|
به‌رده‌بارنکردن
و کوشتنی دوعای 17 ساڵه‌و دیمه‌نه
دڵته‌زێنه‌کانی ئه‌م له‌خوێنهه‌ڵکێشانه‌ی
جه‌سته‌ی کچێک به حوکمی عه‌شیره‌ت و خێزان و
به‌به‌رچاوی ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه ته‌واوی
کۆمه‌ڵگای کوردستان و ناخی هه‌موو ئه‌و
ئینسانانه‌ی هه‌ژاندووه که دڵیان بۆ ئازادی
و یه‌کسانی لێده‌دات و دژی فه‌رهه‌نگی داڕزیوی
ناموسپه‌رستی و پیاوسالارانه‌و عه‌شیره‌تین.
فه‌رهه‌نگێک که له‌گه‌ڵ سه‌ره‌تایی ترین ماف
و بنه‌ما ئینسانیه‌کاندا ناکۆکی هه‌یه‌و
ده‌مێکه فڕێدراوه‌ته زبڵدانی مێژووه‌وه،
به‌ڵام ئێستا جارێکی تر له‌سه‌ر ده‌ستی
ناسیونالیزمی کورد‌و عه‌قڵیه‌تی خێڵه‌کی
ئه‌واندا خه‌ریکه زیندوو ده‌کرێته‌وه‌و وه‌ک
دیوێکی تری ڕه‌شه‌کوژی ژنان به پشتی ئه‌و
هێزو تاقمانه له کوردستاندا درێژه‌ی
پێده‌درێت. ئه‌مجاره‌ش ئه‌وان و
ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان به‌شێکن له‌و ڕه‌شه‌کوژیه‌و
ده‌یانه‌وێت له‌ژێر ناوی کێشه‌ی خێزانی‌دا وه‌ک
هه‌میشه له به‌رامبه‌ر هه‌وڵ و خه‌باتی
به‌رده‌وامی بزوتنه‌وه‌ی یه‌کسانیخوازی ژناندا
بوه‌ستنه‌وه.
له لایه‌کی که‌شه‌وه ده‌سته‌و تاقمه
ئیسلامیه‌کان که‌وتونه‌ته په‌لاماردان بۆ
سه‌ر یه‌زیدیه‌کان و له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان
که کوشتنی دوعا به قازانجی هه‌ڵگیرساندنی
شه‌ڕی ئایینی خۆیان سوودلێوه‌ربگرن و
که‌وتونه‌ته په‌خشاندنه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه له
یه‌زیدیه‌کان و خه‌ریکی ئه‌نجامدانی تاوانی
دژه ئینسانی خۆیانن.
ئازادیخوازان و که‌سانی یه‌کسانیخواز له
ده‌ره‌وه‌ی ووڵاتیش ده‌توانن ڕۆڵی کاریگه‌ریان
هه‌بێت له وه‌ڵامدانه‌وه به‌م
تاوانکاریه‌داو وه‌ستانه‌وه به ڕووی
کۆنه‌په‌رستی و فه‌رهه‌نگی داڕزیوی پیاوسالاری
و ده‌توانن به هاتنه مه‌یدان و خۆ
ڕێکخراوکردن وه‌ڵامی توند به‌و جۆره
فه‌رهه‌نگه‌و پارێزه‌رانی له کوردستان
بده‌نه‌وه. به‌رگریکردن له مه‌ده‌نیه‌تی
کۆمه‌ڵگاو مافه سه‌ره‌تاییه‌کانی ئینسان و
ئازادیه‌کانی پێویستی به هاتنه مه‌یدانی
ئێمه‌یه له ده‌ره‌وه‌ی ووڵات. بۆیه
پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌وانه‌ی که دڵیان
بۆ مه‌ده‌نیه‌ت و یه‌کسانی و ئازادی و
مافه‌کانی ئینسان لێده‌دات بێنه مه‌یدان و
له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا یادی دوعا بکه‌نه رۆژی
نیشاندانی ڕق و توڕه‌یی خۆیان له فه‌رهه‌نگ و
سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵاتێک که هیچ ڕێزێک بۆ
ئازادی ئینسان دانانێت. به‌م هاتنه
مه‌یدانه‌شمان ده‌توانین نیشانی بده‌ین که
کۆمه‌ڵگای کوردستان کۆمه‌ڵگایه‌کی شارستانیه‌و
ڕێگا نادات سیاسه‌ت و تاوانی له‌م چه‌شنه
تیایدا به‌ڕێوه‌بچێت و ئه‌مه‌ش به‌وه ده‌بێت
که ئه‌و هه‌ست و سۆزه ئینسانیه‌ی بۆ دوعا
هه‌ژاوه بکه‌ینه بزوتنه‌وه‌یه‌کی به‌هێزو
سه‌راسه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی دژ به کوشتنی ژنان و
ده‌بێت ئه‌م رۆژه بکه‌ینه رۆژی وه‌ستانه‌وه
به‌رامبه‌ر یاسای هه‌ڵاواردنی جنسی و
تووندوتیژی دژ به ژنان و ڕاکێشانی سه‌رنج و
هاوپشتی ڕێکخراو و ئه‌حزاب و که‌سایه‌تیه
پێشکه‌وتنخوازه‌کانی ئه‌وروپا بۆ ئه‌م
کێشه‌یه بۆیه ده‌بێت هه‌مووان به یه‌ک
ده‌نگ ڕایبگه‌یه‌نین که:
-
هه‌موو ئه‌و تاوانبارانه‌ی که ده‌ستیان له‌م
کاره‌دا هه‌بووه بناسێنرێن و دادگایی بکرێن
به بێ جیاوازی.
-
دین له ده‌وڵه‌ت ده‌بێت جیابکرێته‌وه.
-
ده‌بێت ده‌ستی خێڵ و عه‌شیره‌ت کۆتابکرێت له
ژیانی خه‌ڵکدا.
-
هه‌ر چه‌شنه توندوتیژیه‌ک له به‌رامبه‌ر
ژناندا به پێی یاسا به تاوان دابنرێت و
ئه‌نجامده‌رانی سزا بدرێن.
-
یاسای یه‌کسانی ژن و پیاو ببێته به‌ش و
بنه‌مای یاسایی و له کوردستان کاری پێ بکرێت.
-
...
نا بۆ به‌رده‌بارانکردن!
نا بۆ ڕه‌شه‌کوژی ژنان!
بژی ئازادی و یه‌کسانی !
ڕێکخراوی ده‌ره‌وه‌ی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی
عێراق
06.05.2007 |