|
به‌وپێیه‌ى
که:
له شانزه سالی رابردوودا کوردستانی عیراق
به کرده‌وه له عیراق دابراوه و بووه
به
کۆمه‌لگایه‌کی ته‌واو جیاواز. ئه‌م
ڕه‌وتی
جیاواز
بوونه
له ساڵانی دوای جه‌نگو
داگیرکارى ئه‌مریکاو
ڕووخانى
ڕژیمى
به‌عسدا، نه‌ک هه‌ر
ڕووی
له کزی نه‌ناوه به‌ڵکو
به‌رینترو قووڵتر
بووه‌ته‌وه.
تایبه‌تمه‌ندیه‌کانو
جیاوازیه‌کانی کوردستانی عیراق له چاو باقی
ناوچه‌کانی عیراق، له بواره‌کانی ئابووری‌و
سیاسی‌و
ئیداری‌و
کۆمه‌ڵایه‌تیو
فه‌رهه‌نگیدا رۆژله‌رۆژ زیاتر ده‌بن. بۆیه
کۆمۆنیزمی کرێکاری له کوردستان پێویستی
به حزبێکی
تایبه‌ته که به پێی
هه‌لومه‌رجی سیاسی‌و
کۆمه‌ڵایه‌تی کۆمه‌لگای کوردستان بۆ جێبه‌جێ
کردنی ته‌واوی به‌رنامه‌ی (دنیایه‌کى باشتر)ی
خۆی تێبکۆشێت.
له هه‌مان کاتیش‌دا یه‌کلاکردنه‌وه‌ى
چاره‌نووسی سیاسی کوردستان به بارى
جیابونه‌وه‌و پیکهێنانى
ده‌وله‌تێکى
سه‌ربه‌خۆى غه‌یره قه‌ومی‌و
غه‌یره دینی له رێگاى
هینانه مه‌یدانی ئیراده‌ی جه‌ماوه‌ری خه‌لک
له ریفراندۆمیکی ئازاد‌دا.
ئه‌وله‌ویه‌تێکی سیاسی ئه‌م حزبه بێت.
کۆنگره‌ى دووه‌مى حزب
له
مانگى دیسه‌مبه‌رى 2002دا له‌سه‌ر بناغه‌ى
زه‌مینه واقعیه‌کانو
زه‌روره‌تێکى
سیاسی‌و
کۆمه‌ڵایه‌تى،
که پێشتر
به
ووردى
له ئاستى حزبدا هه‌لسه‌نگێندرابوو،
بڕیارى
له‌سه‌ر پێکێهنانى
حزبى کۆمۆنیستى کرێکاری کوردستان داوه‌و
کۆمیته‌ى ناوه‌ندى
ڕاسپاردوه
بۆ ئه‌وه‌ى له کاتى گونجاوى خۆیدا جێبه‌جێى
بکات.
پاش تیپه‌ربوونى
4 سال به‌سه‌ر جه‌نگو
داگیرکارى ئه‌مریکاو
ڕوخانى
ڕژیمى
به‌عسه‌وه،
ڕه‌وتى
ڕووداوه‌کان،
نه‌ک هه‌ر زه‌مینه‌و زه‌روره‌تى پێکهێنانى
ئه‌م حزبه‌ى کاڵ
نه‌کردووه‌ته‌وه،
به‌ڵکو
هه‌موو ئه‌وانه‌ى به‌رجه‌سته‌تر کردووه‌ته‌وه.
هه‌رچه‌نده دابڕاوى‌و
هه‌ڵواسراوى
سیاسى پێشووى
کوردستان به جۆرێک
گرێدراوه
به گێژاوى
سیاسى قوڵى
ئێستاى
عیراقه‌وه، به‌ڵام
نه‌یتوانیوه ئه‌م دابڕاوییه
عه‌مه‌لیه نه‌فى بکاته‌وه. له
لایه‌کی تره‌وه ڕۆچوونى
عیراق بۆ ناو سیناریۆى
ڕه‌شى
جه‌نگو
داگیرکارىو تیرۆریزم، هاوکات باڵاده‌ستى
په‌یداکردنى ئیسلامى سیاسی‌و
سه‌رهه‌ڵدانى
شه‌ڕى
ناوخۆى تائیفى، هاوشان له‌گه‌ڵ
سه‌پاندنى ده‌سه‌ڵاتێکى
کۆنه‌په‌رستانه‌ى قه‌ومی‌و
دینى، نه‌ک هه‌ر
ڕێگایه‌کیان
بۆ چاره‌سه‌ری واقیعی‌و
عادیلانه‌ی کێشه‌ی
کورد‌و یه‌کلاکردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی سیاسی‌و
هاتنه‌دى خواست‌و
ئامانجه ئازادیخوازانه‌کانى خه‌ڵکى
کوردستان نه‌هێشتووه‌ته‌وه،
به‌ڵکو
مه‌ترسى
ڕۆچوون
بۆ ناو سیناریۆى ره‌شو
شه‌ڕى
قه‌ومی‌و
ئاینده‌یه‌کى تاریکتریان له‌به‌رده‌م ئه‌م
کۆمه‌ڵگایه‌دا
داناوه.
سه‌رلهنوێ
لکاندنه‌وه‌ى کوردستان به عیراقه‌وه پێچه‌وانه‌ى
وویستو
ئیراده‌ى زۆربه‌ى هه‌ره
زۆرى دانیشتووانى
ئه‌م کۆمه‌لگایه‌یه. جیابوونه‌وه‌و
پێکهێنانى
ده‌وڵه‌تێکى
سه‌ربه‌خۆ
ڕێگاچاره‌یه‌کى
واقعی‌و
کارسازو عادلانه‌و
وویستى
جه‌ماوه‌رى فراوانى خه‌ڵکى
کوردستانه. به
ئه‌نجام
گه‌یاندنى ئه‌م
ڕه‌وه‌نده
به ئاقارى به‌ژه‌وه‌ندیه‌کانى جه‌ماوه‌رى
کریکار‌و زه‌حمه‌تکیشو
خه‌ڵکى
ئازادیخوازى کوردستان، به‌شێکی
گرنگ له ئه‌رکه سیاسیه‌کانى حزبێکی
کۆمۆنیستی کرێکاری تایبه‌ت به کوردستانه.
کۆمۆنیزمى کرێکاری وه‌کو بزووتنه‌وه‌ی
ڕزگاریبه‌خشى
چینى کریکار، له پیناو به‌سه‌رکه‌وتن
گه‌یاندنى چینى کریکار‌و کۆمۆنیزم‌و
ئازادی‌دا، ئه‌رکیه‌تى هه‌م
ڕێگاچاره‌ى
کارساز بخاته به‌رده‌م ئه‌م کۆمه‌ڵگایه‌و
هه‌م ئامرازى جێبه‌جێ
کردنى ئه‌م
ڕێگاچاره‌یه
له‌به‌رده‌ست دابنێت.
کۆمۆنیزمى کرێکاری له هه‌مان کاتدا ده‌بێ
که‌ڵک
له هه‌لومه‌رجى ئێستا
وه‌رگریتو
له
ڕیگاى
گرێخواردن
له‌گه‌ڵ
کێشه‌کانى
کۆمه‌ڵگای
کوردستان‌و
چاره‌سه‌ر کردنیان، به کرده‌وه بۆ به
ده‌ستهێنانى
ده‌سه‌ڵاتى
سیاسى هه‌نگاو هه‌ڵگرێت.
له‌سه‌ر بناغه‌ى ئه‌وانه، پلنیۆمى 19ى
کۆمیته‌ى ناوه‌ندى حیزبى کۆمۆنیستى کریکارى
عیراق
بڕیاری
هه‌نگاو هه‌لگرتنى ده‌ستبه‌جێی
بۆ پیکهینانى حزبى کۆمۆنیستى کرێکاری کوردستان
په‌سه‌ندکرد،
مه‌کته‌بی سیاسی له به‌ر ڕۆشنایی ئه‌و
بڕیاره ته‌ئکید له‌سه‌ر ئه‌رکی ده‌ستبه‌جێی
دامه‌زراندنی حزب له کوردستان
به وینه‌ى حزبێکى
سیاسى، کۆمه‌ڵایه‌تی،
رادیکاڵ،
ده‌خاڵه‌تگه‌ر،
ده‌سه‌ڵاتخوازو
ئالوگۆربه‌خش ده‌کات‌و
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هاورێیان
( عبدالله محمود ، ئاسۆ کمال، ریبوار احمد،
سامان کریم، امجد غفور، شمال على، تاهر حسن،
رعد سلیم، ده‌شتى جمال، ریبوار عارف، سعيد
احمد، ازاد احمد، رمضان صابر، رياض كاكة)
ڕاده‌سپیرێت
بۆ پێکهینانى
ئه‌م حیزبه‌و ئه‌نجامدانى ئه‌م هه‌نگاوانه
لانی زۆر له ماوه‌ى
دوو
مانگى داهاتوودا:
1-
ئه‌م ده‌سته‌یه رابه‌رى حیزب وه‌کو
رابه‌ریه‌کى سیاسى جیگیر له مه‌یدانى سیاسى
کوردستاندا ده‌سبه‌جێ مسۆگه‌ر بکات. هه‌روه‌ها
پیویستیه سیاسى و عه‌مه‌لیه‌کانى راگه‌یاندن
و پیکهینانى حیزب‌و به‌لگه‌نامه پیویسته‌کانى
حیزب (به‌یانى پێکهاتنی
حیزب، به‌رنامه‌و بنه‌ما
ڕیکخراوه‌ییه‌کانو
ستراتیژى حیزب...هتد)
ئاماده بکات.
2-
به‌ڕێخستنى
که‌مپینێکى
سیاسى کۆمه‌ڵایه‌تى
به مه‌به‌ستى زه‌مینه‌سازى پیشوازى کۆمه‌ڵگا
له‌م حزبه‌و ناساندنى ئامانجه‌کانی‌و
ڕوونکردنه‌وه‌ى
زه‌روره‌ته سیاسی‌و
کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانى.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته کۆڕ‌و
سمینار له شاره‌کانى کوردستان ببه‌سترێ‌و
که‌ڵک
له میدیاکان وه‌ربگیرێ.
هه‌روه‌ها له‌گه‌ل که‌سایه‌تی‌و
کۆڕوکۆمه‌ڵه
کرێکاری‌و
چه‌پو
رادیکاڵ‌و
ئازادیخوازه‌کان په‌یوه‌ندی‌و
گفتوگۆ بکرێت‌و
بانگهێشت
بکرێن
بۆ به‌شدارى کردن له پرۆسه‌ى پێکهێنانى
حیزب‌و
یه‌کگرتوو کردنى ریزى چه‌پو
کۆمۆنیزم له چوارچێوه‌ى
ئه‌م حیزبه‌دا.
3-
له‌گه‌ڵ
پێکهاتنى
حزبى کۆمۆنیستى کرێکاری کوردستاندا، ریکخراوى
کوردستانى حزبى کۆمۆنیستى
کریکارى
عیراق به‌و حیزبه‌وه په‌یوه‌ست ده‌بێت.
هه‌روه‌ها له ئاستى
ڕێکخراوى
ده‌ره‌وه‌ى
وو‌ڵاتى
حزبى کۆمۆنیستى کرێکارى
عیراقیشدا، ئه‌ندامانى حیزب به مه‌یلى خۆیان
ئه‌وه دیارى ده‌که‌ن که له‌گه‌ڵ
کام یه‌ک له‌م دوو حزبه کارده‌که‌ن.
ڕابه‌ریى
هه‌ردوو حزبیش وه‌کو دوو حزبى هاوسه‌نگه‌رو
هاوپه‌یمانى یه‌ک بزووتنه‌وه‌ى کۆمه‌ڵایه‌تى
ئه‌نته‌رناسیونالیست، به پێى
پیویست
به نه‌خشه‌وه هاوکارى ده‌که‌ن بۆ سازدانه‌وهو
هاوئاهه‌نگ کردنى مه‌یدانه‌کانى هه‌ڵسوڕانیان.
مه‌کته‌بی سیاسی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عیراق
17/4/2007 |