|
له خۆپیشاندانی سه‌رتاسه‌ری له دژی
سیاسه‌تی ئه‌مریکاو له پێناوی خواستی به‌رپا
کردنی ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان
به‌شداری بکه‌ن
له ڕۆژه‌کانی 5و6-1-2007 له به‌شیکی زۆر له
ووڵاته‌کان خۆپیشاندان به‌رامبه‌ر
سه‌فاره‌ته‌کانی ئه‌مریکا. ئه‌گه‌ر چی ئه‌م
خۆپیشاندانانه به موباده‌ره‌ی کۆمیته‌ی
ده‌ره‌وه‌ی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عیراق ساز
ده‌کریت، به‌ڵام ده‌رگای به‌شداری کردن تیایدا
بۆ هه‌ر لایه‌ن‌و که‌سایه‌تیه‌ک ئاوه‌ڵایه.
هه‌ر ڕێکخراوێک ، لایه‌نێک ده‌توانێت له
چوارچێوه‌ی دروشمی سه‌ره‌کی خۆپیشاندانه‌که
که برێتییه له ( نا بۆ بۆش، نا بۆ
بیکر-هاملتۆن، به‌ڵێ بۆ ریفراندۆم بۆ
سه‌ربه‌خۆیی کوردستان) به هه‌ر دروشم و
لافیته‌یه‌کی خۆیه‌وه به‌شداری بکات.
له‌م خۆپیشاندانه‌دا یاداشتێک ته‌سلیم به
سه‌فاره‌تی ئه‌مریکا ده‌کرێت که له
خواره‌وه ده‌قه‌که‌ی هاتووه. هه‌ر که‌س
ده‌توانێت ناوی خۆی بۆ لیستی ئیمزا که‌رانی
ئه‌م یاداشته ئیزافه بکات. ئه‌م یاداشته
هاوکات له به‌ریتانیا، نه‌رویج، سوید،
فنلاندا، دانیمارک، هۆله‌ندا، ئه‌ڵمانیا،
سویسرا، که‌نه‌دا وئوسترالیا به سه‌فاره‌ت و
قونسولیه‌کانی ئه‌مریکا ته‌سلیم ده‌کرێت.
به به‌شداری کردن له خۆپیشاندانه‌کان، یان
به ئیمزا کردنی ئه‌م یاداشته ده‌نگی خۆتان
بخه‌نه پاڵ ده‌نگی خوازیارانی ریفراندۆم.
شه‌ماڵ علی
سکرتێری کۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی
حزبی کۆمۆنیستی کریکاری عیراق
2007-01-01
-----------------------------------------------------------------------------------------------------------------
بۆ به‌ریز/ سه‌فیری ئه‌مریکا له
..........
بابه‌ت/ یاداشتنامه
پاش سڵاو...
سیاسه‌تی ره‌سمی حکومه‌تی ئه‌مریکا تا
ئیستا به گشتی و به پێی یاداشتی
بیکه‌ر-هاملتۆنیش که به‌م دوایانه
بڵاوکرایه‌وه،له چوارچیوه‌ی
پیکهینانه‌وه‌ی حکومه‌تی عیرقدا هیچ
جیگایه‌ک نادات به بریارو ئیراده‌ی
خه‌لکی کوردستان تا به‌و جۆره‌ی
ده‌یانه‌ویت بریار له‌سه‌ر چاره‌نووسی
سیاسی خۆیان بده‌ن، له جیگای ئه‌وه‌دا
بریاری لکاندنه‌وه‌ی دوباره‌ی کوردستان
به‌عیراقه‌وه تا ئیستا سیاسه‌تی ره‌سمی
ئه‌مریکایه، ئه‌مه له کاتیکدایه که
کۆمه‌لگای کوردستان له ئاکامی
ئالوگۆره‌کانی نزیک به دوو ده‌هه‌ی
رابردوو خاوه‌نی تایبه‌تمه‌ندی سیاسی‌و
ئابوری‌و کۆمه‌لایه‌تی خۆیه‌تی‌و
به‌کرده‌وه له عیراق جیابۆته‌وه.
ئیمه به‌رامبه‌ر ئه‌م سیاسه‌ته‌ی
حکومه‌تی ئه‌مریکا، ناره‌زایه‌تی خۆمان
ده‌رده‌برین‌و داواکارین که هه‌رچی
زووتره له جێکای هه‌وڵدان بو ئیلحاق
کردنه‌وه‌ى کوردستان به عیراقه‌وه ڕێگا
بده‌ن که خه‌لکی کوردستان له
ریفراندۆمێکى ئازادانه‌داو دوور
له‌هه‌ڕه‌شه سه‌باره‌ت به مانه‌وه له
چوارچێوه‌ی عیراقدا به مافی هاوولاتی
بوونى یه‌کسانه‌وه (که ده‌بێت له ڕێگاى
هاتنه سه‌رکارى ده‌وڵه‌تێکى سکولارى
غه‌یره قه‌ومى له عیراق زه‌مانه‌ت
بکرێت)، یان جیابونه‌وه له عیراق
وپیکهینانی ده‌وڵه‌تێکى سه‌ربه‌خۆ بڕیار
بده‌ن.
به‌سلاوی دوباره‌وه
چاوه‌روانی وه‌لامی ره‌سمیتانین
ئیمزا................
|