|
له‌سه‌رتاسه‌ری دنیا به‌رهه‌می ڕه‌نج‌و
ماندووبونی ملیارده‌ها ئینسانی کارگه‌ر له
جیاتی ئازادی‌و به‌خته‌وه‌ری‌و خۆشگوزه‌رانی،
کویره‌وه‌ری‌و مه‌ینه‌ت‌و سه‌رکوته بۆ خۆیان.
سه‌رمایه‌داری، ئه‌م سیسته‌مه پێچه‌وانه‌و
ناکۆکه به قازانج‌و به‌رژه‌وه‌ندی ئینسان،
توانای داهینه‌رانه‌و خۆڵقێنه‌رانه‌ی
ئینسانه‌کانی کردووه به هێزی چه‌پێنه‌ر‌و
دیلکه‌ری به‌شه‌رییه‌ت. سه‌رمایه‌داریی،
کۆمه‌ڵگای ئینسانی له زه‌لکاوی هه‌ژاری،
جه‌هل، جه‌نگ، ماڵویرانی‌و بێئومیدیدا
ڕاگرتووه. بۆ پاراستنی ئه‌م هه‌ل‌ومه‌رجه‌و
بۆ درێژه‌دانی ژیانی ئه‌م سیسته‌مه،
سه‌رمایه‌داران‌و ده‌وڵه‌ته‌کانیان ته‌نها
به‌وه‌وه ناوه‌ستن که دڕندانه‌ترین شێوازی
داپڵۆسین‌و سه‌رکوت به‌کار ببه‌ن، به‌ڵکو
به په‌نا بردن بۆ خورافات‌و ئایدۆلۆژیا‌ی
جۆراوجۆر هه‌وڵده‌ده‌ن ڕیگا بگرن له
هۆشیاربوونه‌وه‌و هاتنه مه‌یدانی
یه‌کگرتووانه‌و ڕێکخراوی کرێکاران‌و،
کۆیلایه‌تی کرێگرته وه‌ک ژیانی ئه‌به‌دی‌و
به‌شی بڕاوه‌ی کارگه‌ران نیشانده‌ده‌ن.
ئاین‌و ناسیۆنالیزم‌و ڕه‌گه‌زپه‌رستی‌و
پیاوسالاری‌و چه‌ندین بیروباوه‌ڕی دژی ئینسانی
تر بۆ پارچه پارچه کردنی ڕیزه‌کانی
کارگه‌ران‌و بۆ نائومێدکردنیان له هێنانه‌دی
ئاڵوگۆر به‌کارده‌هینن. یه‌کی ئایار رۆژی
وه‌ستانه‌وه به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌مانه‌یه.
یه‌کی ئایار ڕۆژی هاوپشتی جیهانی چینی
کریکاره. رۆژی ڕاگرتنی ڕه‌وڕه‌وه‌کانی
به‌رهه‌مهێنان‌و بیرهێنانه‌وه‌ی ئه‌و
ڕاستیه‌یه که کۆمه‌ڵگا به‌سه‌ر شانی چینی
کرێکاره‌وه ده‌گه‌ڕێ. ڕۆژی ده‌رخستنی
ناڕه‌زایه‌تی چینی کرێکاره به‌رامبه‌ر
سه‌رتاپای نیزامی سه‌رمایه‌داری. ڕۆژی
نیشاندانی ئه‌وه‌یه که کرێکاران له
سه‌رتاسه‌ری دنیا به کۆیله کراوی یه‌ک
سیسته‌من. یه‌کی ئایار ڕۆژێکه که ڕیزی
ملیۆنی کرێکاران خورافاتی جیاوازی مه‌زهه‌بی‌و
نه‌ته‌وایه‌تی‌و جنسی‌و ڕه‌گه‌زی پوچه‌ڵ
ده‌کاته‌وه. ڕۆژێکه که ئینسانی کارگه‌ر
دێته سه‌رشانۆی کۆمه‌ڵگا‌و په‌یامی خۆی بۆ
کۆتایی هێنان به ژیانی پڕ جه‌ور‌و سته‌می
سه‌رمایه‌داری‌و ڕزگار کردنی هه‌موو
به‌شه‌ریه‌ت دووپات ده‌کاته‌وه.
کریکاران، جه‌ماوه‌ری ئازادیخوازی کوردستان!
کوردستان وه‌ک به‌شێک له‌م دنیا دیله‌ی ده‌ستی
سه‌رمایه نمونه‌یه‌کی دزێوی سیسته‌می
پیچه‌وانه‌ی سه‌رمایه‌دار‌یه، نایه‌کسانی‌و
هه‌ڵاواردن‌و چه‌وسانه‌وه‌و سته‌م له سایه‌ی
سه‌رمایه‌دارییه‌کی هار‌و هه‌وسار پچڕیو بێداد
ده‌کات. ئێمه له رۆژگارێکدا یادی یه‌کی
ئایار ده‌که‌ینه‌وه که چینی کریکار له
کوردستان له ناله‌بارترین هه‌ل‌ومه‌رجی
گوزه‌ران‌و کارکردن‌دا ده‌ژی. که‌می کری، گرانی
بازاڕ، که‌می یان نه‌بوونی ساده‌ترین
پێداویستیه‌کانی ژیان، نائه‌منی شوێنی کار،
نه‌بوونی یاسای کاریک که لانی که‌می
مافه‌کانی کریکاران له‌به‌رچاوبگریت‌و
نه‌بوونی ئازادی ڕێکخراوبوون‌و مانگرتنی
کریکاران لایه‌نه جۆراوجۆره‌کانی مه‌ینه‌تیکن
که کرێکاران له سایه‌یدا ده‌ژین.
کوردستان له ژێر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی
کوردایه‌تیدا به‌هه‌شتی سه‌رمایه‌داران‌و
دۆزه‌خه بۆ ژیانی کرێکاران‌و ڕه‌نجده‌ران.
ئه‌حزابی ده‌سه‌ڵاتدار هه‌موو سه‌رچاوه‌کانی
سه‌روه‌ت‌و ئیمکاناتی کۆمه‌ڵگایان له ده‌ستی
خۆیاندا پاوان کردووه‌و ئاوڕیش له ساده‌ترین
پێداویستیه‌کانی ژیانی خه‌ڵک ناده‌نه‌وه.
سامانی کۆمه‌ڵگا له جیاتی ئه‌وه‌ی بۆ
خۆشگوزه‌رانی‌و په‌ره‌پێدانی لایه‌نه
جۆراوجۆره‌کانی ژیانی دانیشتووانی ئه‌م
ناوچه‌یه به‌کار بهێنرێت بۆته سه‌رچاوه‌ی
ده‌وڵه‌مه‌ندبوونی به‌رپرسانی ده‌سه‌ڵات‌و
سه‌رمایه‌داران.
چینی ده‌سه‌ڵاتدار‌و سه‌رمایه‌داری کوردستان‌و
حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان هه‌موو ڕۆژیک چه‌ندین
به‌ڵگه‌ی ئه‌و ڕاستیه نیشانده‌ده‌ن که
ئه‌وان توانای به‌ڕێوه‌بردنی شارستانیانه‌ی
کۆمه‌ڵگایان نییه‌و مه‌ده‌نیه‌تی ئه‌م
کۆمه‌ڵگایه کوشته‌ی ده‌ستی قازانجپه‌رستی‌و
کێبه‌رکێ‌و هه‌ڵپه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندبوونی
زیاتر‌ی ئه‌وانه. له ڕووی سیاسیشه‌وه
خۆبه‌ستنه‌وه‌ی ئه‌م حزبه ده‌سه‌ڵاتدارانه
به نه‌خشه‌کانی سازدانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تێکی
قه‌ومی- ئیسلامی له عیراقدا درێژه به
هه‌ل‌ومه‌رجی هه‌ڵواسراوی سیاسی چه‌ندین
ساڵه‌ی کوردستان ده‌دات‌و هه‌ڕه‌شه له
ئاینده‌ی دانیشتووانی ئه‌م ناوچه‌یه ده‌کات.
خه‌باتی چینی کرێکاری کوردستان بۆ خواسته
ئابووری‌و ڕه‌فاهیه‌کانی ڕاسته‌وخۆ
په‌یوه‌سته به ده‌رکه‌وتنی وه‌ک هێزێکی
کۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسی کاریگه‌ر له مه‌یدانی
خه‌بات بۆ ده‌رکێشانی کۆمه‌ڵگای کوردستان له
هه‌ل‌ومه‌رجی ئێستا. چینی کریکار له ڕێگای
خه‌بات بۆ ئازادی‌و یه‌کسانی‌و هینانه‌دی
ئاینده‌یه‌کی ڕووناک بۆ خۆی‌و ته‌واوی
بیبه‌شانی کۆمه‌ڵگا به ناچار ده‌بێ له‌مڕۆدا
بۆ ده‌رهێنانی ده‌سه‌ڵات له بن ده‌ستی
ئه‌حزابی حاکم، سازدانه‌وه‌ی دام‌وده‌زگاکانی
ئیداره‌یه‌کی مه‌ده‌نی‌و هاوچه‌رخ‌و
هه‌نگاوهه‌ڵگرتن به ئاراسته‌ی جیابوونه‌وه‌ی
کوردستان‌و پێکهینانی ده‌وڵه‌تیکی غه‌یره
قه‌ومی‌و سکولار خه‌بات بکات.
خواستی به ڕه‌سمی ناسینی ئازادی
ڕێکخراوبوون‌و مانگرتن‌و خۆپیشاندان، به‌شداری
نوێنه‌ران‌و ڕیکخراوه کریکاریه‌کان له
چاودێریکردنی دام‌وده‌زگاکانی ده‌سه‌ڵات‌و
به‌ڕێوه‌بردن‌و چۆنیتی خه‌رج کردنی داهاتی
ووڵات له ڕیزی پێشه‌وه‌ی خواسته
ده‌ستبه‌جێکانی کرێکارانی کوردستانن.
بژی یه‌کی ئایار ڕۆژی هاوپشتی جیهانیی چینی
کریکار!
ڕێکخراوی کوردستانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی
عیراق
کۆتایی نیسانی 2007 |