|
کۆمیته‌ی 8ی مارس که پێکهاتبوو له 15 حیزب و
رێکخراوی سویدی، رێکخراوی
ئازادی ژنانی عێراقییش یه‌کێک بوو له
به‌شداربووانی ئه‌و کۆمیته‌یه.
8ی مارسی ئه‌مساڵ جیاواز له ساڵانی پێشوو به
شۆڕ و شه‌وقێکی زیاتره‌وه رێزی لێ‌گیرا،
له‌بری رۆژێک 3 رۆژ ته‌رخانکرا بۆ چالاکی و
هه‌ڵسوڕانی جۆراوجۆر. رۆژانی 8،7،6 ی مارس له
کاتژمێری 10 تا 19 له سه‌نته‌ری شار و له
ناو گه‌وره‌ترین بازاراری به‌ناوی
Femmanhuset
شانۆیه‌کی تایبه‌ت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته
ته‌رخانکرابوو که تێدا شانۆگه‌ری، نمایشی
فیلم، گۆرانی، دانس، پێشانگه و قسه‌وباس
له‌سه‌ر وه‌زعی ژنان.
رێکخراوی ئازادی ژن توانی ده‌ور و نه‌خشێکی
به‌رچاوی له به‌ڕێکردنی ئه‌م یادده‌دا هه‌بێت
و ئه‌م چالاکیانه ئه‌نجام بدات:
کردنه‌وه‌ی پێشانگه‌ی کاریکاتێری سه‌ردار
عه‌بدوڵلا، تایبه‌ت به هه‌لومه‌رجی سه‌ختی
ژنان، نمایشی فلمێکی دوکۆمێنتی له‌سه‌ر
بارودۆخی سه‌ختی ژنان، دانانی مێزکتێب و
بڵاوکراوه و نووسراوه‌کانی رێکخراو، هه‌روه‌ها
نمایشی (کلیپی گۆرانی بێنه پێش چاو ی کاروان
عوسمان) که له لایه‌ن سه‌ردار عه‌بدوڵلاوه
ئامادده‌کرابوو.
هه‌ره‌وها ئه‌م کۆمیته‌یه له رۆژی 8ی مارس
ئاکسیونیكی شکۆداری به رێپێوان و وتنه‌وه‌ی
شیعار ئه‌نجامدا و به سه‌دان نوسخه له
به‌یاننامه‌ی رێکخراوی ئازادی ژن
بڵاوکرایه‌وه. 
ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه رێکخراوی ئازادی ژن
هه‌مان رۆژ به‌شداری ئاکسیۆنی هه‌ردوو حیزبی
کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق و حیزبی حیکمه‌تیست
بکات که له‌سه‌نته‌ری شاری یۆتۆبۆری ئه‌نجام
دراو له‌وێش ژماره‌یه‌کی زۆر به‌یاننمای
رێکخراو به زمانی سویدی بڵاوکرایه‌وه.وتاری
ڕێکخراوی ئازادی ژن له‌لایه‌ن ڤیان
که‌ریمه‌وه به زمانی سویدی خوێندرایه‌وه.


شه‌وی 9ی مارس به هاوکاری رێکخراوی ره‌های ژن
له ئیران ئاهه‌نگێکی قه‌شه‌نگ به ئامادده
بوونی ژماره‌یه‌کی زۆر نزیک به 2سه‌د که‌س
سازکرا، ئه‌مه پاشی به‌خێرهاتنی ئامادده‌بوان
و پیرۆزبایی 8ی مارس له لایه‌ن هه‌ردوو
رێکخراوه‌که‌وه تا نیوه شه‌وێکی دره‌نگ
ئاهه‌نگه‌که به‌ده‌نگی خۆشی گۆرانی بێژ
فه‌رین رازێنرایه‌وه.
رێکخراوی ئازادی ژن له عێراق/سوید
نوێنه‌ری رێکخراو: ڤیان که‌ریم |