|
ڕۆژی 26/2/2007 هۆزان محمود هه‌ڵسووڕاوی
ناسراوی بزوتنه‌وه‌ی ژنان و نوێنه‌ری ڕێکخراوی
ئازادی ژنانی عێراق له ده‌ره‌وه‌ی ووڵات، له
لایه‌ن تاقمه تیرۆریست و ئینسان کوژه‌که‌ی
"ئه‌نسار ئیسلام" ه‌وه به کوشتن هه‌ڕه‌شه‌ی
لێ‌کرا.
ئه‌م هه‌نگاوه ترسنۆك و زه‌بوونانه‌یه، به
دووای هه‌وڵ و خه‌باتێکدا هاتۆته ئاراوه که
هۆزان محمود و ڕێکخراوی ئازادی ژنان له
ماوه‌ی ڕابردوودا به‌دژی ئیسلامیزه‌کردنی
عێراق به یاسا‌و شه‌ریعه‌تی ئیسلامی
ئاڵاهه‌ڵگری بوون و به‌شوێن خۆیدا سه‌رنج و
پشتیوانی چه‌ندین ڕێکخراو و که‌سایه‌تی
ئازادیخوازی له ناوچه‌که‌و دنیادا هێناوه‌ته
مه‌یدانه‌وه. به تایبه‌تیش له چه‌ند ساڵی
ڕابردوودا کار‌و چالاکیه‌کانی هۆزان محمود
به‌دژی کارنامه‌ی ڕه‌ش و کۆنه‌په‌رستانه‌ی
ئیسلامی سیاسی و بانده تیرۆریست و ئینسان
کوژه‌کانی چ له عێراق و چ له جیهان فشارێکی
گه‌وره‌ی ڕادیکالیزم و ئازادیخوازی به ڕووی
بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی سیاسی‌دا
به‌رجه‌سته‌کردۆته‌وه‌و هه‌ر ئه‌مه‌ش
چه‌قۆکێشان و تیرۆریستانی ئیسلامی سیاسی
ناچارکرووه که هستریا بیا‌نگرێ و وه‌ک
پیشه‌ی هه‌میشه‌ییان په‌ناببه‌ن بۆ هه‌ڕه‌شه‌ی
کوشتن.
به‌ڵام له حوکمی کوشتن و تیرۆری
هه‌ڵسووڕاوانی سیاسی یه‌وه تا ته‌قاندنه‌وه‌ی
ئارایشتگا و به‌رده‌بارانکردن و کوشتنی ناموسی
ژنان، تا سه‌ربڕین و ئینسان ڕفاندن و فه‌توای
نوسه‌ران و هونه‌رمه‌ندانی ئازادیخواز، تا
ته‌قاندنه‌وه‌و بۆمبه خۆکوژیه‌کانی ئیسلامی
سیاسی و هه‌موو دادگاکانی ئیسلام و شه‌ریعه‌ت
ته‌نها و ته‌نها بۆ ئه‌وه‌یه که
ده‌سه‌ڵاتداریتی ڕه‌ش و نه‌گریسی ئیسلامی له
ڕێگای مه‌رگه‌وه به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگای جیهانیدا
ده‌سه‌ڵاتدار بێت و ده‌ستی کۆنه‌په‌رستانه‌ی
ئیسلام به‌سه‌ر ژیان و کرده‌وه‌ی خه‌ڵکه‌وه
درێژبێت.
هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتن له هۆزان محمود جارێکی تر
به‌ڵگه‌ی ماهیه‌تی دڕنده‌یی و ئینسانکوژی
ئیسلامی سیاسی یه. به‌ڵگه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی
ئه‌م ده‌سته‌وتاقمانه نامۆن به ژیانی
هاوچه‌رخ و ئارامی کۆمه‌ڵگای سه‌رده‌م. بۆیه
ده‌بێت به‌و په‌ڕی تواناوه به‌رپه‌رچی هه‌ر
جۆره هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی کۆنه‌په‌رستانی ئیسلامی
سیاسی بدرێته‌وه. ده‌بێ بۆ به‌رگریکردن له
ئازادی بیروڕا و هه‌ڵسوڕانی سیاسی و پاراستنی
ئه‌منیه‌ت و ئارامی کۆمه‌ڵگا، خه‌باتی
کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک ڕووی له ده‌ستکۆتاکردنی ئه‌م
ده‌سته‌و تاقمه ئینسان کوژانه بکرێ. نابێ
ڕێگابدرێت به‌م چه‌قۆکێشانه تیرۆریزم و
ئینسان کوژییان ژیانی خه‌ڵکی ئازادیخواز
بخاته نائارامی یه‌وه.
ئه‌م هه‌ره‌شه‌و گوڕه‌شانه هه‌رگیز ناتوانێت
به‌ر به خه‌باتی ئازادیخوازانه‌مان بگرێت.
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق به پشتیوانی
جه‌ماوه‌ری ئازادیخواز و سکولار به‌وپه‌ڕی
هوشیاری یه‌وه ئاماده‌یه بۆ
به‌رپه‌رچدانه‌وه‌و پوچه‌ڵکردنه‌وه‌ی پیلانی
تیرۆریستان.
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق
ڕێکخراوی ده‌ره‌وه
5.03.2007 |