|
ئێمه کرێکارانی شاری سلێمانی وه‌ک به‌شێک له
کرێکارانی کوردستان ده‌رگیری ناله‌بارترین
هه‌ل‌و مه‌رجی کار‌و ژیانین. گرانی
سه‌رسووڕهێنه‌ر‌و نزمی ئاستی کرێ، که‌می یان
نه‌بوونی ساده ترین پێداویستیه‌کانی ژیان له
ئاو‌و کاره‌باو سووته‌مه‌نی، گه‌نده‌ڵی
ئیداری‌و پاوان‌کردنی سه‌روه‌ت‌و ده‌سه‌ڵات له
لایه‌ن ژماره‌یه‌ک سه‌رمایه‌دار‌و به‌رپرسی
حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان، ناسه‌قامگیری
سیاسی‌و ئیداری‌و هه‌ڵواسراوی چاره‌نووسی
کوردستان، له‌به‌ریه‌کترازان و ڕووخانی
بنه‌ما ئابوریه‌کان‌و پایه‌کانی ژیانی
مه‌ده‌نی، نه‌بوونی یاسایه‌کی کار که مافه
سه‌ره‌تاییه‌کانی کرێکارانی دابین کردبێت،
هه‌موو ئه‌مانه لایه‌نه جۆربه‌جۆره‌کانی
هه‌ل‌ومه‌رجی ناله‌باری ژیانی ئێمه‌ن و بۆ
خۆشیان سه‌رچاوه‌ی زۆر نه‌هامه‌تی و نه‌بوونی
ترن.
یه‌کی ئایار ڕۆژی ده‌رخستنی ڕیزی یه‌کپارچه‌ی
کریکاران‌و ناڕه‌زایه‌تی نیشاندانیانه
به‌رامبه‌ر هه‌ل‌و مه‌رجی کار‌و گوزه‌رانیان،
ڕۆژی ڕاگه‌یاندنی خواسته‌کان‌و ڕیکخستن‌و
یه‌کانگیرکردنی خه‌باتیانه بۆ کۆتایی هێنان
به سه‌رچاوه‌ی مه‌ینه‌تیه‌کانیان، له‌م
ڕۆژه‌دا ئێمه کرێکاران ڕایده‌گه‌یه‌نین که:
1-
ئازادی ڕێکخراوبوون، مانگرتن‌و خۆپیشاندان
مافێکی بێ ئه‌ملاوئه‌ولای کرێکارانه و
پێویسته له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه به
ڕه‌سمی بناسرێت. پێویسته نوێنه‌رانی به
ئازادی هه‌ڵبژێرراوی کرێکاران له لایه‌ن
خاوه‌ن کار‌و ده‌سه‌ڵاته‌وه به ڕه‌سمی
بناسرێن و ڕاسته‌وخۆ چاودێری پرۆسه‌ی جێبه‌جێ
بوونی خواسته‌کانیان بن.
2-
پێویسته گه‌نده‌ڵی بنه‌بڕ بکرێت‌و نوێنه‌رانی
کرێکاران له لیژنه‌و دام‌و ده‌زگای چاو‌دێر
به‌سه‌ر چۆنێتی سه‌رفی بودجه‌و سه‌روه‌ت‌و
سامانی کۆمه‌ڵگا به ڕه‌سمی بناسرێن.
3-
پێویسته یاسایه‌کی کاری کرێکاریی که زامنی
هه‌موو مافه به ڕه‌سمی ناسراوه‌کانی
کریکاران له ئاستی جیهان بێت، له لایه‌ن
ده‌سه‌ڵاته‌وه به ڕه‌سمی بناسرێت‌و کاری پێ
بکرێت.
4-
ده‌بێ کرێ له‌سه‌ر بنه‌مای تێچوونی هه‌موو
پێداویستیه‌کانی به‌ڕیوه‌چوونی خیزانیکی 5
که‌سی بۆ کرێکاران دابین بکرێت و پێ به پێی
به‌ره‌وسه‌ر جوونی نرخه‌کان به‌رزبکریته‌وه.
هه‌موو ده‌رماڵه‌و حه‌وافزه‌کان‌و قازانجی
ساڵانه له کاتی خۆیدا به لرێکاران بدرێن.
5-
پیویسته بیمه‌ی بێ‌کاری و ته‌واوی بیمه
کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی تر دابین بکرێت.
6-
فه‌راهه‌مکردنی پێداویستیه سه‌ره‌کیه‌کانی
وه‌ک ئاو‌و کاره‌باو سوته‌مه‌نی ئه‌رکی
سه‌ره‌تایی هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێکه، هیچ
بیانوویه‌ک بۆ نه‌بوونی ئه‌م پێداویستیانه
قبووڵ ناکه‌ین.
7-
ده‌بێ کێشه‌ی نیشته‌جێبوون چاره‌سه‌ر بکرێت،
هه‌ر که‌سێکی بانتر له 18 ساڵ مافی
نیشته‌جیبوونی هه‌یه. پێویسته هه‌موو
ئیمکانیه‌ته‌کان بۆ وه‌ڵامدانه‌وه به‌م
پێداویسته سه‌ره‌کیه فه‌راهه‌م بکرێت.
ئێمه کرێکاران له ڕۆژی یه‌کی ئایاردا ئه‌م
خواستانه ڕاده‌گه‌یه‌نین‌و ده‌یانکه‌ینه
به‌رنامه‌ی خه‌باتی یه‌کگرتوو‌و ڕیکخراوی ساڵی
ئاینده. |