|
ئه‌مڕۆ ڕێکه‌وتی 18/8/2007 له شاری هلسنکی
ئاهه‌نگی یادی چوارده‌هه‌مین ساڵه‌ی حیزب
به‌ئاماده‌یی و به‌شداری ژماره‌یه‌کی به‌رچاو
له دۆست ولایه‌نگران و ئه‌ندامانی حیزب
به‌ڕێخرا. کۆمیته‌ی فنلاندای حیزبی کۆمۆنیستی
کرێکاری عیراق له ناوه‌ندی شاری هلسنکی و له
یه‌کێك له ساڵۆنه‌کانی تایبه‌ت به جه‌ژن و
مه‌راسیم گرتن ئه‌م ئاهه‌نگه‌ی رێکخست و له
چه‌ندین رۆژ له‌وه پێشه‌وه ئاماده‌کاری بۆ
کردبوو و ئاگاداری گشتی بۆ بڵاوکردبوه‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له سه‌عات شه‌ش و نیوی
ئێواره‌دا به‌رنامه‌کانی ئاهه‌نگه‌که به
سروودی ئینته‌ناسیۆنال ده‌ستی پێ‌کرد، دواتر
له‌لایه‌ن هاوڕییان ئاڵا فه‌ره‌ج و سیروان
ئه‌مینه‌وه به‌رنامه‌کان خوێنرانه‌وه و
پارچه‌یه‌ك شیعری شۆڕشگێڕانه له‌لایه‌ن هاورێ
سیروانه‌وه خوێنرایه‌وه دواتر هاورێ مسته‌فا
باهیر لێپرسراوی کۆمیته‌ی فنلاندی حیزب
قسه‌وباسی کرد، که ئاماژه‌ی به هه‌لو مه‌رجی
سه‌رده‌می دامه‌زرانی حیزبی کرد، که باسی له
هیز و زیندوو بوونی بزووتنه‌وه‌که‌مان کرد له
مه‌یدانی خه‌بات و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه به
ڕووی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رمایه‌داری له
سه‌رتاسه‌ری عیراق وه به‌ڕووی ده‌سه‌ڵاتی
ناسیۆنالیزمی کوردا له کوردستان که سه‌ره‌تا
بۆ مه‌یدانه‌کانی خه‌باتی خۆیان له چه‌ندین
ڕیکخراودا وه‌ك یه‌کێتی بێکاران و ڕێکخراوی
سه‌ربه‌خۆی ئافره‌تان و ... خۆیان ڕێکخستبوو.
کۆمۆنیزمی کرێکاری توانی چوارده ساڵ
له‌مه‌وپێش حیزبی پێشڕه‌وی خۆی پێک بهێنێ و
هه‌لسووڕاوانی کۆمۆنیست له ده‌وری
ئامانجه‌کانی خۆی کۆبکاته‌وه و ببێته خاڵی
پرشنگداری خه‌باتی پێشه‌وه‌ی کرێکاران و
پێشڕه‌وانی بۆ به‌دیهێنانی دنیایه‌کی باشتر
خه‌باتی یه‌کگرتوانه‌یان به‌رنه پێشه‌وه.
ئێستاش له‌م کاته‌دا که هه‌ل و مه‌رجی عیراق
به قۆناغێکی سه‌ختدا تێداپه‌ڕێ و عیراقیان
نوقمی شه‌رێکی تایفه‌گه‌ری و تیرۆری ده‌وڵه‌تی
کردوه، ئه‌مڕۆ کۆنگره‌ی ئازادی عیراق
بووه‌ته چقڵی چاوی ئیسلامی سیاسی و
داگیرکه‌ران هه‌ربۆیه هیرشیان کرده سه‌ر
مقه‌ڕی کۆنگره و دواتریش ابو امیر و دوکتۆر
محمد جاسمیان تیرۆر کرد. له کۆتایی
قسه‌کانیدا هاورێ مصته‌فا داوای له کادرو
ئه‌ندامانی حیزب کرد که هه‌رچی یه‌کگرتوو و
ئاماده به‌کارتر بن و هه‌روه‌ها داوای له
دۆستان ولایه‌نگران کرد که به حیزبه‌وه
په‌یوه‌س بن.
دواتر هاورێ سیروان پارچه شیعرێکی تری
خوێنده‌وه و دوای خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند
ئاگاداریه‌ك به‌شی دووهه‌می به‌رنامه‌ی
ئاهه‌نگه‌که ده‌ستی پێ‌کرد که به بریتی بوو
له به‌رنامه‌ی مۆسیقا و هه‌ڵپه‌رکێ وه بۆ
ئه‌م مه‌به‌سته تیپێکی مۆسیقا بانگ کرابوو.
به‌شداربووان تا سه‌عات یازده‌ی شه‌و به‌ده‌م
ده‌نگی گۆرانی و مۆسیقاوه هه‌ڵپه‌ڕین و
سه‌مای جۆراوجۆریان کرد و به‌م شێوه‌یه یادی
دامه‌زراندنی حیزبیان به شێوه‌یه‌کی زۆر شاد
و گه‌رم وگوڕ ڕێز لێگرت. شایه‌نی باسه
له‌کاتی به‌رنامه‌کاندا خواردن و قاوه و
شیرینیش به نرخێکی هه‌رزان به به‌شداربووان
ده‌درا.
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق کۆمیته‌ی
فنلاند
مسته‌فا باهیر
لێپرسراوی کۆمیته
20.8.2007 |