|
ماوه‌ی چه‌ند رۆژه ده‌زگا ئه‌منیه‌ته‌کانی
جمهوری ئیسلامی ئیران هه‌ڵسوڕاوی کرێکاری‌و
رابه‌ری کرێکارانی نانه‌واخانه‌کانی سه‌قز
ده‌ستگیر‌و زیندانی کردووه. ته‌نها تاوانی
مه‌حمودی صالحی ئه‌وه‌یه که له پێناو
خواسته‌کانی کرێکاران خه‌باتی کردووه‌و به
ڕاشکاوی به ڕووی بێمافی‌و بێبه‌شی کرێکاران
له ئیران ده‌نگی هه‌ڵبڕیوه. ئیتیهامێک که
ڕووبه‌ڕووی مه‌حمودی صاڵحی کراوه‌ته‌وه
ئه‌وه‌یه که به‌شداری ڕێکخستنی مه‌راسیمی
ئایاری 2004ی له شاری سه‌قز کردووه.
جمهوری ئیسلامی ئێران مێژوویه‌کی دوور‌و درێژی
له سه‌رکوت‌و ژێرپێنانی مافه
سه‌ره‌تاییه‌کانی چینی کریکار هه‌یه. له
ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوو پێ به‌پێی چوونه
سه‌ری ئاستی ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی کرێکاران،
ئه‌م سه‌رکوته تا هاتووه توند تر بۆته‌وه.
ئێمه له لیژنه‌ی پێشوازی له یه‌کی ئایار
له شاری سلێمانی به ناوی ناوه‌ند‌و
کۆڕ‌وکۆمه‌ڵه کرێکاریه‌کانی شاره‌وه. ئه‌م
سه‌رکوته مه‌حکوم ده‌که‌ین‌و خوازیارین که:
1-
ده‌ستبه‌جێ مه‌حمودی صاڵحی‌و هه‌ر
هه‌ڵسوڕاویکی کرێکاری‌و ئازادیخوازی تر که
له په‌لاماره‌کانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو
ده‌ستگیر کراون ئازاد بکرێن.
2-
جمهوری ئیسلامی له به‌رامبه‌ر ڕۆژانی
زیندانی‌و هه‌ر ئه‌زیه‌ت‌و ئازاریکی
جه‌سته‌یی‌و ده‌رونی مه‌حمودی صاڵحی‌و
ده‌ستگیراوه‌کانی تریش قه‌ره‌بوو بکاته‌وه.
3-
سه‌رکوت‌و شوێنکه‌وتنی هه‌ڵسوڕاوانی کرێکاری
له لایه‌ن جمهوری ئیسلامیه‌وه کۆتایی پێ
بێت.
ئێمه ته‌واوی ڕێکخراوه جیهانیه‌کان له
سیاسه‌تی سه‌رکوتگه‌رانه‌ی جمهوری ئیسلامی
ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه‌و خوازیارین که فشار
بۆ ئه‌م ڕژێمه بهێنن تاکو ڕیز بۆ مافه
سه‌ره‌تاییه‌کانی کرێکاران دابنێت‌و په‌لاماری
بۆ سه‌ر کرێکارانی هه‌ڵسوڕاوو ناڕازی ڕابگرێت.
لیژنه‌ی پێشوازی له یه‌کی ئایاری 2007 له
شاری سلێمانی
2007-04-23 |