|
ئازیزان، له‌و وه‌زعه پڕ مه‌ترسیه‌ی عێراقدا که ته‌واوی هێزه بۆرژوازیه‌کان ددان له ژیان و گوزه‌رانی چینی کرێکار تیژ ئه‌که‌نه‌وه و جه‌سته‌ی مناڵانیان هاڕیوه، ئێمه هیچ رێگایه‌کمان له به‌رده‌مدا نیه بێجگه له یه‌کگرتووی و پاراستنی یه‌کپارچه‌یی ڕیزه‌کانی چینه‌که‌مان. كێشه هه‌رچیه‌ک بێت و له‌سه‌ر هه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌ک بێت، نابێت له گرنگی ئه‌م یه‌کگرتووییه‌ی ئێمه که‌مڕه‌نگ بکاته‌وه. هاوڕێ ڕێبوار ئه‌حمه‌د چه‌ند پێشنیاری گرنگ و عه‌مه‌لی و چاره‌نووسسازی خستۆته به‌رده‌متان. به بڕوای ئێمه ئه‌م هه‌نگاوانه ئه‌توانێت ئه‌م یه‌کگرتوییه پارێزراو و پته‌وتر بکات. به‌و هیوایه‌ی که هه‌موو لایه‌ک بتوانن به‌م گیانه‌وه مامه‌ڵه‌ی کێشه‌کان بکه‌ن. ئه‌مڕۆ له‌هه‌ر کاتێک زیاتر ئه‌م یه‌کڕیزیه‌مان لێ ئه‌خوازێت. جمال محسن ده‌شتی جمال کامل احمد 22.06.2007 |