|
8 ی مارسی ئه‌مساڵ ڕۆژی ژنان بوو
دژ
به داگیرکاری و بۆ گێڕانه‌وه‌ی مافه‌کانی
ژنان
له 8 ی مارسی ئه‌مساڵدا ڕێکخراوه‌کانی حزب و
نوێنه‌رایه‌تیه‌کانی ڕێکخراوی ئازادی ژنان له
ووڵاته‌کانی ئه‌وروپاو که‌نه‌دادا چه‌ندین
چالاکی و هه‌ڵسوڕانی جۆراوجۆریان ئه‌نجامدا
که میحوه‌ری سه‌ره‌کی قسه‌وباس و شیعاره‌کان
بریتی بوون له "هاوپشتی کردن له خه‌باتی
یه‌کسانیخوازانه‌ی ژنانی کوردستان و عێراق" و
"وه‌ستانه‌وه به دژی داگیرکاری و جه‌نگی
ئه‌مریکاو ئیسلامی سیاسی و قانونه‌کانی
شه‌ریعه‌تدا". ئه‌مانه به‌شێک له‌و
چالاکیانه‌ن که به‌ده‌ستی ئێمه گه‌یشتووه
له هه‌ر ووڵاتێکدا به‌م بۆنه‌یه‌وه:
که‌نه‌دا:
تۆرنتۆ:
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق به‌شداری له
مه‌راسیمی 8 مارسی ئه‌م شاره‌دا کرد که له
لایه‌ن حزب و ڕێکخراوه چه‌په‌کان و ڕێکخراوه
ژنانه ئێرانی و ئه‌فغانیه‌کانه‌وه سازدرا
له رۆژی 10 ی مارسدا. هاوڕ‌ێ که‌ژاڵ عزیز،
کادری حزب و یه‌کێک له هه‌ڵسوڕاوانی بواری
مافه‌کانی ژنان قسه‌وباسێکی بوو له‌سه‌ر
هه‌لومه‌رجی مه‌ینه‌تباری ژنانی عێراق له ژێر
سایه‌ی داگیرکاری ئه‌مریکاو حکومه‌تی قه‌ومی _
ئیسلامی ده‌ستکه‌لای ده‌ستی ئه‌مریکاو
کاریگه‌ری ئه‌م هه‌لومه‌رجه له‌سه‌ر ژیانی
ژنان. له درێژه‌ی قسه‌کانیدا هاوڕ‌ێ که‌ژاڵ
داوای له ڕیکخراوه‌کان و که‌سایه‌تیه‌کانی
نێو بزوتنه‌وه‌ی ژنانی کرد که هاوپشتی ژنانی
عێراق بن بۆ کۆتاییهێنان به داگیرکاری و
دامه‌زراندنی حکومه‌تێکێکی غه‌یره دینی و
غه‌یره قه‌ومی له ڕێگای هاوکاریو
پاڵپشتیانه‌وه بۆ کۆنگره‌ی ئازادی عێراق.
هه‌ر له هه‌مان ڕۆژدا حزب ومه‌کته‌بی ژنانی
کۆنگره‌ی ئازادی عێراق له که‌نه‌دا
به‌شداریان له مه‌راسیمی 8 مارسدا کرد که
له‌لایه‌نDay
(IWD)
Inmternational Women’s
ه‌وه سازکراوبوو که تیایدا ده‌یان
به‌یاننامه‌ی مه‌کته‌بی ژنانی کۆنگره‌ی ئازادی
عێراق بڵاوکرایه‌وه‌و چه‌ند لافیته‌یه‌کیش
به‌رزکرابوونه‌وه که له‌سه‌ریان نووسرابوو
"نا بۆ ده‌ستور و قانونی ئیسلامی، به‌لێ بۆ
یه‌کسانی ژنان". هاوکات مێزکتێبێکی ڕازاوه‌ش
له ناو ساڵۆنه‌که‌دا به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ
حزبی حکمه‌تیست دا دانرابوو. 
ئۆتاوا:
هاوڕ‌ێ مریه‌م عبدالرحمن به ووته‌یه‌ک
به‌شداری له مه‌راسیمی 8 ی مارسدا کرد که
له‌لایه‌ن
(Women’s
Event Net Work)
ه‌وه سازکرابوو. هاوکات چاوپێکه‌وتنێکی سازدا
له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی
(Ottawa Sun)
که ڕۆژنامه‌یه‌کی که‌نه‌دیه. له کاتی
خۆپیشاندانه‌که‌شدا شیحاره سه‌ره‌کیه‌کانی 8
ی مارسی ئه‌مساڵ به‌رزکرابووه‌وه. ڕادیۆی
"ده‌نگی کورد له ئۆتاو" داوه‌تی له هاوڕ‌ێ
مه‌ریه‌م کردبوو که له‌وێدا باسێکی له‌سه‌ر
مێژووی ڕۆژی ژنان کرد له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی
ژنان له کوردستان.
سوید:
ستۆکهۆڵم:
به هاوکاری نزیک به 10 ڕێکخراوی ژنان و
له‌وانه به‌شداری کۆمیته‌ی دیفاع له
مافه‌کانی ژنانی عێراق و ڕێکخراوی ئازادی ژن،
ڕۆژی 8 ی مارس و کاتژمێر 12 ی نیوه‌ڕۆ له
مه‌یدانی "سیرگل" له شاری ستۆکهۆلم
کۆبوونه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری سازدرا که
تیایدا ڕێگا رؤوف به نوێنه‌رایه‌تی ڕێکخراوی
ئازادی ژن له عێراق قسه‌وباسێکی پێشکه‌ش به
ئاماده‌بووان کرد.
هه‌ر هه‌مان رۆژ و له کاتژمێر 6 ی ئێواره‌دا
به به‌شداری کۆمیته‌ی دیفاع له مافه‌کانی
ژنانی عێراق و ڕێکخراوی ئازادی ژن و به
هاوکاری ڕێکخراوه چه‌په‌کان و حزبی چه‌پی
سوید ڕێپێوانی 8 ی مارس سازکرا. له‌و
ڕێپێوانه‌دا که زیاتر له هه‌زار که‌س
به‌شداریان تێداکرد، "یوسفین بریکین"ی ئه‌ندام
په‌رله‌مانی سوید ووتارێکی پێشکه‌شکرد که
تیایدا ئاماژه‌ی به هه‌لومه‌رجی ژنان له
عێراق و ئه‌ڤغانستان و ئه وولاتانه‌دا کرد
که ئه‌مریکا به ناوی ئازادی خه‌ڵکه‌وه
هێرشی کرۆته سه‌ر و داگیریکردووه. هه‌روه‌ها
په‌یامی ڕێکخراوی ئازادی ژنان به هۆی
هه‌لومه‌رجی تایبه‌تی عیراقه‌وه ته‌نها
ووتار بوو که فرسه‌تی پێدرا بخوێنرێته‌وه.
ئه‌م ووتاره بووه جێگای سه‌رنجی هه‌موو
ئامده‌بووان و پێشوازیه‌کی گه‌رمی لێ‌کرا.
هه‌ر له درێژه‌ی چالاکیه‌کانی 8 ی مارسدا و
به ده‌ستپێشکه‌ری کۆمیته‌ی دیفاع له
مافه‌کانی ژنانی عێراق، له‌ڕۆژی 9 ی مارس دا
کۆبوونه‌وه‌یه‌ک له مه‌یدانی سیرگل به‌سترا
که نزیک به 70 که‌س ئاماده‌ی بوون. ووتاری
کۆمیته له لایه‌ن هه‌ڵاڵه رافع و ووتاری
ڕێکخراوی ئازادی ژن له لایه‌ن ڕێگا رؤوف
ه‌وه پێشکه‌شکرا. هاوکاتیش ووتاری ڕێکخراوی
ڕه‌هایی ژن له لایه‌ن سوسن هیجره ت و ووتاری
ڕێکخراوی خوشکانی ئه‌فریقایی له لایه‌ن میهرت
داویت ه‌وه خوێندرایه‌وه.
رۆژی 10 مارسیش ئاهه‌نگێکی قه‌شه‌نگ به‌م
بۆنه‌یوه به هاوکاری هه‌ردوو ڕێکخراوی ئازای
ژن و ڕه‌هایی ژن سازدرا. که تیایدا هه‌ڵاڵه
رافع و سوسن هیجره‌ت وێڕای به‌خێرهاتنی
ئامهده‌بووان ووته‌یان به‌م بۆنه‌وه
پێشکه‌شکرد. زیاتر له 250 که‌س له‌م
ئاهه‌نگه‌دا به‌شداربوون و به‌شێک له‌م
ئاهه‌نگه له لایه‌ن هونه‌رمه‌ند "ساماڵ
ده‌روێس" ه‌وه به چه‌ندین گۆرانی
ڕازێنرایه‌وه و تا شه‌و دره‌نگانێک
ئاهه‌نگه‌که له نێو شادی ئامه‌ده‌بوواندا
درێژه‌ی هه‌بوو.
یۆتۆبۆری:
ڕۆژی 8ی مارس کۆمیته‌ی ێۆتۆبۆری حزبی
کۆمۆنیستی کرێکایی عێراق به هاوکاری حزبی
کۆمۆنیستی کرێکاریی ئێران_ حیکمه‌تیست، به
به‌شداری هه‌ردوو ڕێکخراوی ئازادی ژن له
عێراق وسازمانی ڕه‌هایی ژن له ئێران
ئاکسێۆنێکیان له‌ناو سه‌نته‌ری شاری ێۆتۆبۆری
به ناوی
به ڕێخست که تیایدا سه‌دان به‌یاننامه‌ی
حیزب به زمانی ئینگلیزی و سه‌دان
Brunsparken
 
به‌یاننامه‌ی ڕێکخراوی ئازادی ژن به زمانی
سویدی بڵاو کرانه‌وه و ، به یاننامه‌ی حیزب
به زمانی ئینگلیزی خوێندرایه‌وه و
به‌یاننامه‌ی ڕێکخراوی ئازادی ژن له‌لایه‌ن
"ڤیان که‌ریم" ه‌وه به زمانی سویدی
خوێندرایه‌وه که بوو بووه جێگای سه‌رنجی
ته‌واوی ئاماده‌بووان. ئاکسیۆنه‌که نزیک به
دوو سه‌عاتی خایاند و له‌نیوو شۆڕو شه‌وقی
ئاماده‌بواندا سه‌رکه‌وتووانه کۆتایی هات.
کۆمیته‌ی 8ی مارس له شاری یۆتۆبۆری که
پێکهاتبوو له 15 حیزب و رێکخراوی سویدی،
رێکخراوی
ئازادی ژنانی عێراقییش یه‌کێک بوو له
به‌شداربووانی ئه‌و کۆمیته‌یه.8ی مارسی
ئه‌مساڵ جیاواز له ساڵانی پێشوو به شۆڕ و
شه‌وقێکی زیاتره‌وه رێزی لێ‌گیرا، له‌بری
رۆژێک 3 رۆژ ته‌رخانکرا بۆ چالاکی و
هه‌ڵسوڕانی جۆراوجۆر. رۆژانی 8،7،6 ی مارس له
کاتژمێری 10 تا 19 له سه‌نته‌ری شار و له
ناو گه‌وره‌ترین بازاراری به‌ناوی
Femmanhuset
شانۆیه‌کی تایبه‌ت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته
ته‌رخانکرابوو که تێدا شانۆگه‌ری، نمایشی
فیلم، گۆرانی، دانس، پێشانگه و قسه‌وباس
له‌سه‌ر وه‌زعی ژنان پێشکه‌شکرا.
رێکخراوی ئازادی ژن توانی ده‌ور و نه‌خشێکی
به‌رچاوی له به‌ڕێکردنی ئه‌م یادده‌دا هه‌بێت
و ئه‌م چالاکیانه ئه‌نجام بدات:
کردنه‌وه‌ی پێشانگه‌ی کاریکاتێری سه‌ردار
عه‌بدوڵلا، تایبه‌ت به هه‌لومه‌رجی سه‌ختی
ژنان، نمایشی فلمێکی دوکۆمێنتی له‌سه‌ر
بارودۆخی سه‌ختی ژنان، دانانی مێزکتێب و
بڵاوکراوه و نووسراوه‌کانی رێکخراو، هه‌روه‌ها
نمایشی (کلیپی گۆرانی بێنه پێش چاو ی کاروان
عوسمان) که له لایه‌ن سه‌ردار عه‌بدوڵلاوه
ئامادده‌کرابوو.
هه‌ره‌وها ئه‌م کۆمیته‌یه له رۆژی 8ی مارس
ئاکسیونیكی شکۆداری به رێپێوان و وتنه‌وه‌ی
شیعار ئه‌نجامدا و به سه‌دان نوسخه له
به‌یاننامه‌ی رێکخراوی ئازادی ژن
بڵاوکرایه‌وه.
شه‌وی 9ی مارس به هاوکاری ڕێکخراوی ره‌هایی
ژن له ئێران ئاهه‌نگێکی قه‌شه‌نگ به
ئامادده بوونی نزیک به 2سه‌د که‌س سازکرا،
ئه‌مه‌و پاش به‌خێرهاتنی ئامادده‌بوان و
پیرۆزبایی 8ی مارس له لایه‌ن هه‌ردوو
رێکخراوه‌که‌وه تا نیوه شه‌وێکی دره‌نگ
ئاهه‌نگه‌که به‌ده‌نگی خۆشی گۆرانی بێژ
فه‌رین رازێنرایه‌وه.
سویسرا:
کۆمیته‌ی 8ی مارس که‌پێکهاتووه له ڕێکخراوی
ئازادی ژن له‌عێراق ـ لقی سویسرا‌و ده‌یان
ڕێکخراوی ژنان و فیمینیستی سویسری و
په‌نابه‌ری، رێپێوانێکی گه‌وره‌یان به‌شیعاری
(بژی 8ی مارس رۆژی نێونه‌ته‌وه‌یی خه‌باتی
ژنان) له شاری زویرخی سویسری
به‌رپاکرد له‌رۆژی شه‌ممه 10 ـ 3 دا
له‌کاتژمێر 1.30 پاشنیوه‌رۆ. رێپێوان
له‌ناوه‌ندی شاره‌وه ده‌ستی پێ‌کرد تا
هێلڤاتیاپلاتز ده‌یان شیعار‌و وتار به‌درێژایی
ڕێوڕه‌سمی رێپێوانه‌که ده‌خوێندرایه‌وه.
رێکخراوی ئازادی ژن له‌عێراق ـ لقی سویسرا
به‌شیعاری (له8ی
مارسدا بۆ دیفاع له‌ژنانی عێراق، قوربانیانی
جه‌نگی ئه‌مریکاو تیرۆریزمی ئیسلامی ده‌نگ
هه‌ڵبرن!)
چالاکانه به‌شداربو وه به‌سه‌دان وێنه
له‌به‌یاننامه‌ی رێکخراو به‌زمانی المانی
بڵاوکرایه‌وه‌و له‌ڕێوڕه‌سمی رێپێوانه‌که‌دا
به‌یاننامه‌ی رێکخراو له‌لایه‌ن هاوڕ‌ێ
کوێستانه‌وه خوێندرایه‌وه‌و له‌لایه‌ن تیمی
مالیه‌وه بڕێک کۆمه‌ک کۆکرایه‌وه. نوسراوی
سه‌رلافیته‌ی رێکخراو سه‌رنجی خه‌ڵک و
میدیاکانی بۆ لای خۆی راکێشابوو. ئه‌مه‌و
رێپێوانه‌که له‌کاتژمێر 4ی ئێواره
له‌ناوشۆروشه‌وقی خه‌ڵکیدا کۆتایی هات.
نه‌رویج:
ئۆسلۆ:
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق و ڕێکخراوی
ئازادی ژن له عێراق- نه‌رویج، به‌شداریان له
کۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری و خۆپیشاندانی شاری
ئۆسلۆدا کرد که ئێواره‌ی 8 ی مارس به‌م
بۆنه‌یه‌وه سازکرابوو. شایانی باسه که
ڕێکخراوی ئازادی ژن یه‌کێک له لایه‌نه‌کانی
ئاماده‌کاری ئه‌م خۆپیشاندانه بوو له‌گه‌ڵ
جه‌ندین ڕێکخراوی چه‌پ و فیمینیستی تردا.
یه‌کێک له شیعاره‌کانی ڕێکخراو که له
لایه‌ن کۆمیته‌که‌وه په‌سه‌ندکرابوو وه
به‌رزکرابووه‌وه بریت بوو له ""وه‌ستانی
شه‌ڕ و چوونه ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا
له عێراق". هه‌روولا به لافیته‌و شیعاری
سه‌ربه‌خۆشه‌وه به‌شداربوون که هح حزب بریت
بوو له "پشتگیری له خه‌باتی ژنانی عێراق و
کوردستان ده‌که‌ین بۆ یه‌کسانی" و شیعاری
ڕێکخراوی ئازادی ژنان دژی زه‌واجی زۆره‌ملێ
بوو له نه‌رویج. شایانی باسه ده‌یان
به‌یاننامه‌ی ڕێکخراوی ئازادی ژن له عێراق
به زمانی نه‌رویجی بڵاوکرایه‌وه‌و ده‌یان
به‌یاننامه‌ی ڕێکخراوی ده‌ره‌وه‌ی حزبیش
بڵاوکرایه‌وه به‌م بۆنه‌یه‌وه.
 
ڕۆژی 10 مارس، که‌مپینی به‌رگری له مافه‌کانی
ژنانی عێراق له نه‌رویج و نوێنه‌رایه‌تی
ڕێکخراوی ئازادی ژن له نه‌رویج میزگردێکی له
سه‌ر وه‌زعی ژنا و کچانی کورد له ئه‌وروپا و
نه‌رویج. له‌م مێزگرده‌دا به‌هار منزر به
نوێنه‌رایه‌تی ڕێکخراو و په‌خشان ئه‌حمدی له
به‌شی ژنانی ڕێکخراوی ڕ. ک. ڕ (داکۆکی له
مافی کورده‌کان) و ڕوناک شوانی له ده‌سته‌ی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕێکخراوی چاک تیایدا
به‌شداربوون و هه‌ر یه‌که‌یان له دیدگا‌و
بۆچۆنی خۆیانه‌وه ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌یان
هه‌ڵسه‌نگاند و دیارده سه‌لبیه‌کانی ناو
کۆمیۆنیتی کوردیان باس لێکردوو هه‌ریه‌که‌یان
ڕێگاکانی که‌مکردنه‌وه‌و به‌رگرتن به‌م
دیاردانه‌یان خسته ڕوو. هه‌روه‌ها ڕۆژی
یه‌ک شه‌ممه 04.03.2007 و به بۆنه‌ی 8 ی
مارسه‌وه ڕادیۆی بێرگن گفتوگۆیه‌کی له‌گه‌ڵ
به‌هار مونزیر سازدا سه‌باره‌ت به هه‌لومه‌رج
و ژیانی ژنان و کچانی کورد له نه‌رویج.
فرێدریکستاد:
ڕۆژی 02.03.2007 کاتژمێر15:00وه‌فدێکی
رێکخراوی ئازادی ژن که پێکهاتبوو له(شیرین
محسن و په‌یمان غه‌ریب)به‌شدارییان له
کۆبونه‌وه‌یه‌کی رۆژنامه گه‌ریدا کرد و
بلاوکراوه‌ی فریدریکستاد بلاد که
بڵاوکراوه‌یه‌کی رۆژانه‌ی ئه‌و شاره‌یه قسه‌و
باسی له‌گه‌ڵ ئاماده بووان کرد که تییدا باس
له‌وه‌زعییه‌تی ژنان له عێراق
(ئه‌منییه‌ت،ئیغتساب......هتاد )کرا.
رۆژی 8ی مارس ڕێکخراو به‌شداری کرد له
رێپێوانی 8ی مارس که کۆمیته‌ی 8ی مارس سازی
کردبوو که تێیدا (شیرین محسن)ووته‌ی رێکخراوی
به زمانی نه‌رویجی پێشکه‌ش کرد. هاوکات له
ڕیپێوانه‌که‌دا شیعاری "نا بۆ قانونی
شه‌ریعه‌ت ل عێراقدا" له لایه‌ن
به‌شداربووانه‌وه به‌رزکرابووه‌وه.
هه‌ر هه‌مان رۆژ وه‌فدێکی رێکخراو که
پێکهاتبووله(په‌یمان غه‌ریب،گوڵاڵه محمد و
مه‌هابات سدیق)سه‌ردانی ژنانی که‌مپیان کرد بۆ
پیرۆزبایی له رۆژی 8ی مارس و چاویان که‌وت
به چه‌ند ژنێکی عه‌ره‌ب زمان .وێڕای
پیرۆزبایی8 مارس لێیان چه‌ند قسه‌و باسێکی
کورت کرا سه‌به‌ره‌ت به ڕۆژی 8ی مارس و
ڕێکخراو و کاره‌کانی و هه‌ر به‌و بۆنه‌وه
شیرینی دابه‌ش کرا به‌سه‌ریاندا.
ڕۆژی 9ی مارس بڵاو کراوه‌ی (دیموکراتن) که
بڵاوکراوه‌یه‌کی ڕۆژانه‌ی سیاسی که له
فریدریکستاد ده‌رده‌چێت، قسه‌و باسه‌کانی
(شیرین محسن)ی بڵاو کرده‌وه.
 
ڕۆژی 11 ی مارس شیرین محسن به نوێنه‌رایه‌تی
ڕێکخراوی ئازادی ژن له مێزگردێک‌دا
به‌شداریکرد که له لایه‌ن ده‌سته‌ی چالاکی
ڕۆشنبیری له‌و شاره‌دا سازدرابوو له‌سه‌ر
کێشه‌کانی ژنانی په‌نابه‌ری کورد له نه‌رویج.
فنلاند:
ڕێکخراوی ژنانی عێراق له فنلاند و تۆڕی ژنانی
دیموکراتی فنلاند – هێلسنکی پێکه‌وه له ڕۆژی
8 ی مارسدا له شاری هێلسنکی مه‌راسیمێکیان
سازکرد به بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی ژنانه‌وه.
سه‌ره‌تا ئاڵا فرج نوێنه‌ری ڕێکخراوی ئازادی
ژن له عێراق قسه‌وباسێکی پێشکه‌شک به
ئاماده‌بووان کرد به زمانی فنله‌ندی. له
به‌شێک له قسه‌کانیدا ئاڵا ووتی " ئه‌مڕۆ
به‌هۆی داگیرکاری ئه‌مریکاوه ئیسلامی سیاسی
بۆته گه‌وره‌ترین ده‌سه‌ڵاتی ناوچه‌که،
ده‌سه‌ڵاتێک که شمشێری ئامده‌ی بۆ قه‌تل و
عامی ژنان داناوه. ئه‌مڕۆ هیچ شتێک له‌وه
پوچتر نیه که که‌سێک باوه‌ڕی مابێت به
ئیدعا پوچه‌کانی بۆش و ئیداره‌که‌ی سه‌باره‌ت
به ئازادی بۆ عێراق و ڕوخانی دیکتاتۆر...
ئه‌مڕۆ "دیموکراتی بۆش" مانای کوشتنی ژنانه،
بۆته لێسه‌ندنه‌وه‌ی مافه‌کانیان، مانای
جیاکردنه‌وه‌ی ژنانه له‌سه‌ر پایه‌ی ئاینی و
تائیفه‌یی دینی سوننی و شیعی و دواتر مه‌سیحی
و موسلمان و یه‌زیدی. ئه‌و دیموکراتیه
یه‌کپارچه خوێنی لێده‌تکێت و ڕۆژانه سه‌دان
که‌س ده‌بنه قوربانی که ژنانی حیراق
قوربانیانی یه‌که‌می ئه‌م هه‌لومه‌رجه
سه‌خته‌ن"
پاشان ڕه‌زای که‌مانگه‌ر هه‌ڵسوڕاوی چالاکی
بزوتنه‌وه‌ی یه‌کسانیخوازی ژنان له به‌شێک
له قسه‌وباسه‌که‌یدا ووتی:'"ئێوه سه‌یری
ژنانی ئێران مه‌که‌ن که حیجابیان به‌زۆرو به
کوته‌ک له‌سه‌رکراوه. ئه‌مڕۆ شه‌پۆلێکی
هێجگار فراوان به‌ڕێوه‌یه دژ به سته‌م و
چه‌وسانه‌وه‌یه‌ک که ده‌رحه‌ق به ژنان
ده‌کرێت. ته‌ماسای زانکۆی تاران بکه‌ن،
ته‌ماشای دروشمه‌کانیان بکه‌ن له ئازادی و
به‌رابه‌ری .... ئه‌مه شه‌پۆلێکی نوێیه
...."
دوواتر تۆتی کۆتیلاینێن لێپرسراوی تۆڕی ژنانی
دیموکراسی هیلسنکی ته‌ئکیدی له‌وه کرده‌وه
که "مافه‌کانی ژنان جیهانین و ژنان له‌هه‌ر
شوێنێکی ئه‌م دنیایه بن ده‌بێت له هه‌مان
ماف به‌هره‌مه‌ند بن و ووتی ئه‌مه شوره‌یی
یه که له‌م سه‌رده‌مه‌دا ئێمه له پاکستان
و به‌نگلادیش و ووڵاتانی ڕۆژهه‌ڵات ئه‌و
جیاوازیه گه‌وره‌یه ده‌بینین له نێوان ژن و
پیاوداو ئه‌گه‌ر به‌راوردی بکه‌ین له‌گه‌ڵ
مافی ژنانی فنلاندی‌دا و هه‌رچه‌نده ئێمه‌ش
هێستا ڕێگای خه‌باتمان دوور‌و درێژه بۆ
به‌ده‌ستهێنانی کرێی یه‌کسان بۆ کاری
یه‌کسان......"
دوای ته‌واوبوونی قسه‌وباسه‌کان، به‌شی
دووه‌می ڕێزگرتن له ڕۆژی جیهانی ژن
ده‌ستیپێکرد که بریتی بوو له ئاهه‌نگێکی
قه‌شه‌نگی سه‌ماو هه‌ڵپه‌ڕکێ و میوزیکی
جۆراوجۆری کوردی و ڕوسی و فنله‌ندی و شیعر
خوێندنه‌وه‌و ... ئه‌مه‌و به گشتی ڕێزلێنان
له‌م ڕۆژه دوو کاتژمێرو نیوی خایاند‌و له
نیوو چه‌پڵه‌ی گه‌رمی ئاماده‌بوواندا کۆتایی
هات.
ڕێکخراوی ده‌ره‌وه‌ی ووڵاتی حزبی کۆمۆنیستی
کرێکاریی عێراق |