|
سایتی PUK میدیا ڕۆژی 12-6 له سه‌ردێڕی هه‌واڵیکدا نووسیویه‌تی که حزبی کۆمۆنیستی کریکاری عیراق دوو له‌ت بووه‌و گوایه حزبی کۆمۆنیستی کوردستانی لێ جیا ده‌بێته‌وه. ئیمه به هه‌موو لایه‌کی ڕاده‌گه‌یه‌نین که پرۆسه‌ی پێکهێنانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان له لایه‌ن کۆمه‌ڵیک له کادره‌کانی ڕابه‌ری ئێستای حزبی کۆمۆنیستی کریکاری عیراق به ئاگاداری‌و ڕه‌زامه‌ندی حزب ده‌ست پێشکه‌ری بۆ کراوه‌و له دوور‌و له نزیک په‌یوه‌ندی به جیابوونه‌وه‌و دووله‌ت بوونه‌وه نییه. پیکهینانی حزبی کۆمۆنیستی کریکاری کوردستان له کۆنگره‌ی دووهه‌می حزبی کۆمۆنیستی کریکاری عیراق که له کانوونی یه‌که‌می 2001 به‌ستراوه بڕیاری له‌سه‌ر دراوه‌و، کۆنگره به‌کرده‌وه‌کردنی ئه‌و بڕیاره‌ی به کۆمیته‌ی مه‌رکه‌زی حزب سپارد تاکو هه‌ر کاتیک به گونجاوی زانی جێبه‌جێی ب‌کات. پیلینۆمی 19 کۆمیته‌ی مه‌رکه‌زی حزب که له کانوونی دووهه‌می 2007 به‌سترا بڕیاری ده‌ستبه‌جێ دامه‌زراندنی حزبی کۆمۆنیستی کریکاری کوردستانی دا‌و مه‌کته‌بی سیاسی ڕاسپارد که سه‌رپه‌رشتی ئه‌نجامدانی ئه‌م بڕیاره ب‌کات. له 17-4-2007 مه‌کته‌بی سیاسی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عیراق بڕیارنامه‌یه‌کی ده‌رکرد که تیایدا کۆمه‌ڵێک هاوڕێی له ڕابه‌ری حزب ڕاسپار که کار بۆ دامه‌زراندنی حزب بکه‌ن. به‌م جۆره دامه‌زراندنی حزبی کۆمۆنیستی کریکاری به هیج جۆریک به مانای جیابونه‌وه‌و دووله‌ت بوون نییه به‌و مانایه‌ی که هه‌واڵه‌که‌ی PUK میدیا ده‌یه‌وێت بیگه‌یه‌نێت به خوێنه‌رانی. حزبی کۆمۆنیستی کریکاری کوردستان حزبێک ده‌بێت له چوارچیوه‌ی کوردستان‌و ده‌یه‌وێت له ڕێگای وه‌ڵامدانه‌وه به کێشه سیاسیه چاره‌نووسسازه‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردستانه‌وه خه‌بات بۆ وه‌دیهێنانی به‌رنامه‌ی دنیا باشتر‌و ڕابه‌ری کردن‌و ڕیکخستنی شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی چینی کرێکار‌و دامه‌زراندنی سۆشیالیزم له کوردستاندا ب‌کات. حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان وه‌کو حزبێکی جیاواز‌و سه‌ربه‌خۆ پیک دێت‌و هاوخه‌باتی زۆر نزیکی حزبی کۆمۆنیستی کریکاری عیراق ده‌بیت، که ئه‌ویش وه‌ک خۆی ده‌مێنیته‌وه. شه‌ماڵ علی له لایه‌ن هاوڕییانی به‌شدار له پرۆسه‌ی پێکهێنانی حزبی کۆمۆنیستی کریکاری کوردستان 2007-06-14 |