|
له‌نده‌ن- به‌ریتانیا:
24/10/2007
له سه‌ر بانگهێشتی ڕێکخراوی ژنانی
کۆنسه‌رڤاتیڤی به‌ریتانی هۆزان مه‌حمود
نوێنه‌ری ڕێکخراوی ئازادی ژن له عێراق و
ڕێکخه‌ری که‌مپینی جیهانی له دژی
به‌رده‌باران و ڕه‌شه‌کوژی ژنان له کوردستان
به‌شداری کرد له کۆنفڕاسێکدا که له
په‌رله‌مانی به‌ریتانی له له‌نده‌ن
به‌ڕێوه‌چوو له‌سه‌ر کوشتنی ژنان له‌ژێر
به‌هانه‌ی" ناموس"دا.
شایه‌نی باسه که‌سانێکی زۆر له
سیاسه‌تمه‌داران و ئه‌ندام په‌ڕله‌مانی
به‌ریتانی و نوێنه‌رانی ڕێکخراوه غه‌یره
ده‌وڵه‌تیه‌کان له‌م کۆنفرانسه‌دا ئاماده
بوون. وه له‌م پانێله‌دا هۆزان باسێکی
له‌سه‌ر کوشتارو تیرۆری ژنان پێشکه‌ش کرد
به‌به‌هانه‌ی پاراستنی "شه‌ره‌فی"خانه‌واده چ
له کوردستان وعێراق، و چ له ئه‌وروپاو
که‌یسی دوعای وه‌کو وه‌حشیانترین شێوه‌ی ئه‌م
کوشتارانه باسکرد. هه‌روه‌ها هۆزان سیاسه‌تی
ده‌وڵه‌تی به‌ریتانیای خسته ژێر ره‌خنه که
په‌ره به هێشته‌نه‌وه‌ی "کولتوره جیاکان"
ئه‌دات وه داوای کرد که چیدی چه‌وسانه‌وه و
توندوو تیژی ژنان له‌ژێر"نیسبیه‌تی کولتوریدا"
په‌رده‌پۆش نه‌کرێت و کۆمه‌ڵێک پێشنیهادی
خسته‌ڕوو بۆ ده‌وڵه‌تی به‌ریتانی و پۆلیسی
ئه‌م وڵاته له‌به‌رچاوی بگرن بۆ به‌رگرتن
به‌م لێشاوی کوشتاری ژنانه. .
ئیپێر-به‌لجیکا:
20/10/2007
له سه‌ر بانگهێشتی پارێزگاری شاری ئیپێری
به‌لجیکا وه ڕێکخراوی شورای ژنانی به‌لجیکی
هۆزان مه‌حمود نوێنه‌ری ده‌ره‌وه‌ی ڕێکخراوی
ئازادی ژن له عێراق به‌شداری کرد له
کۆنفرانسێکی جیهانی که یه‌ک ڕۆژی خایاند.
له‌م کۆنفرانسه‌دا نوێنه‌رانی ڕێکخراوه‌کانی
ژنان له زۆرێک له وڵاتانی دوونیاوه
بانگهێشت کرابوون بۆ خستنه ڕووی دۆزی ژنان
له وڵاته‌کانی خۆیاندا. له وڵاتانی وه‌کوو
ئیسرائیل، فه‌له‌ستین، ئێران، وڵاتانی
ئه‌فریقا، بۆسنیا، ڕوسیا، ئه‌فغانستان
به‌شداربوون.
هۆزان مه‌حمود له وته‌کانیدا وه‌زعیه‌تی
ژنانی عێراق و کوردستانی خسته‌ڕوو له بێ
مافی، و کوشتن و، چه‌وسانه‌وه‌یه‌ک که
چه‌ندین ساڵه ژنان له چوارچێوه‌ی ئه‌م
جوگرافیایه‌دا قوربانین. جیاواز له‌وه‌ی هۆزان
هۆکاری شه‌ڕو نائارامی ناوچه که‌ی به
فاکته‌رێکی ئه‌سڵی وه به‌هانه‌یه‌ک بۆ
ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌که و پارت و گروپه
ئیسلامیه‌کان بۆ په‌ره‌پێدان به کوشتارو
چه‌وسانه‌وه‌ی ڕۆژانه له دژی ژنان
له‌قه‌ڵه‌م دا. وه هه‌روه‌ها هۆزان له
درێژه‌ی قسه‌کانیدا وتی که ژنان له‌م
ناوچه‌یه‌دا ته‌نها گیرۆده‌ی جه‌نگ نین
به‌ڵکوو گیرۆده‌ی کولتور‌و به‌ها ئیسلامیه‌کانن
که ژنیان کردووه به کۆیله‌و ئه‌مه ئه‌و
جه‌نگه نه‌بڕاوه‌یه‌یه که هه‌زاران ژن
له‌ماوه‌ی چه‌ندین ده‌هه‌ی ڕابردوودا بۆته
قوربانی. هه‌روه‌ها هۆزان جه‌غتی له‌سه‌ر
پشتیوانی جیهانی بۆ بزوتنه‌وه‌کانی ژنان له‌و
وڵاتانه‌ی که شه‌ڕ و نائارامی تیایه به
کارێکی گرنگ زانی و داوای کرد که هاوپشتی و
هاوکاری زیاتر ببێت له‌گه‌ڵ ڕێکخراوه‌کانی
ژناندا له وڵاتانی دونیادا.
لیل- فه‌ڕه‌نسا:
21/10/2007
له‌سه‌رباگهێشتی "دایکان بۆ ئاشتی" که
ڕێکخراوێکی ژنانی فه‌ڕه‌نسیه هۆزان مه‌حمود
به‌شداری کرد له پانێلێکدا له‌سه‌ر ژنانی
عێراق و کوردستان که له شاری لیلی فه‌ڕه‌نسی
به‌ڕێوه‌چوو. هۆزان له‌م سیمیناره‌دا باسی له
کوشتاری ڕۆژانه‌ی ژنان کرد به ده‌ستی گروپ و
تاقمی چه‌کدارو که له ئه‌نجامی داگیرکاری
عێراقدا دروست بوون. هه‌روه‌ها هۆزان باسی
له سه‌پاندنی شه‌ریعه‌تی ئیسلام و
په‌ره‌سه‌ندنی ژنکوشتن کرد له کوردستان و
جه‌غتی له‌سه‌ر هاوکاری و هاوپشتی جیهانی
کرده‌وه بۆ به‌هێز کردنی کار‌و هه‌ڵسوڕانی
ژنان له‌م ناوچه‌یه‌دا.
بێلفاست-باکوری ئیرله‌ندا:
15/09/2007
له‌سه‌ر بانگهێشتی ئه‌منێستی ئینته‌رناشناڵ
هۆزان مه‌حمود به‌شداری کرد له کۆنفڕانسی
ساڵانه‌ی ئه‌منێستی له بێلفاست. له‌م
کۆنفڕانسه‌دا به‌ڕێز که‌یت ئالن سه‌رۆکی
ئه‌منستی له به‌ریتانیا، دوکتۆره مارگرێت
وارد به‌ڕێوه‌به‌ری سێنته‌ری گه‌شه‌کردنی ژنان
له ئیرله‌ندا، و هێزه‌ر هارڤی به‌رپرسی
که‌مپینی دژی توندوتیژی ژنان له ئه‌منستی له
قسه‌که‌رانی ئه‌م کۆنفڕانسه بوون. له‌م
پانێله‌دا به‌ڕێز که‌یت ئالن به چه‌ند
پرسیارێک له قسه‌که‌رانی پانێله‌که ده‌ستی
پێ‌کرد بۆ کردنه‌وه‌ی باسێک له‌سه‌ر توندوتیژی
له دژی ژنان له سه‌رتاسه‌ری دنیادا.
چاوپێکه‌وتنی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ میدیا
جیهانیه‌کان
هۆزان مه‌حمود له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ژنان،
هێرشی تورکیا بۆ سه‌ر کوردستان، وه تیرۆر‌و
ڕه‌شه‌کوژی ژنان له عێراق له مانگی
ڕابردوودا چه‌ندین چاوپێکه‌وتنی له‌گه‌ڵ دا
سازدراوه، له‌وانه: آلجه‌زیره به‌شی
ئینگلیزی، ڕادیۆی بی بی سی جیهانی، بی بی سی
رادیۆ 4 ، سی ئێن ئێن به‌شی جیهانی، ڕادیوی بی
بی سی جیهانی، ته‌له‌فزیۆنی بی بی سی جیهانی،
ته‌له‌فزیۆنی بی بی سی 24، ته‌له‌فزیۆنی ڕۆژ،
گۆڤاری گوڵان. |