|
یۆتۆبۆری:
له به‌یانی زووی ڕۆژی یه‌کی ئایاره‌وه
ڕیکخستنه‌کانی حزب له یۆتۆبۆری هه‌ستان
به‌دانانی مێزکتاب له‌شوێنێکی ناسراوی ئه‌م
شاره‌دا به‌ناوی یانتۆرییه‌ت له‌گه‌ڵ
هاوڕێیانی حزبی حیکمه‌تیست و ژماره‌یه‌کی زۆری
ئه‌حزاب وڕێکخراوی کرێکاری سویدی وغه‌یره
سویدی به‌لافیته‌ی گه‌وره‌ی حزب
وبڵاوکردنه‌وه‌ی به‌یانی ئایاری حزب به زمانی
سویدی،عربی،کوردی که‌تا کاتژمێر 2ی پاشنیوه‌ڕۆ
درێژه‌ی بوو ...
پاشان کاتژمێر 2 له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌کی زۆری
ئه‌حزاب و ڕێکخراوی کرێکاریی جۆراو جۆر که
له‌لایه‌ن حزبی عه‌داله‌ت خوازی سویدییه‌وه
ڕێکخرابوو که‌ئێمه‌ش وه‌ک حزبی عێراق ڕه‌سمه‌ن
بانگهێشت کرابوین بۆ به‌شداریکردن، به
ڕێپێوان به ناو شاردا ڕۆیشتن که نزیک به
کاتژمێرێکی خایاند. سه‌دان به‌یاننامه‌ی حزب
به زمانه‌کانی سویدی و عه‌ربی و کوردی
بڵاوکرانه‌وه. به دوای ئه‌وه‌دا له
سه‌نته‌ری شار که‌شوێنێک ئاماده‌کرابوو بۆ
قسه‌و په‌یامی لایه‌نه به‌شداربووه‌کان ،
په‌یامی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق به
زمانی سویدی له‌لایه‌ن ( سه‌ردار عه‌بدوڵا)
وه خوێندرایه‌وه، که‌تیایدا ووتی یه‌کی
ئایاری ئه‌مساڵ له‌کاتێکدا یاد ده‌کرێته‌وه
که کۆمه‌ڵگای به‌شه‌ری به ترسناکترنی
قۆناغدا تێئه‌په‌ڕێت، زوڵم وچه‌وسانه‌وه،
جه‌نگه‌کان ، تاوانی مونه‌زه‌م کوشتاری
به‌کۆمه‌ڵ زۆرێک له‌تاوانیتر که ئه‌مڕۆ
له‌سه‌رانسه‌ری دنیادا له‌لایه‌ن
سه‌رمایه‌دارییه‌وه ده‌کرێته سه‌ر خه‌ڵکی
ده‌ست ته‌نگ وناڕازی کرێکاران. وه ئه‌وه‌ی
دوپات کرده‌وه که ته‌نها کۆمۆنیزم
وسۆسیالیزمه که ده‌توانێت به‌ر به‌مه بگرێت.
ئه‌مه و هه‌ریه‌ک له ڕێکخراو و حزبه
به‌شدار بووه‌کان به‌دوایدا په‌یامی ئایاری
خۆیان خوێنده‌وه.
ستۆکهۆڵم:
ڕۆژی یه‌کی ئایار له شاری ستۆکهۆڵم، کۆمیته‌ی
ستۆکۆڵهمی حزب، له گۆڕه‌پانی کونگستریگاردن
له ناوه‌ندی شاری ستۆکهۆڵم بۆ ماوه‌ی زیاتر
له پێنج سه‌عات به‌شداری له میتینگ و
ئاکسیونی سه‌راسه‌ری حیزب و رێکخراوه چه‌پ و
کرێکاریه‌کانی سوید دا کرد.
له‌و میتینگه جه‌ماوه‌ری یه گه‌وره‌یه‌دا
جگه له بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌یانی حزب
سه‌باره‌ت به ڕۆژی یه‌کی ئایار به هه‌رسێ
زمانی سویدی ، کوردی ، عه‌ره‌بی، هاوکات به
دانانی مێزکتاب بڵاوکردنه‌وه‌ی بڵاوکراوه‌کانی
حزب و گفتوگۆکردن له‌گه‌ڵ ئاماده‌بووانی ئه‌و
میتینگه‌و ڕۆشنکردنه‌وه‌ی سیاسه‌ته‌کانی حزب
به‌شداری کرد و ئه‌مه‌و خێمه‌ی ته‌بلیغاتی حزب
مایه‌ی سه‌رنجی ڕێبوارانی ئه‌و ناوه بوو.
هێلسینکی:
هه‌ر له کاتژمێر 9 ی به‌یانیه‌وه خێمه‌یه‌ک
و مێزێکی ته‌بلیغاتی ڕازاوه له تۆڕی
هاکانیێمی دانرا و بوو به جێگه‌ی
بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌ده‌بیاتی حزب. هه‌روه‌ها
هاوڕێیان به لافیته و وێنه‌ی مارکس و
مه‌نسور حکمه‌ته‌وه به‌شداری ڕیپێوانی یه‌کی
ئایاران کرد. له کاتی ڕێپێوانه‌که‌دا شیعاری
"ته‌نها کۆمۆنیزم ده‌توانێت جیهان بگۆڕێت" له
لایه‌ن هاوڕێیانه‌وه ده‌ووترایه‌وه و ته‌واو
سه‌رنجی خه‌ڵکی به‌لای خۆیدا ڕاکێشابوو.
هه‌روه‌ها به‌یاننامه‌ی حزب به زمانی فنلاندی
به بۆنه‌ی یه‌کی ئایاره‌وه به فراوانی
به‌سه‌ر به‌شداربووانی ڕێپێوانه‌که و
ڕێبوارانی ئه‌و ناوه‌دا دابه‌ش کرا.
هاوکات هه‌ر له شاری هێلسینکی، به هۆی
کێشه‌یه‌ک که که‌وتبۆوه ناو ڕێکخه‌رانی
مه‌راسیمی یه‌کی ئایار، مه‌ڕاسیمێکی که‌ش به
بۆنه‌ی یه‌کی ئایاره‌وه به‌رپاکرا، که
له‌وێشدا هاوڕێیان به بڵاوکردنه‌وه‌ی
به‌یاننامه‌ی حزب و دانانی لافیته و وێنه‌ی
مارکس و مه‌نسورحکمت به‌شداریان تێدا کرد.
هاورێ جه‌مال ساڵح به ناوی حزبه‌وه
ووته‌یه‌کی پێشکه‌ش کرد، که تێیدا باسی له
هه‌لومه‌رجی ئێستای عێراق کرد، که به هۆی
داگیرکاری و شه‌ڕی قه‌ومی و تائیفیه‌وه چ
ژیانێکی سه‌خت بۆ خه‌ڵکی گوزه‌راوه. پاشان
چووه سه‌ر حکومه‌تی ئێستای ده‌سکه‌لای
ئه‌مه‌ریکا و ئامانجه دژه ئینسانیه‌کانی دژ
به خه‌ڵک و به تایبه‌تیش دژ به ڕێکخراوی
کرێکارانی نه‌وتی باشور. ده‌رباره‌ی
بزووتنه‌وه‌ی کرێکاری له عێراقدا ئاماژه‌ی
به‌وه‌دا که ته‌نها ڕێکخراوبوونی کرێکاران و
بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی ده‌توانن کۆتایی به‌م
هه‌لومه‌رجه دژواره بێنن و کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی
سکۆلار و شایسته به ئینسان پێکبهێنن. له
کۆتاییدا سه‌رنجی ئاماده‌بووانی بۆ ئه‌وه
ڕاکێشا، که سه‌رباری هه‌لومه‌رجی سه‌ختی
ئه‌مڕۆی عێراق، به‌ڵام هاوڕێیانی ئێمه له
به‌غداد و به‌سره و شاره‌کانی دی عێراق و
کوردستان یه‌کی ئایار به‌رپا ده‌که‌ن و به‌رز
ڕای ده‌گرن.
ڕۆژنامه‌ی هێلسنکین سانۆمات، که گه‌وره‌ترین
و پڕ تیراژترین ڕۆژنامه‌ی فنلاندایه،
چاوپێکه‌وتنكی له‌گه‌ڵ هاوڕێ جه‌مال ساڵح
ئه‌نجامدا. سه‌عات 14.30 له ده‌وری
خه‌یمه‌که‌ی حزب، هاوڕێیان کۆتای‌یان به ڕۆژه
سه‌رکه‌وتوه‌که هێنا.
هه‌روه‌ها له دریژه‌ی چالاکیه‌کانی کۆمیته‌ی
فنلاندی حزب و حزبی حیکمه‌تیستدا، ڕۆژی
3.5.2008 مه‌راسیمێک له شاری هێلسینکی به
بۆنه‌ی ئه‌م ڕۆژه مه‌زنه‌وه ئه‌نجامدرا.
سه‌ره‌تا مه‌راسیمه‌که به سروودی
ئه‌نته‌رناسیۆنال ده‌ستی پێ‌کرد، دوای
خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند کۆپله هۆنراوه له
لایه‌ن هاورێ سیروان ئه‌مینه‌وه، هاورێ
مسته‌فا باهر سکرتێری کۆمیته‌ی فنلاندی حزبی
ووته‌یه‌کی پێشکه‌ش کرد. له ووته‌که‌یدا باسی
له هه‌ل و مه‌رجی ئه‌مڕۆی عێراقی کرد و به
هێزکردنی بزووتنه‌وه‌ی کرێکاریی وه‌ک
به‌دیلێکی گه‌نجاو بۆ دنیای ئه‌مڕۆ دانا.
دواتر بورهانی دیوارگر، هه‌ڵسوڕاوی ناسراوی
بزووتنه‌وه‌ی کرێکاریی ئێران، وه‌ک نوێنه‌ری
حزبی حیکمه‌تیست، ووته‌یه‌کی پیشکه‌ش کرد.
به خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند پارچه شیعرێکی دی له
لایه‌ن هاوڕێ سیروان ئه‌مینه‌وه، بڕگه‌ی
یه‌که‌ی مه‌راسیمه‌که کۆتایی هات. بڕگه‌ی
دووه‌م بریتی بوو له شایی و هه‌ڵپه‌ڕکێ، که
پاش سێ سه‌عات له ئاهه‌نگ و شایی و مۆسیقا،
سه‌رکه‌وتووانه کۆتایی به مه‌راسیمه‌که
هات.
له‌هتی:
هاوڕێیانی حزب به‌شداری به‌رچاویان هه‌بوو له
چالاکیه‌کانی یه‌کی ئایاردا. له سه‌ره‌تادا
له شوێنی کۆبوونه‌وه جه‌ماوه‌ریه‌که‌دا،
هاوڕێ سیروان ئه‌مین به ناوی حزبه‌وه
وته‌یه‌کی پێشکه‌ش کرد، که تێیدا باسی له
هه‌لومه‌رجی ئه‌مڕۆی عێراق و کوردستان کردوو و
چینی کرێکاری وه‌ک به‌دیلێکی گونجاو دانا.
هه‌روه‌ها له ڕێپێوانه‌که‌دا هاوڕێیان به
لافیته‌ی حزب و بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌ی
حزب به‌شداری چالاکه‌یان کرد.
هۆڵه‌ندا:
حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی عێراق و حزبی
كۆمۆنیستی كرێكاریی ئێران_حكمه‌تیست، بۆ
ڕێزگرتن له ١ی ئایار جه‌ژنی جیهانیی كرێكاران
مه‌راسیـێكی جوان و قه‌شه‌نگیان سازكرد له
شاری (برێدا) ئێواره‌ی ڕۆژی ٢ی ئایار به
به‌شداری و ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له
ئه‌ندامان و دۆستانی حیزب.
مه‌راسیمه‌كه به سروودی ئینترناسیونال و
ده‌قیقه‌یه‌ك ڕاوه‌ستان بۆ گیانبه‌ختكردوانی
ڕێگای ئازادی و سۆشیالیزم ده‌ستیپێكرد. پاشان
ووتاری حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی عێراق
له‌لایه‌ن دانا به‌هادین و ووتاری حزبی
كۆمۆنیستی كرێكاریی ئێران_حكمه‌تیست له‌لایه‌ن
فاتمه ئیقدامییه‌وه خوێنرانه‌وه. دواتر
شه‌نگه غه‌فور شیعری (بێكار بم یا له‌سه‌ر
كار) ی پێشكه‌ش كرد و دوای ئه‌ویش ووته‌یه‌كی
كورت له‌لایه‌ن (حه‌مه‌غه‌فور)ه‌وه
ده‌رباره‌ی وه‌زعی كرێكارانی عێراق له‌ژێر
سایه‌ی داگیركاری ئه‌مریكادا پێشكه‌شكرا.
مه‌راسیمه‌كه له‌لایه‌ن (ئه‌ستێره
فاتیح)ه‌وه به‌ڕێوه‌برا و به‌شێوه‌یه‌كی
جوان و ڕازاوه و به خوێندنه‌وه‌ی بڕگه‌كانی
شیعری (بڕیاری ١ی ئایار) له نێوان بڕگه‌كانی
مه‌راسیمه‌كه‌دا شكۆیه‌كی زیاتری به‌خشییه
به‌رنامه‌كان و دوا به‌شی سیاسی
مه‌راسیمه‌كه به پێشه‌كی به‌ناوبانگی
مانیفێستی كۆمۆنیست "با چینه چه‌وسێنه‌ره‌كان
به‌رامبه‌ر به شۆڕشی كۆمۆنیستی سه‌رتاپایان
بێته له‌رزین، كرێكاران له‌م نێوه‌دا بێجگه
له زنجیره‌كانیان هیج له‌ده‌ستناده‌ن، به‌ڵام
جیهانێك به‌ده‌ستدێنن. كرێكارانی جیهان
یه‌كرن!"
به‌شی دووهه‌می مه‌راسیمه‌كه دوای پاوس و
نانخواردنی ده‌سته‌جه‌معی به گۆرانی و شادی
و خۆشی و سه‌ما و هه‌ڵپه‌ڕكێ درێژه‌ی كێشا و
له‌ناو شۆڕ و شه‌وقێكی زۆردا هه‌تا كاتژمێر
١٢ی شه‌و به‌رده‌وام بوو.
(تروسكه دانا‌و شه‌ن ئازاد)یش پرۆگرامی
لینگۆیه‌كی جوانیان ئاماده‌و پێشكه‌ش كرد بۆ
ئاماده‌بووان كه مه‌به‌ست لێی دڵخۆشكردنی
مناڵان بوو، كه میوانه‌كان به‌شدارییه‌كی
به‌رچاویان له بڕگه‌كانیدا كرد.
ئۆسلۆ:
پێش نیوه‌ڕۆی یه‌کی ئایار، ڕۆژی جیهانی چینی
کرێکار، له‌گه‌ڵ ڕێکخراوه‌کانی ئه‌ندام له
ئێڵ ئۆ دا و له پێشوازی یه‌کی ئایاردا،
کۆمیته‌ی نه‌رویجی حزب به لافیته و چه‌ندین
تراکتی خۆیه‌وه که دروشمی "مافی ڕێکخراو
بوون بۆ کرێکاران"، "هه‌موو یاسا و بڕیاره
دژی کرێکارییه‌کان ئه‌بێ هه‌ڵبوه‌شێنه‌وه"،
"کرێکارانی عێراق پێویستیان به پشتیوانی
کرێكارانی نه‌رویج هه‌یه"، "نا بۆ داگیرکاری
ئه‌مریکا و حکومه‌ته ده‌سکه‌لاکه‌ی، به‌ڵێ بۆ
حکومه‌تێکی سێکیولار و غه‌یره قه‌ومی"...
به‌شداری له میتینگی گه‌وره‌ی ڕۆژی کرێکارانی
جیهاندا کرد. هه‌روه‌ها به‌یاننامه‌ی حزب له
په‌یوه‌ند به یه‌کی ئایاره‌وه به زمانی
کوردی و نه‌رویجی بڵاوکرایه‌وه. شایانی
ووتنه که هه‌زاران که‌س له کرێکارانی به‌ش
و ڕشته جۆرا و جۆره‌کان به‌شداریان کرد و
که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندن ئاماده بوون و چه‌ند
ژۆرنالیستێک وێنه‌ی مێزی حزب و به‌یاننامه و
درووشم و پۆسته‌ره‌کانی حزبیان گرت.
فرێدریکستاد:
ڕۆژی یه‌کی ئایار سه‌ره‌تا مه‌راسیمی ئایار
له هۆڵی سانکروا ده‌ستی پێ کرد و به یانی
یه‌کی ئایاری حککع به زمانی نه‌رویجی له
لایه ن ئه‌نوه‌ر نوری به‌رپرسی کۆمیته‌ی
نه‌رویجی حزبه‌وه پێشکه‌ش به ئاماده‌بووان
کرا.
دواتریش به شداری ڕێپێوانی یه‌کی ئایاردا کرا
به دوو لافیته‌ی گه‌وره‌وه که ئه‌م شیعارانه‌ی
له‌سه‌ر نووسرابوو(نابۆ شه‌ڕ، داگیرکاری
ئه‌مریکا، نا بۆ کوشتنی به کۆمه‌ڵ) (داواکاری
بیمه‌ی بێ‌کاری گونجاو بۆ بێکاران و زیادبوونی
مووچه‌ی به پێی پێویستی ژیانین) (نا بۆ
داگیرکاری به‌ڵێ بۆ عێراقێکی ئازاد). لافیته
کان زۆر سه رنج ڕاکێش بوون له‌لایه‌ن
بینه‌رانه‌وه و خه‌ڵک زۆر به دیقه‌ته‌وه
ده‌یانخوێنده‌وه. شایانی ووتنه له بڵاو
کراوه‌ی
sosialisme for det 21.
Århundret(واته
سۆسیالیزم بۆ سه‌ده‌ی بیست و یه‌ک) دا که
له‌لایه‌ن گروپێک به ناوی جوڵانه‌وه بۆ
سۆسیالزم(Bevegelsen
for sosialisme)
ه‌وه ده‌رئه‌چێت که به ژماره یه کی زۆر
بڵاوده‌کرایه وه، یه کێک له باسه کانیان به
ناونیشانی "سێیه‌م ڕێگا بۆ ئازاد کردنی
عێراق" دا به درێژی باسی کۆنگره‌ی ئازادی
عێراق و سمیر عادل ده‌که‌ن.
له‌نده‌ن:
خۆپیشاندان به‌هۆی 1ی ئایاره‌وه که پێشتر
له‌سه‌ر بانگه‌وازی ئیتحادیه کرێکاریه‌کان
ئاماده‌یی بۆکرابوو، به به‌شداری ده‌یان
ڕێکخراو و ئه‌حزاب، پاش کۆبونه‌وه لای
مه‌کته‌به‌ی مارکس که هه‌موو ساڵێک له‌م
ڕۆژه‌دا لێره کۆده‌بنه‌وه و دوایی
به‌ڕێپێوان به‌ره‌و ناوه‌ندی شاری له‌نده‌ن
ده‌ڕۆن، ڕێکخراوی به‌ریتانیای حزب
له‌چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی ڕێکخراوی
ده‌ره‌وه‌دا بۆ 1ی ئایار، به‌شداری کرد به 2
لافته‌ی گه‌وره‌ی به شیعاره‌کانی "
کرێکارانی جیهان یه‌کگرن ! ، بژی 1ی ئایار
ڕۆژی جیهانی کرێکاران " و هه‌روه‌ها
بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌کانی حزب
به‌زمانه‌کانی ئینگلیزی و عه‌ره‌بی و کوردی.
کۆبونه‌وه‌که کاژمیر یه‌ک ده‌ستی کرد
به‌ڕێپێوان و بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر به‌ناوه‌ندی
شاردا، ئه‌گه‌رچی ئاو‌و هه‌وایه‌کی باراناوی
زۆر ناخۆشی هه‌بوو به‌ڵام ڕێپێوان به‌ره‌و
ناوه‌ندی شار ترافلگارسکوێر درێژه‌ی کێشا و
له‌وێ کۆبوونه‌وه. قسه‌وباس له‌لایه‌ن
کۆمه‌ڵێک که‌سایه‌تی و نوێنه‌رانی ڕێکخراو و
حزب پێشکه‌شکرا و تا دوانیوه‌ڕۆیه‌کی دره‌نگ
درێژه‌ی کێشا. به‌شداری هه‌زاران له
کرێکاران و چه‌پ و کۆمۆنیست، سه‌رنجی هه‌زاران
که‌سی تری بۆخۆی ڕاکێشابوو.
سدنی:
پاش ئاماده‌کاری یه‌کانی کۆمیته‌ی مه‌راسیمی
یه‌کی ئایار ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه 2-5 به:
با چینه چه‌وسینه‌ره‌کان له‌تاو شۆڕشی
کومونیستی سه‌رتاپایان بێته له‌رزین.......
ده‌ستی پێ‌کرد. پاش یه‌ک ده‌قیقه وه‌ستان بۆ
ڕێز لێنانی گیانبه‌ختکردووانی بزوتنه‌وه‌ی
کرێکاری و سروودی ئه‌نته‌رناسیونال
ده‌ستیپێکرد.
دواتر ووتاری کۆمیته‌ی مه‌راسیم له‌لایه‌ن
هاوڕێ ئه‌سه‌د حه‌یده‌ری یه‌وه
خویندرایه‌وه، دوای ئه‌و هاوڕێ جه‌لال محمد
ووتاری حزبی کومونیستی کرێکاریی عێراقی
به‌کوردی خوێنده‌وه. ئینجا هاوڕێ ڕه‌ووف
سرودێکی کرێکاریی پێشکه‌ش به ئاماده بووان
کرد، دواتر ووتاری کۆمه‌ڵه‌ی ژنانی عێراقی
له‌لایه‌ن لیلی محمده‌وه به عه‌ره‌بی
خوێندرایه‌وه. دواتر ووتاری کۆمیته‌ی هاوپشتی
له‌گه‌ڵ ڕێکخراوه کرێکارییه‌کانی عیراق
له‌لایه‌ن هاوڕێ لیون سمس خوێندرایه‌وه.
به‌یانی یه‌کیتی کریکارانی سوسیالیست
له‌لایه‌ن هاوری که‌ماله‌وه به فارسی
خویندرایه‌وه.
به‌شی دووه‌می مه‌راسیمه‌که که خواردن و
خواردنه‌وه‌و هه‌ندیک چالاکی ته‌رفیهی و
نیشاندانی فلیمیک له‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی
کرێکاریی له شوێنه جۆراوجۆره‌کانی نمایش
کرا. دواهه‌مین به‌شی مه‌راسیمه‌که موسیقاو
گۆرانی بوو که تا کاتژمێر 11 شه‌وی خایاند
له نێو شۆڕ و شه‌وقی ئاماده‌بووان له
کومیونیتی ئیرانی و عێراقی کۆتایی هات.
كالسرۆ:
له‌ژێر دروشمی ( ئه‌م جیهانه بگرنه ده‌ست
به‌ر له‌وه‌ی بسوتێنرێت) ڕۆژی 26.04.2008
به‌سه‌رپه‌رشتی ڕێکخراوی چه‌پی سۆشیالیستی،
ته‌شکیلاتی کالسرۆی حزبی کۆمونیستی کرێکاریی
عێراق به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک حزب و
ڕێکخراوی چه‌پی ئه‌ڵمانی و کوردی وئه‌ریتیری و
تورکی مه‌راسیمێکی سياسی و ئاهه‌نگێڕانیان
سازدا به‌بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی کرێکارانه‌وه.
له‌م مه‌راسیمه‌دا چه‌ندین ووتار له‌لایه‌ن
نوێنه‌رانی ڕێکخراوه‌کانه‌وه پێشکه‌ش کرا،
که سه‌رجه‌میان باسیان له‌سه‌ر
نه‌هامه‌تیه‌کانی خه‌ڵکی دونیا ده‌کرد له‌ژێر
سایه‌ی رژێمی سه‌رمایه‌داریدا، هاوکات
جه‌ختیان له‌سه‌ر زه‌روره‌تی گۆرانی ئه‌م
سیسته‌مه‌و دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵگایه‌کی
سۆشیالیستی ده‌کرده‌وه، موسلیح حه‌مه‌د
ووتاری حزبی پێشکه‌ش کرد تیایدا باسی له
ئاکامه‌کانی جه‌نگی ماڵوێرانکه‌ری ئه‌مریکا
کرد له عێراقدا وه ڕوونی کرده‌وه که چۆن
سیاسه‌تی داگیرکاری ئه‌مریکا بۆته هۆکارێک بۆ
باڵاده‌ستی هێزه کۆنه‌په‌رست ومیلیشیا و
ده‌سته و تاقمی مه‌زهه‌بی و تایه‌فی له
عێراقدا.
هه‌روه‌ها ڕۆژی 1 ی ئایار کاتژمێر 10.30 سه‌ر
له‌به‌یانی له شاری کالسرۆ ڕێپێوانێک
به‌ڕێخرا ، سه‌ره‌تای ڕێپێوانه‌که له
سه‌نته‌ری شاره‌وه بوو له (مارک پلاتز)
پاشان له‌وێوه به نێو شاردا ڕێپێوانه‌که
درێژه‌ی هه‌بوو تاوه‌کو باخچه‌ی گشتی
له‌کالسرۆ (شتات گارتن). ڕێکخراوی کالسرۆی حزب
به پلاکارتێکی مه‌زن له‌م رێپێوانه‌دا
به‌شداری کرد که به‌زمانی ئه‌ڵمانی نوسرابوو
( بیمه‌ی بێ‌کاری بۆ سه‌رجه‌م بێکاران ). له
باخچه‌ی گشتیدا ووتاری رێکخراوه‌و سه‌نديکا
کرێکاریه‌کان پێشکه‌ش کراو ، هه‌روره‌ها
چه‌ندین چالاکی هونه‌ری و موزیک به‌م
بۆنه‌یه‌وه ئه‌نجامدرا. هه‌رله‌وێدا ڕێکخراوی
حزب مێزکتێبێكی به‌م بۆنه‌یه‌وه
ئاماده‌کردبوو که بڵاوکراوه و
به‌یاننامه‌کانی حزبی له‌سه‌ر بوو ، شایانی
باسه هاوڕێیان به‌یاننامه‌ی حزبیان به‌بۆنه‌ی
1 ئایاره‌وه به‌زمانی ئه‌ڵمانی به نێو خه‌ڵک
و به‌شداربوانی رێپێوان وکۆبونه‌وه‌که‌دا
بڵاوکرده‌وه.
به‌رلین:
به‌بۆنه‌ی 1ئایار جه‌ژنی جیهانی چینی
کرێکاره‌وه له‌شاری به‌رلین له (
براندنبۆرگه تۆر) مه‌راسیمێکی شکۆدار
به‌رێخرا که‌تیایدا چه‌ندین ووتارو چالاکی
سیاسی و هونه‌ری پێشکه‌ش کرا. له‌م
مه‌راسیمه‌دا هاورێیانی حزب چه‌ندین
به‌یاننامه‌ی حزبی و بڵاوکراوه و
نوسراوه‌کانی هاورێ مه‌نسور حیکمه‌تیان
به‌زمانه‌کای ئه‌ڵمانی و کوردی به‌نێو
به‌شدرا بووانی مه‌راسیمه‌که‌دا بڵاوکرده‌وه.
کۆلن:
له ڕۆژی 1 ئایار جه‌ژنی جیهانی چینی کرێکار
کۆبونه‌یه‌کی سیاسی جه‌ماوه‌ری له سه‌نته‌ری
شاری کۆلن له (ئالته شتات) سازدرا. له‌و
کۆبوونه‌وه‌یه‌دا نوێه‌رانی سه‌ندیکاو
رێکخراوه کرێکاریه‌کان چه‌ندین ووتاریان
پێشکه‌ش کرد. ته‌شکیلاتی کۆڵنی حزب
به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ حزبی کۆمونیستی کرێکاری
ئێران ـ حیکمه‌تیست مێزکتێبکیان
ئاماده‌کردبوو، له‌م مێزکتێبه‌دا به‌یاننامه‌ی
حزب له‌سه‌ر 1ی ئایار به‌زمانه‌کانی ئه‌ڵمانی
و کوردی و عه‌ره‌بی پێشکه‌ش به به‌شداربوونی
مه‌راسیمه‌که ده‌کرا. هاوکات له‌گه‌ڵ چه‌ندین
که‌س له به‌شداربوان گفتوگۆ قسه‌و باسکرا
له‌سه‌ر سیاسه‌ته‌کانی حزب و ئه‌ڵته‌رناتیڤی
حزب بۆ کۆتاییهێنان به‌و بارودۆخه سه‌خته‌ی
که‌له عێراق و ناوچه‌که‌دا ده‌گوزه‌رێ.
ڤانکۆڤه‌ر:
له پێشوازی ١ی ئايار و به‌رز ڕاگرتنی ڕۆژی
ناڕه‌زايه‌تی جیهانی چينی كرێكار به‌رڕیو
سيستمی سه‌رمايه‌داریدا له ڕۆژی
يه‌كشه‌ممه‌دا ٢٧/٤/٢٠٠٨ حزبی كۆمۆنيستی
كرێكاری عێراق له شاری ڤانكۆڤه‌ر/ كه‌نه‌دا،
سيمينارێكی له دوو ته‌وه‌ردا ساز كرد
هه‌روه‌ها نمايشێكی ڤيديۆيی و فۆتۆگرافی كه
ڕه‌نگدانه‌وه‌ی خه‌بات و ناڕه‌زايه‌تی
كرێكاران له عێراق و كوردستان له ساڵانی
ڕابوردو و ئيستادا نيشانی دا. دوو باسی
سميناره‌کان به‌م شێوه‌يه بوون؛ 1.
كورته‌یه‌ك له خه‌باتی كرێكاران له ئه‌مڕۆی
عێراق وكوردستاندا له‌لایه‌ن ئه‌كره‌م محمد
هه‌ڵسوڕاوی يه‌كێتی شورا و سه‌نديكا
كرێكاريه‌كان له عێراق و كوردستان. 2.
خه‌باتی چينی كرێكار و ئاسۆی ڕزگاری
مرۆڤايه‌تی له‌لایه‌ن عمار شريف. دواتر ده‌رگا
واڵاكرا بۆ قسه‌وباس و گفتوگۆ بۆ ئاماده‌بووان
و وڵامی پرسيار وپێشنياره‌كانيان درايه‌وه
وه كۆتايی به سيميناره‌كه هێنرا.
به‌شداری هاوڕێيانی حزب له ڕێپێوانی ساڵانه‌ی
كرێكاران و ڕێكخراوه چه‌په‌كان له 01.05 له
شاری ڤانكۆڤه‌ر، كه دروشمه‌كانی حيزب
ويه‌كێتی شورا و سه‌نديكا كرێكاریه‌كانیان
به‌رزكردبووه‌وه. هه‌ر له‌و رێپێوانه‌دا
له‌لايه‌ن چه‌ند كرێكارێكی به‌شداره‌وه
هه‌واڵی مانگرتنی يه‌ك ڕۆژه‌ی 25000 له
كرێكارانی به‌نده‌ره‌كانی باركردنی
ئه‌مريكايان پێراگه‌ياندين كه له‌لايه‌ن
سه‌نديكای گواستنه‌وه‌ی به‌نده‌ره‌كانی
ئه‌مريكاوه ڕاگه‌يه‌نرابوو به‌بۆنه‌ی يه‌كی
ئاياره‌وه له پێناو كۆتايیهێنان به
داگيركاری عێراق و گێرانه‌وه‌ی ڕۆڵه‌كانيان
له‌و شه‌ڕه خوێناويه‌دا. ڕێپێوانه‌كه له
ناو جه‌رگه‌ی چوار ڕييانێكی قه‌ره‌باڵغدا بۆ
چه‌ند ده‌قه‌يه‌ك وه‌ستێنرا وه‌ك تابلۆيه‌ك
له توانای كرێكار كه چۆن ئه‌گه‌ر ئيراده
بكات ده‌توانێت هه‌موو شتێك ڕابگرێت، وه
دروشمی بژی ڕۆژی هاوپشتی جيهانی كرێكاران و
يه‌كگرتووی هێزی چينی كريكار و بژی
سۆشيالزميان ده‌ووته‌وه. دواتر به‌ڕێكه‌وتن
به‌ره‌و پاركی ڤيكتۆريا و له‌وێ له‌لايه‌ن
نوێنه‌رانی حزب و سه‌نديكا كرێكاريه‌كانه‌وه
ووتار پێشكه‌شكرا و به ووتنه‌وه‌ی سروودی
ئه‌نته‌رناسيۆنال به سێ زمانی جياواز له
يه‌ك كاتدا كۆتايی به ڕێپێوانه‌كه هێنرا.
تۆرۆنتۆ:
هه‌رچه‌نده ووڵاتی که‌نه‌دا یه‌کی ئایاری
وه‌ک ڕۆژی ڕه‌سمی کرێکاران نه‌ناسیوه، به
هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ کۆمیته‌ی که‌نه‌دای حزبی
حکمه‌تیستدا، ڕێکخراوی تۆرنتۆی حزب ڕۆژی 04.05
له پارکێکی ناوشاردا مه‌راسیمێکی سازدا. دوای
قسه و باسی نوێنه‌رانی هه‌ردوو حزب،
ئاماده‌بووان ڕۆژه‌که‌یان به شادی و خۆشی
به‌سه‌ر برد.
کۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی ووڵات
06.05.2008 |