|
له
ڕۆژه‌کانی 24 و 25ی شوبات سیمیناری ڕێکخراوی
ده‌ره‌وه‌ی ووڵاتی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری
عیراق به به‌شداری زیاتر له 60 که‌س له
لایه‌نگران و ئه‌ندامان و ژماره‌یه‌ک میوان
له شاری یه‌تۆبۆری
سازدرا. له‌م سیمیناره‌دا کۆمه‌ڵێک باسی سیاسی
پێشکه‌ش کرا و له لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه
گفت‌وگۆیان
له‌سه‌ر کرا.
 
پاش کردنه‌وه‌ی سیمینار به سروودی
ئه‌نته‌رناسیۆنال و ده‌قیقه‌یه‌ک ڕاوه‌ستان بۆ
ڕێزگرتن له یادی گیانبه‌ختکردووانی ڕێگای
سۆشیالیزم و قوربانیانی جه‌نگ و کوشتار له
عیراق، باسێک به ناونیشانی پیلینۆمی 19ی
کۆمیته‌ی مه‌رکه‌زی و ئاڵ‌وگۆڕه سیاسیه‌کانی
ئێستای عیراق له لایه‌ن سه‌رۆکی مه‌کته‌بی
سیاسی هاوڕێ سامان که‌ریمه‌وه پێشکه‌ش کرا
که تیایدا وێڕای لێکدانه‌وه‌ی تازه
پێشهاته‌کانی وه‌زعی سیاسی عیراق و
بڕیارنامه‌ی پیلینۆم سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته
ته‌ئکید له‌سه‌ر بایه‌خی بینای حزبی سیاسی
کرایه‌وه. دوابه‌دوای ئه‌م باسه ژماره‌یه‌ک
له ئاماده‌بووانی سیمیناره‌که به سه‌رنج و
پرسیاره‌کانیان به‌شداری‌یان کرد که له
کۆتایی وه‌ختی ئه‌م باسه‌دا لایه‌ن هاوڕێ
سامانه‌وه وه‌ڵامیان پێدرایه‌وه.
باسی دووهه‌می ئه‌م سیمیناره له ژیر
ناونیشانی هه‌ل‌ومه‌رجی سیاسی کوردستان و
زه‌روره‌تی پێکهاتنی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری
کوردستان هاوڕێ شه‌ماڵ علی پێشکه‌شی کرد. له‌م
به‌شه‌دا سه‌ره‌تا باس له هه‌ل‌ومه‌رجی سیاسی
ئێستای کوردستان کراو په‌نجه خرایه سه‌ر
ئه‌و چاله‌نجانه‌ی که خه‌ڵکی کوردستان
له‌گه‌ڵی به‌ره‌وڕوون و سه‌ره‌نجام له‌سه‌ر
بنه‌مای ده‌ستنیشانکردنی ڕه‌وه‌نده
پایه‌ییه‌کانی ئاڵ‌وگۆڕ له کوردستاندا
ته‌ئکید له زه‌روره‌تی پێکهاتنی حزبی
کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان کراو له‌م
چوارچێوه‌یه‌شدا هه‌ندێک ئیقداماتی دیاری کراو
بۆ ئه‌نجامدانی له لایه‌ن ڕێکخراوی
ده‌ره‌وه‌ی ووڵات پێشنیار کرا. ئه‌م باسه به
پرسیار و سه‌رنج و موداخه‌له‌ی به‌شداران
ده‌وڵه‌مه‌ند کرا.
هه‌ر له هه‌مان یه‌که‌مین ڕۆژی کۆنفرانس و
پاش نانخواردنی نیوه‌ڕۆ هاوڕی ده‌شتی جه‌مال
باسێکی سه‌باره‌ت به کێشه‌ی په‌نابه‌رانی
عیراق و فیدراسیۆن پێشکه‌شکرد که تیایدا
سه‌ره‌ڕای کورته باسێک له‌سه‌ر کاره‌کانی
فیدراسیۆن له به‌رامبه‌ر سیاسه‌تی
دیپۆرتکردنی په‌نابه‌ران که له لایه‌ن
حکومه‌تی به‌ریتانیاوه پیاده ده‌کرێت، باسی
کێشه‌ی په‌نابه‌ری و ئاواره‌بوونی خه‌ڵکی
عیراق به گشتی کراو ته‌ئکید له‌سه‌ر
زه‌روره‌تی بردنه سه‌ری هه‌ڵسوڕانی فیدراسیۆن
له‌م مه‌یدانه‌دا کراو و هاوڕی ده‌شتی
بانگه‌وازی هه‌ڵسوڕاوانی حزبی و که‌سانی
ئازادیخواز و خه‌مخۆری په‌نابه‌رانی کرد که
له‌م فه‌عالیه‌تانه هاوشانی فیدراسیۆن
به‌شداری بکه‌ن. هه‌روا سه‌باره‌ت به
نه‌خشه‌ی فیدراسیۆن بۆ به‌ستنی کۆنفرانسێک له
له‌نده‌ن قسه‌وباسی کرد و هه‌ڵسوڕاوانی بۆ
به‌شداری له‌و کۆنفرانسه و سه‌روساماندان
به‌م ڕیکخراوه خه‌باتکاره بانگهێشت کرد.
ڕۆژی دووه‌می کۆنفرانس به باسێکی هاوڕێ فارس
مه‌حمود سه‌باره‌ت به کۆنگره‌ی ئازادی عیراق
و ئه‌رکه‌کانی له ده‌ره‌وه‌ی ووڵات ده‌ستی
پێ‌کرد. له‌م باسه‌دا هاوڕێ فارس که له چه‌ند
ڕۆژی ڕابردوو ئه‌رکی نوێنه‌رایه‌تی کردنی
کۆنگره‌ی له ده‌ره‌وه‌ی ووڵات پێ سپێرراوه
په‌نجه‌ی خسته سه‌ر ئه‌و ڕاستیه که
کۆنگره‌ی ئازادی عیراق ڕێکخراوێکه
پێویستیه‌کی حه‌یاتی به نوێنه‌رایه‌تی
ده‌ره‌وه و فه‌عالیه‌ت له ده‌ره‌وه هه‌یه.
هه‌روا ووتی که کۆنگره‌ی ئازادی عیراق
که‌مپین نییه و به‌ڵکو ڕێکخراوێکی سیاسی
سه‌ربه‌خۆیه که ئه‌گه‌ر چی ده‌توانێت
چوارچێوه‌یه‌کی گونجاو بۆ کارکردنی حزب و
هه‌ڵسوڕاوانی بێت، به‌ڵام ڕێکخراوێکی سیاسی
سه‌ربه‌خۆیه و پێویسته کاری جیددی بۆ
فراوانکردنه‌وه‌یی و جه‌زبی هه‌ڵسوڕاوانی چه‌پ
و ئازادیخوازی ووڵاته‌کانی ئه‌وروپا و
ئه‌مریکا بکرێت.
دوایین باس له لایه‌ن هاوڕێ کامیل ئه‌حمه‌د
سکرتێری کۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی ووڵاتی حزبی
کۆمۆنیستی کرێکاری عیراقه‌وه پێشکه‌ش کرا و
با ناونیشانی نه‌خشه‌ی کاری داهاتووی ڕێکخراوی
ده‌ره‌وه‌ی ووڵات بوو. له‌م باسه‌دا هاوڕی
کامیل په‌نجه‌ی خسته سه‌ر زه‌روره‌تی به
سه‌ره‌نجامگه‌یاندنی پرۆسه‌ی تۆکمه‌کردنه‌وه‌ی
ته‌شکیلاتی ده‌ره‌وه که له ماوه‌یه‌ک
له‌مه‌وبه‌ره‌وه ده‌ستی پێکردووه. هه‌روا
ووتی ئه‌رکێکی تری ڕیکخراوی ده‌ره‌وه‌ی ووڵات
وه‌ڵامدانه‌وه‌یه به که‌مپینه
سه‌راسه‌ریه‌کانی حزب و له درێژه‌ی
باسه‌که‌یدا ته‌ئکیدی له‌سه‌ر زه‌روره‌تی
به‌شداری چالاکانه‌ی ڕێکخراوی ده‌ره‌وه‌ی حزب
له فه‌عالیه‌ته‌کانی کۆنگره‌ی ئازادی عیراق
کرد.
شایانی باسه بۆ هه‌ر باسێک زیاتر له دوو
سێ‌یه‌کی کاته‌که‌ی بۆ موناقه‌شه‌وه و پرسیار
و موداخه‌له‌ی به‌شدار بووان ته‌رخان کرابوو.
به‌ر له دووایین به‌شی ئه‌م موناسه‌به‌ته
سیاسیه دوو ڕۆژیه، هاوڕییان هه‌ڵاڵه رافع و
شێرزاد فاتیح سه‌باره‌ت به کۆمیته‌ی دیفاع
له مافه‌کانی ژنان و سه‌نته‌ری به‌رگری له
مافه‌کانی مناڵان و پرۆژه‌و چالاکیه‌کانی ئه‌م
دوو ڕێکخراوه له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی
عیراق بۆ ئامه‌ده‌بووان قسه و باسیان کرد که
جێگا په‌سه‌ند و مایه‌ی شوروشه‌وقی به‌شدار
بووان بوو.
دوایین به‌شی ئه‌م دیداره دوو ڕۆژیه گفت‌وگۆ
له‌گه‌ڵ ڕابه‌رانی حزب بوو که له‌م به‌شه‌دا
هاوڕییان سامان که‌ریم سه‌رۆکی مه‌کته‌بی
سیاسی و عبدالله مه‌حمود، رعد سلیم،
هه‌ڵاڵه ڕافع، فارس محمود و شه‌ماڵ علی
ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسی و کامل ئه‌حمه‌د
سکرتێری کۆمیته‌ی ده‌ره‌وه به‌شداری‌یان تێدا
کرد و وه‌ڵامیان به پرسیار و سه‌رنجه‌کانی
ئاماده‌بووانی سیمیناره‌که دایه‌وه.
به‌م جۆره‌ش سیمیناری ڕیکخراوی ده‌ره‌وه پاش
دوو ڕۆژ له باسی سیاسی و گفت‌وگۆ له‌سه‌ر
لایه‌نه جۆربه‌جۆره‌کانی فه‌عالیه‌ت و
هه‌ڵسوڕانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری له نێو
شادی و حه‌ماسه‌تی ئامه‌ده‌بوواندا کۆتایی
هات.
کۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی ووڵاتی حزبی کۆمۆنیستی
کرێکاریی
عیراق
28/2/2007 |