|
زیاتر
له دوو هه‌فته‌یه هێزه‌کانی ڕژێمی جمهوری
ئیسلامی ئێران ده‌یان خوێندکاری زانکۆیان
ده‌ستگیر کردووه ته‌نها به هۆی ئه‌وه‌ی له
خۆپیشاندانه‌کانی 16 ی ئازه‌ر، ڕۆژی
خوێندکاراندا، داوای ئازادی و یه‌کسانییان
کردووه و له دژی جه‌نگ و به‌سه‌ربازی کردنی
زانکۆکان هاتوونه‌ته مه‌یدان.
سه‌رکوتگه‌ری ئه‌م ڕژێمه هاره و پێشێلکردنی
ئازادی و ده‌ستگیرکردنی خوێنداکارانی
ئازادیخواز بێ وه‌ڵام نه‌ماوه‌ته‌وه و
نامێنێته‌وه. ڕۆژی هه‌ینی 28.12.2007
پایته‌خته‌کانی ووڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مریکا
ده‌بنه مه‌یدانی نیشاندانی توڕه‌یی و
ناڕه‌زایه‌تی گه‌وره‌ی خه‌ڵکی ئازادیخواز و
داکۆکیکار له ئازادی و یه‌کسانی. خوێندکارانی
ئازادیخواز ئه‌م ڕۆژه‌یان به ناوی "ڕۆژی
جیهانی ناڕه‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر ده‌ستگیرکردنی
خوێندکاران له ئێران" ڕاگه‌یاندووه تا
به‌مجۆره پشتیوانییه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ
ده‌ستبه‌جێ ئازادکردنی خوێنداکاران و
به‌دیهاتنی داواکانیان مه‌یسه‌ر بکه‌ن.
ئێمه‌ش وه‌ک ته‌شکیلاته‌کانی ده‌ره‌وه‌ی
ووڵاتی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق
پشتیوانی خۆمان له‌و حه‌ره‌که‌ته عه‌زیمه‌ی
خوێندکاران و ئازادیخوازان ڕائه‌گه‌یه‌نین و
داواش له ته‌واوی ئازادیخوازانی دانیشتووی
ووڵاتانی ده‌ره‌وه ئه‌که‌ین له‌و ڕۆژه‌دا
به‌شداری خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی
به‌رده‌م سه‌فاره‌ته‌کانی جمهوری ئیسلامی
ئێران یان شوێنه گشتیه‌کانی شاره‌کانی
ئه‌وروپا و ئه‌مریکا بکه‌ن، به‌شداری
"که‌مپینی ئازادکردنی خوێندکاران" بکه‌ن،
به‌هه‌ر شیوه‌یه‌کی بۆتان ئه‌کرێ ناڕه‌زایه‌تی
بخه‌نه سه‌ر ڕژێمی ئێران... تا ناچاری بکه‌ین
ده‌ستبه‌جێ خوێندکارانی ده‌ستگیرکراو ئازاد
بکات.
ئازادی بۆ خوێندکارانی زیندانی کراو!
مه‌رگ بۆ جمهوری ئیسلامی ئێران!
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق
کۆمیته‌ی ده‌ره‌وه
25.12.2007 |