، سه‌ره‌ڕای
نزیک به سه‌ده‌یه‌ک له خه‌بات و به‌ره‌نگار
بوونه‌وه، هێشتا ژنان له مه‌وقعیه‌تی پله
دووییدا ڕاگیراون و هه‌موو لایه‌نه‌کانی ژیان
به ڕه‌نگی ئه‌م سته‌مه ڕه‌نگکراوه.
ژنان و ڕه‌گه‌زی مێینه، زۆربه‌ی
نه‌خوێنده‌واران، ئاوا‌ره‌کان، په‌نابه‌ران،
مناڵانی له برسا مردوو، قوربانیانی ته‌جاوزی
جنسی، له‌شفرۆشانی دنیان. له پێشکه‌وتووترین
ووڵاتانی سه‌رمایه‌داری دا، ژنان ڕێژه‌یه‌کی
زۆر له خواری سه‌روه‌ت و سامانیان به نسیب
ده‌بێت له کاتێکدا ڕێژه‌یه‌کی زۆر باڵا له
کاری کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
له ئه‌وروپا و ئه‌مریکای شارستانی، ژنان
په‌راوێزخراوترین به‌شی کۆمیۆنیتیه
په‌راوێزخراوه‌کانن. ژنان و کچانی خێزانه
کۆجکردووه‌کان به ڕه‌سمی و ئاشکرا ته‌سلیم
به فه‌رهه‌نگی دواکه‌وتووکراون و له ژێر
ناوی مه‌لتیکاڵچرالیزم و نیسبیه‌تی فه‌رهه‌نگی
به به‌ر چاوی کۆمه‌ڵگاوه له ساده‌ترین
مافه‌کانیان بێ به‌ش ده‌کرێن و زه‌قترین
ته‌جاوز به شه‌خسیه‌تی ئینسانی و
حه‌یسیه‌تیان ده‌کرێت.
ڕۆژی 8ی مارس ڕۆژی نیشاندانه‌وه‌ی ئه‌م
ڕاستیانه و بانگه‌وازی کۆتایی هێنانه به‌م
به‌ربه‌ریه‌ته.
بژی 8ی مارس ڕۆژی جیهانی خه‌بات له دژی
نابه‌رابه‌ری و ئه‌پارتایدی جنسی
کۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی ووڵاتی
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق
05.03.2007 |