|
کوشتنی دوعای 17 ساڵه کۆمه‌ڵگای کوردستانی
هه‌ژاندووه، دیمه‌نه دڵته‌زین‌و
جه‌رگبڕه‌کانی خه‌ڵتانی خوێن کردن‌و
پلیشاندنه‌وه‌ی جه‌سته‌ی کچیک له لایه‌ن
که‌س‌و کار‌و عه‌شیره‌ته‌وه کۆمه‌ڵگای
خستۆته به‌رده‌م وێنه‌یه‌کی بێ ڕتوش‌و ڕووتی
تاوانێک که هه‌موو رۆژێک له کونج‌و گۆشه
په‌نهانه‌کانیدا ڕووده‌دات. کوشتنی دوعا
نمایشکردنیکی واقیعی ئه‌و دڵڕه‌قی‌و
دڕنده‌ییه‌یه که پیاوسالاری‌و فه‌رهه‌نگی
داڕزیوی ناموسپه‌رستی‌و عه‌شیره‌تی مامه‌ڵه‌ی
ژنانی پێ ده‌کات. به‌ڵگه‌ی دوژمنایه‌تی
ئاشکرای ئه‌و فه‌رهه‌نگه له‌گه‌ڵ ساده‌ترین
پێوانه‌و به‌ها ئینسانیه‌کانه. به‌ڵام ئه‌م
تاوانه له‌مه‌ش زیاتر ئاشکرا ده‌کات.
ناموسپه‌رستی، پیاوسالاری‌و عه‌شیره‌تگه‌ری
خه‌سڵه‌تی خودیی هیچ کۆمه‌ڵگا‌و خه‌ڵکێک نین.
له سه‌رده‌می گه‌شه‌ی سه‌رسوڕهێنه‌ری
کۆمه‌ڵگای به‌شه‌ری له هیچ کونجێکی دنیا‌و
له کوردستانیش ئه‌م فه‌رهه‌نگه ژه‌نگگرتووه
بێ هێزی ماددی‌و پاڵپشتی سیاسی ناتوانێت
به‌رهه‌مبێته‌وه. فه‌رهه‌نگی نزمی ئینسانکوژی
عه‌شیره‌تی له کوردستان به‌سه‌ر شانی
ناسیۆنالیزم‌و ده‌سه‌ڵاتی کوردایه‌تیه‌وه
ڕاوه‌ستاوه. ده‌سه‌ڵاتی کوردایه‌تی‌و حزبه
کۆنه‌په‌رسته‌کانی پاڵپشتی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌م
دواکه‌وتوییه‌ن‌و چ ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ
په‌ره‌ی پێ ده‌ده‌ن‌و وه‌ک به‌شێک له
میکانیزمی خۆهێشتنه‌وه، ده‌یژێننه‌وه.
ئه‌وه ده‌سه‌ڵاتی کوردایه‌تییه که چه‌ندین
ساڵ له به‌رامبه‌ر هه‌وڵ‌و خه‌باتی
جووڵانه‌وه‌ی یه‌کسانیخوازی بۆ به تاوانکردنی
یاسایی ژن‌کوژی ده‌وه‌ستایه‌وه. ئه‌وه
سیاسه‌ت‌و موماره‌ساتی ده‌سه‌ڵاتی
کوردایه‌تییه که سه‌ره‌ڕای به ناچاری
په‌سه‌ند کردنی بڕیاری تایبه‌ت به‌ناوی
ده‌رکردنی ياسا بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی
کوشتنی ژنان، که‌چی تا ئێستاش ئه‌م تاوانه
له قه‌ڵه‌مڕه‌وی کێشه‌ی خێزانی‌دا
ده‌هێڵیته‌وه. ئه‌وه میکانیزمی خۆسه‌پاندنی
ده‌سه‌ڵاتی نایاسایی ئه‌م حزبانه‌یه که
سه‌رۆک عه‌شیره‌ت‌و میر‌و شیخان ده‌کات به
حاکمی عه‌شیره‌ت‌و بڕیارده‌ر سه‌باره‌ت به
چاره‌نووسی ئینسانه‌کان. ده‌سه‌ڵاتی میر‌و
سه‌رۆک عه‌شیره‌ته‌کان، نمونه‌یه‌کی
چکۆله‌کراوه‌و لۆکاڵیی خودی ده‌سه‌ڵاتی
کوردایه‌تییه که هیچ میکانیزمێک بۆ
موحاسه‌به‌کردن‌و به‌رپرسکردنی له به‌رامبه‌ر
بڕیاره‌کانیدا بوونی نییه.
هه‌ربۆیه تاوانی کوشتنی دوعا زۆر زیاتر
له‌وه که نمایشی بی مافی‌و بی به‌شی‌و
زه‌وتکردنی ئینسانیه‌تی نیوه‌ی ته‌واوی
کۆمه‌ڵگای کوردستان که ژنانن بکات،
وێنه‌یه‌کی زه‌ق له بێ مافی‌و هیچ نه‌بوونی
ئینسانه‌کان به گشتی له سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی
کوردایه‌تیدا نیشانده‌دات، کاتێک میر‌و سه‌رۆک
عه‌شیره‌ت بڕیار له‌سه‌ر ژیان یان مردنی
تاکێکی کۆمه‌ڵگا ده‌ده‌ن‌و ته‌واوی
ده‌سه‌ڵاته ڕه‌سمی‌و ناڕه‌سمیه‌کانی ئه‌وه‌ی
به ناهه‌ق پێی ده‌وترێت حکومه‌ت
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م بڕیاره‌دا به چۆکدا دێن‌و
خۆیان له به‌رپرسیارێتی پاراستنی ژیانی
ئینسانیك ده‌دزنه‌وه‌و به عه‌مه‌لی ده‌بنه
به‌شیک له‌م تاوانه، ئه‌وه ته‌نها دوعا‌و
دوعاکانی کوردستان نین که مافی ژیانیان لی
زه‌وت کراوه، به‌ڵکو سه‌رتاپای کۆمه‌ڵگا
خراوه‌ته ژێر ڕه‌حمه‌تی فه‌رهه‌نگی داڕزیوو
بێ به‌زه‌یی عه‌شیره‌ته‌وه.
دیوی دووه‌می تراجیدیای دوعا‌و تراجیدیای
کۆمه‌ڵگای کوردستان، ئه‌و په‌لامار‌و
هه‌ڕه‌شانه‌ن که ڕووبه‌ڕووی یه‌زیدیان
بوونه‌ته‌وه، له ڕۆژه‌کانی ڕابردوو گه‌لێک
شاری کوردستان ڕووداوی هێرش بردنه سه‌ر
کرێکاران‌و خوێندکارانی یه‌زیدی به خۆوه
بینی. ده‌سته‌و تاقمه ئیسلامیه‌کان خه‌ریکن
له‌م ڕووداوه سوود وه‌رده‌گرن‌و له بڵندگۆی
مزگه‌وته‌کانه‌وه پاککردنه‌وه‌ی مه‌دینه له
یه‌هود بیردێننه‌وه، هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناوبردنی
یه‌زیدیه‌کان ده‌که‌ن‌و تاوانی کوشتنی دوعا
وه‌ک به‌شێک‌و سه‌ره‌تایه‌ک بۆ جه‌نگێکی ئاینی
ده‌ناسێنن. ئه‌م ده‌سته‌و تاقمه
تاوانکارانه که له سایه‌ی شه‌ڕ‌و داگیرکاری
ئه‌مریکا بره‌ویان سه‌ندووه‌و به پیتترین
زه‌مینه‌یان بۆ بڵاوبوونه‌وه په‌یدا کردووه،
ناکرێت هه‌ڕه‌شه‌کانیان به هه‌ند نه‌گیرێت‌و
فه‌رامۆش بکرێت.
ئه‌گه‌ر بێکه‌س کوژی‌و هه‌نجن کردنی جه‌سته‌ی
دوعا هه‌موو ئازادیخوازان‌و یه‌کسانیخوازانی
ڕاده‌چڵه‌کێنێ‌و بۆ هاتنه مه‌یدان
بانگه‌وازیان ده‌کات، په‌لامار بۆ سه‌ر
یه‌زیدیان‌و هه‌وڵی قیزه‌ونی ئه‌و ده‌سته‌و
تاقمه تاریکخوازانه بۆ هه‌ڵگیرساندنی
جه‌نگێکی ئاینی نیشانی ده‌دات که بێ ده‌نگی‌و
به‌جووڵه نه‌که‌وتنی ئازادیخوازان چ
ئه‌نجامێکی کاره‌ساتباری ده‌بێت. ئازادیخوازان
له کوردستان هه‌ڵبژاردنیکی تر جگه له
وه‌کارکه‌وتن‌و خۆنیشاندان وه‌ک لایه‌نێکی تری
کاریگه‌ری ناو ئه‌م کێشه‌یه‌یان له‌به‌رده‌مدا
نییه. کاتی ئه‌وه ده‌میکه هاتووه که ڕیزی
ئازادیخوازان سه‌ربه‌خۆ له جووڵانه‌وه‌و
ده‌سه‌ڵاتی کوردایه‌تی‌و له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو
ئه‌م کۆنه‌په‌رستی‌و تاریکخوازیه ده‌رکه‌وێت.
مه‌ده‌نیه‌ت، مافه سه‌ره‌تاییه‌کانی ئینسان،
ئازادی به ساده‌ترین مانای پێویستی به‌م
ڕیزه‌و ئه‌م هاتنه مه‌یدانه هه‌یه.
ئازادیخوازان، یه‌کسانیخوازانی کوردستان
با کوشتنی دوعا‌و ئه‌و دیمه‌نانه‌ی که
ئینسانیه‌تی ئێمه‌و کۆمه‌ڵگای ڕاچڵه‌کاند
سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنی قۆناغێکی نوێ له
ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی کۆنه‌په‌رستیی ناو
کۆمه‌ڵگای کوردستان بێت.
با رایبگه‌یه‌نین که خواسته‌کانی:
·
ناساندن و دادگایى کردنی تاوانباران و هه‌موو
ئه‌وانه‌ى به راستةوخۆ و ناراستةوخۆ ده‌ستيان
له‌م كارة بووه، به تايبه‌تيش جیگری
پاریزگار و و ئه‌و پوليس و پيشمه‌رگانه‌ى
له‌وى بوون، هاوكات ئه‌وانه‌ى له بريارو
جێبةجێ كردنى تاوانه‌كه‌دا ده‌ورو به‌شداريان
بووه.
·
هةلوه‌شانه‌وه‌ى ئه‌و ياسايانه‌ى كه دةبنه
سه‌رچاوه‌ى ئه‌م جۆره تاوانه‌و هه‌موو جۆره
توند‌و تيژيه‌ك به‌رامبه‌ر ژنان.
·
جياكردنه‌وه‌ى دين له ده‌وله‌ت.
·
به ياسايى کردنی ده‌سكۆتاكردنى عه‌شيره‌ت و
مير و ....له ده‌ستوه‌ردان له ژيانى
كۆمةلايه‌تى خه‌لك.
·
......................................
ئه‌بێت به فه‌وری جێبه‌جێ بکرێن.
با شاره‌کانی کوردستان‌و پایته‌خته‌کانی
سه‌رجه‌م ولاتانی جیهان ببێته مه‌یدانی
ده‌رکه‌وتن‌و خۆنیشاندانی هیزی گه‌وره‌و
فراوانی ئێمه‌و ئازاديخوازان. با یادی دوعا
بکه‌ینه ڕۆژی نیشاندانی بێزاری‌و تووڕه‌یی
له فه‌رهه‌نگ‌و سیاسه‌ت‌و ده‌سه‌ڵاتێک که
هیچ به‌هایه‌ک بۆ ئینسان‌و ئازادی دانانێت.
با به هه‌ڵسوڕانی مه‌ده‌نیانه دیوی زیندوو
شارستانیانه‌ی کۆمه‌ڵگای کوردستان ده‌رخه‌ین‌و
ڕه‌نگی سه‌ره‌تای ڕیزبه‌ستنییکی نوێ له
کۆمه‌ڵگای کوردستان بڕێژین.
ڕێکخراوی کوردستانی
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق
2007-05-04 |